🩵@ShpolDarya
لە کونجی بێ کەسیدا فەردم ئەمڕۆ
زەلیل و زار و بێ هاودەردم ئەمڕۆ
گەواهی لافی عیشقی تۆیە قوربان
سرشکی سوور و ڕەنگی زەردم ئەمڕۆ
لە سۆزی عیشقی سەردی میهری تۆیە
دەروون گەرم و هەناسە سەردم ئەمڕۆ
وەکوو تەیرێکی گوم بووبێ جەناحی
هێلانەواز و هەرداوهەردم ئەمڕۆ
مەگەر سۆزەی نەسیمی وەسڵی ئەو بێ
موعەتتەر کا دڵەی پڕ دەردم ئەمڕۆ
لە عەرسەی وەسفی ئەو مەحبوبە لەنگە
خەیاڵی وەک سوارەی جەردم ئەمڕۆ
لە بۆ وەسڵی جەماڵی یاری کوردی
ئەگەر ڕۆحم نەدەم نامەردم ئەمڕۆ
🩵@ShpolDarya
لە کونجی بێ کەسیدا فەردم ئەمڕۆ
زەلیل و زار و بێ هاودەردم ئەمڕۆ
گەواهی لافی عیشقی تۆیە قوربان
سرشکی سوور و ڕەنگی زەردم ئەمڕۆ
لە سۆزی عیشقی سەردی میهری تۆیە
دەروون گەرم و هەناسە سەردم ئەمڕۆ
وەکوو تەیرێکی گوم بووبێ جەناحی
هێلانەواز و هەرداوهەردم ئەمڕۆ
مەگەر سۆزەی نەسیمی وەسڵی ئەو بێ
موعەتتەر کا دڵەی پڕ دەردم ئەمڕۆ
لە عەرسەی وەسفی ئەو مەحبوبە لەنگە
خەیاڵی وەک سوارەی جەردم ئەمڕۆ
لە بۆ وەسڵی جەماڵی یاری کوردی
ئەگەر ڕۆحم نەدەم نامەردم ئەمڕۆ
#کوردی
🩵@ShpolDarya
📓@ShpolDarya
نازانم چۆن بپەڕمەوە
شەوە زەنگه
بووار نييه
تا چاو بڕكا له هەر لاوه
هەر هەڵدێر و دارەبەنه
رێگا بەرتەسك و باريكە
ئەگەر هاتي
لەگەڵ خۆتا
چەند هێشو ئەستێره بێنه
لێره شەوه و
ئاسمان هەميشه تاريكه.
📓@ShpolDarya
نازانم چۆن بپەڕمەوە
شەوە زەنگه
بووار نييه
تا چاو بڕكا له هەر لاوه
هەر هەڵدێر و دارەبەنه
رێگا بەرتەسك و باريكە
ئەگەر هاتي
لەگەڵ خۆتا
چەند هێشو ئەستێره بێنه
لێره شەوه و
ئاسمان هەميشه تاريكه.
#جەلال_مەلەکشا
📓@ShpolDarya
➣ @ShpolDarya
#ژوان
ناڕژێ ئەسرینی من هێندە،
ئەگەر دڵ داکەوێ
ماڵی دڵ وێران بێ،
ماڵوێرانی کردم، ناسرەوێ
هێندە بێزارم، دەڵێم دڵ
هەر لە سینە بێنمە دەر
تا بزانێ من نەبێ،
ئەو ئاگرە کەس نایەوێ
باشە چاو تێبینە
دەیڕێژێتە داوێنم، دەنا
گەنجی فرمێسکم هەموو
تێدا دەچوو لێرە و لەوێ
بەژنی تۆ گەر سەروە،
سایەی خۆت لەسەر من کەم مەکە
ڕووت ئەگەر ڕۆژە
عەزیزم مەیگرە، با دەرکەوێ
دەفتەرم پڕ کردەوە
ئێستەش دەلیلی وامنییە
فەرقی پێدانێم لە بەینی
خاڵی تۆ و خاڵی کەوێ
گەر پەرەنگی گوارەکەت
ئاوا نەلەرزێ لەو سەرە
دەرفەتێ بۆ ماچ و کوڵمە
گەزتنێ دەست ناکەوێ
من دەڵێم دڵ کۆرپەیە،
با لایلایی بۆ بکەم
ئەو بە شیعری من کوڵی
هەڵدەستێ، ئیتر ناخەوێ
هەر دەبوو ڕۆژی هەوەڵ
من دوو دڵم بێ و یەک زمان
تا لە ماڵێکدا ئەڤین و
ئاوەزم نەبنە هەوێ
بسکەکانی تۆ گوڵم!
