Telegram Web
🌻#تەنیـای_کـوردسـتان🌻
سڵاوی دانەری عەرز و سەما و ژین! سڵاوی خالقی خورشید و پەروین! سڵاو لە یار کە وا بە تیشکی چاوی, کچێکی شاعیری لادا لە ڕێی دین! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ شێعر: ((ئاوێتە)) ئەزانی لەو ڕۆژەی تۆ نی, وێڵ و ئاوارەی شارانم؟!؟ لەوکاتەوەی دیارت نیە, ئەتکێ…
((ئاوێتە))

ئەزانی لەو ڕۆژەی تۆ نی,
وێڵ و ئاوارەی شارانم؟!؟
لەوکاتەوەی دیارت نیە,
ئەتکێ فرمێسکی بارانم!
هەموو شاریش پێی زانیوم,
کە ئاوێتەی سەراپێتم!
کەچی هەموو پێیان سەیرە,
کە من بۆ عاشقێ شێتم!
هێندە کۆڵانی ئەم شارەم,
لەگەڵ تەنیایی پێواوە,
بۆیە "تەرانە"ی خەیاڵت,
ئیستا بە "تەنیا" ناسراوە!

#تەنیـای_کـوردسـتان🌻

@TENYAm_official

هۆنراوەی(ئاوێتە)نووسینی خۆم بە دەنگی تایبەتی بەڕێز مێهدی نیک ئەندیش
🌻#تەنیـای_کـوردسـتان🌻
((چاوەکانت)) چاوەکانت دوو ئاگرن, دڵی "تەنیا" ئەسووتێنن! چاوەکانت هەورەگرمەن, دڵی ساوام ئەترسێنن! هەر نیگایێکت تەرزەیە بەسەر نیگای تاڵی منا ئەخشکێ نیگای چاوانت بەسەر لێوی ئاڵی منا کە چاوم کەوتە بەر چاوت زانیم ئاسمانش دووانە کام ئاسمانە خۆشەویستم بەقەی چاوەکانت…
((چاوەکانت))

چاوەکانت دوو ئاگرن,
دڵی "تەنیا" ئەسووتێنن!
چاوەکانت هەورەگرمەن,
دڵی ساوام ئەترسێنن!

هەر نیگایێکت تەرزەیە
بەسەر نیگای تاڵی منا
ئەخشکێ نیگای چاوانت
بەسەر لێوی ئاڵی منا

کە چاوم کەوتە بەر چاوت
زانیم ئاسمانش دووانە
کام ئاسمانە خۆشەویستم
بەقەی چاوەکانت جوانە؟

کاتێکیش سەیری من ئەکەی
چاوت ڕەنگی بەهارێکە
ناسک ناسک باڵا ئەکا
بە باڵای دار چنارێکا

هەر نیگایێکت شێعرێکە
بۆیە وێڵی چاوی تۆمە
هەرچی شێعری چاوی تۆ بێ
هەمووی نووسراوی خۆمە

#تەنیــای_کوردستان🌻

@TENYAm_official

هۆنراوەی(چاوەکانت) نووسینی خۆم
بە دەنگی تایبەتی هونەرمەند مێهدی نیک ئەندیش
🌻#تەنیـای_کـوردسـتان🌻
Mehdi Nikandish – Tanya [Radiokurdmusic.org]
ئەم سەرکەوتنانە تەنیا پیرۆزی هەوڵ و تێکۆشانەکانم بێ!💎

@TENYAm_official
🌻#تەنیـای_کـوردسـتان🌻
Mehdi Nikandish – Wara Yarem [Radiokurdmusic.org]
هۆنراوەی (وەرە یارم)
خۆشەویست ترین هۆنراوەمە کە سەرەڕای کۆن بوونی، تەنانەت دڵم نەهات پێش بڵاو بوونەوەی گۆرانییەکە و بەرهەمی کۆتایی،بە شێوەی تێکست و نووسراوە بڵاوی بکەمەوە…
بەم زووانە بە شێوەی نووسراوەش بەردەست ئەبێ

هیوادارم بە دڵتان بووبێ

@TENYAm_official
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💎💎💎💎💎💎💎💎

شێعر:#حەزرەتی_هێمن
دیکلەمە:🌻#تەنیای_کوردستان🌻

پێشکەش بە هەموو کیژە وریا و چاو کراوەکانی وڵاتم🙏🏻

@TENYAm_official
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆبوونەوەی تایبەت بە بەشی لاوانی هێزی مانگی سووری پارێزگەی کوردستان
بە میوانداری شاری بانە لە کانوونی ویلایەت
بە پێشکەشکاری تەنیای کوردستان

#تەنیای_کوردستان🌻
#مامۆستاهەژار
#هەڵۆهەربەرزە
@TENYAm_official
#تەنیای_کوردستان🌻

8ـی ماڕس_ڕۆژی جیهانی ژن و لە دایک بوونم پیرۆز

@TENYAm_official
فێرگەی هەتاو☀️

کۆڕی تایبەت بە شارەزایی پەیوەندی و فێرکاری شێوازەکانی خوێندنەوە،بەڕێوە دەبات.

وتاربێژان:
ماریا حوسەینی
شادمان ئەعزەمی

بە پێشکەشکاری:تەنیای کوردستان

کات:29ـی گوڵان_شەممە_کات4ـی ئێوارە
شوێن:کانوونی ویلایەت_خوارتر لە بەشی ناوەندی ئاگرکوژێنەوە

@TENYAm_official
🌻#تەنیـای_کـوردسـتان🌻
فێرگەی هەتاو☀️ کۆڕی تایبەت بە شارەزایی پەیوەندی و فێرکاری شێوازەکانی خوێندنەوە،بەڕێوە دەبات. وتاربێژان: ماریا حوسەینی شادمان ئەعزەمی بە پێشکەشکاری:تەنیای کوردستان کات:29ـی گوڵان_شەممە_کات4ـی ئێوارە شوێن:کانوونی ویلایەت_خوارتر لە بەشی ناوەندی ئاگرکوژێنەوە…
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆڕی تایبەت بە کرانەوەی فێرگەی هونەری و پەروەردەیی (هەتاو)،
هاوبەش لەگەڵ سیمیناری تایبەت بە خوێندنەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان .

ڕۆژی ٢٩ ـی گوڵان-کاتژمێر ٣ـی دوانیمەڕۆ-لە کانوونی ویلایەتی شاری بانە

ڕێوڕەسمی کرانەوەی فێرگەی هەتاو و هەروەها کۆڕە سیمینارێک تایبەت بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و شێوازی خوێندن لە بوواری پەروەردە،

بە پێشکەشکاری خاتوو (تەنیای کوردستان)

و بەشداری وتاربێژانێک وەک:
بەرپرسی فێرگەی هەتاو(ماریا حوسەینی)
و
فێرکاری بە ئەزموونی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان(شادمان ئەعزەمی

@TENYAm_official
🌻#تەنیـای_کـوردسـتان🌻
وێڕای سڵاو و ڕێز;هیوادارم کات و ساتتان پڕاوپڕ سەربەرزی بێت🌸 لە سەرەتای وەرزی زستانی ئەمساڵەوە,لە درێژەی چالاکیە هونەریەکانما,هەوڵم دا بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی ( #ژنانی_ڕۆژهەڵات ) کە ئامانجی پڕۆژەکەم,ناساندن و نووسینەوەی ژیاننامە و چالاکیەکانی ژنانی سەرکەوتووی…
سڵاو و ڕێزی تایبەت
هیوام دڵخۆشیتانە🙏🏻

هەموو ئازیزانم تا ڕادەیەک ئاگادارن کە ساڵی ٢٧٢٠ـی کوردی پڕۆژەیەکم دامەزراند بە ناوی (ژنانی ڕۆژهەڵات)

هەر وەک ئەوەی لە پێشینەی کەناڵەکەدا باسی لێکراوە،پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە لە بنەڕەتەوە هەر خۆم دامەزرێنەری بووم و هەوڵم بۆ داوە!
ناوەرۆکی پڕۆژەکە بریتییە لە ناساندنی هەموو خاتوونەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خاوەن پیشە،کەسایەتی یا هونەرێکی جیاوازن لە کۆمەڵگەیا کە من بەردەوام هەوڵی ناساندنیانم داوە.

لە سەرەتاوە بە هاوکاری ڕۆژنامەی ڕۆژان؛(نووسینی ژیاننامە و کەسایەتی لە من،چاپ و بڵاو کردنەوە لە ڕۆژنامەی ڕۆژان) بەڵام بە هۆی ئەوەی خەڵکی ئێمە بە داخەوە خوێنەر نین،منیش لەم پڕۆژەیە خاو بوومەوە و دەستم ڕاگرت و دڵم پێ نەدا چوونکە زۆر بەلامەوە حەیف بوو کە ژیاننامەیەک بەوپەڕی ماندوو بوونەوە بنووسم و ڕۆژنامەی ڕۆژان بەوپەڕی حورمەتەوە چاپی بکات بەڵام بەو جۆرەی من ئەمویست دەنگی بە گوێی خەڵکەکەمان نەئەگەیشت؛جا تخوا من ئەرکێک بە شان هەڵئەگرم،کە بایەخی هەبێ بۆ هاوڕەگەزەکانم و خانمانی ئەم زێرە!
ئەگەر بڕیار بێ کەس ئەم ژیاننامانە
نەخوێنێتەوە،هەوڵم بێ کەڵکە!

@TENYAm_official

دريژەی بابەتەکە…👇🏻
2025/01/24 06:34:50
Back to Top
HTML Embed Code: