tgoop.com/ahkamani_afratan/3768
Last Update:
حوکمی ئەگەر ئافرەتێک بەهۆی خواردنی حەبی ڕێگری کردن لە دووگیانی خوێنی سوڕی مانگانەکەی زیادی کرد .
پرسیار :
ئەگەر ئافرەتێك سروشتی ئەوە بێت کە سوری مانگانەی پێنج ڕۆژ بێت ،وە ئەم ماوەیە زیاتر بێت واتا بوو بە دە ڕۆژ لە کاتی بەکارهێنانی حەپ و دەرمانی ڕێگری کردن لە دووگیانی ، ئایا ئەو زیادەی کە لە سەروو سوڕی مانگانەکەی دا دێت بەسوڕی مانگانە دەژمێر درێت ؟ وە ئایا بۆی هەیە نوێژ بکات سەرەڕای هاتنە خوارەوەی خوێن لە روژی پێنجەم دا ؟
وەلام:
سەرەتا دەلێن: ئەم دەرمانانەی کە بۆ رێگری کردن لە سوڕی مانگانە بۆ ڕێگری لە دووگیانی بە کاردەهێندرێن رێگە پێدراو نییە ، وە ئەمە لە لایەنی پزیشکی زیانی هەیە ، وە ئەگەر ئەمە بێت کە بەکاری ئەهێنێت ئەوا ئێمە ئاموژگاری ئەکەین کەوا بەکاری نەهێنێت ، وە زەرەرو و زیانی ئەم دەرمانانە زۆرن وە زیان بە سوڕی مانگانە دەگەیەنێت و دەیخاتە شك و گومانەوە .
وە بۆیە لەسەر ئەمە دەڵێین : ئەگەر هاتو کەوا خوێنەکە لەکاتی عادەکەیدا بێت کە سوری مانگانەکەی پێنج ڕۆژ بێت ، وە دواتر دەرمانی رێگری کردن لە دووگیانی بەکار هێنا و خوێنەکەی زیاتر بو ، ئەوا ئەم زیادبونە دەبێتە پاشخوێنی شوێنەواری سوڕی مانگانە و هەما حوکمی سوڕی مانگانەی دەبێت ، کە هاتو نە گاتە پانزە ڕۆژ ، وە کە گەیشت بە پانزە ڕۆژ ئەوا دەبێتە خوێنی استحاضە و خوێن بەربون ، لەو کاتە دا دەگەرێتەوە بۆ عادەی سەرەتاکەی کە ئەویش پێنج ڕۆژ بوە نوێژو ڕۆژوی خۆی دەکات تەنها بۆ نوێژە فەڕزەکان دەستنوێژی تازه دەگرێتەوە .
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3768