tgoop.com/Teraman_La_Eslam/101
Last Update:
« ڕامان لە قـورئان هۆڪاره بۆ ڕام بوونی دڵەڪان »
❜ هەندێك لە خەڵڪی ئاواتیان ئەوەیه لەگەڵ خوێندنەوەی قورئاندا چاویان پڕبێت لە فرمێسك، لە ڪاتێڪدا دەگەنە ئەو ئایەتانەی ڪە ڪاریگەرییەڪەیان هێندە گەورەیە خەریڪە شاخەڪان بهەژێنن! بەڵام دڵی ئەوان هیچ ملڪەچ نابێت ! لەبەر ئەوە گەورەترین بەربوومەڪانی ڕامان لە قورئان و سوودەڪانی ترسان و شەرم ڪردنی مرۆڤە لە خوای گەورەو هاتنە خوارەوەی فرمێسڪه لە چاوەڪانی !خوای پەروەردگار لەم بارەوە دەفەرمووێت: { إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتْهُمْ إِيمَٰنًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ } الأنفال [2] واتا بێگومان بڕواداران بەتەنها ڪەسانێڪن ڪاتێك باسی خوای گەورە ڪراو ناوی هێنرا دڵیان دەترسێت و ترسی لێ دەنیشێت، ڪاتێڪیش ئایەتەڪانی خوایان بەسەردا بخوێنرێتەوە بڕوایان پێی زیاد دەبێت و هەر پشت بە پەروەردگاری خۆیان دەبەستن ❛
"لە ڪتێبی ئەزموونی من"
"شیخ فهد الڪندري "
BY ♡ تـــێــڕامـــان لە ئـــیـــســـلام ♡
Share with your friend now:
tgoop.com/Teraman_La_Eslam/101