٭٭بەنێوی میری میران ، خودای دلۆڤان٭٭
بە خێرێی نەورۆز ئەی جێـــــــژنی دێرین هاتنەوەت دەدا پێـــــــمان گڕوتــــــــــین
تۆ بۆ کورد هێمای سەربەســــتی نەورۆز کە دەبیە مایەی هەســـــــــــتانەوەو ژین
شکور وادیارە ڕوونە ئاســــــــــــــــۆمان
خودا بێتە دی ئاواتی شیریــــــــــــــــــــن
نەورۆز و سەری ساڵ و دەسپێکی ساڵی نوێی کوردی هاتەوە .
ئەوەش لە کاتێک دایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە جوغرافیای هەر چوار پارچەی کوردوستانی لە خۆ گرتوە بە قۆناغێکی هەستیار دا تێدەپەڕێ . ئەوەش ئەوە دەخوازێ کە هەرتاکێکی کورد بە پەرپرسیاریەتیەوە بۆو دوخە بڕواننێت وخۆی بە بەشێک لەو بەپرسیاریەتیە هەژمار بکات و هەروەها بەگشتی کورد ئەم هەلە زێڕینەی کە هاتۆتە پێش بە دەرفەت بزانێت .
بە پێویستی دەزانم کە لە ناخی دڵەوە هاتنی نەورۆز وسەری ساڵی نوێ لە هاووڵاتیان بە گشتی و لە خەڵقی خۆشەویستی گوندی ئاڵۆت بە تایبەتی پیرۆز بایی بڵێم و ئاواتە خوازم ولە خوای مەزن داواکارم کە لەو ساڵە دا ژیان بە خۆشی و لەش ساغی و سەربەرزی لە وڵاتێکی ئاوەدان و سەرسەوز بە سەر بەرن ئیشاڵڵا
@s_Alot

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نـــــــــــەورۆز لە هــەمــوو لایەک پیرۆز
@s_Alot
@s_Alot
مامۆستا ههژار دهفەرموێ؛
نهتهوهیهک که پارێزگاری زمانهکهی خۆی بێ، وهکوو دیلێکه که کلیلی زیندانهکهی له گیرفاندا بێ.
ههر کات ههلومهرجی ئهوهی بۆ ڕهخسا، دهتوانێ خۆی ڕزگار بکا.
بهڵام نهتهوهیهک که گرنگیی نهدا به زمانی خۆی وهکوو دیلێکه که کلیلی زیندانهکهی له دهست دوژمنهکهی دابێ.
بۆیه چۆک دادهدا و ورده ورده له نێو زمان و فهرههنگی باڵادهست دا دهتوێتهوه.
ئێمەش بە دانپێدان بەم ڕاستییە بەڵێنی تەواو و هەوڵ و تێکۆشانی خۆمان ئەدەین بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم ئەرکە پیرۆز و گرینگ و پڕ بایەخە.
دۆستان ئەو دەقەی سەرەوە ئەرکێکی ئەخڵاقی ونەتەوەیی دەخاتە سەر شانی ئێمە ، ئەویش فێر بوونی زمانی پیرۆزی دایکی وڤێر بوونی خوێندنەوەو نووسینیەتی ،بە داوای لێبوردنەوە تکایە هەوڵی فێر بوونی بدەن کە بێ گومان بۆ مامۆستایان و فەرهەنگیەکان ئەرک و بەرپرساییەتیەکە زۆر لە چین وتوێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە قورسترە.

Forwarded from قادر
بە ئێمەیان گوت بۆ ڕێزلێنان لە ئازادی لە سەر جێی خۆتان ڕاست وەبن و ڕاوەستن ، بەڵام دوایی نەجێی دانیشتنمان مابوو نە ماڵ وحاڵێک کە تێی دا وەحەسێین و ئارام بگرین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
میللەتێک لە سەدەی بیست ویەک دا ئەوە فکر و فەرهەنگی بێ هەر بۆوەی دەبێ کۆیلە و بن دەست بێت . ئەمە لە کاتێک دایە کە وڵاتانی پێشکەوتوو هۆشی مەسنووعیان دروست کردوە کە بەوتەی زانایان ڕادەی هۆشیاری خەریکه پشت هۆشی مرۆڤیش دەکەوێتەوە ، یان لە باری پزشکی خزمەتێکی یەکجار زۆریان کردوە ، لە ئاوها وڵاتێک کە مامۆستای سیحر بەتاڵ کەرەوەی ببێ وشە گەلی دێموکڕاسی ، پێش کەوتوویی مافی یەکسانی ژن و پیاو دەبێ چەندە غەریب بن .
