Telegram Web
ناونووسین لە زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی)

سوپاس بۆ خوای گەورە نزیک دەبینەوە لە ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی).😍

(عەرەبی لەگەڵ زادی) چییە؟‌🤔
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی زمانی عەرەبی و کەمئەزموونیی نەوەی نوێی کورد لە زمانەکەدا، بڕیارماندا خولێکی پێشەکی بۆ خوێندنی ئەمساڵ بکەینەوە، تایبەت بە فێربوونی زمانی (عەرەبی)، بۆ ئەوەی فێرخواز بتوانێت لە وانە و کتێبە عەرەبییەکان تێبگات و دەستی بە سەرچاوە بەپێزەکانی زمانی عەرەبی ڕابگات.

ئەو فێرخوازە خۆشەویستانەی کە دەیانەوێت لە زانکۆی (زادی)دا ناویان تۆمار بکەن و دەست بە خوێندن بکەن، تکایە با هەموویان بەشداریی کۆرسی (عەرەبی لەگەڵ زادی) بکەن، بەدڵنیاییەوە هەرکەسێک بەشداربێت، ئاستی زمانی عەرەبییەکەی بۆ ئاستێکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە‌🤩 و ئەمەش یەکەمین و نایابترین دەستکەوتی خوێندنەکەتانە (ان شاء اللە). 🤲

ئیمامی شاتبیی ئەندەلووسی دەفەرموێت: "دەبێت ئەو کەسەی کە قسە لە ئەسڵ و فەرعی شەرعدا دەکات، یان عەرەب بێت، یان وەکو عەرەب بێت (واتە وەکو عەرەب شارەزای زمانی عەرەبی بێت)."

چاوەڕێی ناساندنی زیاتری کۆرسەکە بن لە کەناڵە تایبەتەکەی خۆیەوە، تکایە جۆینی بکە و دەرزیلە (پین)ی بکە بۆ ئەوەی بچێتە سەرەوەی چاتەکانتەوە و بڵاوکراوەکان ببینیت.

کەناڵی (عەرەبی لەگەڵ زادی) جۆین بکە:
https://www.tgoop.com/zadyarabe
‏شتەکان قبوڵ بکە وەک ئەوەی کە هەیە،
بە کەم و کورتیەکەیەوە قبوڵی بکە،
ڕزقەکەت، ئازیزانت، ئەو شتانەی خودا دەیهێنێتە ڕێت و
لەچاوی تۆدا کەم و کورتی تێدایە...

کامڵبوون شتێکی زۆر سامناکە،
زۆربەی جار کامڵبوونی شتێک واتە کۆتایی هاتنی...

"الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ" ئیمڕۆ ئایینەکەم بۆ کامڵ کردن...

لەدوای دابەزینی ئەم ئایەتە،
پێغەمبەری خوداﷺ وەفاتی کرد💔

- ‏محمد الدسوقي
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
••

یادهێنانەوە

ئەو خوشك و برایەی ڕۆژووی ڕەمەزانی پاری نەگرتووە بیانگرێتەوە بەر لەوەی بگەین بە ڕەمەزانی داهاتوو، نەگرتنەوەی ڕۆژووەكەی بەبێ عوزر تاوەكو دەگاتە ڕەمەزانی داهاتوو:
١- تاوانبارە.
٢- پێویستە دوای ڕەمەزانی داهاتوو بیانگرێتەوە.
٣- دەبێت فدیەش بدات بۆ هەر ڕۆژێك لەسەر ئیمامی شافیعی و زۆرینەی زانایان.

والله اعلم

@bawky_abdullah
👍1
••

پەنا دەگرم بە خوای پەروەردگار لەنەفسی خۆما خۆم بە گەورە بێتە بەرچاوم و لەلای خوای پەروەردگاریش بچووك بم.

عتبة بن غزوان

@bawky_abdullah
••

هەندێك لە پێشینان فەرموویانە:

چاكترین زەخیرەی دونیا، دۆستێكی وەفادارە.‏

أدب الدين و الدنيا (١٦١)

@bawky_abdullah
‏اللهُمَّ صَلِ وَسَلِّم عَلىٰ نَبِينا مُحَمَّد
ئاکاری بەرزی پێغەمبەران......

ﻗﺎﻟﻮﺍ لـ ﻫﻮﺩ : (ﺇﻧﺎ ﻟَﻨَﺮﺍﻙَ ﻓﻲ ﺳَﻔﺎﻫﺔٍ )
گوتیان بە (هود/علیە السلام ): وا دەبینین گەمژەو بێ ئەقڵبی.

ﻓﺄﺟﺎﺑﻬﻢ : (ﻳﺎ ﻗَﻮﻡِ ﻟﻴﺲ ﺑﻲ ﺳﻔﺎﻫَﺔٌ )
وەڵامی دانەوە: خزمینە گەمژەو بێ ئەقڵ نیم،

ﻭﻟﻢ ﻳﻘﻞ ﺑﻞ ﺃﻧﺘﻢ ﺍﻟﺴﻔﻬﺎﺀ!
نەیگوت: خۆتان گەمژەو بێ ئەقڵن..

ﻣﺎ ﺃﺟﻤﻞ ﺭﻗﻲ ﺍﻷﺧﻼﻕ ﻓﻲ ﺗﻌﺎﻣﻞ ﺍﻷﻧﺒﻴﺎﺀ.
چەند جوانە ئاکاری بەرزی پێغەمبەران لەمامەڵەیان لەگەڵ خەڵکدا..
Forwarded from وەحی قەڵەم
پاش جینۆسایدی ئەهلی غەززە و شەهید کردنی زیاد لە سی هەزار موسڵمان،و برسیکردنی و کوشتنی دەروونی ئەوانەی بەلاشە زیندوون،گەر تا ئێستاش بەردەوامی لە ماجەرەیات و تەفاهەت و بێ مانایی و کوشتنی کات،وە هیچ پلان و جوڵەیەکت نییە بۆ بنیادنانی خۆت(ئومەت تاکێکی دووبارە بووە)،ئەوا تۆش یەکێکی لەوانەی کە یارمەتی کوشتاری غەززەت داوە،چونکە کافرانی زاڵم ئەوەندەی پشتیان بەلاوازی تاکی موسڵمان قایمە ئەوەندە پشتیان بەخۆیان قایم نییە،وە گەر بۆ دوژمن عەیبە بێت بەزەیی بەتۆ نەیەتەوە،هەزار عەیبترێکە تۆ خۆت بەزەیت بەخۆت نەیەتەوە.
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٣/٣،
پاش سەد ساڵ بەسەر ڕۆژی پڕناسۆری ١٩٢٤/٣/٣،
یادی سەد ساڵەی ڕووخانی خیلافەتە و بەڵام کەس نییە بۆی بگری، کەس نییە بۆی بجۆشێ، کەس نییە خۆی بکات بە ساحێبی و بیهێنێتەوە پێشەوە ئەگەر باس و یادەکەشی بێت بە تەنیا‼️
وای لە حاڵی ئوممەتی بەنجکراومان...💔
پڕۆژەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان 🌙

لە ژێر ناونیشانی:-
📿ژیان لە‌گە‌ڵ خوا📿
📿پێشبڕكێی زیكر و سوننەتەكانی ڕۆژانە 📿
پێشبڕكێیە‌ك دۆڕانی تێدا نیە‌، یان دە‌یبەیتە‌وە‌، یاخود دە‌یبە‌یتە‌وە‌☺️
پڕۆژەی توێشووی قیامەت پێشبڕکێی خوێندنی زیکرەکانی ڕۆژانە بۆ قۆناغی چواردەهەم ڕادەگەیەنێتەوە.

✔️ پێشبڕكێكەمان بە شێوەی ئۆنڵاین دەبێت، بە جۆرێك ڕۆژانە لەگەڵ ئێمە (١٠) زيكر دەخوێنیت.
پاشان بە سیستەمێکی داخراو ڕێژەی پابەند بوون بە خوێندنی زیکرەکان بۆ هەر كەسێك بە جیا هەژمار دەکرێت.

📝بۆ ئەم قۆناغە‌ (35) خەڵات بۆ یەكەمەكان ئامادەکراوە کە پێکدێن لە:-
🕋 یەک خەڵاتی گەشتی عومڕە.
🎁 سی و چوار خەڵاتی دیكەی شایستە.

😊لە بیرتان نەچێت ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە ڕاهێنانی تاکی مسوڵمانە لەسەر خوێندنی بەردەوامی زیکرەكانی ڕۆژانە و ئەنجامدانی سوننەتەكانی سەروەرمان ﷺ.

🛑تێبینی:-
1- ناو نووسین سنوردارە‌، لە‌ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە‌گە‌‌ڵ بانگی نوێژی بە‌یانی پڕۆژەکە دەست پێ دەکات.
2- پڕۆژە‌كە‌ لە‌ تێلیگرام و مێسینجە‌ریش بە‌ڕێوە‌دە‌چێت، لە‌ ھە‌ركامیان بتە‌وێ دە‌توانی بە‌شداری بكە‌ی، بە‌ڵام تە‌نھا دە‌بێ لە‌ یە‌كێكیان ناو تۆمار بكە‌ی (تکایە تەنها لە یەکێکیان نامە بنێرە).
3- بۆ ناوتۆمارکردن لە‌ مێسینجە‌ر نامه بۆ ئەم لینکەی خوارەوە بنێرە‌ و تەنها ئە‌م دوو زانیارییە‌ بنێرە‌: (ناوی سیانی و شوێنی نیشتە‌جێبوونت)، دواتر چاوە‌ڕێ بكە‌ وە‌ڵام دە‌درێیتە‌وە‌ و كۆدی تایبە‌تی بە‌شداریكردنت پێ دە‌درێت، لەوانەیە ٢ بۆ ٣ ڕۆژ کاتی بوێت تاکو وەڵام دەدرێیتەوە، بەڵام بێخەمبە کە وەڵام دەدرێیتەوە.

لینکی مێسینجەر👇
m.me/110149982022477

بۆ بە‌شداریكردن لە‌ تێلیگرام فەرموون لەم لینکەوە بچنە ناو کەناڵی پڕۆژەکە و ناوتان تۆمار بکەن👇
https://www.tgoop.com/tweshuiqyamat

#پێشبڕکێی_زیکرەکان
#توێشووی_قیامەت🌻
••

ئەوەی واز لە خوێندنەوەی قورئان دێنێ بەشێكی دڵی لەدەستداوەــ، چونكە قورئان: ڕۆح و ژیانە بۆ دڵ و ئارامكردنەوەی، گەرچی هەرچی خۆشی هەیە بۆ ئینسان كۆبێتەوە ئەوە بەچاو تروكانێك دەڕوات و نامێنێت، ئەوەی لە قورئاندایە و جیاوازە لەهەموو شتێك ئەوەیە: چارەسەری هەموو ئەو شتانە دەكات كە عوقڵی ئینسان پەی پێنابات لە دەرحەقیا، دەستەواژە و ڕستە و ڕەوانبێژی و ئیعجازەكانی لە بەرزترین ئاستدان بۆ ناخۆشی و نەخۆشییەكان...

@bawky_abdullah
پرسیار /
چۆن بتوانم پەيوەندی خۆم و الله جلالە بەهێزتر بكەم ؟


وەڵام /
① ڕەحمەتی اللەت لێبێت یاربی چەند کەمن ئەوانەی ئەم خەیاڵە دەکەن ، چ جای پرسیاری لێبکەن ، ئەوە خۆشویستنی پەروەرگارە بۆ بەڕێزت ئەم پرسیارەی لەمێشک و دڵت دروست کرد

② پێویستە بەندە ئەوەندە پەیوەندی لەگەڵ اللەعزوجل ببەستێت بەئەندازەی پێویستیت بەپەروەردگارت ، بێ گومانیش (سەتاسەت٪۱۰۰) پێویستمان بەخۆشویستن و ترس و پەیوەندیە لەگەڵ پەروەردگارمان ،
چونکە ژیان دوور لەخوای ژیـــان
پڕە لەناخۆشی و نەخۆشی و ژان

③دڵنیابە لەوەی تا کەسێک نەناسی پەیوەندی لەگەڵ نابەستی ، پەیوەندیش ببەستی پەیوەندیەکە هەڵدەوەشێنیەوەو پەیمانەکە دەشکێنیت ، جا چ جای ئەم زاتەی دەتەوێ پەیوەندی لەگەڵ ببەستی (رب العالمین بێت ئەو زاتە بێت بێ ئەو تۆ هیچت پێناکرێت کەسیش ناتوانێ بێ ئیزنی ئەو هیچت بۆ بکات .
کەواتە یەکم و بەهێزترین هۆکار بۆ بەهێزکردن و دامەزراوی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستی ڕاستەقینەت ،
ناسینیەتی لەسەر حەقیقەتی خۆی و لەژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەت و ،
وتەی زانایان و خواناسان.

④ بەپشتکردنت لەدونیا بەهەموو شێوەو بەشەکانی بەم شێوەی خۆشەویستەکەت ئەمری پێکردویت کەوا پەروەردگارو پەروەردەکارتە ،
وە پشتکردنت لەهەر کەسێک و شوێنێک و کارێک و نزیکیەک کە خۆشەویستی دونیات بیردەخاتەوە .

⑤ بەڕوکردنە کاری چاکە بەخواپەرستی بەهەموو شێوەو بەشەکانی ، بەتایبەت عیبادەتە تایبەتەکانی نێوانی بەندەو پەروەرگارە ، وەکوو شەونوێژ قورئان خوێندن بەتدبر نوێژەکان بەخشوع و لەکاتی خۆی بیرکردنەوە لەدروستکراوەکانی اللەعزوجل ،
بەتایبەتر عیبادەتی دڵ وەکوو خۆشەویستنی تەواوی خۆشەویستی ڕاستەقینەت کەوا دروسکارو هەڵسوڕێنەری دڵتە ، دوای نیەت پاکیت، وەپشت بەستنت لەهەموو کارێکی دین و دوونیا تەنها بە اللەعزوجل ، وەترسان تەنها لەاللە سبحانە وتعالی ، وەپشتکردن لەجگە لەخۆشەویستە بەسۆزو بەزییەکەت

⑥واز هێنان و دوورکەوتنەوە لەگوناح بەهەموو شێوەو بەشەکانی بەتایبەت گوناحی ئاشکرا ، وەتایبەتر گوناحی دڵ
وەکوو.. ڕیا خۆشویستنی دونیا حەسودی حیقدوو ڕق و کین بەرامبەر موسوڵمان
وەکوو خۆشویستنی جگە لەخوا جا هەر شتێک بێت ...

ئەمانە چەند خاڵێک بون بەکورتی بەو نیەتی ببێتە هۆی نزیکبونەوەو بەستنی پەیوەندی بەهێزت لەگەڵ خوای بەهێزت
اللە بەڕەحمەت و لوتفی خۆی هیدایەتی دڵت بدات و پەیوەستی کات بەتەواوی بەخۆشەویستی و ترسی خۆی امین.
هەندێک ئیشوکارم هەیە، با تەواویان بکەن، با دوانزە، زانکۆ تەواو بکەم، زەواج بکەم، ئیشێکم دەستبکەوێت مێشکم ساف ببێت، ئیتر ئیشەڵڵا دەست ئەکەم بە تەڵەبی عیلم.

دڵنیابە، هیچ کات ئەو فەڕاغ و بێ ئیشی و مێشک سافییەت چنگ ناکەوێت.
بۆیە زیاتر خۆت دوا مەخە.
هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ئافرەتە دیندارانە بکەن
کە قسەیان لەبارەی شەریعەتەکانی الله (بيستم وگوێڕاڵ بووم) ــە

دووربکەونەوە لەو ئافرەتانەی مشتو مڕ
لە فەرمان وشەرعەکانی الله دەکەن 🤍
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد
7 نهێنی بۆ ڕەمەزانێکی سەرکەوتوو 👆🏿🌷
ڕۆژوی تەواوو وەرگیراو
لە دیدو تێگەیشتنی ئیمام ئیبن قەییم رحمەاللە...

ڕۆژووگری تەواو ئەوەیە .
لاشەی بەڕۆژوو بێت لەگوناح.
وە زمانی بەڕۆژوو بێت لە درۆکردن، قسەی ناشیرین و وتەی ناحەق.
وە زگی بەڕۆژوو بێت لە خواردن و خواردنەوە.
وە عەوڕەتی لە زیناوو پاراستنی لە خێزانی لە ڕۆژانی ڕەمەزان.
گەر قسەی کرد قسەیەک ناکات ڕۆژوەکەی لەکەدار بێت.
وە ئەگەر کارێکی کرد کردەوەک ناکات ڕۆژوەکەی پێ فاسد بێت.
هەر چ قسەیەک لە زمانی دەردەچێت چاک و بەسودە.
وە هەروەها کردەوەکانی گشت چاک و بەسودن.
قسەو کردەوەی لە شێوەی بۆنە هەموو کەسێک بۆنی دەکات وەک چۆن لای کەسێک دابنیشێت هەڵگری بۆنی میسک بێت.
هەروەها ئەو کەسەی لای ڕۆژوەوانی تەواو دابنیشێت ،سود لەدانیشتنەکەی وەردەگرێت،
وە دڵنیا دەبێت لە وتەی ناحەق و درۆو بەدکاری و زوڵم،
بەڕاستی ئەمەیە ڕۆژووی تەواوو وەرگیراو،
نەوەک تەنها خۆ برسی کردن و خۆ توێنوو کردن،
ڕۆژوو ڕۆژووی لاشەیە لە خۆپارستن لە گوناح.
وە ڕۆژوی زگە لە خواردن و خواردنەوە .
وەکوو چۆن خواردن و خواردنەوە ڕۆژووی بەتاڵ دەکات و فاسدی دەکات .

بەهەمان شێوە گوناح پاداشتی ڕۆژوو دەبڕێت وەبەروبومەکەی ناهێلێت و فاسدی دەکات.
وەکوو وەی لێدەکات کە خاوەنی هەر بەڕۆژوو نەبوبێت .

الوابل الصیب[31/32]

لەئامۆژگاری #باوکی_عبداللە
2025/07/10 21:37:37
Back to Top
HTML Embed Code: