Telegram Web
Audio
تکایە گوێی لێبگرن ئەگەر دەتەوێت بزانی ئەم دەڕۆژە چ خێرێکی هەیە...

نامیلکەى دەنگی :
فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان
گوێ لەم فایلە دەنگییە بگرە شارەزا دەبیت لە فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیان لەگەڵ ئەو کردەوە چاکانەى کە تێیدا دەکرێت

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
ئەگەر کەسێک داوای زەواجی کرد لێت بەڵام تۆ لەڕوخساردا بەدڵت نەبوو کەڕەتی کەیتەوە ئایا تاوان باریت ئەگەرچی کەسێکی باشیش بێت؟؟


زانای بەڕێز صالح بن فوزان :

ئەگەر حەزت لەکەسێک نەبێت وە نەتەوێت  زەواجی لەگەڵ بکەیت گەر هاتو کەسێکی صالحیش بێت ئەوا تۆ تاوانبار نابی .

چونکە  زەواج بنیات نراوە لەسەر هەلبژاردنی هاوسەرێکی چاك لەگەڵ ئەوەی  هەست بە ئارامی بیکەی لە گەڵیدا کە دڵ ودەرونت لای ئاسودەبێت .

بەڵام کە حەزت نەکرد و ڕەتت کردەوە لەبەر ئەوەی دیندارە کە کەسێکی دیندار بێت ئەوا تاوانبار دەبیت ، بەڵام گەر بەدڵت نەبوو کە هەست ناکەی مەیلت بۆ لای ئەو دەڕوات وە حەزت لەسەر نەبوو ئەوا تاوانبار نابیت .


وەرگیراوە بەدەست کاریە لە {المنتقی من فتاوی الشیخ صالح الفوزان (٣/٢٢٦)}.

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
خۆکوشتن تاوانە هەرە گەورەکە...


باقیامەتیش لەدەست نەدەیت ئەگەرچی دونیاشت ناخۆش بێت ..


پرسیار : حوکمی خۆکوشتن چیە گەر لەژیان بێزاربم یان ئاستەنگ زۆر بێتە دەمم ؟


وڵام :بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ، سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە ، درود و سەلام لەسەر پێغەمبەری خوا ، وە لەسەر کەسوکار و هاوەلانی وە ئەوانەی کە شوێن رێگای ئەو دەکەون...

خۆ کۆشتن لە تاوانە هەرە گەورەکانە ، وە  گەورە ترین جەریمەو خراپەیە ، خوای گەورە حەرامی کردوە لە سەر بەندە کەوا نەفسی خۆی بکۆژێت  قال تعالى :{{ ولا تقتلوا انفسكم ان الله كان بكم رحيماً [ النساء : ٢٩].


وە پێغەمبەر - سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت - دەفەرموێت:(( هەر کەسێك خۆی نەفسی  خۆی بە شتێك بکۆژێت ئەوا بەو شتە سزا دەدرێتەوە تا ڕوژی دوایی ،  هەروەها دەفەرموێت : هەر کەسێك نەفسی خۆی بە شتێك  بکۆژێت ئەوا بە وە سزا ئەدڕێت تا ڕوژی دوایی، ئاسن بێت یاخود بە شمشێر و بە چەك یاخود هەر شتێکی تربێت .

جا ئەوەی لەسەری پێویستە  کە ئاگاداربێت لە کاتی تەنگانەدا کە شتێك بەسەری هات  یاخود نەخۆش بکەوێت  و هەر ناخۆشیێك بێت ، پێویستە لە خوا بترسێت  و ئاگادار بێت لەوەی خۆی بکوژێت و دەستی بچێتە خوێنی خۆیەوە .


فتاوي نور على الدرب حكم قتل النفس .


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
پرسیار: حوڪمی قەزاڪردنەوەی ڕۆژوو لەناو ڕۆژانی نۆمینەی حاجیاندا چیە ؟

وەڵـام

ئەم بابەتە هەرچەندە خیلافێڪی زۆری تێدایە بەڵام ئەگەر ڪەسێڪ ڕۆژوی قەزا و قەرز یاخود ڕۆژوی نەزر یان ڪەفاڕەتی لەسەر بوو ئەوا دروستە لەناو نۆمینەی حاجیاندا قەزای بڪاتەوە هەروەڪو ئیمامی "البيهقي" بە سەنەدێڪی صەحیح لە "ڪتاب الصیام" دا بابێڪی داناوە بەناوی " باب جواز قضاء رمضان في تسعة أيام ذي الحجة " لە ئەسوەدی ڪوڕی قەیسەوە لەباوڪیەوە دەگێڕێتەوە ڪە ئیمامی عومەری ڪوڕی خطاب ڕەزای خودای لێبێت فەرمویەتی:" ما من أيام أحب إلي أن أقضي فيها شهر رمضان من أيام العشر "

واتا : هیچ ڕۆژێڪ نیە خۆشەویستر بێت لەلام ڪە قەزای مانگی ڕەمەزانی تێدا بڪەمەوە بەوێنەی ڕۆژانی نۆمینەی حاجیان .

وەهەر ئیمامی عومەر فەرمویەتی : " لا بأس بقضاء رمضان في العشر " رواه ابن أبي شيبة في المصنف ( ٦۰/٦)

واتا :  دروستە ڕەمەزان قەزا بڪرێتەوە لە ناو نۆمینەی حاجیاندا .

ئەم ڕایە بۆچوونی هەریەڪ لە مالیڪی و شافعیەڪانیشە، هەروەڪو ئیمامی الزرقاني المالڪي فەرمویەتی "يجزئ عنهما معا ، قياسا علی من نوی بغسله الجنابة والجمعة فإنه يجزئ عنهما معا ، وقياسا علی من نوی الفرض ونوی التحية .

وە ئەمەش بۆچونی هەریەڪ لە ئیمامی الرملي الشافعي و الهيتمي الشافعي و جگە لەوانیشە .

بۆیە گەر ڪەسێڪ بیەوێت لەم ڕۆژانەدا قەزای ڕۆژوەڪانی بڪاتەوە ئەوا دروستە وە پاداشتی بەڕۆژووبونی ئەم ڕۆژانەشی بۆ دەنوسرێت ٳن شاءالله والله أعلم .

بەڵام بۆ ڕۆژی عەڕەفە هەر بانیەتان بۆ عەڕەفەبێت ....

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حوکمی ئەو ئافرەتەی کەوا دەکەوێتە سوڕی مانگەوە نیەتی بەڕۆژوبونی نۆمینەی حاجیانی هەیە ؟ یاخود نیەتی بەڕۆژوبونی ڕۆژی عەڕەفەی هەیە ئایا پاداشتی بەڕۆژوو بونی بۆ حسابە ؟؟


وەڵام :


بێگومان کۆمەڵێک نەخۆشی هەن کەمرۆڤ لەتوانای خۆیدا نیە وەناشتوانێت ڕێگریان لێبکات وەک نەخۆشی سوڕی مانگانە ، جا هەر ئافرەتێک ئەگەر نیەتی هەبوبێت کە بەڕۆژوو بێت لەم چەند ڕۆژەدا بەتایبەتیش ڕۆژی عەڕەفە بەڵام بەهۆی سوڕی مانگانەوە نەتوانێت ئەوا ئەجرو پاداشتی بەڕۆژوو بونی بۆ دەنوسرێت وەک ئەوە وایە بەڕۆژوو بوبێت ، هەروەک پێغمبەری خودا ﷺ دەفەموێت : فمن هم بحسنة فلم يعملها كتبها الله عنده حسنة كاملة. متفق عليه.

واتا: هەرکەسێک نیەتی كردنی چاکەیەکی هەبێت نەی کات [ نەتوانێت ] ئەوا خودا لەلای خۆی چاکەیەکی تەواو کاملی بۆ دەنوسێت .


لە أبوموسی الأشعری ڕەزای خودای لێبێت دەفەرموێت : پێغمبەری خودا ﷺ فەرمویەتی :  ((إذا مرض العبد أو سافر كتب له مثل ما كان يعمل مقيمًا صحيحًا))؛ رواه البخاري

واتا: ئەگەر بەندە نەخۆش کەوت یاخود  سەفەری کرد  ئەوا ئەجرو پاداشتی بۆ هەیەو بۆی دەنوسرێت هەر وەکو چۆن کە لەش ساغ بووە ، وە لەسەفەر نەبوو بۆی دەنوسرا .

بێگومانی سوڕی مانگانەش نەخۆشیەکە لەنەخۆشیەکان .

ئمامی ابن حجر ڕەحمەتی خودای لێبێت لە کتێبی  فتح الباریدا دەفەرموێت : ( وهو في حق من كان يعمل طاعة فمنع منها وكانت نيته لولا المانع أن يدوم عليها، كما ورد ذلك صريحًا عند أبي داود. ) انتهى


ئەم فەرمودەیە بۆ کەسێکە کەوا عبادەت و خودا پەرستی دەکات ، بەڵام نەی توانی و ڕێگری کرا لەکردنی وە نیەتی کردنیشی هەبوو ، خۆ ئەگەر ڕێگریەک نەبوبا [ وەک نەخۆشی ] ئەوا بەردەوام دەبوو لەسەری و ئەنجامی دەدا ...

بەڵام / ئەم ئافرەتانەی لەعوزری شەرعیدان گەر نەش توانن بەڕۆژوو بن دەتوانن هەموو جۆرە عبادەت و خودا پەرستیەک بکەن وەک قورئان خوێندن و زکر کردن و صەدەقەو تسبیحات و هەرکارێک کەخێرو چاکەیە


تکایە ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە ...

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حوکمی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەڕەفە کەدەکەوێتە ڕۆژی شەممەوە...

11 بەڵگە و دەلیل لەسەر دروستێتی بەڕۆژوبونی ئەم ڕۆژە ...هەرکەسێک گومانێکی بۆت دروست کرد یان وتی شەمەیە نابێت بەڕۆژوو ببیت ئەم ڕونکردنەوەی خوارەوەی بۆ بنێرە کەپێک هاتوە لە :-

حوکمی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەڕەفە کەدەکەوێتە ڕۆژی شەممەوە...


١- بونی زیاتر لە11 بەڵگە ‌لەسەر دروستیێتی بەڕوژوبون گەرچی بکەوێتە ڕوژی شەممەش .

٢- کردەوەی زۆرینەی صەحابە لەسەر ئەم کاریە کە دروستەو بەڕۆژو بون تیایدا  .

٣-ڕای جمهورو زۆرینەی  زانایان ئەوەیە  کە دەفەرمون  دروستە بەڕۆژوو بون تیایدا .

٤- ئەو فەرمودەیەی کە دەڵێت نابێت بەڕۆژوو ببیت بەلای زۆرینەی زانایان زەعیفە یان مونکرەو شازە  وەک ئیمامی أحمد النسائي و الترمذي و ابن حجر و ابن خزيمة ‌ئیمامی مالک وە ئیمامی الأوزاعي الزهري  وە ابن تيمية وابن القيم و ابن بازو ابن العثيمين  وە لیژنەی فەتوای گەورەزانایان و ز‌ۆرێک لە زانایانی فەرمودە ناس .

هەموو ئەمانە لەڕێگەی بیبینی ئەم موحازەڕەیە ببینە لەلایەن :

د. عبداللطیف أحمد مصطفی

https://fb.watch/sG-Wc-GeDZ/?
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەیانی بەڕۆژوو بە لەدەست خۆتی مەدە


حوکمی بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی شەممە بە تەنها ئەگەر هەڵکەوتەی لەگەڵ ڕۆژی عەرەفەدا بوو کەوتە ڕۆژی شەممەوە !

پرسیار ئایا دەکرێت تەنها ڕۆژی شەممە بە ڕۆژوو بین بەمەبەستی بەڕۆژوبونی  ڕۆژی عەڕەفە ؟


وەڵامی لیژنەی فەتوای گەورە زانایانی :

ئاساییەو دروستە  ئەگەر ئەو ڕۆژەی کە ڕۆژی عرفەیە بە تەنها بە ڕۆژوو ببن ئەگەر بکەوێتە هەر ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی هەفتە چ شەممە بێت یاخود ڕۆژەکانی تر، چونکە ڕۆژووی عرفە ڕۆژێکی جێگیرە وە ڕۆژوو گرتنی ڕۆژانی شەممەش فەرموودەکەی لاوازە و زۆر لەگەڵ فەرموودە صحیحەکان یەک ناگرێتەوە.

📔فەتواکانی لیژنەی الدائمة ١٠/٣٩٦📔


١- بونی زیاتر لە11 بەڵگە ‌لەسەر دروستیێتی بەڕوژوبون گەرچی بکەوێتە ڕوژی شەممەش .

٢- کردەوەی زۆرینەی صەحابە لەسەر ئەم کاریە کە دروستەو بەڕۆژو بون تیایدا  .

٣-ڕای جمهورو زۆرینەی  زانایان ئەوەیە  کە دەفەرمون  دروستە بەڕۆژوو بون تیایدا .

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من هەستێکی تایبەتم هەیە ئەی ئێوە چۆنن ؟

ئەمشەوە با هەرچی پۆستە با هەمووی لەسەر ڕۆژی عەرەفە بێت :
ئاگاتان لێبێت سبەی عەرەفەیە ...دەزانن سبەی عەڕەفەیە ئااای چ هەستێکە خوایە


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
ئەمڕۆ زۆر زۆر ئەم ‌دوعایەی خوارەوە بخوێنن...

باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى :  باشترین دوعا، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە، وە باشترین دوعا ڪە من و پێغەمبەرانی پێش من وتومانە ئەمەیە:
(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)
واتە: (هیچ پەرستراوێڪ نیە بەحەق جگە لە الله، تاڪی بێ هاوبەشە و موڵڪ و سوپاس هەر بۆ ئەوە، بەسەر هەموو شتێڪدا بەتوانایە).

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
السلام علیڪم ورحمة اللە وبرڪاتە ..

بەناوی ستافی فتوا وئەحڪامەڪان تایبەت بە ئافرەتان پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز لە هەموو ئەندامانی بەڕێز بەتایبەت و مسوڵمانان بەگشتی دەڪەین هەموو ڕۆژێڪتان جەژن وخۆشی وشادی بێت داواڪارین لە پەروەردگار عیبادەتی هەموو لایەڪی قبوڵ ڪردبێت ..

گەردنمان ئازاد بڪەن وگەردنتان ئازاد بێت سەرفرازی دونیا وقیامەت بن....

اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر، لا إلهَ إلَّا الله، اللهُ أڪبر اللهُ أڪبر، ولله الحَمْد


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
نوێژى جەژن چۆن دەکرێ ئافرەتان چۆن نوێژی جەژن دەکەن ئایا واجبە یان سوننەت  ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ئەم جەژنە ؟ وە سوننەت و ئادابەکانى چین؟ وە سەرپێچی و بیدعەکانى چین؟
 

چۆنێتێ‌ نوێژی جەژن
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە و الله أکبر)ی ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.

لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.

وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە واتا الله أکبر دەکات ) جگە لە الله أکبری  هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
پاشان كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] لەڕکاتی یەکەم دوای سوڕەتی فاتێحا و پاشان سوڕەتی [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] دەخوێنێت لەڕکاتی دووەمدا دوای سوڕەتی فاتێحا .

وەگەر هەركەسێك فریای نوێژی جەژن نەكەوت بە جەماعەت ئەوا دوو ڕكات دەكات .
سوننەت و ئادابەكانی جەژن

1 ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن: لە (نافع) ەوە: (عبدالله كوڕی عومەر) رضي الله عنه لە جەژنی ڕەمەزان پێش ئەوەی بچێت بۆ نوێژگە خۆی دەشۆرد.

2 ـ خواردنی چەن دەنكە خورمایەك بەرلە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژن: لە (أنس) رضي الله عنه دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە جەژنی ڕەمەزاندا دەرنەدەچوو هەتا چەند دەنكە خورمایەكی دەخوارد.
3 ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا (ابن القیم) دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆ دەرچوون بۆ هەردوو جەژنەكان لە جوانترین جل و بەرگەكانی لەبەر دەكرد.
4 ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی): لە (أبو سعید الخدری) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جەژنی ڕەمەزان وقوربان دەردەچوو بۆ نوێژگە (مصلی) یەكەم شت دەستی پێ‌ دەكرد نوێژەكە بوو.

5 ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی): سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن: لە (عەلی) ەوە رضي الله عنه بۆمان دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: (سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن).

6 ـ ڕێگا گۆڕین: لە (جابری كوڕی عبدالله) ەوە رضي الله عنه فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. (ئیمامی نەوەوی) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەفەرموێ‌: ئەگەر هۆیەكەشی نەزانراو بێ سوننەتە شوێنی بكەوین بەیەك جاری.

7 ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.

سەرپێچیەكانی جەژن :
1ـ نەكردنی نوێژی بەیانی، پێیان وایە نوێژی بەیانی و جەژن یەك نوێژە ،

2 ـ دوا كەوتنی هەندێك خەڵك لە نوێژی جەژن بەهۆی ئەوەی نوێژی جەژن بە سوننەت ئەزانن. لەكاتێكدا واجبە، هەرەك ئیمامی (الشوكانی) (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرمووێت: نوێژی جەژن واجبە چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لەجەژنەكاندا، وە وازی لێ‌ نەهێناوە لە جەژنێك لەجەژنەكاندا، وەفەرمانی بەخەڵكی كردووە بەگشتی كەدەرچن بۆ نوێژ كردن تەنانەت ئافرەتانیش.
3 ـ وازهێنان لە نوێژ كردن بەهۆی سەرقاڵ بون بە جەژن و سەردان كردنی خزم و كەس و كار بەتایبەتی وازهێنان لە نوێژی جەماعەت لەڕۆژانی جەژندا .

4 ـ هەندێ‌ لە پیاوان بە مەبەست و بیانوی خۆ جوانكردنەوە ڕیشیان ئەتاشتن لەكاتێكدا زانایان فەرمویانە ڕیش تاشین لە تاوانە گەورەكانەو لاسایی كردنەوەیە بۆ بێباوەڕانە .

5-خۆڕاراندنەوەی ئافرەتان بۆدەرەوە و بۆن لەخۆدان و جلی تەسک و تەنک و کورت .

6- گۆرانی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و تۆقە کردنی ئافرەتان و پیاوان .

ئایا نوێژی جەژن بۆ پیاوان و ئافرەتان واجبە ؟

وەڵام : نوێژی جەژن بۆ پیاوان واجبە  بەڵام بۆ ئافرەتان سوننەتە واجب نی یە هەرچەندە خلاف هەیە هەندێک لەزانایان فەرمویانە بۆ ئافرەتیش واجبە بەڵام ڕای ڕاجح و پەسەند ئەوەیە سوننەتە نەک واجب بێت بۆ ئافرەتان .


ئافرەتانیش هەر وەک پیاوان نوێژەکە دەکەن ؟ وەتاکەی کاتەکەی دەمێنێت ؟

بەڵێ نوێژەکە هیچ جیاوازی نی یە چ بۆ پیاو بێت یان ئافرەت کاتەکەشی لەدوای خۆڕ هەڵاتنەوە بەقەد ڕمێکە تاکوو پێش هاتنی نوێژی نیوە ڕۆ .




تکایە ئەم پۆستە بڵاو کەنەوە با زۆرترین کەس سود مەند بن لێی ....

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
ئەگەر نوێژی جەژنت نەکردوە بیکە تا پێش نیوە ڕۆ بەنیوسەعات کاتەکەی ماوە ...

چۆنێتێ‌ نوێژی جەژن
نوێژی جەژن بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:


یەكەم: بریتیەلە دوو ڕكات، یەكەم ڕكات دەست پێ‌ دەكرێت وەكو هەموو نوێژەكان بە الله اكبری (تكبیرە الإحرام) پاشان حەوت الله أكبر (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت، لە ڕكاتی دووەمیشدا پێنچ (تكبیرە) ی تێدا دەكرێت جگە لە (تكبیرە و الله أکبر)ی ڕكوع وسجود وهەڵسانەوە.

لە خاتوو عائیشەوە (خوای لێ‌ ڕازی بێت) كە پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەنوێژی جەژنی ڕەمەزان وقوربان حەوت (تكبیرە) ی كردووە لە ڕكاتی یەكەم، وە لە ڕكاتی دووەمدا پێنچ (تكبیرە) ی دەكرد جگە لە (تكبیرە) كانی تر.

وەلە ڕكاتی دووەم پێنچ (تكبیرە واتا الله أکبر دەکات ) جگە لە الله أکبری  هەستانی پێش خوێندنی فاتحە.
پاشان كە(تكبیرە) كانی تەواو دەكرد [سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى] لەڕکاتی یەکەم دوای سوڕەتی فاتێحا و پاشان سوڕەتی [هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ] دەخوێنێت لەڕکاتی دووەمدا دوای سوڕەتی فاتێحا .


تێبینی / ئەگەر ئەم دوسوڕەتەی سەرەوەت نەزانی هەر سوڕەتێکی تر بخوێنیت ئاساییە


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی لابردنی خاڵ و پەڵەو زیوانی ڕەشی سەر دەمو چاو لە ڕێگەی لەیزەرەوە....

خوشکێکمان پرسیاری ئەوە دەکات لەسەر ڕووخساری چەند نوقتەیەکی ڕەش هەیە کە دەیەوێت لەڕێی لەیزەر لایبدات ئایا دروستە ؟

وەڵام/ کێشە نابێت ئەگەر بە هەبوونی ئەو نوقتە ڕەشانە ڕووخساری ناشیرین دەربکەوێت خەڵکی بە شێوازێکی سەیر سەرنجی بدەن.

ئەگەر بۆ جوانکاری بێت حەڕامە بەڵام ئەگەر بۆ عیلاج بێت حەڵاڵە.

هەر وەکو پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی نەفرەتی خوا لەو ئافرەتانە بێت کە خاڵ دەکوتن یاخود ددانەکانیان شاش دەکەن  وە ئەوانەشی کەوا بۆیان دەکەن.چونکە ئەوە دەچێتە حاڵەتی جوانکاری.

بەڵگەی دووەم ئەگەر بۆ شاردنەوەی عەیبێکی بێت، بۆ نمونە پێغەمبەری خوا ﷺ ئیزنی ئەو پیاوەی دا کەوا لووتێکی لە زیو بۆ دروست بکرێت یاخود لە زێڕ چونکە لووتی بڕدرابوو.

ئەوانەی کەوا دەیانەوێ لە ڕێگەی لەیزەر و شت ڕووخساریان لە رەشەوە بگۆڕن بۆ سپی ئەوە تاوانبارن چونکە دەستکاری کاری خوا دەکەن بۆ جوانکاری.

وە دەربارەی ڕاستکردنەوەی ئاوساوی دەوری چاو ئەوا جائیزە ئەگەر بۆ عیلاج و شاردنەوەی عەیبی ڕووخسار بێت.


📔پەڕەی فەرمی شێخ ابن عثیمین📔

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حوکمی شوکردن بەبێ وەلی ئەمر...

ئایا ئافرەت بۆی هەیە خۆی خۆی بداتە شوو ئەگەر وەلی ئەمرەکەی یان سەرپەرشتیارەکەی ڕێگر بوو؟

نابێت ئەو کارە بکات بە پێی بەڵگەی ئەو حەدیسەی پێغەمبەری خوا ﷺ هیچ زەواجێک ناکرێت تەنها بە ئامدەبوونی سەرپەرشتیارو وەلی ئەمر نەبێت، وە سەرپرشتیارانیش نابێت ڕێگر بن لە پیاوێک کەوا خاوەن دین و ئەخلاقە ئەگەر هەر ڕێگریشیان کرد ئەوە مافی سەرپەرشتیاری دەچێتە دەست کەسە نێزیکەکانی تری کچەکە.

ئەگەر باوکێک ڕێگر بوو لە هاوسەرگیری کچەکەی مافەکە دەچێتە دەست کوڕەکانی ئەگەر کوڕەکانیش ڕێگر بوون مافەکە دەچێتە دەست مامەکانی  یاخود زرباوکی و زربراکانی ئەگەر نا دەچێتە دەست زرمامەکانی خاڵۆکانی ئەگەر هیچ کامێک لەوانەی نەبوو مافەکە دەچێتە دەست حاکمی شار و بە ڕازی بوونی ئەو هاوسەرگیریەکە دەکرێت.


📔پەڕەی فەرمی شێخ إبن عثیمین📔

تێبینی/ مەبەست لەوەی کە سەرپەرشتیاری لەباوکەوە دەڕوات بۆ کوڕ یان برا ئەوە لەکاتێکدایە کەباوکێک ڕێگری کرد چونکە کوڕەکە کەسێکی چاک و دیندارە یان هاوکوفە ئەگەر نا کاتێک کچ داواکاری دێت و کوڕەکە گونجاو نیە یان شیاو نیە یان خراپە ئەوا وەلی ئەمرەکە ناگوازرێتەوە بۆ هیچ کەسێک چونکە هۆکاری ڕێگری کردنەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەکچەکە خۆ ئەگەر کچێک بەبێ وەلی ئەمری شوبکات ئەوا ئەو زەواج و نکاحە باطڵ و هەڵوەشاوەیە...

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
⚪️حوکمی قسەکردنی کچ لەگەڵ کوڕەکە لەکاتی دەستگیرانداریدا...

حوکمی قسەکردنی خوشکم چییە لەگەڵ دەستگیرانەکەی کە ئامۆزای خۆیەتی کە بە ئاگاداری دایکم و باوکم و هەمووان قسە دەکەن بەڵام تا ئێستا باوکم مارەبڕینی قورئانەکەی بۆ نەکردوون بە هەندێک هۆکار؟

قسەکردنی دوو مرۆڤی مارەبڕاو هیچی لەسەر نییە و جائیزە کە دەربارەی پرۆسەی زەواج و هەندێک بابەتی تری سەلامەت قسە دەکەن.

بەڵام ئەگەر قسەکان سەریان کێشا بۆ خراپەکاری و یەکتر بینینی بە نهێنی و ئەوانە جائیز نین و نابێت.

کوڕەکە دەتوانێ سەیری کچەکەش بکات و بیبینێت بەڵام بە مەرجێک دایک و باوک و کەسوکاری کچەکە ئامادەبن و ئاگادار بن چونکە هەر کاتێک کچێک و کوڕێک بە تەنها بوون سێیەمیان شەیتان دەبێت خوا پەنامان بدات.

بەڵام ئەگەر هەر بابەت و قسەیەک دەربارەی خراپەکاری و سەربکێشێت بۆ خراپەکاری ئەوا ئەو دانیشتنە یاخود گفتو گۆیە جائیز نیە و ڕێگە پێدراو نییە.

وە باوکیشی پێویستە لەسەری کەوا  زوو پڕۆسەکە کۆتایی پێبێنێت بەر لەوەی هەردوو لا توشی خراپە و خراپەکاری ببن ، پێویستە زوو بیانکاتە حەڵالی یەکدری.


📔پەڕەی فەرمی شێخ إبن باز📔

کەواتە ماچ و دەسبازی و خەلوە و شەهوەت کردن بەرامبەر یەکتر دروست نیە ، وەئەگەر ئەوە ڕویدا لەنێوانیاندا ئەگەر پێش گواستنەوە جیابونەوە لەیەکتر با نەشی گوازبێتەوە دەبێت کوڕەکە کامل مارەیی بداتە کچەکە چونکە خەلوەی پێ کردوە .

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
بۆ سەرپەرشتیارانی کچان

داوای کۆڵێک شت لە خوازبێنیکاری کچەکەت مەکە کە تۆ لە ماوەی سی بۆ چل ساڵی تەمەنت نەنتوانیەوە بۆی بکەیت!

حەڕامتان ئاسان کردەوە و حەڵاڵتان قورس کردووە

هەندێک لە کچەکان بۆ ماوەی بیست ساڵ لە ماڵی باوکیان دەژین و ئاواتەکانیان بە تەواوی ناهێتە دی کەچی کاتێک داخوازیان دێت داوای کۆمەڵێک شتی لێ دەکەن وەک ئەوەی هاوسەرگیریان لەگەڵ چادانەکەی عەلائەدین کردبێت هەرچی بڵێت بۆی بهێنێتە دەرەوە .

ڕەحم بە پیاوان بکەن ژیانیان زۆر لەسەر قورس بووە تکایە!


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
بابەتێکی گرنگە بەڵام زورێك لە خەلکی لێی بێ ئاگان بەتایبەتیش ئافرەتەکان.

ئەویش حوکمی پێدانی شیری قوتوە بە منداڵ  بەبێ ئەوەی هیچ هۆیەکی شەرعی لە ئارادابێت و عوزرێکی هەبێت .

پێغەمبەر -صل اللە علیە وسلم - باسی ئەوە دەکات  کە لە خەونیدا بینی هەندێك لە ئەوانەی خرابەکار بون کە چۆن سزائەدرێن ، یەکێك لەوانەی کە بینی لە خەونەکەیدا ئەوەبوو کاتێك کە مەلائیکەتەکان بردیان بۆ ئاسمان دەفەرموێت هەندێك ئافرەتانم بینی کە مارێک بەسەری مەمکیان و گۆی سنگیانەوە دەدەن ، منیش وتم ئەمانە بۆ وایان لێدەکرێت ؟!

مەلائیکەتەکان وتیان : ئەمانە ئەو ئافرەتانەن کە مەنعی منداڵەکانیان کردوە لە شیری خۆیان واتا شیری خۆیان پێنادەن .

رواه ابن حبان وصححه العلامة الألباني

زانای فەرمودە ناس شێخ البانی بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت ئەمە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی کەوا شیری قتوو دەدەنە منداڵەکانیان و لەشیری خۆیان دەیان گرنەوە بەبیانوی جۆراو جۆر .


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
⚪️شێوازی سوننەتی غوسڵ دەرکردن و خۆشۆردنی ئافرەت لە دوای پاک بونەوەی لە سوڕی مانگانە.

شێوازەکەی ئەوەیە کەوا سەرەتا شوێنەواری خوێن لەسەر جەستەی ناهێڵێت دواتر دەستنوێژ دەگرێت و سێ جار ئاو دەکات بەسەر سەریدا و دواتر هەموو لاشەی جوان جوان دەشوات خۆی بۆن خۆش دەکات.

📔زنجیرەی فەتواکانی نور علی درب ژمارە ٢٢٧📔




پرسیار / ئایە ئافرەت دروستە هەیه پێش پاک بونەوەی لەسوڕی مانگانە خۆی بشوات یان نینۆکی بگرێت یاخود موی لاشەی لێ بکاتەوە ؟

وەڵام / بەڵێ دروستە بۆی ئەو کارە بکات هیچ ناشەرعیەکی تێدا نیە ئاساییە .

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
کێشەی زۆرینەی ئافرەتان لەکاتی پاک بونەوەیاندا...


ئافرەتێک پرسیار دەکات و دەڵێت من هەمیشە توشی کێشەو دودڵی دەبم لەکاتی پاک بوونەوەم لە سوڕی مانگانەدا بۆنمونە من لە ڕۆژی پێنجەمدا پاک دەبمەوە و دواتر شتێکی رەنگ قاوەیی دەبینمەوە ، هەمان شتم بەسەر هات لە کۆتایی مانگی شەعبان و سەرەتای مانگی ڕەمەزان، من چۆن بزانم کەوا پاک بوومەتەوە چونکە ئەو ڕەنگە قاوەییە تەنها لە ڕۆژانی شەشەم و حەوتەم دەبینم ئایا غوسڵەکەم دەردەچێت یاخود نا چونکە من زانیاریم لەسەری نییە؟



وەڵام ئەگەر ئافرەت لە خوێنی زۆر و بەردەوامەکەی سوڕی مانگانەیدا پاک بوویەوە خوێنی نەما ، ئەوا کەواتە تەواو بووە ئەو شلە رەنگ زەرد و قاوەییانەی کە دواتر دەیانبینێت هیچ نییە و نوێژ و ڕۆژوەکەی دروستە  یەکەمین غوسڵیش کە دەریکردووە دروست بووە.


📔شێخ محمد بن صالح العثیمین📔



https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
2024/06/30 13:26:06
Back to Top
HTML Embed Code: