Telegram Web
💢پەیامی مامۆستا سەید ئەحمەد تەوەکولی

سەبارەت بە بواری ڕێنووس و ڕێزمانی گۆڤارەکەش، ئەتوانم بڵێم هۆژین یەکێک لە باشترین بەرهەمە نووسراوەکان و دەقەکان و گۆڤارەکانی کوردییە کە کەمترین هەڵە لە ناویدا بوونی هەیە و بە جوانترین شێواز دەرچووە.
💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:

💢 لەگەڵمان بن....👇
بە بیانووی ڕۆژی جیهانی ژن
پیرۆز بێت لە هەموو ئەوانەی خوازیاری مافی یەکسانن بۆ گشت مرۆڤێک!
بەهیوای بەردەوام بەرزبوونەوەی ئەو ستوونە بنەوشانە لە نموودارەکەدا.


سپاس و پێزانین بۆ ژنانی نووسەری گۆڤاری زانستی هۆژین (بەشی گەورەساڵ):
ئەستێرە چابۆک، ئەژین جەلالی، ئەوین ڕەشیدی ڕۆستەمی، ئەوین سۆهرابی، بەفرین بەهرام، پەریا حاجیمیرزایی، پەریسا خاتری، خەدیجە سەمەدی، دونیا مووسەوی، ڕێزان محەممەدی، سارا زینەتی، سروور ڕوستەمپوور، سریوە کەریمی، سورەیا ئەحمەدی، سۆنیا خەتیبی، سومەیە سولەیمانی، سومەیە عادڵی، سەعیدە دەیهیم، شادی خوسرەوی، شادی فەرجاد، سروە ئەمین ساڵحی، شلێر سەعادەتی، شیوا سادقپوور، فەرانەک قادری، فەریبا سەلامی، کەوسەر شەریفی، گەوهەر سەحدی، لەیلا خاکی، مائدە نۆبەری، مەرزیە ساڵحنژاد، نەسرین ئیبراهیمی، نەسیبە بارانی، نەشمین ئیبراهیمی، هانا جاری


@Ajin_j @xecilan @Donya_mosavi @sirwe_kurd @salami_F @sureyyaehmedi @sed_dh @shadikhosrawi @ShlerSaadati Sh. @faranakghaderi Kawsar Nasrin Nashmin
💢پەیامی مامۆستا محەمەد کەمال

دەرچوونی گۆڤارێکی زانستی بە زمانی کوردی، دەوڵەمەندیی زمان و بیرکردنەوەی مرۆڤی کورد دەردەخات. ئێمەی کورد کە بە درێژایی مێژوو هەوڵی داگیرکردنمان دراوە و زمانکوژیمان بەرانبەر کراوە، ئەو بیرۆکەیەیان بەسەرماندا سەپاندووە کە زمانەکەمان خێڵەکییە و بۆ توێژینەوەی فەلسەفی و زانستی نالەبارە. هەوڵدان بۆ دەرکردنی گۆڤارێکی زانستیی وەکوو "هۆژین"، ئەم بیرۆکەیە پووچەڵ دەکاتەوە. ئەو خاڵەش دەسەلمێنێت کە زمانەکەمان چیدی لە زمانەکانی دیکەی جیهان کەمتر نییە.

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:

💢 لەگەڵمان بن....👇
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە مەکۆی زانستەوە بۆ باوەشی بەهار

🌻پەیامی پیرۆزبایی هۆژان بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازە

هاوڕێیانی هۆگری زانست و زانستدۆستان سڵاوتان لێ بێت؛
ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان،
بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی تازە لە لایەن سەرجەم بەرپرسان و ئەندامانی پیرۆزباییتان پێ دەڵێ و هیوادارە لە وەرزی نوێبوونەوەدا ئێوەش بە هی خۆتانی بزانن،
تاکوو بە نۆبەی خۆی و بە پشتیوانیتان بناغەکانی گەشەی زانست بە کوردی، پتەوتر بکات و پەرەی پێ بدات.

هۆژان ئەو مزگێنییەشتان پێ دەبەخشێ کە لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی چەندین بەرهەم‌ و‌ بابەتی جۆراوجۆرە، ئەو بەرهەمانە بریتیین لە گۆڤاری گەورەساڵ و منداڵ و هەروەها کتێبی زانستی،
جا ئەوانەتان پێشکەش دەکات و بە یارمەتییان بەردەوام و ڕاوەستاو لە مەیدانی زانستدا دمێنێتەوە.
هەر بژین و بەهار و ساڵی تازەتان ئاوێتەی زانست و بەختەوەری.

#نەورۆز
#ساڵی_نوێ

@ZanistHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زانست بە کاتی نەورۆز

💢لە ڕووی زانستییەوە لە ساتەوەختی نەورۆز چی ڕوو دەدات...؟


#نەورۆز
#ئەستێرەناسی


@zanisthojan
💢چۆن ئیمۆجیی ئاڵا زیاد دەکرێت؟

📝ئاران ئەمینی

دامەزراوەی یونیکۆد کە ڕێکخراوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنی کۆدەکان لە دنیای دیجیتاڵە، بەرپرسی زیادکردنی ئیمۆجیی ئاڵاکانە.
ئەم دامەزراوەیە لە ئێستادا هیچ داواکارییەکی زیادکردنی ئاڵا وەرناگرێت و بۆ زیادکردنی ئاڵا کەڵک لە لیستی ئەو لایەنانە وەردەگرێت کە ستانداردی ISO 3166-1 دەیانگرێتەوە و لیستەکەش ڕێکخراوەی ISO ئامادەی دەکات.

لە لیستی ئەم ستانداردەدا سێ جۆرە لایەن هەیە. یەکەمیان دەوڵەتانی سەربەخۆن، دووەمیان لایەنی نادەوڵەتی و ناوچەکانن کە بە چەشنێک لەگەڵ بەشێکی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوەی خاوەندارێتیی ڕۆشنبیری و هتد کار دەکەن و بەشی سێیەم ئەو ناوچە و لایەنان کە لە دادگای نێونەتەوەیی یەکسانی «دادگای لاهای» ئەندام/چاودێرن.

بوونی کوردستان لەناو لایەنەکانی جۆری دووەم و سێیەمدا ئەرکی حکومەتی هەرێم بووە کە لە پاش فێدراڵیزم لە عێراقدا کاری بۆ بکات و بابەتێکی تایبەت بە پەیوەندیی نێونەتەوەییە. ئەوەندەی زانراوە حکوومەتی هەرێم زۆر بۆ ئەندامەتی لە بەشە جیاجیاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری نەکردووە، بۆیە بەداخەوە ئێستا  ناکەوێتە ناو هیچکام لەو لایەنانەی کە ستانداردی ISO 3166-1 بیگرێتەوە. هەر بەم هۆیەش تاکوو حکومەتی هەرێم لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەندێک کار نەکات، ئاڵای کوردستان بە لیستی ئیمۆجییەکانی یونیکۆد زیاد ناکرێت.

هەرچەند کۆمپانیاکان بۆخۆیان دەتوانن ئەو کارە بکەن، یان خود لە دەرەوەی کۆمپانیاکان لە فۆنتە کوردییەکاندا بە شێوەیەک دەکرێت زیاد بکرێت. بەڵام بۆ ئەم دوو حاڵەتە بینرانی ئیمۆجییەکە سنووردار دەبێت بە پلاتفۆرمێکی تایبەت و یان بە هەبوونی فۆنتی تایبەت. ئێستا کە زمانی کوردی و هەموو زمانانی تر بەرەو ستانداردی یونیکۆد دەچن، ئەم پێشنیارە زۆر گونجاو نییە و گەڕانەوە بۆ دواوەیە.


