tgoop.com/ahkamani_afratan/3766
Last Update:
گێڕانەوەی خەون بۆ لێکدانەوەی خەون !!
هەرکات خەونێکت بینی ڕاستەو خۆ ڕامەکە بۆ لێکدانەوەی چ خۆت بۆ خۆت بیکەیت یان بۆت بکەن ، چونکە لێکدانەوەی خەون علم و زانستە پێویستی بەشارەزایەکی وردو تەواو هەیە بۆیه بەبێ شارەزایی خەون لێکدانەوە تاوانە
دەربارەی خەون:
" دروست نییە کە خەون راڤە بکرێت تەنییا بە سەیرکردنی پەرتوکی راڤەکردنی خەونەکان هەر وەکو زورێك لە کەسە نەزانەکان ئەم کاره دەکەن ، لە لای ابن سیرین دا دردەکەوێت کاتێك کە پرسیاری لێ ئەکرێ کە ئەم شتە بینیوە ، وە ئەو هیچ شتێك لە زانستی و بنەماکانی لێکدانەوەی خەون نازانێت بۆیە لێکدانەوەکە حەرامە ، چونکە ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە وە شوێن و حاڵ و کاتی کەسەکان کاری گەری دەخاتەسەر خەونەکە هەر بۆیە وەسف کردن و گێڕانەوەی خەونەکانیان جیاوازە دەبێت ، زانستی خەون زانستێکی نادیار و شاراوەیە پێویستی بە زانینی زیاترە ."
[الفواكه الدواني٢/٥٧٠]
کەسانێک دەچن لە گۆگڵ و کتێبەکانی لێکدانەوەی خەون لێکدانەوە بۆ خەونەکانیان دەکەن ئەم کارەش کارێکی تەواو پێچەوانەی شەرعی خوایە پێویسته وریابیت
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3766