ژیان لە نێو کۆمەڵگای سیحر لێدراودا دۆزەخە و قۆشێک قیمەتی نییە

من قسەی ئەو کەسەم پێ قۆڕە
کە بە زگی تێر و خەیاڵی ڕەحەتەوە
وانەی ئەخلاق دەڵێتەوە .
" داستایۆفسکی "
========================
وتەیەکی جوانە ، ئێمەش دەتوانین ئاماژە بە وتە بە نزخەکەی شێخ فەریدەددین عەتتار بکەین کە کەسێک لێی پرسی یاشێخ خودا چییە و چۆنە ؟
شێخ فەرمووی خودا نانە .
پرسیار کەرەکە ئەم وڵامەی بەلاوە سەیرو تەنانەت کوفر بوو گوتی جا چۆن ؟
شێخ گوتی بۆ ماوەی چوار مانگ لە هێرشی دڕندانەی مۆغۆل بۆ نیشابوور لە بەر قات وقڕی و برسیەتی خەڵقی ئەم شارە ، کەسێک لە مزگەوت بانگێکی نەبیست و نوێژێکی لێنەکرا ،
"""“"""""""""""""""""""""""ٔ"""""""""""""""""""""""
ڕاستە بۆیە حەدیسی پێغەبەرە دەفەرموێ:
کادَالفَقرُ أَُن یَکونَ کُف٘را
واتە نەداری نێزیکە ببێتە هۆێ لە دین دەرچوون .
ئەمە ئەوەدەر دەخاکە کە ڕاست نییە کە گوایە پێغەمبەر فەرموویەتی: أَلفقرُ فَخری
واتە فەقر ونەداری مایەی شانازیمە ،
بەئاشکرا بیڵێین فەقر مەگەر لە ڕووی ناچاریەوە ئینا پاساو هێنانەوەی ئەو حەدیسە خۆ دزینەوەی بەر پرس وکاربەدەستانە لە بەر پرسیاریان لە هۆکاری برسی کەردنی خەڵق ،
فەقر چ شانازی وشەرەفێک نابەخشێ و بگرە کۆیلەتی و مل کەچی بەدواوەیە

🌿بەنێوی خودای مەزن و بێ هاوتا🌿
زۆربە ئەرکی سەرشان وبە پێویستی دەزانم کە لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزان لە تێکڕای خەڵقی خۆشەویستی گوندەکەمان ئاڵۆت بکەم .
گەلۆ ، مامۆستا هۆمەری دزەیی لە شێعرێک دا دەڵێ گەرچی پاریس ولەندەن و کوێ وکوێ خۆشن بەڵام قەت جێی پیرە وڵات ناگرنەوە ، منیش لام وایە کە تام وچێژی جێژن و بۆنە شادیەکان بۆ مرۆڤی نیشتیمان پەروەری هەستیار هێندە خۆشن کە بە زمان ناگوترێ ، ئەو زێد وشوێنی لە دایک بوونەی کە هەر کوچەو کۆڵانێکی پڕە لە بیرەوەری دەورانی منداڵی و بە تایبەت ئاوێتە کردنی لە گەڵ هەڵس وکەوت لە گەڵ ئەو کەسانەی کە لە ژیان دانەماون وەکوو دایک وباب و تەنانەت خزم و ئاوماڵ و هاو گوندی وهاوتەمەن کە هەر کامێکیان لە دەست چوونیان کەلێنێک دروست دەکا و پڕ بوونەوەشی ئەستەمەو بە هاتنی هەر جێژنێک دێنەوە یاد و خەمێکی قورس لە سەر دڵی مرۆڤ دادەنێن .
هەر بۆیە پێویستە پێش ئەوەی هەر کامێکمان کۆچ بکات و با بیبا بە دەرفەتی بزانین کە پیرۆزبایی لە یەکتری بکەین و وەفاداریمان بە زێد و پیرەوڵات و هاوماڵ و خزم و هاووڵاتی بسەلمێنین .
هاووڵاتـــــــی ئازیز جــــێــــژنــــەکەت پیرۆزبێ

شێعرێک و هۆنراوێک پڕ پڕ و لێوان لێو لە هەستی نیشتیمان پەروەری ، سپاس بۆ هەستی پڕ لە سۆز و ئەوینت بەرامبەر بە نیشتمان و کۆنە وڵات
@s_Alot
@s_Alot
له چوار چرای مــەهـابـاد
له کانــــگای بیــــری ئازاد
دەستی رەشی ئیستیبداد
چــەقاندی داری بیــــــداد
له کاتـــی نیـــوه شـــــەوا
له جەنـگەی شیرین خەوا
کرا کـــــــــــــــــاری نارەوا
له دار درا پیشـــــــــــــەوا
رولەی وەفاداری کـــــــورد
پیشـــــــــەوای ئارام و ورد
بۆ کورد ژیـا، بۆکورد مـــرد
گیانـــی فیدایی گەلـی کــرد
زانا بوو، کورد پــەروەر بوو
خەمی خەڵکــــی لەبەر بوو
رۆڵەی کـــــــــوردی بلیمەت
نەترســــــــــــا لەدار و پەت
پشتــــــی نەکرد له میـللەت
وا دەبــــــێ زیک و هیممەت
بـــەڵام کــــــــــــورده نابەزێ
بــــەو وزه بـــــــــرانه ناتەزێ
له ڕقــــان لێـــــــــــو دەگەزێ
که ســــوار بــــــوو دانابـەزێ
"مامۆستا هێمن"
@s_Alot
🥀🥀🥀❤️❤️❤️
له کانــــگای بیــــری ئازاد
دەستی رەشی ئیستیبداد
چــەقاندی داری بیــــــداد
له کاتـــی نیـــوه شـــــەوا
له جەنـگەی شیرین خەوا
کرا کـــــــــــــــــاری نارەوا
له دار درا پیشـــــــــــــەوا
رولەی وەفاداری کـــــــورد
پیشـــــــــەوای ئارام و ورد
بۆ کورد ژیـا، بۆکورد مـــرد
گیانـــی فیدایی گەلـی کــرد
زانا بوو، کورد پــەروەر بوو
خەمی خەڵکــــی لەبەر بوو
رۆڵەی کـــــــــوردی بلیمەت
نەترســــــــــــا لەدار و پەت
پشتــــــی نەکرد له میـللەت
وا دەبــــــێ زیک و هیممەت
بـــەڵام کــــــــــــورده نابەزێ
بــــەو وزه بـــــــــرانه ناتەزێ
له ڕقــــان لێـــــــــــو دەگەزێ
که ســــوار بــــــوو دانابـەزێ
"مامۆستا هێمن"
@s_Alot
🥀🥀🥀❤️❤️❤️
Forwarded from کابان (mihedîn -Tahîrî)
مامۆستا هەژار لە کتێبی چێشتی مجێور دا ئاوا باسی بەسەرهاتی خۆی دەکا :
لەبیرمە ڕۆژێک ناردیانمە شوێنێکی دوور کە قالبە سەهۆڵیان بۆ بێنم . پێخواس بووم ؛ عەرزی خەیابان لاقی دەسووتاندم . لە تاوان هەر غارم دەدا کە نەمدەوێرا زۆر پێم وەعەرز کەوێ ؛ زوو هاتمەوە . خاوەن ڕستووران گوتی : ئافەریم زوو هاتیەوە ؛ ئەو جار هەر تۆ دەنێرم !
کابان | KABAN
لەبیرمە ڕۆژێک ناردیانمە شوێنێکی دوور کە قالبە سەهۆڵیان بۆ بێنم . پێخواس بووم ؛ عەرزی خەیابان لاقی دەسووتاندم . لە تاوان هەر غارم دەدا کە نەمدەوێرا زۆر پێم وەعەرز کەوێ ؛ زوو هاتمەوە . خاوەن ڕستووران گوتی : ئافەریم زوو هاتیەوە ؛ ئەو جار هەر تۆ دەنێرم !
کابان | KABAN
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەم دیمە نە ئەو و سەردەمەمان دەخاتەوە یاد کە لە وەرزی پاییز وتەنانەت زستانیش دا زۆربەی کوڕ وکچی گوندی ئاڵۆت دەچونەکۆڵەدار ، هەر دروست وەک ئەم کچۆڵانە کە بە شێوەیان دەبێ خەڵقی ئاسیای ڕۆژهەڵات دەچێت هەڵبەتە وەک نوسراوە کوردن وخەڵقی شاری وان و کوردوستانی باکورن .جا سەرنج ڕاکێش ئەوە بوو کە جاری وابوو هەموو لە شوێنێکی وەکوو شیوی کونە ڕێوی یان ئەشکەوتی قەمچەی کە دەهاتنەوە، دەحەسانەوە .ئەم دیاردە زۆربەی ئەو بەڕێزانە دێتەوە یادیان کە تەمەنیان سەرووی پەنجا ساڵە و ئەوان زۆربەیان کۆڵەداریان هێاوەتەوە کە زۆرتر دەچوون بۆ کانی بۆگەن و چواڕیان وقوڵەسماق و بنار و چەوە ڕەش .
یادی ئەو ڕۆژانە بە خۆش و ناخۆشەوە بەخێرێت و ئەو ئازیزانەی ئەوکات کە لە ژیان دا نەماون ئیشاڵڵا کە بە بەهەشتی بەرین شادبن و ئەوانەی کە ماون تەمەن درێژ ولەش ساغ بن .
شتتێکی کە پێویستی وەبیرهێنانەوەیە ئەوەیە کە کۆڵبەری بۆ ئێمە دیاردەیەکی نوێ نییە و کچۆڵێک بە چل کیلۆ وەزنەوە کۆڵێک چێلکەی چل پەنجا کیلۆیی بە ژمارەی ڕۆژەکانی پاییز هەڵدەگرت .
شت زۆرە لە سەری بدوێین بەڵام واچاکە هر کەسە بۆخۆی لێی بڕوانێ و بچێتە دەریای خەیاڵی خۆیەوە وتێی دا ون ببێ .
@s--Alot

مژدە هەستە ،وابەهارەو دەشت ودەر خەمڵی بەگۆڵ
بولبولە و دەفڕێ لەپەستا ئەم سرەوسەر چڵ بە چڵ
ئەو دەڵێ دەرفەت کەمە و تا بزر نەبوه سروشت
گورزوئازا بێرە دەشت و چێژی لێوەرگرە بە دڵ
شاد وخۆشحاڵ بە هاتاکو دەرفەتی ژینت هەیە
بەرگی گوڵ حەوڕەنگە ئاها دایپۆشیوە هەرد و گڵ
بەیانیتان باش و ژیانتان پڕ لە بەختەوەری بێت

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم خاتونە کچی مەلا عەبدوڵڵای تووتنچی مامۆستای ئایینی وشاعیرە کە ناز ناوی موفتی پێنجوێنی بوو
وادیارە موفتی پێنجوێنی بە سەد ساڵ لە پێش خەڵقەکەیەوە بووە ئەو مامۆستا بەڕێزە ساڵی 1952ی زایینی واتە 73ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کردوە ، ئەو کاتەی کە تێکڕای خەڵق باوەڕیان وابوو کە کچ بۆی نییە بچێتە قوتابخانە و کتێب وقەڵەم بەدەستەوە گرێت ، وئەو کارەیان بە نیشانەی ڕووهەڵماڵاوی وتەنانەت پشت کردن لە ڕێنەماکانی ئایینی ئیسلام دەزانی ، بەڵام هەموو دیتان کە ئەو بۆچوونە هەرەسی هێنا، وئێستا درگای قوتابخانەو زانکوکان بۆ کچان ئاوەڵایە..
هەموومان ئاگادارین کە خاتوو ئەنجێللا میڕکل شازدە ساڵ بەو پەڕی لێهاتووییەوە سەرۆکایەتی ئاڵمانیای کرد . لە کاتی ئاوارەبوونی خەڵقی سوریا لە شەڕی نێوخۆیی و داعش دا تاکە سەرۆکی ئوروپا بوو کەڕایگەیاند کە دەبێ خەڵقی ئوروپا باوەش بۆ ئاوارەکانی ئەو شەڕەوەگرن و یارمەتیان بدەن.
دەبێ ئەوەش بزانین کە ئەگەر کچی وڵاتی ئێمەش هەلی بۆ بڕەخسێ دەیان کەسی وەک خاتوو مێڕکلی لێهەڵدەکەوێت.
به هیوای بەرەو ئاسۆیەکی ڕوونتر و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی پێشەکەوتووتر و هاوشانی وڵاتانی پێش کەوتووی ئێستای جیهان

پێنجوێنی > دیوانی موفتی پێنجوێنی > ن >
شێعرێک لە
دیوانی موفتی پێنجوێنی
(1881-1952
هێندە وەحش و سەرسەری بووم هەوڵی زانستم ئەدا
نەمئەزانی لێم ئەبێتە دەرد و ناسۆری گران
شەرتە تا ماوم لەمەو لا بیری زانستی نەکەم
هێندە کەر بم بێنە سەیرم دەستە دەستە پیر و جوان
چوو لە دەستم گا و کەر بم گێرەکەر بم بارەبەر
بێ مەراق و بێ خەفەت بم چش لە کەمبەرگی و لە نان
خۆشترە هێشتا لە سەد خۆراکی خۆشی پڕ خەفەت
مێزەر و تەزبیح و کەشکۆڵ و دەف و سواڵ و گەڕان
چوویتە شاری کوێرەوە دەستت لەسەر چاو دابنێ
تۆ بە چاوساغی لەناو قەومێکی وا ناتبێ ژیان
تاڵە ژینت زەهرە خۆراکت نەمانت چاترە
گەر وەکوو خەڵکی نەسووڕێی تۆش لەگەڵ چەرخ و زەمان
من لە ڕێگای خزمەتا چیم دەس کەوت با پێت بڵێم
ناحەزن یەکسەر بە من دەروێش و حەمماڵ و سەپان
ڕێکوپێک نابێ هەتا سەد ساڵ نەبێ قەومێ ئەگەر
خوێندن و عیلمی نەبێ توججار و شوان و ئاشەوان
وا لە سایەی جەردەکانی بێ سیلاحی مفتەخۆر
---- ---- ---- ---
عیلم و زانستی بە جەیشی جە بێ دانێم کە ئەو
بیفرۆشێ هەر بە پارە ئاو و خاکی نیشتمان
ئەی وەتەن با پێکەوە بگرین و قوڕ پێوین بە جووت
هەردوو بێ قەدرین لە سایەی شێخ و ئاغا و میر و خان
تۆ بەبێ دڵسۆز و من بێ کەس ئەبێ چۆن سەرکەوین
با لەژێر پێدا بناڵین بێ پەنا و بێ پشتیوان
سەیری خەڵکی کەن بە عیلم و سنعەت و خوێندن هەموو
چوونە سەر ئەرزی هەوا جەولان ئەکەن بۆ ئاسمان
کوردی بێچارە و نەزانیش هەر بە سیحری تێ ئەگا
ڕادیۆ و تەییارە و ئاوازی سندووق و قەوان
موفتی خۆ کوشتن لە ڕێی قەومی -- تاکوو بە کەی؟
هێندە سووتاوی لە قەهرا پێت نەما هێز و تەکان
@s -Alot
ڤەژینبوکس
موفتی پێنجوێنی | ڤەژینبوکس
بەرهەمەکانی موفتی پێنجوێنی لە ڤەژینبوکسدا
😝 دەسنوێژ نوێ دەکاتەوە 😝
دەگێڕنەوە تاژیەک و کەڵەشێڕێک لە دێیەکی کاول و چۆڵ بوونە هاوڕێ و بڕیار وابوو هەتا ماون لە گەڵ یەک و پارێزەری یەک بن ، لەکاتی نوێژی بەیانی دا بەیانیەکی زوو کەڵەشێر لە شەقەی باڵانی دا و بانگی فەرموو ، ڕێویەک کە لەوناوە دا دەگەڕا ، کە گوێی لە دەنگ وسەدای کەڵە شێربوو تەواو دڵی ڕوون بۆوەو وردە وردە هاتە نێزیک کەڵە شێرەکەو پاشی سڵاوو سەباخێری گوتی ئەوە قوربان کەی تەشریفت هێناوەتەوە، ڕەبی بەخێرێی و چاووم پێت ڕوون بوونەوە ، دەفەرموو وەرە خوارێ با نوێژەکەمان بە جەماعەت بکەین کە بۆخۆت باشتر دەزانی خێری چەند قاتە و زۆرترە .
کەڵەشێر گوتی ڕاستیەکەی من لە گەڵ کاکم هاتووینەوە ئێرە با ئەویش ئاگادار وەکەم ، ڕێوی گوتی دەکاکیشت بانگ کە با جەماعەتەکەی پێکەوە بکەین ، کەڵەشێر بانگی کاکی کرد و تاژی خەبەری بۆوە ، ڕێوی کە چاوی بە تاژی برای کەڵەشێر کەوت بە پەلە بەرەو شاخ و هەڵدێر تێی تەقاند ، کەڵە شێر گوتی باشە قوربان خۆتۆ بڕیار وابوو تەشریف بێنی و جەماعەتە کەمان بکەین ، ڕێوی گوتی ڕاست دەکەی بەڵام بە بینینی کاکت دەس نوێژەکەم شکاوەو دەچم نوێی دەکەمەوە ،
پێم وابێ ئیسڕائیلی زایۆنیسم و ئەمریکا ئەم برایەتیەی کە گرتوویانە گاڵتەی پێ ناکرێ و دەسنوێژی زۆرانی شکاندوەو پێویستە نوێی وەکەن .

بەزمی ڕیش
وادەڵێن واعیز لە مینبەر ڕۆشـــتە بان
واعیزی خاوەن عەباوو ڕیشـــــــی پان
زۆر بە گەرمی نوتق و گوفـتاری دەدا
بۆ ڕزگاری مەردوم ڕێــــــــچاری دەدا
خەڵقی تامەزرۆی وتاری بوون بە حەق
نێو چەوانی ئەو لە نوور دەیدا شـەبەق
یەک لە کۆر دا وادەگریا سەر بە قـــــــوڕ
ئاوی دوو چاوی دەهاتە خوار بە خــــــوڕ
واعیز هەستی کرد کە نوتق و گفتی ئەو
بۆی ڕوناک کردوە ئیتر تاریـــــــکە شەو
قاوی کرد لەو بانەوە هەی ئافـــــــەرەم
بەو فرمێسکەت بێ شک وەعدت پێدەدەم
تۆ بەهەشتی و دەچیە جەننەت خـــەم مەخۆ
شاد وخۆش بە کاکی خۆم بۆی دامەچـــــــۆ
ئەو فرمێسکەت بوونە سەرمـایە لە بــۆت
چەند دڵۆپێک تۆی خەلاس کردن لە کۆت
زۆر بە باشی تۆ لە وەعزم تێدەگـــــــەی
موژدە بێ لێت دەچیە بان و پێدەگــــەی
کاکی موئمین بەم وتەی وی هاتە دەنــــگ
خۆزگە ئەو دڵەم پاک دەبۆوانێ لە ژەنگ
خۆزگە هەروەک تۆ دەفەرمووی وادەبوو
سووچ و تاوانم لە ســــەر دڵ لادەچــوو
ڕیشی پەشمینت منی خستە گریـــــــن!!
ڕیشی تۆم دی بۆیە فرمێسکم وەریـــن
ڕیشی دوو فاقت وەکی نێری منــــــــــە
چەشنی ڕیشی ئەو گڕۆڵەو تووکنـــــــە
نێریەکم بوو ڕیش درێژ و پانە بێـــــــڵ
ساف و سادە ، خۆشەویست بێ فرت و فێڵ
مرد و جێی هێشتم بە تەنیا مامـــــەوە
تۆ کە ڕیشت هەڵتەکاند پێی کولامەوە
ڕیشی عەینی ڕیشی تۆ بوو نێریە سوور
خوزگە مەرگ مەودای دەدا بێتە حوزور
ڕیشەکەی ئیشی دەکردن ڕوو بە ڕاست
هەر وەکوو موویەک دەرێنی تۆ لە ماست
ڕیشەکەی وەک ڕیشی تۆ جوان و قەشەنگ
ڕیشی پان بوو وەک تۆ چالاک و چەلەنــگ
من بە ڕیشی تۆ کە وەک نێری دەچــــێ
هەر کە دەیبزێوی گڕم تێ بەر دەبــــــــێ
تێبینی: نێری واتە بزنی نێر
@s-Alot