Telegram Web
Audio
بە بۆنەی ۱۰ ی خاکەلێوە
@Xaled_Avyndar
دڵی دڵم...
چاوەکانت:ساڵی ساڵان
دووتۆپەڵی گرشەو گر بوون،
دەست و زمان و دڵیشت:
لەم دەورانەی پر لە نەنگی رەنگاوی دا،
لە گێژەنی بە گێچەڵی تەنگاوی دا،
سەوز... سەوز... نەرمو فێنک...
بە هێزو بڕشت و پڕ بوون.
لە سەر چاوی بیرێکی پاک
هەست و فام و مێشک و بیرت
بەوشەواوەی تێراو دەکران،کە هەڵدەقوڵی...؛
لە ناخی ئەو رەوەزانەی بە زاکوونی زەبری زەمان...،
زندۆڵیان:
هێلانە هەڵۆی چاونەترسی بەرزەفر بوون.
زامت قوڵە...! نرکەت نایە!!
ناڵەیکی نیوە زیندوو
پشوو... پشوو...
دەڵێئ دێت و دەڵەی نایە؟!!!.
چاوی چاوم،... دڵی دڵم:
چاو و دڵی دڵم وێکرا؛
پەشێو و لارەمل ئەمرۆ لە پشت شووشەی ساردو کربوون،
دەیاننۆری؛
لەو باڵایەت،
لەو لێوانەی وشک هەڵاتووی سکاڵایەت...
کە جوانی وشادی وبزەیان گشت پێکەوە تێدا سربوون.
ئاواڵەکەی زامداری خۆم!:
سەر هەڵبرە، رو تێک مەنێ
دەهەستەوە! چاو لێک مەنێ
نەوەختی نووستنە ئێستا و نە دەرفەتی مردن هەیە!!
نە رۆژێکە شاگەشکە بین؛ بە مەستی وبەگێژی و وربوون.
مناڵانی خرپنۆکەی لانەوازی شارەکەی تەم گرتووی ئێمەش؛!!!
زەرنەقووتەی داک کوژراوی بێ هێلانەن!!
زاریان پەلە... چاو لە حەوان...
زایەڵەیە وجووکە جووکە... چاوەرێتن... نەکەی برۆی!!..
بافێر کرێن باڵە فرکەو رابێن بۆ رۆژی دابر بوون.
قەزات وە گیانی من کەوێ:
جێم مەیەڵە...دەرابەوە
داپیرەکەن زۆر بێکەسە!!!...
کپی بە سە...مردن بەسە!!.
پشتو جەرگ و هەناو و سییم دە چابەوە،
با پێکەوەلە قاوی دەین:
گزی، دزێوی، قاقر بوون،
گەڕو دەهۆی بێ فەرانەی لالەوەری و
پەتای دۆڕان و دۆبڕ بوون.
دەهەستەوە زامدارەکەی سرک و سڵم
دە هەستەوە دڵی دڵم...
دڵی دڵم.
خانێ-٦ی بانەمەڕی۱۳۸۲
--------------
پێشکەشە بە: برایم ئاکیشی،
ئەو مامۆستایەی کە مناڵان بەرەو بەرزەفڕی هان دەدا
--------------
شاعیر: خالیدی ئەویندار
@Xaled_Avyndar
قەندیل.
روگەی دڵ و سۆمای چاوم
"قەندیل" قەڵای قەت نەرماوم
چیای بەرزی خاسەرەنگم
دڵی نیشتمانی شەنگم
بۆنەتەوەم هۆی هەرمانی
بۆ گشت دەردانی دەرمانی
گوڵمیخی خوای کردگاری
سەری؛ لەنێو سەران دیاری
رەمزی بەرزی زێدەکەمی
پەنای کاک و دێدەکەمی
گڵکۆی باپیرە گەورەمی
جێی سەربەرزی ئەم دەورەمی
سەنگەری، پشتی، داکمی
تۆ عەرشی، عەردی، خاکمی.
هەرچەندی دێم، تێددەفکرم
پتر پێم خۆشە بۆت بمرم
رۆژ لە رۆژێ لام شەنگتری
هێژاتری ، بە سەنگتری .
هۆ... بەرزەجێی هەزار تەرز
هۆ... پاکترین شوێنی عەرز
تا دەتبینم خڕ و شیوت
بستوو، لاپاڵ و نەدیوت
مێرگ، نواڵە، چێنکەو چیمەن
دۆڵ و ئاسۆ، ملە و دیمەن
زەردو ماهت،گەوە و هەڵدێر
رەوەز، کانی، کەف، ئاوهەڵدێر
دڵم شادە و دەکرێتەوە
سومای چاوانم دێتەوە.
قاسپەی کەوی خاسەکەوت
هاژەی چەمی نیوەشەوت
دڵۆپەو ترپەی بەفراوت
سیڕەی سەقر و بازی راوت
خۆشترین سەمفۆنیای ژینن
هەتوانن، تەسکینن، تینن
بۆ گیانی تامەزرۆی پەشێو
بۆ کوردی بارکەوتوو لەلێو
هەر ئاوەدان بی چیای کورد
سەرم قوربانی تۆ وهەڵگورد
خانێ-۱۳۸٤
------------
شاعیر: خالیدی ئەویندار
@Xaled_Avyndar
Audio
شاعیر : مامۆستا خالید ئەویندار
دکلەمە : عەلی دەروێشی
@Xaled_Avyndar
وێنە: مامۆستا خالیدی ئەویندار
@Xaled_Avyndar
ئاوڕ

لە سایەی سیلەچاوت دین و مەستم
بە جووت کۆیلەن لەلای تۆ ئەقڵ وهەستم

بە ئاوڕ: ئاورت بەردا لە جەرگم
نەما فام و دڵیش دەرچوو لە دەستم

بەرەو میحرابی ئەبرۆی تۆ لەمێژە
بە دڵ،نوێژی نیازم دادەبەستم

لە سوێ ئەورەوتە شیرنە شێت و شەیدام
دەمێکە رێش لە تاسەی خۆ دەبەستم

ئەرێ ئەی شاپەڕی شەنگی خەیاڵم
وەرە هانام، هەژارم بگرە دەستم.

وەرە ئەی ئاسکی سڵ دەستەمۆ بە
دەرۆستی هەستی خۆ نایەم دەوەستم.

دەڵێن: بۆهێندە بێعاری "ئەویندار"؟
ببوورن خۆشەویستمەو دەیپەرەستم.
خانێ-۱۳۸۱
----------------
شاعیر: خالید ئەویندار
@Xaled_Avyndar
ئاوڕ(1)
<unknown>
شاعیر : مامۆستا خالید ئەویندار
دیکلەمە : عەلی دەروێشی
@Xaled_Avyndar
Channel photo updated
‌ دڵ
مامزی من زیزە ئاخۆ یا تەرەی دەستی دڵە
وێڵ و سەرگەردانە یا خێر دوورلەمن مەستی دڵە

رێبەرو روگەی ئەوین و ئاوازی من هەر ئەوە
شێت و سەودایی وەکی خۆم ئەقڵیش پێبەستی دڵە

یارەکەی دوورە وڵاتم: چاوەڕێتم؛ چاوەڕێ...
دەی وەرە پێ دانێ سەر چاو؛ چاویش دەروەستی دڵە

هاودەمی ژینم لە مێژە ژانە، دەردە، حەسرەتە
چاوی پڕفرمێسکی سووریش چاولەدەس هەستی دڵە

من ئەگەرچی دین و ماخولیام بە جارێکی، بەڵام؛
باش دەزانم زامی سەختم زەبری تەڕدەستی دڵە.
---------------------
شاعیر: خالید ئەویندار
@Xaled_Avyndar
دڵ مامۆستا ئەویندار
<unknown>
شاعیر : مامۆستا خالید ئەویندار
دیکلەمە : عەلی دەروێشی
@Xaled_Avyndar
وڵام

ئەی داد دڵەکەم پر لە برین و کوڵە سارێژی دەوێ
دین و سەوداسەرە وەک خۆم وەرە راوێژی دەوێ

زۆر لە مێژە بە هەوای خۆیەوە دۆراوە، کە چی؛
ئێستەکەش نازی دەوێ، سیحری گەلاوێژی دەوێ

ئەرێ ئەی شۆرەژنی شەنگ و لەبار پێم بێژە:
زەردەکەت زامی دەوێ یا خەنەی خەم نێژی دەوێ؟

مەلی تیژباڵی تۆفانە روحی من، ناسرەوێ قەت
حەز لە دەریایە دەکا، پێلی دەوێ؛ گێژی دەوێ

کێ بە شانازی لەرێی ژین و ئەوین دا وەک خۆم
دەردو داخی دڵ و جەرگی کونی دابێژی دەوێ؟

سەر لە پێناوی کەسێکم کە لە رای بەختەوەری گەل
سەردادەنێ، سەردارە: نەمانی دری خوێنرێژی دەوێ

مەروانە کە بێدەنگ و کپم، یاخی یە ناخم:
وەک "ئاگری" گرکانە دەروونم؛ کڵی گرپێژی دەوێ

شاعیرە شێتەی شارم و دڵەکەم هێشتاش هەر
وەک "ئەویندار" ە، نەترسە؛ تەم و بارێژی دەوێ.
---------------
شاعیر: خالید ئەویندار
@Xaled_Avyndar
بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆشە مامۆستا ژاکاو (ناسر ئاغابرا) سەرەڕای نابینابوون چاوساغی هۆگرانی دونیای شێعر و ئەدەب بوو ڕووحی شاد و ڕێگای پڕڕێبوار بێ.
--------------
@Xaled_Avyndar
بەداخەوە ئەم ئێوارەیە ناسر ئاغابرا "ژاکاو"، شاعیری بە هەڵوێستی نیشتیمان لە مهاباد کۆچی دوایی کرد.
رووحی شاد بێت و هیوای سێبووری بۆ بنەماڵەکەی دەخوازم.

قەندیل
قەندیل دەڵێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر هەوری دەبابەم بە سەرا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
قەندیل دەلێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
زۆر دەکشێ بە سەرما سێبەری داڵاشان
زۆر دەرژێ بە سەرما پەڵە خوێنی لاشان
زۆر هەوری دەبابەم بە سەرا هەڵدەتەقێ
زۆر تیری نەیاران لە دڵم هەڵدەچەقێ
زۆر شەو بە برینداری لە خەو هەستاوم
هەر بەرزە قەڵای کوردم و ڕاوەستاوم
ئەو جۆگەلە ئاوەی کە لە من‌ڕا دەخوشێ
ڕۆڵەی گەله وەک سوجده له بۆی ڕادەکشێ
کاتێ سەری زاماری له کۆشی خۆمه
شەو تاکوو بەیان بۆ کوڕی خۆم لۆلۆمە
هۆ دوندی کەلی خانی ڕنو پۆشی بە سام
یادم کە لە ژێر هەوری دەبابان حەپەسام
دڵ کەوتووە هێزم نییە بیلاوێنم
سەد ڕۆستەمە کوژراوە لەسەر داوێنم
من باوکم و دڵ پڕ لە خەم و ئاوارە
چوار خێلی کوڕانی بێ بەشم لێ‌دیارە
نەورۆزی ڕەهایی و هەڕەتی هاتی من
ڕۆڵەم دەوێ بینوسێ بە سەرهاتی من
قەندیل دەڵێ: من سەر بە تەمم قەندیلم
تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: ژاکاو. (ناسر ئاغابرا)
@Xaled_Avyndar
. سکاڵای تەنیایی

هاورێی دوێکەم،
ئاشنای ئەمرۆ؛
زویری..
تورەی..؟؟
پێم ناڵەی بۆ،
گری هەستی خۆشەویستی
پر لە نیازو رازو خۆشی،
خۆڵەمێشی نامۆیی
بۆ .. کپی کرد و دایپۆشی؟!
بۆچی...؟
دزم، پەستم، جەردەم...؟؟
یاخۆ لە رای زێدەکەمڕا
دەستی گڵاوی ژێر پەردەم؟؟؟
نا... نا...
ئێوەش وەک خۆم؛ بگرە باشتر
دەزانن بۆ؛
بێزراوی کۆری یاران و تووشی ئەم دەردە کوشندەم.
بەڵێ... ئاشنا، بەڵێ
تێشکان... :
مامۆستای باشی مرۆیە
بێ دەرەتانی، تەنگانە؛
ناسۆری سەختە، بە سۆیە.
ئیتر بۆیە؛
ئێوەش ئەمرۆ خۆ دەگۆرن لە منی هەژار
هەتا چاوی هاورێیەتیم، لێتان گوم بێ،
هەناسەی ساردی تەنیایی...،
بنێمە جێ.
بەڵام ئاخۆ بە کەس دەکرێ
سڕینی هەستی "ئەویندار"
لە حاند ئازار،
لە... حاند... ئا..زا..ر.
ــــــــــــــــــــــــ
سەرماوەزی ۱۳٦۱ی هەتاوی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر:
خالید ئەویندار
@Xaled_Avyndar
وێنە: خالید ئەویندار
بەهاری ساڵی ۱۳٥۹ی هەتاوی.
ئاوایی قەڵاتی مووتاوێ - ناوچەی پیران
2025/02/19 17:21:01
Back to Top
HTML Embed Code: