📖 گیادەرمانی(دەرمانی ڕووەکی) لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ باشترکردنی ڕەوشی ژیان و یارمەتیی دەرمانە ناسراوەکان سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. دارچین، چایی و کارگ (قارچک) وێ دەچێ کە تایبەتمەندیی دژەھەوکردن و ئانتیئۆکسیدان هەبێت و لە بەھێزیی سیستەمی بەرگریی جەستە و ھەروەھا کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی کیمیادەرمانی بۆ شێرپەنجە دەورێکی باش بگێڕن. توێژینەوەکان لەو دواییانەدا کاریگەریی دەرمانی ڕووەکی لەسەر شێرپەنجە دەردەخەن و ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوانە سەرنجدانی دووبارە بە دەرمانە نەریتییەکانە بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی دەرمانە نوێیەکان وەک چارەسەریی کیمیایی و تیشکدان. ھەڵبەت بەپێی لەبەردەستنەبوونی هەموو نووسراوەکان بە زمانی ئینگلیزی، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە سانا نییە.
دەرمانی ڕووەکی بە کوڵاندن و دێمکردنی بەشە جۆراوجۆرەکانی ڕووەک وەک ڕەگ و گەڵا و توێکڵ ئامادە دەبێت و بەم کارە مادەی دەرمانی ڕووەکەکان دەهاوێندرێن. تاکوو ئێستا نزیکەی ٧٠ هەزار جۆری ڕووەک بۆ دەرمان ناسێندراون کە دەکرێ پتر لە ٣ هەزار دانەیان تایبەتمەندیی دژەشێرپەنجەیان هەبێت. لە سەردەمانی پێشوو باسێکی تایبەت لەسەر جۆرەکانی شێرپەنجە نەکراوە هەر بۆیەش زۆربەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەرمانە ڕووەکییەکان ئامانجی سەرەکییان شێرپەنجە مەترسیدارەکانی مەمک و ڕیخۆڵەن. ٩٩ ڕووەک بۆ دەرمانی شێرپەنجە بەکار هێنراون کە کەمتر لە ١٢ لە سەدی ئەم ڕووەکانە هەر ئێستا وەک دەرمانی نوێ کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. گۆڵدن سیل، گوڵی گوێچکەی بەنەوش و گەڵای سیداری سپی، سێ ڕووەکن کە لەمێژە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکار دەهێنرێن و لە بابەتێکی بڵاوکراوەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆی گەڵای سیداری سپی لەسەر شێرپەنجەی مەمک پشتڕاست کراوەتەوە.
گواستنەوەی زانیاری لەسەر دەرمانی شێرپەنجە بە شێوەی کۆن و نەریتی بۆ ئێستا کارێکی ئاسان نییە چونکە لە ڕابردوودا جۆرەکانی شێرپەنجە وەک ئێستا ناسراو نەبوون و زۆربەی دەرمانەکان لەسەر نیشانە گشتییەکان و سیستەمی جەستە بەکار دەهێنران. کەواتە بەشێکی زۆر کەمی ئەم دەرمانگەلە ئێستا دەبێت بەکار بهێنرێن. لە ئێستادا پشکنین لەسەر ڕووەکەکان لە تاقیگە بە چاودێریی چڕتر بۆ دیاریکردنی ژەمە دەرمانییەکان ئەنجام دەدرێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ژەهراویبوونی هەندێک لە ڕووەکە دەرمانییەکان دەرکەوتووە و وڵاتی ئوستراڵیا لەسەر ئەم بنەمایە بەشێک لە دەرمانە ڕووەکییەکانی قەدەغە کردووە. دیارە لە داهاتوویشدا پشکنینی بەردەوام و تاقیکاریی پێشکەوتوو بۆ دڵنیایی لە تەندروستیی دەرمانی ڕووەکیی دژەشێرپەنجە زەروور و پێویستە.
ئامادەکردن: سینا موحەممەدی
هەڵەگر: فەڕشاد نەبیزادە
Imtiaz, I., Schloss, J., & Bugarcic, A. (2024). Traditional and contemporary herbal medicines in
management of cancer: A scoping review. Journal of Ayurveda and Integrative Medicine, 15(1), 100904.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤7👍6😱1
هێشتا هۆکارەکانی تووشبوون بە ئیندۆمەتریۆسیس بەتەواوی دەستنیشان نەکراون، بەڵام هەندێک لە توێژینەوەکان چەند هۆکارێکی سەرەکی بۆ تووشبوون بە ئیندۆمەتریۆسیس دیاری دەکەن:📖 لاوازیی سیستمی بەرگریی لەش: بەپێی ئەم تیۆرییە، هەموو ئافرەتان بە شێوەیەکی سروشتی ڕووبەڕووی دیاردەی سووڕی مانگانەی پێچەوانە دەبنەوە، واتە بڕێک لە خوێنی سووڕی مانگانە و شانەکانی ناوپۆشی منداڵدان لە ڕێگەی بۆڕییەکانی هێلکەدانەوە دەچنە ناو بۆشایی سک. بەڵام لە زۆربەی ئافرەتاندا، سیستەمی بەرگریی لەش بە شێوەیەکی کاریگەر ئەم شانانە وەک ماددەیەکی نامۆ دەناسێتەوە و دەستبەجێ دەیانشکێنێتەوە و لەناویان دەبات. بەڵام لەو ئافرەتانەی کە تووشی ئیندۆمەتریۆسیس دەبن، وێ دەچێت کێشەیەک لە سیستەمی بەرگریی لەشیاندا هەبێت. ئەم کێشەیە وا دەکات سیستەمی بەرگری نەتوانێت بەتەواوی ئەو شانانە بناسێتەوە یان لەناویان ببات کە لە ڕێڕەوی خۆیان لا دەدەن. لە ئەنجامدا، ئەم شانانە دەتوانن لە شوێنەکانی دەرەوەی منداڵداندا بمێننەوە، بنیشن و دەست بە گەشەکردن بکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەکانی ئیندۆمەتریۆسیس.📖 گەڕانەوەی خوێنی مانگانە: بەشێک لە خوێن و شانەی ناوپۆشی منداڵدان لە ڕێگەی بۆڕییەکانی فالۆپەوە بۆ ناو حەوز دەگەڕێتەوە. ئەم تیۆرییە پێی وایە کە خوێنی سووڕی مانگانە بە شێوەیەکی “ پێچەوانە” بەرەو سەرەوە لە بۆڕییەکانی هێلکەدان دەڕوات و دەچێتە بۆشایی سەرەوە. شانەکانی هاوشێوەی ناوپۆشی منداڵدان لە ئەندامەکانی حەوزدا دەنیشن و گەشە دەکەن.📖 تیۆریی میتاپلازیا: میتاپلازیا پرۆسەیەکە کە خانە تێیدا لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دیکە دەگۆڕێت. ئەم تیۆرییە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە شانەی ئاسایی دەتوانێت بگۆڕێت بۆ شانەیەک کە لە پەردەی ناوپۆشی منداڵدان دەچێت. ئەمەش ڕوونکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی کە چۆن ئیندۆمەتریۆسیس دەتوانێت لە دەرەوەی بۆشایی سک سەر هەڵبدات، وەک لە سییەکاندا.
میتاپلازی بە شێوەیەکی سروشتی وەک بەرپەرچدانەوەیەک بۆ هەوکردن دروست دەبێت و ئەو هەلە بۆ خانەکان دەڕەخسێنێت تا خۆیان بگۆڕن و باشتر لەگەڵ ژینگەکەیاندا بگونجێن. سەبارەت بە ئیندۆمەتریۆسیس، تیۆریی میتاپلازی ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی دەکرێت ئەم نەخۆشییە لە پیاوانیشدا ببینرێت کە چارەسەریی هۆرمۆنیان وەرگرتووە.📖 تیۆریی گواستنەوە: تیۆرییەک هەیە کە دەڵێت خانەکان یان شانەکانی ئیندۆمەتریۆسیس دەتوانن بگوازرێنەوە، هەروەک شێرپەنجە، لە ڕێگەی خوێن و/یان کۆئەندامی لیمفاوییەوە بۆ شوێنەکانی دیکەی لەش. ئەم تیۆرییە دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی ئیندۆمەتریۆسیس هەندێک جار بەدەگمەن لە شوێنە دوورەکان دەدۆزرێتەوە، بۆ نموونە لە سییەکاندا.
📖 فاکتەری بۆماوەیی: ژنانێک کە دایک یان خوشکیان ئیندۆمەتریۆسیسیان هەیە، مەترسیی تووشبوونیان زیاترە.
ئامادەکردن: چرۆ گۆران
هەڵەگر: ئەستێرە چابوک
هەڵەگری زانستی: پەریسا خاتری
دیزاین: سەعیدە دەیهیم
وشەکان:
Malfunction of the immune system: لاوازیی سیستمی بەرگریی لەش
Transport theory: تیۆریی گواستنەوە
Metaplasia: تیۆریی میتاپلازیا
Genetics: فاکتەری بۆماوەیی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍7❤4
Audio
ئەنجومەنی فەرهەنگیی زانست - زاگرۆس
نووسەر: عرفان کەڕەمی
بێژەر: خوێندنەوە: یاشار حۆجەتی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍13
دەستنیشانکردنی ئیندۆمەتریۆسیس، پێویستی بە پشکنینی پزیشکی تایبەت هەیە و دەتوانێت بە کەڵکوەرگرتن لەم تەکنەلۆجییە خوارەوە دەستنیشان بکرێت:
•وێنەگریی سەروودەنگ وەک وێنەگریی سەروودەنگ و وێنەگریی ئێم.ئاڕ.ئای.
•لاپرۆسکۆپی یان نەشتەرگەریی بچووک بۆ بینینی ناوەوەی زگ.
پێویستە نەخۆش بۆ دەستنیشانکردنی دروستی نەخۆشییەکە، سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ژنان بکات، بەتایبەت ئەگەر لە کاتی سووڕی مانگانەدا ئازاری توندی هەبێت.📖 گرینگیی وشیاری و مەترسییەکانی درەنگ دەستنیشانکردنی
گرینگینەدان، شەرمکردن و درەنگ دەستنیشانکردنی ئیندۆمەتریۆسیس، تەنها تایبەت بە کۆمەڵگەی کوردستان نییە، بەڵکوو لە وڵاتانی ئەورووپاشدا ئەم کێشەیە زۆر بەرچاوە. بەپێی توێژینەوەکان، لە یەکەم نیشانەوە تا دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە لایەن پسپۆرانەوە، بە شێوەیەکی مامناوەندی ٧-١٠ی ساڵی پێ دەچێت. هۆکاری سەرەکیی ئەمەش، کەمبوونی ئاگامەندیی ژنان لەسەر ئەم نەخۆشییەیە.
هەڵمەتی هۆشیاری و ڕۆژی جیهانیی ئیندۆمەتریۆسیس، دەرفەتێکی بۆ باسکردنی ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکی بەربڵاو و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی شەرم لەناو ژناندا ڕەخساندووه.
هەروەها نەبوونی وشیاری لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، بووەتە هۆی ئەوەی ژنان پەنا بۆ چارەسەریی ناتەندروست و نازانستی وەک شێلانی منداڵدان و بەکارهێنانی دەرمانی گیایی بەبێ بنەمای زانستی ببەن. ئەم جۆرە چارەسەرییانە نەک تەنیا کاریگەر نین، بەڵکوو دەتوانن ببنە هۆی دواخستنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و تەنانەت خراپتربوونی دۆخەکە.📖 دواکەوتن لە دەستنیشانکردن دەبێتە هۆی:
پەرەسەندنی نەخۆشییەکە و زیادبوونی گرێیەکان
زیادبوونی ئازار و کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە
کەمبوونەوەی کاریگەریی چارەسەرییەکان
زیادبوونی مەترسیی نەزۆکی و کێشەی منداڵداربوون📖 گرینگیی وشیاری لە کۆمەڵگەی کوردیدا
وشیاری سەبارەت بە ئیندۆمەتریۆسیس لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە چەند هۆکار زۆر گرنگە:📖 شەرم و تابۆ: گەلێک جار باسکردنی کێشەی تەندروستیی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە شەرم دادەنرێت و ژنان ناچارن ئازارەکانیان بشارنەوە و لەگەڵی بژین.📖 کەمیی زانیاریی پیاوان: پیاوانی کورد زۆر جار وشیارییان سەبارەت بە نەخۆشییە ژنانەکان کەمە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونی پاڵپشتیی پێویست.📖 کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە: ئیندۆمەتریۆسیس دەتوانێت کاریگەریی قووڵی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی ژنان، کارکردن و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان هەبێت.
بۆیە لە مانگی هۆشیارکردنەوە لە پێوەند بە ئیندۆمەتریۆسیسدا، پێویستە هەموو لایەک بۆ زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بەم نەخۆشییە و هاندانی ژنان بۆ سەردانی پزیشک هەوڵ بدەن. ئازاری سووڕی مانگانە شتێکی ئاسایی نییە و پێویستە بە جیدی وەربگیرێت.
ئامادەکردنی بابەت: چرۆ گۆران
هەڵەگری زمانی: ئەستێرە چابوک
هەڵەگری زانستی: پەریسا خاتری
دیزاین: سەعیدە دەیهیم
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤12👍2
Audio
نووسەر: سولەیمان مەعرووفی
خوێندنەوە: هەڵاڵە کوردستانی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤10
لە شاری نیوشاتێلی سویس شارەوانی بوودجەیەکی تەرخان کردووە کە ڕێگە بە دکتۆرەکان دەدات بە جێگەی نووسینی دەرمان، بلیتێکی خۆڕایی مۆزەخانە بە نەخۆشەکان بدەن. ئەم شێوازە دەرمانە بە هونەرتراپی دەناسرێت و پێشهەنگاوێکە بۆ باشترکردنی دۆخی دەروونی و جەستەیی نەخۆشەکان.
لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی ڕایگەیاند کە هونەر دەتوانێت لە زۆر شوێندا تەندروستیی دەروونی باشتر بکات و بەگشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندروستیی جەستە هەیە.
لە کاتی پاندێمی کرۆنا و دوای داخرانی هەموو شوێنە هونەرییەکان بەباشی تێگەیشتین کە تا چ ڕادەیەک پێویستمان بە هونەر هەیە تا لە فکر و خەیاڵی زۆر و بەربڵاو ڕەها بین. ئەم شێوازە دەرمانە دەتوانێت یارمەتیدەری ئەو نەخۆشانە بێت کە تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێن، تەنانەت بۆ ئەوانەش کە کێشەی هاتوچۆ و سەفەریان هەیە و زۆربەی کاتەکان لە ماڵەوەن. کاتێک ئەم دەرمانە لە لایەن دکتۆرەوە بە نەخۆشەکان دەدرێت ناچار دەبن کە لە ماڵ بێنە دەرەوە و پیاسەیەک بکەن و لەگەڵ خەڵکدا هەڵسوکەوتێکیان هەبێت. ئەگەر ئەم پڕۆژەیە دەستکەوتێکی باشی هەبێت، بلیتی شانۆ و شوێنە هونەرییەکانی دیکەیش بە نەخۆشەکان دەدرێت.
وەرگێڕ: سوهەیب شوکری
هەڵەگر: سەیران حوسەینی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤10👌3👍1
سیمۆن ویلیامز دەڵێت: ئێمە ئێستا لە سەردەمی دوودڵی لە وەشاندنی ڤاکسیندا دەژین و لەگەڵ ئەوەشدا تیۆرییەکانی پیلانگێڕی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پەرەیان سەندووە کە دەبێت ڕێگرییان لێ بکەین.
لە ساڵی ٢٠١٤، لە ناوچەیەکی باکووری کۆڵۆمبیادا، هەواڵە سەرەکی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەواڵ و ڤیدیۆی ڤایراڵی کچانێک پڕ ببوون کە دەیانگوت تووشی نیشانەیەکی نەناسراو بوون و بووەتە هۆی بوورانەوە و سڕبوونی جەستەیان. گوایە ئەمە کاریگەریی نەخوازراوی ڤاکسینی ئێچ. پی. ڤی. یە!
