Telegram Web
@ShpolDarya


لە ئامێزم بگرە...♡
ئەوەندە تووند و قووڵ کە دیار
نەبێت ئەم زامانە ئی منن یا ئی تۆ…♡


[ هونەری موڕەککەب و B12 ]

هونەرمەندی نیگارکێش:
#گیسوو [ خەماژۆ ]



@ShpolDarya
😍4
@ShpolDarya


‌عیشق و ئازادی



ئەگەرچی شەو درەنگە
ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا
لە ناخمدا خەمێکی تر

لەبادە ئەم ژەمە تێرکە
منی تینووی جگەرسووتاو
بەچی دیارە کە دەیبینم
شەوێکی تر، ژەمێکی تر!

ئەوەندە دەردەدار و بێ
پەرستارم کە پێم وایە:
لەسەر کێکی تەمەن
هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر

گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و
شیرین ڕابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان
ببینم سەردەمێکی تر!

گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو
ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم:
لە پێشمدایە زەرد و ماه و
سەخت و ئەستەمێکی تر

هەتا چارشێو بەسەر تۆوە
دەبینم نازەنینی کورد
بەسەر بیبیلەکەی چاوی
منا دەکشێ تەمێکی تر

نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی
عیشقی ئێمە داڕێژێ
دەنا هێشتا لە کوردستان
دەژین «زین و مەم»ێکی تر

پەپوولەی خۆشەویستیی من
لە شوێنێ ناگرێ ئارام
دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ
لەسەر سینە و مەمێکی تر

هەزار هێندە پەرێشان و
سیاچارە بژیم هێشتا
لەنێو دڵدا هەمە ئاواتی
خاڵ و پەرچەمێکی تر

هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری
ڕێگای عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش
نەبینم بەرهەمێکی تر

کە فرمێسکم لەسەر
ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی،
گوتم: یاخوا لەسەر سوور
گوڵ نەبینم شەونمێکی تر

شەوێکی چاوەنواڕت بووم،
نەهاتی گیانەکەم، ویستت
منی دڵ ناسکی شاعیر
بگێڕم ماتەمێکی تر

خدر نیم بۆ تەمەن شێت بم
بەکانیی ژینێ دانووسێم
ئەوەندەم ژین دەوێ تا
دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر

بەتۆ چارەی چلۆن دەکرێ
دەروونی پڕ لە ناسۆرم
خەساری بۆ دەکەی
دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر

بەهار و گوڵ، کچ و مانگەشەو،
شێعری تەڕ و بادە
لەوەی زیاتر جەنابی شێخ
گەرەکتە عالەمێکی تر


#مامۆستا_هێمن



@ShpolDarya
4👍4
@ShpolDarya


لە کەڵەموستی پێمەوە
تا تەوقی سەر تێکەڵم بە...
موو بە موو،
دەمار بە دەمار،تێکەڵم بە...
با ئاو و ئاگر،خەم و خۆشی،
تاوان و سزا ڕەش و سپی،
وەرین و پشکووتن،حیلە و گمە
تێکەڵ بن و بە ڕەنگی خۆیان
ڕەنگمان کەن!


#شێرکۆ_بێکەس


[ هونەری مۆڕەککەب ]

هونەرمەندی نیگارکێش:
#گیسوو [ خەماژۆ ]



@ShpolDarya
🥰31👍1
@ShpolDarya


بێ شرۆڤە...


[ هونەری B2 _ B12 ][ سوورئال ]

هونەرمەندی نیگارکێش:
#گیسوو [ خەماژۆ ]



@ShpolDarya
💜@ShpolDarya


چاوى بەتیلى دڵ نەفڕێنێ
یارى نازدارى خۆى پێ نەبینێ
وەک چرا گۆناى دانەگریسێنێ
پەرچەم لەدەورى با نەیشەکێنێ
لەدڵدا تۆوى عەشق نەچێنێ
خوایە ئەو چاوە شەوقى نەمێنێ

چاوێ هەمیشە مەست و کەیل نەبێ
لەدڵداریدا پڕ لە مەیل نەبێ
بەتەرجومانى دڵى لەیل نەبێ
لەسەرچاوەى عەشق کەیلى سەیل نەبێ
وەک کڵپەى ئاگر دڵ نەسووتێنێ
خوایە ئەو چاوە شەوقى نەمێنێ

چاوێ پڕ مەکرو حیلەباز نەبێ
پڕ لە ئەفسوون و عیشوەو ناز نەبێ
لەڕاوکەریدا وێنەى باز نەبێ
وەک سوارەى شوکاک تیر ئەنداز نەبێ
بە سیحرى ڕۆح و دڵ نەفڕێنێ
خوایە ئەو چاوە شەوقى نەمێنێ

چاوێ کەلەسەر گۆناى سوور نەبێ
لەژێر هیلالا وەک دەیجوور نەبێ
لەسەر خەزێنەى دڵ گەنجوور نەبێ
پڕ لە شەرابى ئەشکى سوور نەبێ
بەماچى تەمى دڵ نەڕەوێنێ
خوایە ئەو چاوە شەوقى نەمێنێ

چاوێکم ئەوێ دایم بەجۆش بێ
وەک کەوى بەهار پڕ لە خرۆش بێ
دەرد بێ بۆ ساغ و دەواى نەخۆش بێ
دەرمانى زامى دڵى (مەدهۆش) بێ
گڕى دڵدارى هەڵنەگریسێنێ
خوایە ئەو چاوە شەوقى نەمێنێ


#مەدهۆش



💜@ShpolDarya
🤍 @ShpolDarya


لە ناخی دەروونەوە



جار جار شەپۆلی هەستێکی بێ بن
دێ ئەشڵەقێنێ گۆمی بیری من

کەدێ شەپۆلی ئەو هەستە قووڵە
دەریای دەروونم ئەخاتە جووڵە

ڕاپێچم ئەکا بەرەو ڕابوردوو
ڕابووردووی وەکوو گوڵی: بابردوو

ئەو ڕابووردووەی ناگەڕێتەوە
گوڵێ کەسیس بوو ناگەشێتەوە

دێنێتە یادم: ژینی بەسەرچووم
ڕۆژانی تاریک، شەوانی پێشوم

ئەودەمەی ژیان بۆ هیوایە بوو
مەبەستی تەنیا بۆ بڕوایە بوو

گیانم شەکەت و لەش چەوساوە بوو
کەچی دەروون و دڵ حەساوە بوو

زیندان تا بڵێی تاریک و تەنگ تەنگ بوو
بەرەو ڕوناکی گوێم هەر لە زەنگ بوو

خوێن گەرمی جۆشی هەوڵ و خەبات بوو
ئاگر خۆشکەری ژێر ورەوزات بوو

هەنگاو ئاڕاستەی ڕێیە بوو پیرۆز
بەگەل، بەبڕوا، بە مەبەست دڵسۆز

دڵ پڕ لە عەشقی میللەت پەرستی
هۆی لێدانی بوو گەل خۆشەویستی

دوای ئەوە ورد ورد ئەو بیر و هەستەم
ئەمگێڕێتەوە بۆ ژینی ئێستەم

لەم هات و چۆیە دەرسێ وەر ئەگرم
زمانی حاڵە هەتاکوو ئەمرم:

هەرگیز نامرێ باوەڕی زیندوو
بەکارەساتی ئێستە و ڕابوردوو


#کاکەی_فەلاح



🤍 @ShpolDarya
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❤️@ShpolDarya


خۆشم ئەوێی



ئەی ئەوینی پڕ لە ژان،خۆشم ئەوێی
گەرچی ماوم وەک نەمان،خۆشم ئەوێی

دڵ کە چەشنی خانەقایە ساڵەها
ئەی بتی ئازاد و جوان،خۆشم ئەوێی

چاوەکانی تۆ پەرستگەی ژینمە
قیبلە و هەتوانی گیان،خۆشم ئەوێی

دەفری ئاواتم لە زەریای عەشقی تۆ
پڕ لە گەنجێکە نیهان،خۆشم ئەوێی

پەڕ پەڕە گیانە گوڵی دڵ دوور لە تۆ
ئەی گوڵی ڕەنگ ئەرخەوان،خۆشم ئەوێی

ئەی ئەوینی پڕ لە گڕ، ڕازت چییە
وا له دڵ بووی چەشنی سان،خۆشم ئەوێی

قاوخی دڵ چاوکە بێ دوری ئەتۆ
بوو بە تانەی ناکەسان،خۆشم ئەوێی

وەک شیفاعەت وایە تاوانی ئەوین
ئەی ئۆمێدی دوو جیهان،خۆشم ئەوێی

بووی بە شێعر و بووی بە چیرۆکی حەزم
نەتدی تۆ، داخی گران، خۆشم ئەوێی

خۆشەویستی و خۆشەویستیت پیشەمە
من کە تا هەم،بێ ئەمان خۆشم ئەوێی


#ژاڵە_سەفییاری


🎙#ئاسۆ_سولێمانژاد



❤️@ShpolDarya
📓@ShpolDarya


سەفەر



دەڵێم ئەم شاره جێ بێڵم سەفەر كەم
بڕۆم و خۆم له عالەم دەربەدەر كەم

به هاواری دڵ و بارانی دیدەم
له دردی خۆم هەموو عالەم خەبەر كەم

له دەستی یاری دڵرەق شەرته ئیتر
برۆم تەركی كچی ئومولبەشەر كەم

رفیقانم گەلێ پەیمان شكێنن
بڵا راكەم له دیتنیان حەزەر كەم

ئەگەر بۆم بێته جەنەت ئەم وڵاته
شەقی پێدا دەدەم عەزمی سەفەر كەم

هەڵۆی شاخم كەویلی دیلی قەفەز نیم
بڕۆم و ڕوو له كێوان و كەمەر كەم

گۆڵی نا پشكۆیی لەم شۆڕەكاته
له وەرزی وشك و قاقڕ چۆن سەمەر كەم

جەفا تەنگی وەها لێ هەڵ چنیوم
دەبێ هەر بۆ وەفا شین و چەمەر كەم

هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم
نه ماوه ئاشنا بۆ کوێ نەزەر كەم

شەوارەم بێ نەبینم رۆژی رووناک
ئەگەر بەم شارەدا ئیتر گوزەر كەم

وڵاتی مەرگه ئێره گۆری عەشقه
برۆم چاكه و له خۆم دەفعی خەتەر كەم


#جەلال_مەلەکشا



📓@ShpolDarya
@ShpolDarya


هەزار زامی نەشۆراوەم لە دڵدایە…

#فاتح_شێخولئیسلامی


[ هونەری خەڵووز و مۆڕەککەب ]

هونەرمەندی نیگارکێش:
#گیسوو [ خەماژۆ ]



@ShpolDarya
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎶@ShpolDarya


ڕاپۆڕتیک لەسەر ژیانی هونەرمەندی
کۆچ کردوو مامۆستا " #برایمی_قادری "
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

🎶@ShpolDarya
@ShpolDarya


کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی
هۆنراوەی شەنگ
سەرم دەبێ بە لافاوی
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم تک تک بە گوێ
دە بۆم بدوێ دە بۆم بدوێ
بدوێ بدوێ...
با لە بێشکەی سۆزی دەنگتا
گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ!


#لەتیف_هەڵمەت



@ShpolDarya
2025/07/13 14:08:06
Back to Top
HTML Embed Code: