☀️@ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_چواردەهەم
حیزباب! قاسپ و هۆڕ لەم کونە بەردە
پێت وا بەندەن، ڕەوەز و زەردە؟!
ئەوە مەعلووم بوو، بێ ئابڕووی لۆتی
هەزار حەجیش کەی تۆ وەکوو خۆتی.
چون هەرزە و سووکی، بە سەری بابم
مەحکوومی ئەلعان ببیە کەبابم!
کە تاوی دایە، سینگی کەوی گرت؛
بە دەم ڕێوییەوە گیانی دەرچوو، مرد.
لە پاش خواردنی کەوی خاکسار
پەپووسڵێمانکەش خوێندی دوو سێ جار
هەروەندە بیستی بوو بوو بووی پەپوو
لەویش تووڕە بوو، لێی ڕاستەوە بوو
تووڕە بوو، وتی: من بێ حەق و مز
بۆیەم هەڵگرتی، باوک چەتە و دز
کە تۆبە بکەی لە شوێن و دابت
نەک بچێوە سەر خوو و ڕەوشتی بابت
بابە سەگەکەت لە پێش تۆپینی
گووی سەگ بە گۆڕ و مەزهەب و دینی،
لە بارەگاهی ڕەسووڵی خودا
یەعنی سولەیمان، ڕووحم بێ فیدا
نەترسا لە مەرگ، ئەو تاجەی دزی
کە ئاخری تۆپی و لە گڵدا ڕزی
ئەلعان ئەم تاجە تۆ ناوتە لە سەر
بە قانوونی من، شەرعی پێغەمبەر
چون ئەلعان لە تۆ ئاشکرا بووە
باوکت دزیویە و ئەویش مردووە
بە جێگای باوکت ئێعدامت دەکەم
بەم مەکەی دەچم، ڕوحمت پێ ناکەم.
کە تاوی دایە، سەری پەپووی گرت
جەرگ و ڕیخۆڵەی بە گۆڕێ وەرکرد.
🖋#مامۆستا_بێبەش
☀️@ShpolDarya
📚#بەیتی_مام_ڕێوی
📖#بەشی_چواردەهەم
حیزباب! قاسپ و هۆڕ لەم کونە بەردە
پێت وا بەندەن، ڕەوەز و زەردە؟!
ئەوە مەعلووم بوو، بێ ئابڕووی لۆتی
هەزار حەجیش کەی تۆ وەکوو خۆتی.
چون هەرزە و سووکی، بە سەری بابم
مەحکوومی ئەلعان ببیە کەبابم!
کە تاوی دایە، سینگی کەوی گرت؛
بە دەم ڕێوییەوە گیانی دەرچوو، مرد.
لە پاش خواردنی کەوی خاکسار
پەپووسڵێمانکەش خوێندی دوو سێ جار
هەروەندە بیستی بوو بوو بووی پەپوو
لەویش تووڕە بوو، لێی ڕاستەوە بوو
تووڕە بوو، وتی: من بێ حەق و مز
بۆیەم هەڵگرتی، باوک چەتە و دز
کە تۆبە بکەی لە شوێن و دابت
نەک بچێوە سەر خوو و ڕەوشتی بابت
بابە سەگەکەت لە پێش تۆپینی
گووی سەگ بە گۆڕ و مەزهەب و دینی،
لە بارەگاهی ڕەسووڵی خودا
یەعنی سولەیمان، ڕووحم بێ فیدا
نەترسا لە مەرگ، ئەو تاجەی دزی
کە ئاخری تۆپی و لە گڵدا ڕزی
ئەلعان ئەم تاجە تۆ ناوتە لە سەر
بە قانوونی من، شەرعی پێغەمبەر
چون ئەلعان لە تۆ ئاشکرا بووە
باوکت دزیویە و ئەویش مردووە
بە جێگای باوکت ئێعدامت دەکەم
بەم مەکەی دەچم، ڕوحمت پێ ناکەم.
کە تاوی دایە، سەری پەپووی گرت
جەرگ و ڕیخۆڵەی بە گۆڕێ وەرکرد.
🖋#مامۆستا_بێبەش
☀️@ShpolDarya
👍1
☀️@ShpolDarya
تەنیا له تەنیایی وەک خودای تەنیا بەتەنیا تەنیام
بێ کەس و تەنیا بۆ خۆم ژین دەکەم له دنیا کەنیام
تەنیایی ئازیز من ئەتپەرستێم وەک عابد و زائێر
چۆن تۆ بەتەنیا له تەنیایی خوەم کردمت بە شاعێر
🖋#میلاد_کیانپوور
☀️@ShpolDarya
تەنیا له تەنیایی وەک خودای تەنیا بەتەنیا تەنیام
بێ کەس و تەنیا بۆ خۆم ژین دەکەم له دنیا کەنیام
تەنیایی ئازیز من ئەتپەرستێم وەک عابد و زائێر
چۆن تۆ بەتەنیا له تەنیایی خوەم کردمت بە شاعێر
🖋#میلاد_کیانپوور
☀️@ShpolDarya
🤍@ShpolDarya
جیهان وەکوو شەوێکی تاریک وایە،
هەموو کەسێک دەبێ چرای خۆی داگیرسێنێ...،
🖋#ماکسیم_گورکی
🤍@ShpolDarya
جیهان وەکوو شەوێکی تاریک وایە،
هەموو کەسێک دەبێ چرای خۆی داگیرسێنێ...،
🖋#ماکسیم_گورکی
🤍@ShpolDarya
💝@ShpolDarya
خۆشم دەوێی سەری بەندە
دڵ لە بەندی دڵت بەندە
خۆشەویستیم بێ ئەژمارە
نەڵێی چۆنە و ڕێژەی چەندە
تۆ بژمێرە لە 1 تا 100
با من بڵێم دووسەد هێندە
🖋#سەلاح_کوردی
💝@ShpolDarya
خۆشم دەوێی سەری بەندە
دڵ لە بەندی دڵت بەندە
خۆشەویستیم بێ ئەژمارە
نەڵێی چۆنە و ڕێژەی چەندە
تۆ بژمێرە لە 1 تا 100
با من بڵێم دووسەد هێندە
🖋#سەلاح_کوردی
💝@ShpolDarya
👍1
🌞@ShpolDarya
کەی دێ هەتاوی ڕووت هەتا تاوێ وەبەر تاوت کەوم؟؟
سڕ بووم لەژێر زوقمی نیگات هێندەی لەبەر چاوت کەوم
دەتوێ شەهیدت بم ئەگەر، چاو ببڕە چاوم یەک نەزەر
با ڕووح لە سینەم بێتە دەر، بەر تیری ناکاوت کەوم
🖋#هەڵگورد_پەسوێ
🌞@ShpolDarya
کەی دێ هەتاوی ڕووت هەتا تاوێ وەبەر تاوت کەوم؟؟
سڕ بووم لەژێر زوقمی نیگات هێندەی لەبەر چاوت کەوم
دەتوێ شەهیدت بم ئەگەر، چاو ببڕە چاوم یەک نەزەر
با ڕووح لە سینەم بێتە دەر، بەر تیری ناکاوت کەوم
🖋#هەڵگورد_پەسوێ
🌞@ShpolDarya
❤1
💝@ShpolDarya
ماچے تۆ ژەهرے ڕەش مار بێ
لە لێوے من وەک هەنگوینە
یەکایەک دڕکی سەر ڕێگات
گوڵاڵەی نوقمی پەرژینە
فەرهادی زیندوو، زیندووبا
گوتووم ئێستا وڵامم بە
کە شیرینے تۆ شیرین بوو؟
یان شیرینے من شیرینە...؟
🖋#میلاد_کیانپوور
💝@ShpolDarya
ماچے تۆ ژەهرے ڕەش مار بێ
لە لێوے من وەک هەنگوینە
یەکایەک دڕکی سەر ڕێگات
گوڵاڵەی نوقمی پەرژینە
فەرهادی زیندوو، زیندووبا
گوتووم ئێستا وڵامم بە
کە شیرینے تۆ شیرین بوو؟
یان شیرینے من شیرینە...؟
🖋#میلاد_کیانپوور
💝@ShpolDarya
💝@ShpolDarya
💝#بمبوورە
بمبوورە ئەی کچ، بمبوورە،
ئەو ڕێگایەی ویستم بە ئاهەنگ بیبڕم
یەکجار دوورە، بێ سنوورە.
بمبوورە، هێشتا مناڵ بووم،
کرچوکاڵ بووم،
بە لاڵانەوەی ڕەنگاوڕەنگ
دنیام بۆ تۆ کردە ئاهەنگ.
بەڵێ، بمبوورە خۆشەویست،
ئەوەی ڕوویدا من وام نەویست.
بێ گوناهم،
وایان پێم گوت دەوروپشتم...
هەستپاکییان لە دڵ کوشتم...
گوتیان وایە،
خۆشەویستی بەس سەمایە!
ماچکردنی لێوی ئاڵە،
یا گوشینی سینەی کاڵە،
مووچڕکی دەست لە ملانە،
ڕابواردنی ناو گوڵانە،
دڵگیربوونە، ڕۆیشتنە،
ئاشتبوونەوە و گەیشتنە،
خۆکوشتنە، خوێنڕشتنە،
تەوەزەلی و پاڵکەوتنە، نەخەوتنە.
ئێستاش گیانە،
چەند ئازار و خەم دەچێژم،
چەند ئەسرین بە کوڵ دەڕێژم،
کە پێم دەڵێی:
"کوا، هیوامان نەهاتە جێ؟"
بەڵام چبکەم، چیم لە دەست دێ؟!
🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو
✮✮✮
🔹#سنوور: مەرز
🔹#کرچوکاڵ: خام، نەگەیشتوو
🔹#ئاڵ؛ سووری کەمڕەنگ
🔹#مووچڕک: (تیر کشیدن اندام)
🔹#ڕابواردن: گوزەراندنی خۆش
🔹#تەوەزەلی: تەنبەڵی
🔹#پاڵکەوتن؛ ڕاکشان
🔹#ئەسرین: فرمێسک
🔹#کوڵ: لێرەدا بە مانای؛ غەم، ئەندووهـ
🔹#هیوا: ئارەزوو
✮✮✮
💝@ShpolDarya
💝#بمبوورە
بمبوورە ئەی کچ، بمبوورە،
ئەو ڕێگایەی ویستم بە ئاهەنگ بیبڕم
یەکجار دوورە، بێ سنوورە.
بمبوورە، هێشتا مناڵ بووم،
کرچوکاڵ بووم،
بە لاڵانەوەی ڕەنگاوڕەنگ
دنیام بۆ تۆ کردە ئاهەنگ.
بەڵێ، بمبوورە خۆشەویست،
ئەوەی ڕوویدا من وام نەویست.
بێ گوناهم،
وایان پێم گوت دەوروپشتم...
هەستپاکییان لە دڵ کوشتم...
گوتیان وایە،
خۆشەویستی بەس سەمایە!
ماچکردنی لێوی ئاڵە،
یا گوشینی سینەی کاڵە،
مووچڕکی دەست لە ملانە،
ڕابواردنی ناو گوڵانە،
دڵگیربوونە، ڕۆیشتنە،
ئاشتبوونەوە و گەیشتنە،
خۆکوشتنە، خوێنڕشتنە،
تەوەزەلی و پاڵکەوتنە، نەخەوتنە.
ئێستاش گیانە،
چەند ئازار و خەم دەچێژم،
چەند ئەسرین بە کوڵ دەڕێژم،
کە پێم دەڵێی:
"کوا، هیوامان نەهاتە جێ؟"
بەڵام چبکەم، چیم لە دەست دێ؟!
🖋#مامۆستا_عەبدوڵڵا_پەشێو
✮✮✮
🔹#سنوور: مەرز
🔹#کرچوکاڵ: خام، نەگەیشتوو
🔹#ئاڵ؛ سووری کەمڕەنگ
🔹#مووچڕک: (تیر کشیدن اندام)
🔹#ڕابواردن: گوزەراندنی خۆش
🔹#تەوەزەلی: تەنبەڵی
🔹#پاڵکەوتن؛ ڕاکشان
🔹#ئەسرین: فرمێسک
🔹#کوڵ: لێرەدا بە مانای؛ غەم، ئەندووهـ
🔹#هیوا: ئارەزوو
✮✮✮
💝@ShpolDarya
Telegram
attach 📎
🍀@ShpolDarya
کورتترین وانەی ژیانە بۆوتە یاسای زیندەگیم
ئەو دەمەی واکوو بسەلمێنێ شعوورم چیم و نیم!
ڕەسمی دنیا سوخرەکانی وا قەرەبوو کردەوە
ڕەنگە جاڕێکی له نێو دڵما بە شاعیر پێکەنیم!
🖋#میلاد_کیانپوور
🍀@ShpolDarya
کورتترین وانەی ژیانە بۆوتە یاسای زیندەگیم
ئەو دەمەی واکوو بسەلمێنێ شعوورم چیم و نیم!
ڕەسمی دنیا سوخرەکانی وا قەرەبوو کردەوە
ڕەنگە جاڕێکی له نێو دڵما بە شاعیر پێکەنیم!
🖋#میلاد_کیانپوور
🍀@ShpolDarya
💛@ShpolDarya
" #وڵاتی_ئاشقی "
دڵ، کە لە خورپە پڕ دەبێ بە چرکە ساتی ئاشقی
کەی دەبەزێ بە دوودڵی هات و نەهاتی ئاشقی؟
نە پێی بە هاتە شل دەبێ، نە بۆ نەهاتە فل دەبێ
گیانو سەری دەنێ لە ڕێی هەڵات هەڵاتی ئاشقی
سۆزی بە سازی سووتن و، وازی بە سۆزی دیتنە
بە سازی سۆزەوە دەژێ، سەوزە بەسـاتی ئاشقی
کە سکڵی دڵ دەخاتە نێو هەناوی پڕ گڕی ئەوین
پڕیشکی نووری بێفەڕە، سینگی شەواتی ئاشقی
بۆ دەمی شیرینە کەوا، هاودەمی فەرهادە دەمی
تیشە لە سانی سەر دەدا بە حوکمی زاتی ئاشقی
بە داوی دڵ پیلکە دەخا لە تەوقەنی دەماری ژین
لەتۆقی سەر هەتاکوو بەر خوێنە خەڵاتی ئاشقی
سوورە لە پای بەڵێنی دڵ، نانەوێ دوندی باوەڕی
وەهایە خوێنەخۆی بەزەو ترپە، بە ساتی ئاشقی
سەرحەدی وەسڵ و دابڕان سنووری ژین و مردنه
کەوشەنی بوونە هەم نەبوون هێڵی وڵاتی ئاشقی
مەرزی وەفا کە دابەزێ، وەزیری حەز لەگۆ دەچێ
لە دڵ دەبێ قەڕاڵی سەر، بە کیش و ماتی ئاشقی
🖋#سەلاح_کوردی
💛@ShpolDarya
" #وڵاتی_ئاشقی "
دڵ، کە لە خورپە پڕ دەبێ بە چرکە ساتی ئاشقی
کەی دەبەزێ بە دوودڵی هات و نەهاتی ئاشقی؟
نە پێی بە هاتە شل دەبێ، نە بۆ نەهاتە فل دەبێ
گیانو سەری دەنێ لە ڕێی هەڵات هەڵاتی ئاشقی
سۆزی بە سازی سووتن و، وازی بە سۆزی دیتنە
بە سازی سۆزەوە دەژێ، سەوزە بەسـاتی ئاشقی
کە سکڵی دڵ دەخاتە نێو هەناوی پڕ گڕی ئەوین
پڕیشکی نووری بێفەڕە، سینگی شەواتی ئاشقی
بۆ دەمی شیرینە کەوا، هاودەمی فەرهادە دەمی
تیشە لە سانی سەر دەدا بە حوکمی زاتی ئاشقی
بە داوی دڵ پیلکە دەخا لە تەوقەنی دەماری ژین
لەتۆقی سەر هەتاکوو بەر خوێنە خەڵاتی ئاشقی
سوورە لە پای بەڵێنی دڵ، نانەوێ دوندی باوەڕی
وەهایە خوێنەخۆی بەزەو ترپە، بە ساتی ئاشقی
سەرحەدی وەسڵ و دابڕان سنووری ژین و مردنه
کەوشەنی بوونە هەم نەبوون هێڵی وڵاتی ئاشقی
مەرزی وەفا کە دابەزێ، وەزیری حەز لەگۆ دەچێ
لە دڵ دەبێ قەڕاڵی سەر، بە کیش و ماتی ئاشقی
🖋#سەلاح_کوردی
💛@ShpolDarya
❤1👍1
🍀@ShpolDarya
🍀#شاڵاو
ناوی وەرزەکانیان گۆڕی
پرچی سەوزی
دارستانیان دەسکەنە کرد
دەمبێنیان دا لە دەمی شار
خۆڵیان دەرخواردی کانی دا
گابەردەکانی هەڵەیان
خستە سەر ڕێگای کەونارا
چەقڵی ترسیان
خستە ناو چاوی شێعرەوە
کۆدیان لە مێشک و ئاوەز دا
لە کاتێکا هێشتا قەڵەم
بۆ چاویلکەی خۆی دەگەڕا!
🖋#ک_د_ئازاد
🍀@ShpolDarya
🍀#شاڵاو
ناوی وەرزەکانیان گۆڕی
پرچی سەوزی
دارستانیان دەسکەنە کرد
دەمبێنیان دا لە دەمی شار
خۆڵیان دەرخواردی کانی دا
گابەردەکانی هەڵەیان
خستە سەر ڕێگای کەونارا
چەقڵی ترسیان
خستە ناو چاوی شێعرەوە
کۆدیان لە مێشک و ئاوەز دا
لە کاتێکا هێشتا قەڵەم
بۆ چاویلکەی خۆی دەگەڕا!
🖋#ک_د_ئازاد
🍀@ShpolDarya
❤2
♥️@ShpolDarya
ئاگر بە ئاو دائەمرکێ
دەبێ لە کوورەے ئەوینا ببی بە ئاو
بەرەو ئاسمان هەڵکێشیت
و وەک هەور بە سەر
چەڕە دووے ئەم گڕکانەدا،
داباریت و سینگە سووتاوەکەے
من و زەوینی خوا بخەمڵێنی
🖋#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
♥️@ShpolDarya
ئاگر بە ئاو دائەمرکێ
دەبێ لە کوورەے ئەوینا ببی بە ئاو
بەرەو ئاسمان هەڵکێشیت
و وەک هەور بە سەر
چەڕە دووے ئەم گڕکانەدا،
داباریت و سینگە سووتاوەکەے
من و زەوینی خوا بخەمڵێنی
🖋#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
♥️@ShpolDarya
❤1
💕@ShpolDarya
کاتێک ئەڵێم خۆشم ئەوێی لەگەڵ منا سەرگرانی
کایە ئەکەی بەئێحساسم ئەمخەیتە ناو چاوەڕوانی
ئیتر گەدایی ئەوینێک بەچاوی سەودایی ناکەم
بچۆرە دەر لە ناو دڵم، تۆ خۆشەویستی نازانی
🖋#سەلاح_کوردی
💕@ShpolDarya
کاتێک ئەڵێم خۆشم ئەوێی لەگەڵ منا سەرگرانی
کایە ئەکەی بەئێحساسم ئەمخەیتە ناو چاوەڕوانی
ئیتر گەدایی ئەوینێک بەچاوی سەودایی ناکەم
بچۆرە دەر لە ناو دڵم، تۆ خۆشەویستی نازانی
🖋#سەلاح_کوردی
💕@ShpolDarya
👍1
💜@ShpolDarya
لێم ببوورە گەر لە شێعرم
نێوے تۆ نابەم بە ناو
حەک کراوە عەشقەکەی تۆ
لە پەڕەی ڕۆح و هەناو
لە خوڕاوی ســـوورے دڵما
نوشتەیە نێوت بە شــــیــــن
چۆن دەترسم چاوێکے پیس
چاوەکەم بتکاتە چاو
🖋#میلاد_کیانپوور
💜@ShpolDarya
لێم ببوورە گەر لە شێعرم
نێوے تۆ نابەم بە ناو
حەک کراوە عەشقەکەی تۆ
لە پەڕەی ڕۆح و هەناو
لە خوڕاوی ســـوورے دڵما
نوشتەیە نێوت بە شــــیــــن
چۆن دەترسم چاوێکے پیس
چاوەکەم بتکاتە چاو
🖋#میلاد_کیانپوور
💜@ShpolDarya
😘@ShpolDarya
📚#درێژ
تەنها پێنج دەقیقەی ترە و بەڕێم ئەکەی
بەیەکەوە ڕاوەستاوین،
بێدەنگیمان درێژ ئەدوێ
هەموو شتێ درێژ... درێژ
تۆ خۆت درێژتری لە من
سێبەری هەردووکمان درێژ
پرچت ... درێژ
کراسی مۆری ئاودامان، ئەویش درێژ
شۆڕابەی گوارەکان... درێژ
نینۆکی زەرکەفتی درێژ
واگۆنی ڕیز بەستوو... درێژ
شۆستەی قەراغ.. درێژ.. درێژ
دڵۆپە فرمێسکیش... درێژ!
شەو درێژ و هێڵ درێژ و
ئاوارەیی من درێژ و
ئیستە دوو دەقیقەی ئەوێ
بۆ سەعات هەشتی دابڕان
وەرە با ئاوێزانت بم
بۆ ماچێکی دوور و درێژ!
🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
😘@ShpolDarya
📚#درێژ
تەنها پێنج دەقیقەی ترە و بەڕێم ئەکەی
بەیەکەوە ڕاوەستاوین،
بێدەنگیمان درێژ ئەدوێ
هەموو شتێ درێژ... درێژ
تۆ خۆت درێژتری لە من
سێبەری هەردووکمان درێژ
پرچت ... درێژ
کراسی مۆری ئاودامان، ئەویش درێژ
شۆڕابەی گوارەکان... درێژ
نینۆکی زەرکەفتی درێژ
واگۆنی ڕیز بەستوو... درێژ
شۆستەی قەراغ.. درێژ.. درێژ
دڵۆپە فرمێسکیش... درێژ!
شەو درێژ و هێڵ درێژ و
ئاوارەیی من درێژ و
ئیستە دوو دەقیقەی ئەوێ
بۆ سەعات هەشتی دابڕان
وەرە با ئاوێزانت بم
بۆ ماچێکی دوور و درێژ!
🖋#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس
😘@ShpolDarya
👩❤️👨@ShpolDarya
"کەیسی ئەشق"
پەناهیندەی دڵێ تۆم و لە ڪەیسی من گوزەر کە
چ ئازارێ لە کەوشەن دیم دە تۆش لوتف و نەزەر کە
نە وەرگێڕێ ، وەکیلیش نا کە بێ کێشە و ڕەقیبم
لە کەمپی دڵ کە جێگام و بە ماچم چارەسەر کە
بە پاسپــۆڕتی ئەشــق هاتـم لە گومرگی خەماوی
لە شینگێنــی لــەب و کوڵمـەو لـــە خاڵانم زەفەر کە
دە ڕەحمت بـێ کەژاڵی مـەوتــەن و جێ ژوانی ئازاد
سفـاڕەتخانە دانێ هەر چ قاچاخە وەدەر کە
وەکوو ڕۆستەم بـڕیم تاکوو حەوت خانێ لە دێوان
بڵیتی چی پەنجە مۆرم لە سەر مەم بەختەور کە
🖋#قەلەندەر
👩❤️👨@ShpolDarya
"کەیسی ئەشق"
پەناهیندەی دڵێ تۆم و لە ڪەیسی من گوزەر کە
چ ئازارێ لە کەوشەن دیم دە تۆش لوتف و نەزەر کە
نە وەرگێڕێ ، وەکیلیش نا کە بێ کێشە و ڕەقیبم
لە کەمپی دڵ کە جێگام و بە ماچم چارەسەر کە
بە پاسپــۆڕتی ئەشــق هاتـم لە گومرگی خەماوی
لە شینگێنــی لــەب و کوڵمـەو لـــە خاڵانم زەفەر کە
دە ڕەحمت بـێ کەژاڵی مـەوتــەن و جێ ژوانی ئازاد
سفـاڕەتخانە دانێ هەر چ قاچاخە وەدەر کە
وەکوو ڕۆستەم بـڕیم تاکوو حەوت خانێ لە دێوان
بڵیتی چی پەنجە مۆرم لە سەر مەم بەختەور کە
🖋#قەلەندەر
👩❤️👨@ShpolDarya
👍1
💕@ShpolDarya
[ ژنێک، لە چەشنی ڕۆژگار ]
دەهاتە دەر
خۆر هەڵدەهات
قسەی دەکرد
دەبوو بە نوێژی نیوەڕۆ
پێدەکەنی
شار پڕ دەبوو
لە بەرامەی سمڵ و مێخەک
پیاسەی دەکرد
دەبوو بە فێنکی ئێوارە
کە بەرەو ماڵیش دەبۆوە
شەو دادەهات!
🖋#ک_د_ئازاد
💕@ShpolDarya
[ ژنێک، لە چەشنی ڕۆژگار ]
دەهاتە دەر
خۆر هەڵدەهات
قسەی دەکرد
دەبوو بە نوێژی نیوەڕۆ
پێدەکەنی
شار پڕ دەبوو
لە بەرامەی سمڵ و مێخەک
پیاسەی دەکرد
دەبوو بە فێنکی ئێوارە
کە بەرەو ماڵیش دەبۆوە
شەو دادەهات!
🖋#ک_د_ئازاد
💕@ShpolDarya
❤1
💖@ShpolDarya
من بە دوو خشتەی برۆکەی چووم لەخشتە خشتی خشت
کافری موتڵەق بە بەیتێک خوێنی سەد هۆنەی دەڕشت
دەست و داوێنی غەزەل بووم خوێن بەسی باوێمە ڕێ
ئەو قەسیدەی ڕیزی برژۆڵی کە هاندا، کوردی کوشت
🖋#سەلاح_کوردی
💖@ShpolDarya
من بە دوو خشتەی برۆکەی چووم لەخشتە خشتی خشت
کافری موتڵەق بە بەیتێک خوێنی سەد هۆنەی دەڕشت
دەست و داوێنی غەزەل بووم خوێن بەسی باوێمە ڕێ
ئەو قەسیدەی ڕیزی برژۆڵی کە هاندا، کوردی کوشت
🖋#سەلاح_کوردی
💖@ShpolDarya
❤1
🌹@ShpolDarya
"یاری گوڵم"
وتـــم یــارێ گوڵـم خونچەی بەهارێ
لــە لێـــوت داییمـــا شیلـە دەبـــارێ
بە عەشقی ئــاگرینت دڵ دەسـووتێ چ دەرمانــێ هــەیە گەر پێی بچارێ
وەرەو دەستی من و داوێن و بەژنت
کە تۆی بۆمن وەکوو سوڵتانی شارێ
بـە هەستی من ئـەوا دێ پێکەنینت
نەبوو جارێک بــەڵێنیت بێ بـە ئـارێ
کە من گیرم بە داوی کـەزیـە ڪانت
دە تۆش دامەگرە لێمان قین و قـارێ
بە فەرموودە و بە ئیمزا وا بە لەیلەم
فەقیری تۆم وەها ڪەوتـوە هـەژارێ
وەرەو دڵبـــەر ڪە ساڕێژ کە بـــرینم
دەبێ دوکتۆرلە زامدارخۆی وەشارێ؟
گەلـی ئـــاشقان گرفتــاری ڪەمەندن
ئـەمن گیـرم تـەک و تەنیـــا بە تــارێ
بە وەڵا هەر لە تاو ڕووی ماهی کوردی
قەلەنـدەر مۆمـە سووتـا هەر بە جارێ
🖋#قەلەندەر
🌹@ShpolDarya
"یاری گوڵم"
وتـــم یــارێ گوڵـم خونچەی بەهارێ
لــە لێـــوت داییمـــا شیلـە دەبـــارێ
بە عەشقی ئــاگرینت دڵ دەسـووتێ چ دەرمانــێ هــەیە گەر پێی بچارێ
وەرەو دەستی من و داوێن و بەژنت
کە تۆی بۆمن وەکوو سوڵتانی شارێ
بـە هەستی من ئـەوا دێ پێکەنینت
نەبوو جارێک بــەڵێنیت بێ بـە ئـارێ
کە من گیرم بە داوی کـەزیـە ڪانت
دە تۆش دامەگرە لێمان قین و قـارێ
بە فەرموودە و بە ئیمزا وا بە لەیلەم
فەقیری تۆم وەها ڪەوتـوە هـەژارێ
وەرەو دڵبـــەر ڪە ساڕێژ کە بـــرینم
دەبێ دوکتۆرلە زامدارخۆی وەشارێ؟
گەلـی ئـــاشقان گرفتــاری ڪەمەندن
ئـەمن گیـرم تـەک و تەنیـــا بە تــارێ
بە وەڵا هەر لە تاو ڕووی ماهی کوردی
قەلەنـدەر مۆمـە سووتـا هەر بە جارێ
🖋#قەلەندەر
🌹@ShpolDarya
👍2
🔥@ShpolDarya
بۆ دەڵێن سووتا دڵێ، کاتێ دڵی پێ نامرێ؟
سینگی ئاشق ئاگرە، ئاگر کە ئاگر ناگرێ
تینی گڕکانی جودایی گڕ لە ئاشق بەردەدا
دڵ وەکوو مۆمێ لەخۆ گڕ بەرنەدا گڕ ناگڕێ
🖋#سەلاح_کوردی
🔥@ShpolDarya
بۆ دەڵێن سووتا دڵێ، کاتێ دڵی پێ نامرێ؟
سینگی ئاشق ئاگرە، ئاگر کە ئاگر ناگرێ
تینی گڕکانی جودایی گڕ لە ئاشق بەردەدا
دڵ وەکوو مۆمێ لەخۆ گڕ بەرنەدا گڕ ناگڕێ
🖋#سەلاح_کوردی
🔥@ShpolDarya
❤1
💗@ShpolDarya
💘#جوانیی_ڕووت
کراسی پەمەیی تەنک
کراسی پەمەیی تەنک
وەک پەڕەی گوڵ لە پایزا
لەسەر گۆی مەمکی ئەخزا
هەراسان بوو کەمەری شل
لەسنگی گۆئاتن ولەجل
نەرمایی قۆڵ، لامل و شان
بەو بەرگە نەرمە ئەڕووشان
مانگ چارشێوی هەوری لابرد
چرای زەردەخەنەی هەڵکرد
دەستی هێنا تریفەی گەش
کۆکاتەوە لە تیشکی لەش
گژ گیا سەریان دانەوان
لەدەوری پێ وپلە گەڕان
بەپریشکی گۆنای... ئاسمان
ئەستێرەی سنگی داگیرسان
پەڕەی گوڵ و نمی ئاورنگ
مژیان بۆنی عەتری سنگ
چرۆ و خونچەی جوان و ناسک
چاویان بڕییە گۆی مەمک
وتم ئەی کچۆڵەی نیان
لەوەدایە نرخە ژیان
کە دەم و لێو بگاتە دەم
بژاکێ ئەگریجە و پەرچەم
🖋#کامەران_موکری
💗@ShpolDarya
💘#جوانیی_ڕووت
کراسی پەمەیی تەنک
کراسی پەمەیی تەنک
وەک پەڕەی گوڵ لە پایزا
لەسەر گۆی مەمکی ئەخزا
هەراسان بوو کەمەری شل
لەسنگی گۆئاتن ولەجل
نەرمایی قۆڵ، لامل و شان
بەو بەرگە نەرمە ئەڕووشان
مانگ چارشێوی هەوری لابرد
چرای زەردەخەنەی هەڵکرد
دەستی هێنا تریفەی گەش
کۆکاتەوە لە تیشکی لەش
گژ گیا سەریان دانەوان
لەدەوری پێ وپلە گەڕان
بەپریشکی گۆنای... ئاسمان
ئەستێرەی سنگی داگیرسان
پەڕەی گوڵ و نمی ئاورنگ
مژیان بۆنی عەتری سنگ
چرۆ و خونچەی جوان و ناسک
چاویان بڕییە گۆی مەمک
وتم ئەی کچۆڵەی نیان
لەوەدایە نرخە ژیان
کە دەم و لێو بگاتە دەم
بژاکێ ئەگریجە و پەرچەم
🖋#کامەران_موکری
💗@ShpolDarya
❤1👍1