نووسەر: سیمۆن ویلیامز
وەرگێڕ: سەعیدە دەیهیم
هەڵەگر: ئەستێرە چابوک
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤11👍2🤔1
Audio
نووسەر: شاهۆ فەریوەر
خوێندنەوە: فریا ڕەش ئەحمەدی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤10
هەزاران هەزار ڕەنگی جیاواز دنیای دەوروبەرمانی تەنیوە. بەهاری کوێستان بە گوڵ و گوڵزاری ڕەنگین ڕازاوەتەوە. ڕەنگەکان هەرکامی چیرۆکی خۆیان هەیە و دیمەنەکان بەوانەوە خەمڵاون.
دەگوترێت کە زۆربەی مرۆڤەکان نزیک یەک ملیۆن ڕەنگ دەتوانن ببینن! بەڵام زانستوانان لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەڵێن کە ئەمە هەموو ئەو ڕەنگانەی نییە کە دەتوانین بیبینین! توێژەران توانیان بە بزواندنی تایبەتیی تۆڕی چاو کۆمەڵێک ڕەنگی نوێ بدۆزنەوە و ڕەنگێکی نوێ لە تاقیگە بخوڵقێنن. ئەم ڕەنگە هیچ پیشاندەرێک ناتوانێت نیشانی بدات و تەنیا بە ئامێرێکی تایبەت کە توێژەران دروستیان کردووە نیشان دەدرێت. ناوی ئەم ڕەنگە نوێیە ئۆلۆیە. ئەوانەی کە ڕەنگەکەیان دیوە دەڵێن ڕەنگەکەی لە شین-سەوزێکی زۆر تێر دەچێت!
ڕەنگ، لێکدانەوەی مێشکە لەو شەپۆلە ڕووناکییانە کە بە چاومان دەگات و لەسەر تۆڕی چاو تۆمار دەکرێت.
تۆڕی چاو لە چەند ملیۆن خانەی وەرگری ڕووناکی کە لە شوێنێکی چڕدا کۆ بوونەتەوە، پێک هاتووە.
سێ جۆر وەرگری ڕەنگمان هەیە کە بەپێی درێژیی شەپۆلێک کە دەبزوێن بە کورت، مامناوەند و درێژ ناو دەنرێن.
کاتێک ڕووناکییەک دەگاتە چاومان، زۆربەی ئەم چەند ملیۆن خانەیە و هەر سێ جۆر خانەکە دەبزوێن. بەڵام چ دەبوو ئەگەر تەنیا یەک جۆر لەو خانانەمان ببزواندایە؟ چمان دەبینی؟ ئەمە کارێکە کە زانایان لەم توێژینەوە نوێیەدا ئەنجامیان داوە. توێژەران بە ئامێرێکی زۆر تایبەت توانیان تەنیا خانەی مامناوەندی ببزوێنن و خانەی کورت و درێژەکە هیچ ڕووناکییەکی پێ نەدەن. بەم شێوە ڕەنگێکی نوێ خوڵقا و چون لە سێ دانە خانە ئەوەی ناوەڕاستیان بزواوە، ناوی 010ی لێ نراوە کە لە وشەی ئۆلۆی ئینگلیزی دەچێت.
نووسەر: د. ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، توێژەری زانستی ڕووناکی
هەڵەگر: هێمن عەبدوڵاپوور
سەرچاوەکان:
وشەکان:
Retina تۆڕی چاو
Stimulation بزواندن
Olo ئۆلۆ
وێنە: ChatGPT
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤15👍2🤩2
چەمکێکی نوێ لە دنیای زانستدا کە لە کۆنەوە هەبووە
کورد دەڵێ:
سێ شت خەم لە دڵ دەر دەکەن تەواو
ڕووی شۆخ و شەنگ و شینایی و دەم ئاو
بێگومان سروشت ئەگەر هەرسێکیانی تێدا نەبێ، هەمیشە شینایی و دەم ئاوی لە ئامێزدایە و ئەگەر دیمەنە دڵرفێنەکانیشی وەک ڕووی شۆخ و شەنگ بێنینە ئەژمار، ئەوە هەمووان لەخۆ دەگرێت، ئینجا مرۆڤ هەردەم دەتوانێ؛
بۆ تۆزێ خەم بەبادانێ
بۆ تەماشا لە دیمەنان
لە زەرد و بەرد و چیمەنان¹
بە مەبەستی گۆڕینی حاڵی دڵی، بخزێتە داوێنی سروشت و تێیدا وەحەسێ.📖 زانایان لە توێژینەیەکی نوێدا کە لەسەر ژمارەیەک لە گەورەساڵانی سێ وڵاتی ئەمریکا، سپانیا و برازیل ئەنجامیان داوە، ڕوونی دەکەنەوە کە سروشت وەک بژاردەیەک بۆ چارەسەریی خەمۆکی، دەتوانێ لە پاڵ دەرمانەکانی دیکە، یارمەتیدەر بێت. ئەم ڕێکارە خەریکە وەک چارەسەرییەکی کاریگەر و کەمپەراوێز لە سیستەمی تەندروستیی جیهانیدا، جێ خۆش دەکات.📖 لە بەریتانیا، پسپۆڕان ئەم جۆرە چارەسەرییە بە ناوی ژەمەدەرمانی سروشت پێناسە دەکەن و داوا لە نەخۆشەکان دەکەن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی، چالاکییەکانیان پەیوەست بە چیا و دۆڵ و کێو و هەرد و دەشتی سروشت بکەن و لە ژینگەیەکی سروشتیدا بە مەبەستی وشیاریی زەین و مێشک، ڕاهێنانی لەخۆوردبوونەوە بکەن.📖 هاودەمبوون لەگەڵ سروشت، ئاستی هۆرمۆنی سترێس کەم دەکاتەوە و کواڵێتیی خەو باشتر دەکات. هەروەها بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش یارمەتیدەرە و چالاکیی ئەو ناوچانەی مێشک کە پەیوەندییان بە دڵخۆشی و ڕەزامەندییەوە هەیە زیاتر دەکات و لە بواری دەروونییەوە هەستی خۆشتر دێنێتە گۆڕێ.
هەروەها زانایان لە دەرەنجامی توێژینەوەیەکدا دەڵێن کە سەتا ۵۰ی ئەو نەخۆشانەی بۆ ماوەی چەند حەفتەیەک لە سروشتدا ماونەتەوە، نیشانەکانی خەمۆکی بە ڕێژەیەکی بەرچاو تێیاندا کەم بووەتەوە.📖 ئەم چەشنە چارەسەرییە خەریکە پەرە دەستێنێت، جا ئەگەر لێکۆڵینەوە کردەییەکانی داهاتووش دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوانە پشتڕاست بکەنەوە، دەکرێت چارەسەری بە یارمەتیی سروشت، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک چارەسەرییەکی یارمەتیدەر بۆ خەمۆکی، شانبەشانی دەرمانی کیمیایی بەکار بهێنرێت کە دەتوانێت ڕێگەیەکی کاریگەر و بەبێ زیان بۆ ئەو کەسانە بێت کە دەرمانەکانی دژەخەمۆکی چاری نەکردوون.📖 دەسا ئەگەر بە بیانووی ئەو توێژینەوەیە بە گۆشەنیگایەکی زانستی لەو شێعرەی مامۆستا هێمن بڕوانین کە دەڵێ:
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر
لەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێخەمی.
کاریگەری و سوودی سروشت لە بەدیهێنانی دەروونێکی شادتر، ئاشکراتر دەبینین.
کەوابوو؛
کاتی بەهارە چاوەکەم! بێ بچینە باغی دووبەدوو
گوڵ بچنین بە هەردوو دەس، بێینە سەما و جوستوجوو²
Dose of Nature: ژەمەدەرمانی سروشت
Mindfulness: لەخۆوردبوونەوە
Depression: خەمۆکی
Symptoms: نیشانەکان
---------------------------------------------------------
۱. هۆنراوەی مامۆستا ڕاوچی
۲. هۆنراوەی سەید کامیل ئیمامی
---------------------------------------------------------
نووسەر: هێمن عەبدوڵاپوور
چاوەدێری زانستی: د. ئەهەوەند جەلالی
چاوەدێری زمانی: د. ئەمیر ئاڕمانی
وێنە: ناوچەی خەرپاپ
وێنەگر: تەیوب ئەحمەدی
سەرچاوەکان:
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👍17❤7🎉2👌1
Audio
نووسەر: سیروان محەمەدی🔸 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #سەروتار #ژمارە_١٤ #هۆژین #کەش_و_هەوا #دەروونناسی #زانست #ژینگە #شێرپەنجە
خوێندنەوە: ڕۆبۆتی ئاسۆسافت
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤6👍3
لەزگوەستان پرۆسەیەکی سروشتییە کە نیشانەی کۆتایی ساڵەکانی زاوزێکردنی ژنانە کە زیاتر لە نێوان تەمەنی ٤٥ بۆ ٥٥ ساڵیدا ڕوو دەدات. ئەم حاڵەتە دوای ١٢ مانگ بەبێ خوێنبەربوونی بەردەوام، دەستنیشان دەکرێت. ئەم گۆڕانکارییە، گۆڕانکارییەکی هۆرمۆنیی بەرچاو لەخۆ دەگرێت، سەرەکیترینیان کەمبوونەوەی بەرهەمھێنانی ئیسترۆجین و پرۆجێستێرۆن لە لایەن هێلکەدانەوەیە کە دەبێتە هۆی نیشانەی جیاواز لە جەستە و سۆزدا.
بەکارهێنانی ئیسترۆجین -لە ڕێگەی دەرزی وەشاندن- لە کاتی لەزگوەستاندا بە هۆی توێژینەوەگەلێک کە پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی مەمکەوە هەیە، مشتومڕێکی زۆری لەسەر بووە و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی بەڵام بەڵگەکان پاڵپشتی لە سوودەکانی ئیسترۆجین بۆ تەندروستیی ئێسک و کەمکردنەوەی نیشانەی نەخۆشیگەلی ئاماژەپێکراو دەکەن، بەتایبەتی کاتێک بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کێشەکانی ئەندامی زاوزێ و میز بەکار دەهێنرێت. هەروەها هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن کە زۆر جار چاوپۆشی لێ دەکرێت، ڕۆڵێکی گرینگی لە پاراستنی تەندروستیی سێکسی، چڕیی ئێسک و باشبوونی گشتیی تەندروستیی ڕۆحی و جەستەیی، لە دوای وەستانی سووڕی مانگانەدا هەیە. ڕێبازێکی گشتگیرتر بۆ چاودێریی وەستانی سووڕی مانگانە کە بە هۆی پێشکەوتنەکانی تەندروستیی ڕەگەزگۆڕاوەوە ئاگادار دەکرێتەوە، دەتوانێت باشتر چارەسەریی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی ژنان لەم بەشەی ژیاندا بکات.
وەرگێڕ: زۆهرە ئەسەدی
هەڵەگر: ئەستێرە چابوک
دیزاینەر: ئەڤین ڕەشیدی ڕۆستەمی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤20
Audio
نووسەر: کەریم بایرامی
خوێندنەوە: یاشار حۆجەتی
ئێدیت: فەڕشید سیگاری
بەرپرسی بەشی دەنگیی گۆڤار: ئەندێشە ڕەحیمی جەماڵ
بەرپرسی بەشی پۆدکاستی هۆژان: جەهانگیر ساغەرنیا
🔸 #پۆدکاستی_هۆژان #پۆدکاستی_کوردی #سەروتار #ژمارە_١٤ #هۆژین #کەش_و_هەوا #دەروونناسی #زانست #ژینگە #شێرپەنجە
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤11👍1
نووسەر: فاڕووق ئەحمەدی
هەڵەگر: هێمن عەبدوڵاپوور
چاوەدێری زانستی: د. سولەیمان ڕەسووڵی
وشەی 'space' بە واتای مەودا یان ئەو بەستێنەیە کە هەموو ئەستێرە و گەلەستێرەکان و جیهانی تێدایە، لە دەقی زانستیی گەردوونناسی(cosmology) و فیزیکی ئەستێرەناسیدا(Astrophysics) وشەیەکە کە بەردەوام دووپات دەبێتەوە و لە هەر دەقێکی پێوەندیدار بەو زانستەوە لانیکەم یەک جار دێتە بەر چاو.
هەروەها ئەو وشەیە بە واتای دانانی مەودا یان شوێنێکی خاڵی لە نێوان وشەکان (کە لە ئینگلیزیدا زۆر نزیکە لە واتای یەکەم)، بۆ کلیلێکی تەختەکلیلی کامپیوتەر کەلکی لێ وەردەگیرێت کە لە ڕیزی خوارەوەی تەختەکلیلەکەیە و بۆ دانانی مەودای نێوان وشەکان بەکار دەهێندرێت.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤15👌3👍1
دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی زیاتر بە هۆکاری ترس لە هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە شێوەیەکی بەرەنگاربوونەوەی گونجاو، دەکرێت نیشانەکانی کەم بکرێتەوە.
کەسێکی لەو چەشنە کاتێک لەناو خەڵکدایە، ڕەنگە هەست بکات لەسەر شانۆیە و بینەر چاوەڕێیە تا هەڵخلیسکێت؛ زۆر جاریش لە ترسی شەرمەزاری، ناوێرێ لەگەڵ خەڵک دەمەتەقێ بکات و پەیوەندی بگرێت.
کێشەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی کە جاران فۆبیای کۆمەڵایەتیی پێ دەگوترا لەوانەیە وردە وردە پەرە بستێنێت.
بە گوێرەی ئامارەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی نەخۆشییە دەروونییەکان (NAMI)، کێشەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی لەوانەیە ببێتە هۆی ترس و تۆقینێکی یەگجار زۆر و لەناکاو کە سەرچاوەیەکی ڕاستەقینەی نییە و پێی دەگوترێ پانیک، بەڵام ناسینەوە و دەستنیشانکردنی نیشانەکانی، دڵەڕاوکێکە کاڵ دەکاتەوە و تا ڕادەیەکی زۆر دەیڕەوێنێتەوە.
هەندێ کەس، بە هەڵە، پێیان وایە شەرمنی و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی یەک چەمکن و لێیان تێکەڵ دەبێت، بەڵام کێشەی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، حاڵەت و شێوازێکی دیاریکراوە و شەرمنی تایبەتمەندییەکی کەسایەتییە.
دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی زۆر جار ژیانی ڕۆژانە تێک دەدات، بەڵام کەسێکی شەرمن، بە هۆی شەرمنییەکەی پەکی ناکەوێت؛ بۆ نموونە دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، کەسی تووشبوو وا لێ دەکات خۆی لە کار و پەیوەندی بدزێتەوە، بەڵام کەسی شەرمن، زیاتر خۆی لە جەماوەری زۆر و رێوڕەسمی کۆمەڵایەتی بەدوور دەگرێ؛ تووشبووانی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، جاری وایە خۆیان تووشی تێکەڵاوییەکی زیاتر دەکەن و لە ئەنجامدا زیاتر تووشی کێشە و ناخۆشییەکانی ژیان دەبن.
دڵەڕاوکێ کۆمەڵایەتی بەردەوام، بە واتای شەرمنی نییە. لەوانەیە زۆر جار لەگەڵ خەڵکدا هەست بە ئاسوودەیی بکەن و بەس لە کاتی تایبەتی وەک پیاسەکردن لە شوێنێکی گشتی، وتاربێژی یان هەڵکردن لەگەڵ کەسانی بێگانەدا، هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.
کەواتە ئەو جۆرە لە دڵەڕاوکێیە بە واتای شەرمنی نییە. تووشبووان لەوانەیە زۆر جار لەگەڵ خەڵک هەست بە ئاسوودەیی بکەن کەچی لە دۆخە تایبەتەکان وەک پیاسەکردن لە شوێنێکی گشتی، وتاربێژی یان هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی بێگانە، هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.
وەرگێڕان: هێمن مەلەکی
هەڵەگر: ڕزگار ئاوەزانی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤11👍3