لاجانگی تۆیان گرتووە
بەو هەناسە ساردە خۆ
من ئەو تەمەم پێناڕەوێ
من بە یادی تۆوە
گۆشێک و خەیاڵێکم بەسە
سووڕی ئەو چەرخە ئەگەر
نەمخاتە گێژی گێژەوێ
دوور لە خەڵکی دەس لە
ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن و خەیاڵ
کەس ئیتر بەو ڕازە نازانێ
کە من لەو چم دەوێ
گەر بەڵێنم لێی بوێ
دووبارە بۆ ژوانێکیتر
پێمدەڵێ شەوگار درێژە
کوێ بڵێی من دێمە وێ
من لە سایەی زولفی تۆوە
ڕۆژی ڕووناکم نییە
شیوەنم جا تازە کەڵکی
چی هەیە نیوەشەوێ
ئەو وڵاتە ئەو کوڕەی ناوێ
بە سەربەرزی نەژی
باوەشی دوژمن نەبێ
نایبێ ئەوی کوردی نەوێ
تۆ پەژارەی چیتە « #هێدی »
دڵنیابە چارەنووس
چاوەڕێتە، ڕۆژێ هەردێ
کوردەواری سەرکەوێ
🎙#موژگان_مورادیان
➣ @ShpolDarya
#ژوان
ناڕژێ ئەسرینی من هێندە،
ئەگەر دڵ داکەوێ
ماڵی دڵ وێران بێ،
ماڵوێرانی کردم، ناسرەوێ
هێندە بێزارم، دەڵێم دڵ
هەر لە سینە بێنمە دەر
تا بزانێ من نەبێ،
ئەو ئاگرە کەس نایەوێ
باشە چاو تێبینە
دەیڕێژێتە داوێنم، دەنا
گەنجی فرمێسکم هەموو
تێدا دەچوو لێرە و لەوێ
بەژنی تۆ گەر سەروە،
سایەی خۆت لەسەر من کەم مەکە
ڕووت ئەگەر ڕۆژە
عەزیزم مەیگرە، با دەرکەوێ
دەفتەرم پڕ کردەوە
ئێستەش دەلیلی وامنییە
فەرقی پێدانێم لە بەینی
خاڵی تۆ و خاڵی کەوێ
گەر پەرەنگی گوارەکەت
ئاوا نەلەرزێ لەو سەرە
دەرفەتێ بۆ ماچ و کوڵمە
گەزتنێ دەست ناکەوێ
من دەڵێم دڵ کۆرپەیە،
با لایلایی بۆ بکەم
ئەو بە شیعری من کوڵی
هەڵدەستێ، ئیتر ناخەوێ
هەر دەبوو ڕۆژی هەوەڵ
من دوو دڵم بێ و یەک زمان
تا لە ماڵێکدا ئەڤین و
ئاوەزم نەبنە هەوێ
بسکەکانی تۆ گوڵم!
لاجانگی تۆیان گرتووە
بەو هەناسە ساردە خۆ
من ئەو تەمەم پێناڕەوێ
من بە یادی تۆوە
گۆشێک و خەیاڵێکم بەسە
سووڕی ئەو چەرخە ئەگەر
نەمخاتە گێژی گێژەوێ
دوور لە خەڵکی دەس لە
ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن و خەیاڵ
کەس ئیتر بەو ڕازە نازانێ
کە من لەو چم دەوێ
گەر بەڵێنم لێی بوێ
دووبارە بۆ ژوانێکیتر
پێمدەڵێ شەوگار درێژە
کوێ بڵێی من دێمە وێ
من لە سایەی زولفی تۆوە
ڕۆژی ڕووناکم نییە
شیوەنم جا تازە کەڵکی
چی هەیە نیوەشەوێ
ئەو وڵاتە ئەو کوڕەی ناوێ
بە سەربەرزی نەژی
باوەشی دوژمن نەبێ
نایبێ ئەوی کوردی نەوێ
تۆ پەژارەی چیتە « #هێدی »
دڵنیابە چارەنووس
چاوەڕێتە، ڕۆژێ هەردێ
کوردەواری سەرکەوێ
#مامۆستا_هێدی
🎙#موژگان_مورادیان
➣ @ShpolDarya
Telegram
attach 📎
➣ @ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_پانزدەهەم
ئەمجار مام ڕێوی بە کەیفی تەواو
بە خۆی کوت: حاجی! ئاوا دەبێ ڕاو!
ئەمجار کۆترەکان بە هەوای جاران
بە گممە و ناڵە فرمێسکیان باران.
ڕێوی ڕووی کردە دوو کۆتری فەقیر
وتی: پێموابوو پێکاون بە تیر!
بۆ بابو مردووە، بۆی دەگێڕن شین؟
مەلعوونی موڕتەد! فاسقی بێ دین؟!
بۆ ناڵێن بە من چیو لێ قەوماوە؟
کامەتان بابو مردوە و نەماوە؟
وتیان: عەرزت کەین دەردمان تەواوی
دوو قەلمان دۆستە، دەگەڵ مراوی
کە ئیجازە بدەی، بەوە بڵێم بڕۆ
من بارمتە بم لە خزمەت ئەتۆ
ئەلعان هەر سێکیان دێنێتە حوزوور
لە سایەی لوتفت، کارمان دەبێ جوور
حاجی پێکەنی، کەشیدەی دانا
وتی: زۆر چاکە! فێڵێکی جوانە!
ئیجازە دەدەم، پێی بڵێ بڕۆ
هەرسێکیان بێنێ بۆ لای نیوەڕۆ.
نێرە بە دزێوە، وتی بە مێوە:
هەستە بگەڕێ لەم شاخ و کێوە
دەبێ تاجی و توڵە بە ڕێوی فێرە
بە هەر نەوعێک بێ، بیهێنیە ئێرە
کە مێوە فڕی، دەرچوو لە تەڵە،
بە ڕاوچییەکی دی، دوو تاجی و توڵە
کۆتر وت: دەبێ مەکرێ دەرێنم
توڵە و تاجیەکان بکەونە شوێنم.
دەستی کرد بە لاق، بە باڵ هەڵاتن
هەرسێکیان بە غار بە دوویدا هاتن
➣ @ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_پانزدەهەم
ئەمجار مام ڕێوی بە کەیفی تەواو
بە خۆی کوت: حاجی! ئاوا دەبێ ڕاو!
ئەمجار کۆترەکان بە هەوای جاران
بە گممە و ناڵە فرمێسکیان باران.
ڕێوی ڕووی کردە دوو کۆتری فەقیر
وتی: پێموابوو پێکاون بە تیر!
بۆ بابو مردووە، بۆی دەگێڕن شین؟
مەلعوونی موڕتەد! فاسقی بێ دین؟!
بۆ ناڵێن بە من چیو لێ قەوماوە؟
کامەتان بابو مردوە و نەماوە؟
وتیان: عەرزت کەین دەردمان تەواوی
دوو قەلمان دۆستە، دەگەڵ مراوی
کە ئیجازە بدەی، بەوە بڵێم بڕۆ
من بارمتە بم لە خزمەت ئەتۆ
ئەلعان هەر سێکیان دێنێتە حوزوور
لە سایەی لوتفت، کارمان دەبێ جوور
حاجی پێکەنی، کەشیدەی دانا
وتی: زۆر چاکە! فێڵێکی جوانە!
ئیجازە دەدەم، پێی بڵێ بڕۆ
هەرسێکیان بێنێ بۆ لای نیوەڕۆ.
نێرە بە دزێوە، وتی بە مێوە:
هەستە بگەڕێ لەم شاخ و کێوە
دەبێ تاجی و توڵە بە ڕێوی فێرە
بە هەر نەوعێک بێ، بیهێنیە ئێرە
کە مێوە فڕی، دەرچوو لە تەڵە،
بە ڕاوچییەکی دی، دوو تاجی و توڵە
کۆتر وت: دەبێ مەکرێ دەرێنم
توڵە و تاجیەکان بکەونە شوێنم.
دەستی کرد بە لاق، بە باڵ هەڵاتن
هەرسێکیان بە غار بە دوویدا هاتن
#مامۆستا_بێبەش
➣ @ShpolDarya
| رۆژی جیهانی ئافرەتان |
🎙 موژگان مورادیان 🎙
➣ @ShpolDarya
کۆیلەتی باوی نەماوە،
کیژی کوردی خۆشەویست!
ڕاپەڕە، هەستە لە خەو،
ئاخر چ وەختی خەوتنە؟
دەرکە بشکێنە،
پەچە بدڕێنە،ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە،هەر خوێندنە
🎙#موژگان_مورادیان
➣ @ShpolDarya
کۆیلەتی باوی نەماوە،
کیژی کوردی خۆشەویست!
ڕاپەڕە، هەستە لە خەو،
ئاخر چ وەختی خەوتنە؟
دەرکە بشکێنە،
پەچە بدڕێنە،ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە،هەر خوێندنە
#مامۆستا_هێمن
🎙#موژگان_مورادیان
➣ @ShpolDarya
| سازی ناساز |
🎙 نگین ئاهمەند 🎙
➣ @ShpolDarya
بلبلی باڵشکاوی وەختی گوڵم
هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم
کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام
کەوی بێ دەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێ ڕەنگی چاو لە بارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم
دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم
کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya
بلبلی باڵشکاوی وەختی گوڵم
هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم
کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام
کەوی بێ دەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێ ڕەنگی چاو لە بارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم
دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم
کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم
#مامۆستا_هێمن
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya
➣ @ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_شانزدەهەم
بەم جۆرە بردی سێ توڵە و تاجی
تا دەرگای ئەشکەوت، بانگی کرد: 'حاجی! '
وەرە ڕەفیقم هەرسێک لەگەڵە
نازانم بۆ بوون بە تاجی و توڵە؟!
وتی: برا گیان! مەیانهێنە پێش!
گڵاومان دەکەن، دەمانبەن لە نوێژ!
وتی: ئەوەتا، وات دەکەن عەرز
بۆیەت پێدەڵێم، لێم بۆتە فەڕز
دەڵێن: بێتە دەر، یا دێینە ژوورێ
یا توڵە دەنێرین، دەبێ ببوورێ.
وتی: ناکرێ دوور کەون کەمێ؟!
ڕازی بن بەوەی نوشتەیان دەمێ؟!
کۆتر عەرزی کرد: کە نەڵێی وەرن،
یەکسەر دێنە ژوور، هەر سێکیان کەرن!
کە زانی ڕێوی چارەی ناچارە
کەشیدە ئیدی بێ ئیعتیبارە
دەستبەردار نابن، دەکەونە شوێنی
بۆوەی نەیکوژن و نەڕێژن خوێنی
➣ @ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_شانزدەهەم
بەم جۆرە بردی سێ توڵە و تاجی
تا دەرگای ئەشکەوت، بانگی کرد: 'حاجی! '
وەرە ڕەفیقم هەرسێک لەگەڵە
نازانم بۆ بوون بە تاجی و توڵە؟!
وتی: برا گیان! مەیانهێنە پێش!
گڵاومان دەکەن، دەمانبەن لە نوێژ!
وتی: ئەوەتا، وات دەکەن عەرز
بۆیەت پێدەڵێم، لێم بۆتە فەڕز
دەڵێن: بێتە دەر، یا دێینە ژوورێ
یا توڵە دەنێرین، دەبێ ببوورێ.
وتی: ناکرێ دوور کەون کەمێ؟!
ڕازی بن بەوەی نوشتەیان دەمێ؟!
کۆتر عەرزی کرد: کە نەڵێی وەرن،
یەکسەر دێنە ژوور، هەر سێکیان کەرن!
کە زانی ڕێوی چارەی ناچارە
کەشیدە ئیدی بێ ئیعتیبارە
دەستبەردار نابن، دەکەونە شوێنی
بۆوەی نەیکوژن و نەڕێژن خوێنی
#مامۆستا_بێبەش
➣ @ShpolDarya
| مەڵێ درەنگە |
🎙 نگین ئاهمەند 🎙
➣ @ShpolDarya
توخوا قەت مەڵێ ئیتر درەنگە
مەڵێ پیرم و دنیام بێ ڕەنگە
مەڵێ بەهارم ئیتر تێپەڕ بوو
ئەمن ژیانم هەمووی بە سەر چوو
مەڵێ پاییزە وەرزی ژیانم
مەڵێ چ سوودە مان و نەمانم؟
هەتاکوو ماوی ئەبێ تێکۆشی
نەترسی لە مەرگ یان خۆد نەخۆشی
گەرچی ڕۆژگار ناخۆش و تاڵە
خەفەت لە گۆشەو سووچی هەر ماڵە
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya
توخوا قەت مەڵێ ئیتر درەنگە
مەڵێ پیرم و دنیام بێ ڕەنگە
مەڵێ بەهارم ئیتر تێپەڕ بوو
ئەمن ژیانم هەمووی بە سەر چوو
مەڵێ پاییزە وەرزی ژیانم
مەڵێ چ سوودە مان و نەمانم؟
هەتاکوو ماوی ئەبێ تێکۆشی
نەترسی لە مەرگ یان خۆد نەخۆشی
گەرچی ڕۆژگار ناخۆش و تاڵە
خەفەت لە گۆشەو سووچی هەر ماڵە
#ف_هەتاو
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya
[ فرمێسکی گەش ]
🎙 نگین ئاهمەند 🎙
➣ @ShpolDarya
تیغی بێ مەیلی و جەفای
ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بە جارێک
ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی
ئوممێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە
بە هیوای دوو شەشم
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya
تیغی بێ مەیلی و جەفای
ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بە جارێک
ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی
ئوممێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە
بە هیوای دوو شەشم
#مامۆستا_هێمن
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya
➣ @ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_کۆتایی
بەرەوخوار هەڵات، وەندەی پێ نەچوو
گێڕایانەوە و ڕێوی دەرنەچوو.
ڕێوی بە خۆی کوت: پیسم لێقەوما
ڕێگای خەلاسی و نەجاتم نەما
زۆرم حیللە کرد بگەم بە مراد
لە ڕێگای حیللە ئاوام بە سەر هات!
کە تاجی لێیدا و توڵەی گەییە سەر،
جەرگ و ڕیخۆڵەی ڕێوییان هێنا دەر.
فریا نەکەوت بڵێ: ئەشهەدوو
بە بێ ئیمانی وەفاتی فەرموو!
تەواوی حاجی ئەوڕۆکە ئاوا
حەجیان بۆ فێڵ و کەڵەک و داوە
تای قەند بە قەرز بە سێسەد تمەن
زۆر سەیرە حاجی، ئیمانیش ببەن!
چۆن قەند بە دە تمەن؟! کاری وا بێجێ!
قەستەم بە خودا نەچوویە حەجێ
بڵێی وەک ڕێوی، عاقیبەت خودا
بە حیللەی حاجیان دوایی پێنەدا؟
کەوایە 'بێبەش'، با هەڵیشکەوێ
قەت لە بۆ کەڵەک،کەشیدەت نەوێ.
➣ @ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_کۆتایی
بەرەوخوار هەڵات، وەندەی پێ نەچوو
گێڕایانەوە و ڕێوی دەرنەچوو.
ڕێوی بە خۆی کوت: پیسم لێقەوما
ڕێگای خەلاسی و نەجاتم نەما
زۆرم حیللە کرد بگەم بە مراد
لە ڕێگای حیللە ئاوام بە سەر هات!
کە تاجی لێیدا و توڵەی گەییە سەر،
جەرگ و ڕیخۆڵەی ڕێوییان هێنا دەر.
فریا نەکەوت بڵێ: ئەشهەدوو
بە بێ ئیمانی وەفاتی فەرموو!
تەواوی حاجی ئەوڕۆکە ئاوا
حەجیان بۆ فێڵ و کەڵەک و داوە
تای قەند بە قەرز بە سێسەد تمەن
زۆر سەیرە حاجی، ئیمانیش ببەن!
چۆن قەند بە دە تمەن؟! کاری وا بێجێ!
قەستەم بە خودا نەچوویە حەجێ
بڵێی وەک ڕێوی، عاقیبەت خودا
بە حیللەی حاجیان دوایی پێنەدا؟
کەوایە 'بێبەش'، با هەڵیشکەوێ
قەت لە بۆ کەڵەک،کەشیدەت نەوێ.
#مامۆستا_بێبەش
➣ @ShpolDarya
➣ @ShpolDarya
بەینێکە خولیای حەز و ئارەزووم
سەرگەرمی کۆڕی بەزم و ئاهەنگە
نەشئەی ئارامی دەروونی تینووم
وەکوو تریفەی سەر گۆمی مەنگە.
بەینێکە تیشکی ئاسۆیە گیانم
ئەگرێتە باوەش زۆر لەسەرخۆیە
وەکوو منداڵی، خەوی جارانم
هەموو ساتێکی پڕ لە ئۆخەیە.
دڵەی خامۆش و تاریکی دوێنێم
ڕووناکە ئەمڕۆ وەکوو بەهارە
هەنگاو بۆ بەرزیی سەر لووتکە ئەنێم
ناژی لە دڵما ناوی پەژارە.
➣ @ShpolDarya
بەینێکە خولیای حەز و ئارەزووم
سەرگەرمی کۆڕی بەزم و ئاهەنگە
نەشئەی ئارامی دەروونی تینووم
وەکوو تریفەی سەر گۆمی مەنگە.
بەینێکە تیشکی ئاسۆیە گیانم
ئەگرێتە باوەش زۆر لەسەرخۆیە
وەکوو منداڵی، خەوی جارانم
هەموو ساتێکی پڕ لە ئۆخەیە.
دڵەی خامۆش و تاریکی دوێنێم
ڕووناکە ئەمڕۆ وەکوو بەهارە
هەنگاو بۆ بەرزیی سەر لووتکە ئەنێم
ناژی لە دڵما ناوی پەژارە.
#شێرکۆ_بێکەس
➣ @ShpolDarya
| دیوانی کوردی |
🎙 نگین ئاهمەند 🎙
➣ @ShpolDarya
دەروون زامدار و
دڵ غەمگینە بێ تۆ
سەرم گێژ و تەنم
بێ تینە بێ تۆ
خەوم بێ هۆشییە،
بەرگم پەڵاسە
خۆراکم خوێنە،
شادیم شینە بێ تۆ
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya
دەروون زامدار و
دڵ غەمگینە بێ تۆ
سەرم گێژ و تەنم
بێ تینە بێ تۆ
خەوم بێ هۆشییە،
بەرگم پەڵاسە
خۆراکم خوێنە،
شادیم شینە بێ تۆ
#مستەفا_بەگی_کوردی
🎙#نگین_ئاهمەند
➣ @ShpolDarya