#ئاڵا
#ئیمۆجی
#زانست
#زڕەزانست

سەرچاوە:

۱. https://unicode.org/emoji/proposals.html?fbclid=IwAR3BUrwBcDT34ERgCoTW7Ybe5_GG0bv_aVd7kVvbbPPYBC4mp1-5tMkkrRU#selection_factors

۲. https://www.iso.org/iso-3166-country-codes.html
💢بە باڵی خەیاڵ، بە سەر دەریاکاندا سەفەر بکە

کاتێک کتێبێک دەگریتە دەست و دەیکەیتەوە، لەلات دادەنیشم و ئەو چیرۆکەی کە پێت خۆشە بیبیستی، بۆت دەگێڕمەوە.
پێت خۆشە چیرۆکێکی سەرسووڕهێنەر و سەرنجڕاکێش ببیستی؟

💢 ئەم بابەتە درێژەی هەیە، لە ماڵپەڕی "هۆژان"دا زیاتر بخوێننەوە:

💢 لەگەڵمان بن....👇

@ZanistHojan
💢توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە و هەلی توێژینەوە لە زانکۆی MIT بەدەست دەهێنێت.

دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خەڵاتی دوادکتۆرای جیهانیی توێژینەوەیی ماری سکۆدۆڤسکا کووری دەباتەوە.
ئەم خەڵاتە که لە لایەن یەکیەتیی ئەورووپاوە دابین کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و پەروەردەی توێژەرانە.

ئەم توێژەرە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لە سیستمە ناڕێکەکان لە قەبارەی نانۆدا توێژینەوە دەکات. بەم خەڵاتە توێژەر بۆ درێژەی توێژینەوەکانی دەچێت بۆ زانکۆی MIT که لە ڕیزبەندی جیهانیدا باشترین زانکۆی ئەندازیاریی جیهانە.

شایانی باسە دکتۆر ئاسۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بووە و ئێستاش یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوەیە.

*هۆژان هەوڵ دەدات بە زووترین کات دیمانەیەک لەگەڵ ئەو بەڕێزە ڕێک بخات.
ئەگەر پرسیارێکتان لێی هەیە بۆ پیڤی ئەدمینی بنێرن.


#تۆێژی_کورد
#ئەندازیاری
#خەڵاتی_زانستی
#یەکییەتی_ئەورووپا
#دکتور_ئاسۆ_ڕەحیمزادەگان

#MIT

@ZanistHojan
💢مزگێنی و هەواڵێکی خۆش بۆ خوازیارانی خوێندن لە هەندەران

وەزارەتی پەروەردەی فینلاند، ئەمساڵ لە پلانێکی بەربڵاودا بۆ وەرگرتنی خوێندکاری دکتۆرا، هەزار هەلی توێژینەوە بۆ خوازیارانی ئەو ئاستە لە خوێندن دەڕەخسێنێت.

بە مەبەستی پڕکردنەوەی کەلێنەکانی پیشەیی لەو وڵاتەدا، دەوڵەتی فینلاند، بڕی ٢٥٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ وەرگرتنی ١٠٠٠ خوێندکاری دکتۆرا لە ١٢ زانکۆ، تەرخان کردووە. لەو پلانەدا لەگەڵ هەر خوێندکارێک تا تەواوبوونی توێژینەوەکەی لە ئاستی دکتۆرا، گرێبەستێکی سێ ساڵە واژۆ دەکرێت.

کەواتە ئەگەر خوێندکاری قۆناغی دواکارناسیت و بە تەمای خوێندن لە ئەورووپایت، ئەوە گۆ و ئەوەش مەیدان.

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم بەستێنەی خوارەوە بکە: 

https://opportunitiescorners.com/fully-funded-phd-scholarships-in-finland/#

#دکتۆرا
#هەلی_توێژینەوە
#زانکۆ
#هەواڵی_زانستی

@ZanistHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢گرینگیی خەڵاتی ماری سکۆدۆڤسکا💢

وتووێژی ڕووداو لەگەڵ دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، سەبارەت بە خەڵاتەکەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و هەلی توێژینەوەکەی لە زانکۆی ئێم.ئای.تی.

💢Rudaw interview with Dr. Aso Rahimzadegan on the European Commission award and his research outlook at MIT.

#کوردستان
#تۆێژەری_کورد
#ئەندازیاری
#خەڵاتی_زانستی
#فیزیا
#فیزیک
#وتووێژ
#زانستمەندی_کورد
#یەکییەتی_ئەورووپا
#ماری_سکۆدۆڤسکا
#دکتۆر_ئاسۆ_ڕەحیمزادەگان

#MIT

@ZanistHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢چێرگ (Great Bustard)💢

چێرگ یان مێشەسی، بە ناوی زانستی Otis tarda، قورسترین باڵندەی جیهانە کە توانای فڕینی هەیە و بەداخەوە لە ئێستادا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە. جێگەی ئاماژەیە هەژماریان لە سەرانسەری جیهان، لە نێوان ۲۹ هەزار و ۶۰۰ بۆ ۳۳ هەزار چێرگ دەخەمڵێندرێت.
وڵاتانی ئیسپانیا، ڕووسیا، ئۆکراینا، تورکیا، کوردستان، ڕۆمانیا و کازاخستان ئەو شوێنانەن کە لەواندا چێرگ دەبینرێت. لەو وڵاتانەدا، ئیسپانیا زۆرترین هەژماری چێرگی لە ئاستی جیهاندا هەیە؛ واتە زیاتر لە نیوەی هەژماری ئەم باڵندەیە، لە ئیسپانیادا دەژین.
ئێستاکە بەڵام کەمتر لە ۳۰ باڵندەی چێرگ لە کوردستاندا دەژین و ئەوانیش ڕووبەڕووی مەترسیی لەناوچوونن کە تەنیا لە دەشتەکانی شارگەلی بۆکان و سەقزدا ماونەتەوە و شوێنی ژیانیان لە وڵاتی کوردستان، ئەو دوو شارەیە و بەداخەوە لە شارەکانی دیکە، زیاتر لە ۱۰ ساڵە نەبیندراون.

...
ئامادەکردن: محەممەد محەممەدنەژاد

#چێرگ
#مێشەسی
#کوردستان_بۆکان_سەقز
#ژینگە_و_زانست
#otis_tarda
#otitidae
#Great_Bustard

@ZanistHojan
💢زانستوانان ڕوخساری ژنێکی ٧۵ هەزار ساڵەی کوردستانیان ئاشکرا کرد.

نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە. ئەمەش تەواوترین و پارێزراوترین کاسەسەری نیاندرتاڵێکه کە بۆ نەوژەنکردنەوە و دروستکردنی دەموچاو و ڕوخساری، کەڵکی لێ وەرگیراوە.
کاسەسەری ژنێک کە ٧۵٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەژیا، لەناو ئەشکەوتی بەناوبانگی شانەدەر لە کوردستان دۆزراوەتەوە. وا وێ دەچێت کە نیاندرتاڵەکان مردووەکانی خۆیان لەم شوێنە و لەسەر تەختێکی داپۆشراو بە گوڵ، ناشتووە.

بینینی ناوەڕۆک

#نیاندرتاڵ
#شانەدەر

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زانستی: ڕەحمەت نادری
چاودێری زمانی: ئەستێرە چابوک



@ZanistHojan
💢بۆچی ناتوانین لە لووتکەی کێوی ئێڤێرێست هێلکە بکوڵێنین؟

لە هەموو شوێنێکی جیهاندا دەکرێت هێلکە بکوڵێنیت. بەڵام لە یەک شوێنی جیهاندا کوڵاندنی هێلکە مەحاڵە، تەنانەت ئەگەر سۆپا و هەر ئامێرێکی دیکەت پێ بێت! ئەو شوێنە ئێڤێرێستە، بەرزترین کێوی دونیا.
ڕەنگە ئەم بابەتە بۆ هەر کەسێک گرینگ نەبێت بەڵام ڕێسا تێرمۆدینامیکییەکانی پشتی ئەم بابەتە بەڕواڵەت سادەیە، لەسەر دروستکردنی چێشت و خواردنەوەکان لە زۆربەی شوێنەکانی جیهاندا کاریگەری هەیە کە هیچ ڕێگایەک بۆ سەرپێچیکردن لێیانەوە نییە.
بەڵام بۆچی کوڵاندنی هێلکە لە ئێڤێرێست مەحاڵە؟

(لێرە کرتە بکە و هەمووی بخوێنەوە)
بینینی ناوەڕۆک

#تێڕمۆدینامیک
#پەستانی_هەوا
#ئێڤێرێست
#هێلکە

وەرگێڕ: مێدیسا وەیسی
چاوەدێری زمانی: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور

@ZanistHojan
🎉مزگێنی 

💢لە سی و پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، هــۆژان بە هەموو بەرهەمەکانییەوە لەگەڵتانە.

📍ئادرەسی هۆدە:
هـۆڵی شەبستان، ڕێڕەوی٢١، هـۆدەی ژمـارە ٤٩٧، وەشـانخـانەی مادیار
.

@ZanistHojan
💢بیرکار و فەیلەسوفی ئیتاڵی؛ خاتوو ماریا گایتانا ئاگنێسی

١٦ی مەی ڕۆژی لەدایکبوونی بیرکار و فەیلەسووفی ئیتاڵی، ماریا گایتانا ئاگنێسی بوو.

ماریا بە یەکەمین ژن لە ڕۆژاوا دەناسرێت کە لە بواری بیرکاریدا دەسکەوتی بەرچاوی بووە و بە هۆی کارەکانی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا ناوبانگی دەرکردووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە زیرەکیی پێوە دیار بووە و شارەزای چەند زمان بووە؛ وەک یۆنانی، عیبری، لاتین و چەند زمانی تر.
ماریا یەکەمین پەرتووکی قوتابخانەی لە بواری ژمێرەی جیاکاریدا نووسی کە بە هۆی ئەم کارەشەوە ناوبانگی دەرکرد و دواتر بوو بە مامۆستای بیرکاری لە زانکۆی بۆلۆنیا.

differential calculus(حساب دیفرانسیل):
ژمێرەی جیاکاری


زانیاری زیاتر و سەرچاوەی بابەت



#بیرکاری
#ژمێرەی_جیاکاری
#ماریا_گایتانا_ئاگنێسی

وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
چاوەدێری زمانی: فەرشاد
چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور




@ZanistHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢#وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ ئاران ئەمینی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتە #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 

(بەشی یەکەم)

#chatgpt4o

💢جێگەی سەرنجە ئەم وتووێژە کراوەتە ۴ بەش و بە ۴ جار  دادەندرێت.
بەگشتی لەناو ویدیۆکان باسی تایبەتمەندییەکانی مۆدێلە تازەکەی کۆمپانیای Open AI دەکردرێت.


۱. بەشی یەکەمی ویدیۆکە باسی مێژووی مۆدێلە زمانییەکان دەکات
۲.لە بەشی دووهەم باسی دۆخی زمانی کوردی لەو مۆدێلانە دەکرێت
۳. لە بەشی سێهەم خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد دێتە باسکردن.
٤. لە بەشی چوارەم باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی ژیریی دەستکرد بۆ کورد دەتوانن چ بن!
#chatgpt_4o

@ZanidtHojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢شانازییەک و نموونەی سەرکەوتووی مامۆستایەکی تێکۆشەر

🔸لێدوانی دکتۆر سولەیمان ڕەسوولی، (مامۆستای فیزیک و یەکێک لە ئەندامان و نووسەرانی هۆژان)
سەبارەت بە بانگهێشتنکردنی بۆ کۆبوونەوەی "ئەنیشتاین پلاسی" وڵاتی کەنەدا.

#فیزیک
#زانست
#کوردستان
#هۆژان
#ئەنیشتاین_پلاس

@zanisthojan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢بەشی دووهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ 
#chatgpt4o

✔️لە بەشی دووهەمدا باسی دۆخی زمانی کوردی لەناو مۆدێلە زمانییەکان دەکرێت.

#ژیریی_دەستکرد
#ژیری
#مۆدێلی_زمانی
#زانست

@ZanistHojan
2025/05/29 14:24:17
Back to Top
HTML Embed Code: