tgoop.com/Sor99/2969
Last Update:
زمانی دایک 🌹
گرنگیی زمانی دایک لە کەس شاراوە نییە بۆیە دەڵێن زمان بەڵگە و ناسنامەیە ، فیر بوونی خوێندن و نووسین بە زمان دایک کار دەکاتە سەر گەشەی هەمە لایەنەی منداڵان لە گشت بوارێکی ژیندا.
توێژینەوەکان وا پیشان دەدەن کە وانە بە زمانی دایک لە سەرەتای چوونە نێو فێرگەکانەوە یارمەتی ئەدەن ڕادەی دەستکێشان لە خوێندن دابەزێت و فێرگە ببێتە شوێنێکی دڵخواز و پێچەوانەکەشی ئەوەیە منداڵ بێزار دەبێت لە وانە بە زمانێکی جگە لە زمانی دایکیی و دەست لە فێرگە هەڵئەگرێت و خۆ ئەگەر بەردەوامیش بوو کەڵکی ئەوتوی بۆ نابێن و لە هاو پۆڵەکانی وەدوا دەکەوێت لە ئاکامەکەی دیارە .
زمانی دایک ڕۆڵی بەر چاوی هەیە لە گەشەی کەسایەتی ، کۆمەڵایەتی و کولتووری منداڵاندا ، ئەو منداڵانەی کە بنەمایەکی پتەویان هەیە لە زمانی دایکیی ، تێگەیشتنێکی قووڵتریان دەبێت لە خۆ و پێگەی خۆ لە کۆمەڵگەدا و باوەڕی پتەویان دەبێت بە خۆ و تواناکانیان و ژینیان لە بەرچاو شیرین دەبێت .
بە هەر ڕادەیەک زمانی دایکیی منداڵان بە هێز بێت بەو ڕادەیشە لە فێر بوونی زمانەکانی دیکەدا زیرەک دەبێت .
ئەگر باوک و دایکان کاتی زیاتر بۆ باشتر فێر بوونی زمانییان لە منداڵاندا تەرخان بکەن ، خەزێنە و هەنبانەی واژە و وشە لە منداڵەکانیاندا بەرینتر و هەراوتر ئەبێت و لە باخچە ساوایان و فێرگەدا بە ئامادەیی زیاتر و گونجاوتر و دڵخۆشتر ئامادە دەبن و وەر گرتنی ئەزموونی ژیان سانا دەبێت بۆیان و گواستنەوەی زانین و زانیار لەواندا خێراتر دەبێت .
کە وایە زۆر گرینگە باوک و دایکی منداڵ بە دەرک بە بەرپرسیارییەتی و بە ئەو پەڕی هەست بە گرینگایەتی کارگەریی زمانی دایک لە منداڵدا ، زمانی خۆیان بگواستنەوە بە جگەر گۆشەکانیان ، هەتا لە داهاتوودا خاوەنی کەسایەتی بە هێز و وشیاری باش لە فێرگەو دەرک بە پلە و پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگە بکەن و تووشی کێشەی کەسایەت و کەمایەسی نەبن ...
✍ : ڕەنـجـبـەر - 30. 11 .1401
https://www.tgoop.com/joinchat-NVjHBDqDQoA4ZjJk
BY کاناڵی وشەی یەکگرتوو
Share with your friend now:
tgoop.com/Sor99/2969