tgoop.com/ahkamani_afratan/3788
Last Update:
⚪️حوکمی نوێژ کردن لەناو پۆشاکێک کە لە کاتی سووری مانگانەدا ئافرەتان لەبەریان بوە...
پرسیار❔ئایە ئەگەر ئافرەت لە سوڕی مانگانە تەواو بوو دەتوانێت بەو جل و پۆشاکەوە نوێژ بکات کە لە فەترەو کاتی سوڕی مانگانەدا لەبەری بووە یان دەبێت بیشوات پاشان لەبەری بکاتەوە ؟
وەڵام ❕ئافرەت کاتێک کە لە سوڕی مانگانە تەواو دەبێت لەسەریەتی و واجبە کەوا خۆی بشوات بە بەڵگەی ئەو ئایەتە: (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ).
تا خۆی نەشوات نە نوێژی جائیزە نە سەرجێی کردن لەگەڵیدا .
سەبارەت بە جلەکانی، ئەگەر لەو فەترەیەدا خوێنی بەرکەوتبێت ئەوا دەبێت بیشوات ئەگەر نا ئەگەر تەنها عارەقیشی کردبێت ئەوا بە پاک هەژماردەکرێت.
بەم شێوەیە ئەو جلانە جائیزە نوێژیان پێ بکرێت بەڵام ئەگەر خوێنی بەرکەوتبوو دەتوانێت تەنها شوێنی خوێنەکە بشوات یان هەمووی بشوات مەرج نیە جلەکانی بگۆڕێت ئەگەر خوێنی بەر نەکەوتبوو.
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فتوا و ئەحکامەکانی تایبەت بەئافرەتان
Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3788