Telegram Web
⚪️یەکەمین شتێک  لەناو گۆڕدا كە ئافرەت پرسیاری لێدەکرێت لەسەری ....

ئیمامی  قەتادە دەگێڕیتەوە کەوا ئیمامی کەعب فەرمویەتی :  یەکەمین شت کەوا ئافرەت لەسەری محاسەبە دەکرێت و پرسیاری لێ دەکرێت لەسەری  نوێژەکانیەتی لەگەڵ مافی هاوسەرەکەی.


[مصنف عبدالرزاق : ۱۱/ ۳۰٤]


شێخ صالح فەوزان دەفەرموێت :
گوێڕایەڵی هاوسەر واجبێکی پێویستە لەسەر هەموو ئافرەتان وە پێویستە ، لەهەموو لایەنێک گوێڕایەڵی بکات ئەگەر کاریگەری لە دینی نەکات.

ئافرەت نابێت بە ڕۆژوو بێت بە بێ ئیزنی هاوسەرەکەی. بەو جۆرە بۆمان دەردەکەوێت کەوا مافی هاوسەر لەسەروو  پەرستشەکانشە.


محاضرة بعنوان دور المرأة في تربية الأسرة


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
⚪️ئامۆژگاری بۆ هاوسەران ئەم هەڵە گەورەیە مەکەن ....

🎀باسی بابەتی لێک جیابوونەوە و طەڵاق هەرگیز لای هاوسەرت باس مەکە، هەر کاتێک کەوا پیاو باسی جیابوونەوەی لای خێزانی کرد ئەوا لای ناشیرین دەبێت وەک تارمایەک بەردەوام بیری لێدەکاتەوەو لەپێش چاویەتی و خەمی لێ دەخوات. زۆر هەڵەیە ئەو کارە بۆ پیاوان کەوا لای خێزانیان باسی بکەن یاخود بە جیابوونەوە تەهدیدی بکات شەیتانیش هەمیشە بەینیان تێک دەدات تاوەکو دەبێتە لێکجیابوونەوە و دڵ هێشان لە نێوانیان.


📖إبن عثیمین سلسلە اللقاء الشهري ٣١📖

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
🎀عائیشەی دایکی ئیمانداران کێیە تائێستا ناسیوتە؟؟🎀

ئافرەتە راستگۆکە لە ماڵی پیاوە راستگۆکە گەورە بووە، خۆشەویستترین پیاو لای پێغەمبەری خوا أبوبکری باوکی بوو کە یەکەمین کەس بوو ئیمانی بە پێغەمبەری خوا هێنا سەفەری لەگەڵدا کرد و لە خۆشی و ناخۆشیدا هاو ڕێگای بووە ، هەموو ماڵ و سامانی خۆی لە پێناو خوادا سەرف کرد.

خاتوو عائیشە لە ماڵی پێغەمبەری خوادا گەورە بووە و لە هەموو پلە و زانستەکانی ئیمان هاوڕێی بووە.

پریسار کرا لە پێغەمبەری خوا خۆشەویستترین کەس لە لات کێیە؟ فەرمووی عائیشە لەئافرەتان .

دواتر لێیان پرسی ؛ ئەی دوای ئەو لەپیاوان کێیە؟ فەرمووی؛ باوکیەتی .

ئیمام ابن قییم رەحمەتی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت:

لە تایبەتمەندیەکانی خاتوو عائیشە ئەوەیە کەوا خوای گەورە بەریئی کرد لەو بوهتانەی کە بۆیان هەڵبەست لە ئاسمانەکاندا باسی بەرائەت و پاکیێتی ئەوی کرد بۆ موسوڵمانان وە تاوەکو رۆژی دوایی شاهیدی بۆ دەدەین.

شاهیدی بۆ دا کەوا ئافرەتێکی پاکیزەیە وە وەعد و رزق و لێخۆشبوونی پێ داوە، وە پێی راگەیاند کەوا بوهتانەکە خێری تێدا بووە بۆ ئەو چونکە نەک ئەوەی کەوا پێی کەم نەبوویەوە بەڵکو پلەشی پێ بەرز بوویەوە وە بە پاکیزە ناوبانگی دەرکرد لە ناو خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی.

شێخ ابن تیمییە دەفەرمووێت :

هەموو زانایان لەسەر ئەوە کۆکن کەوا ئەگەر هەر کەسێک وا بزانێت کەوا ئەو ئیفتیرایەی کەوا بە دایکمان عائیشە کرا راست بوو ئەوا کوفری کردووە.

ئیمام ابن کثیریش دەفەرموێت:

هەموو زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی هەر کەسێت دایکمان بەو بوهتانە تاوانبار بکات یاخود پێی راست بێت ئەوا کوفری کردووە بە بەڵگەی قورئان.

ئیمام نەوەیش فەرموویەتی:

بێتاوانی دایکمان عائیشە لەو بوهتانە وتەیەکە بەڵگەی قورئانی لەدوایە  بۆیە هەر مرۆڤێک پێی وابێت کەوا وایە و یەک زەررە شکی هەبێت ئەوا کافرە پەنا بە خودا.

ئیمام إبن قدامە فەرموویەتی:

عائیشە راستگۆی کچی راستگۆ بوو، ئەو ئافرەتەی کە خوای گەورە بە بێ تاوان لە قەڵەمی دا هاوسەری پێغەمبەرە لە دونیا و دواڕۆژ هەر کەسێکیش بەو تاوانە تاوانباری بکات کافرە.

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حوکمی چونی ئافرەت بۆ حەج یان عمرە کردن بەبێ مەحرەم...


پرسیار : ئایە دروستە ئافرەت بەبێ مەحرەم لەگەڵ ئافرەتێکی تری نزیکی بچێت بۆ عمرە یان حەج ؟

وەڵام : بێگومان فەڕزەتی حەج و عمرە عبادەتێکی گەورەن ، ئەجرو پاداشتی زۆریان هەیە ، وە زانایان دەفەرمون هەرکەس توانای هەبێت پێویست و واجبە بچێت بۆ ئەنجام دانیان ، بەڵام حەج و عمرە کەعبادەتن لەهەمان کاتیشدا مەرجی خۆیان هەیە جگە لەوەی کە ئەو کەسەی کە دەچێت کاتێک کە لەسەری واجبە کە مسوڵمان و باڵغ و عاقل بێت وە توانای مادی هەبێت یان بتوانێت بیداتەوە وە ترسی لەسەر نەبێت تاکوو دەچێت و دەگەڕێتەوە ، بەڵام بۆ ئافرەتان مەرجێکی تر هەیە ئەویش بونی مەحرەمە ، هەرکات مەحرەمێک نەبوو کەلەگەڵی بڕوات واجب نابێت لەسەری ، بەڵکوو چونی ئافرەت بەبێ مەحرەم پێچەوانەی شەرعەو دروست نیە ، بەتایبەتیش بۆ ئافرەتی گەنج ، بۆیە ڕۆشتنی ئافرەتان بەبێ مەحرەم کارێکی ناشەرعیە پێویستە لەسەریان لەگەڵ مەحرەمەکانیان بڕۆن نەک بەبێ مەحرەم .

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
هەم بۆ پیاو هەم بۆ ئافرەت تاوانە ....


⚪️ابن العربي المالکي ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێت دەفەرمووێت:

هەر وەک چۆن بۆ پیاوان نابێ سەیری ئافرەتان بکەن ئافرەتانیش بە هەمان شێوە نابێ سەیری پیاوان بکەن. چونکە هەمان پەیوەندی پیاوان لە پەیوەندی ئافرەتانیش هەیە وە هەمان مەبەست کە پیاوان هەیانە ئافرەتانیش هەیانە.


📓حوکمەکانی قورئان ١٧/٢٤📓

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حوکمی مەسح کردن لەسەر گۆرەوی و لەچک و خمار بۆ ئافرەتان....


پرسیار : ئایە بۆ ئافرەت دروستە ئەگەر لەچک یان گۆرەیی دانەکەنێت لەکاتی دەست نوێژ تازەکردنەوەو هەڵگرتنەوەیدا ؟


وەڵام : بێگومان مەسح کردن حوکمێکی شەرعیە کەهەم بۆ پیاوان وەهەم بۆ ئافرەتان سوننەتە ، کەکاتەکەی شەوڕۆژێکە ئەگەر کەسەکە لەسەفەردا نەبوو بەڵام ئەگەر لەسەفەردا بوو ئەوا سێ شەو سێ ڕۆژ بۆی هەیە مەسح بکات ..


مەسح کردن چیەو چۆنه چۆن دەکرێت ؟

مەسح کردن واتا هێنانی لەپی دەست بەتەڕی بەسەر پێشی سەر تا دوای سەر ، یاخود هێنانی لەپی دەست بەسەر پشتی قاچدا .

مەسح کردن سونەتێکە بۆ ئاسان کاری لەدەست نوێژدا کاتێک کەسێک دەست نوێژی هەڵ گرتوە دوای ئەوەی دەست نوێژی دەشکێت ئەوا بوی هەیە کەوا کاتێک دەست نوێژ تازە دەکاتەوە یان هەڵی دەگرێتەوە گۆرەیی دانەکەنێت بۆ شۆردنی قاچەکانی یاخود لەچک و خمارەکەی دانەکەنێت لەکاتی مەسح کردنی قژی دا هەر لەسەر گۆرەیەکەی یان لەچکەکەی لەپی دەستی بەتەڕی دەهێنێت بەسەر سەری دوای شۆردنی دەست و باڵی پاشان گۆرەیی دانەکەنێت و مەسح بکاتە سەر گۆرەیەکانی .

کاتەکەی ...

لەوکاتەی یەکەم مەسح دەکەیت لەدوای دەست نوێژ تازەکردنەوەت تاکوو ڕۆژێک دوای ئەوە لەهەمان کات کەیەکەم مەسحت لەسەری کردوە کاتی دەمێنێت ئەگەر لەسەفەردا نەبویت ، ئەگەر لەسەفەر دابویت سێ شەو سێ ڕۆژت بۆ هەیە تائەوکاتەی یەکەم مەسحت لەسەری کردوە .

مەسح کردن بەمانە بەتاڵ دەبێتەوە...

هەرکات غوسلت کەوتە سەر چ جەنابەت یان سوڕی مانگانە ، وەهەرکات گۆرەیت داکەنت یان لەچکت لادا و دەست نوێژت شکابوو ناتوانیت مەسحی لەسەر بکەیتەوە چونکە تۆ ئەو شتەت لاداوە کەمەسحەکەت لەسەری کردبوو لە لەچک و گۆرەیەکەت .


تێبینی / مەسح لەسەر گۆرەیەک دروست نیە کە گوێزنگەکان دانەپۆشێت کە پێی دەوەرێت قاپە ڕەقە .

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
لەم تەمەنەدا دروست نیە بۆ خوشک و برا لەناو یەک جێگادا بەیەکەوە بخەوەن....


"دروست نییە  بۆ منداڵی کور کە هاتو پێگەیشت( بالغ ) بوو یاخود تەمەنی بو بە دە (١٠)ساڵ : لە لای دایکییان بخەون یاخود لەگەڵ خویشکەکانییان لە سەر یەك جێگا بخەون، یاخود لە کۆشیدابێت بۆ باراستن لە فیتنەو بەریەک نەکەوتن ، وە خۆ دور خستنەوە لە  شەڕ و خراپە ."

الفتاوي( ٤٠٨/١٧).


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
زۆر داواکردنی مارەیی مەکڕوهەو باش نیە هۆکاری نەمانی بەرەکەتە لەنێوان ژن و مێردا .....


ئیمامی - ابن القیم- رحمە الله :- دەفەرموێت:

«زیادەرەوی لە مارەیدا شتێکی مەکروهە لە زەواجکردن دا وە دەبێتە هۆی کەمی بەرەکەت و بەرتەنگی و ناخۆشی ژیان ».


زاد المعاد (٥-١٧٨)

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید
وتنی ئەم دەستەواژەیە هەڵەیە ....


ئاگاداربن لە وتنی ئەم رستەیە " الباقی علی الله " واتە ئەوەی ئەمێنێت و ئەوی تری لەسەر خوایە .

پرسیار کرا لە زانای فەرمودەناس ابن العثيمين - رحمه الله-  تاچەند وتنی ئەم رستەیە دروستە( ئەوەی کەلە دەستم هات وە لەسەر شانم بوو کردم وە ئەوەی تریشی لەسەر خوایە ؟؟

لەوڵامدا فەرموی : ئەم وتەیە دوست نییە چونکە ئەوەی ئەم قسەیە دەلێت سەرەتا ئیعتمادی لەسەر خوی داناوە و پشتی بەتوانای خۆی بەستوە .

بەڵام کە بڵێت : ئەوەی لە توانامدایە کردم وە دوعا ئەکەم لە خوا کە هاوکاریم بکات بۆ ئەوەی کە دروست و باشە .

بەڵام وتنی ئەم رستەیە : ئەوەی کە لە تانامدایە کردم وە ئەوەی دەمێنێت لە سەر خوایە لە وانەیە بەم وتنە بیەوێت بڵێت  ئەوەی کە من توانیم کردم وە ئەوەی کە ناتوانم لە سەر خوایە بەلام وتنی ئەمە هەر لە بنیاتەوە دروست نییە .. ئەوەی کە دروستە بڵێت ئەوەیە : ئەوەی کە لە دەستم هات کردم وە دوعا دەکەم لە خوا هاوکارم بێت و ئاسانکاری کارەکەم بێت .)


{فتوى العثيمين في مجلة الحسبة العدد٥٠ ص١٧}.


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
دایکان و باوکان لەم کارەدا
بەرپرسن لەڕۆژی دوایدا....



ئیمام ابن باز - رحمە الله - دەفەرموێ:

" دروست نییە ئاسانکاری بکرێت لە بەرکردنی جلوبەرگی کورت بۆ کچە بچوکەکان ، چونکە پەروەردەکردنیان لەسەر ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەسەری رابێن و ببێتە شتێکی ئاسایی لایان ، وە حەزیان نەبێت بۆ جلی پوشراو کاتێک کە گەورە دەبن ".


التبرج و خطره (ص١٦).


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
پێشینان جوانیان فەرموە...

هەرئافرەتێک زمانی درێژ بێت بەرامبەر پیاوەکەی ، تەمەنی کورت دەبێت لەماڵی پیاوەکەیدا....


ناشرین ترین سیفەتی ئافرەت دەنگ بەرزکردنەوەیەتی بەسەر پیاوەکەیدا
هەم تاوانە وهەم بێڕێزی کردنە لەئاستیدا ، وادەکات منداڵەکانیشی بێ ڕێزبن لەبەرامبەر باوکیاندا...

‌هەر ئافرەتێک پیاوی لێڕازی نەبێت خوداش لێی ڕازی نابێت....

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
بۆ بزەی لێو...


ئەم وێنەی سەرەوە یەکێک لەوڵاتە عەرەبیەکانە کەهەم خواردنگەیە هەمیش قاوەخانە ، بەڵام ئەوەی کە جێی تێ ڕامانە ناوی خواردنگەکەی ناو ناوە " ژنی دوەم " ..


ئەوانەی ژنیان هەیە با گفتوگۆی نێوان خۆیان و ژنەکانیان بزانین بەفێڵی ئەم خواردن گەیە....

پیاو : ژنەکە برسیم نیە و نانم خواردوە😎

ژن : پیاوەکە لەکوێ بویت و لەکوێ نانت خوارد😡🤨 ؟

پیاو: ژنەکە لە لای ژنی دوەم نانم خوارد لەوێ بوم قابیلە لەکوێ بم🤫😏 ..!


ژن : مەبەستت چیە ؟؟💪🪓🔨🔫

باشە چۆن قەناعەت بەم ژنەی دەکەیت و چۆن بزانێت کە لەو خواردنگە نانی خواردوە یان هەر بەجدی قەوماوەو لای ژنەکەی تری نانی خواردوە 🤦‍♂

طبعا فێلێکی ناوازەیە کابرا لای ژنی دوەمیشی نانی خواردبێت دەتوانێت خۆی دەرباز کات لەژێر ناوی ئەو خواردنگەدا ...😉


خاوەن مەطعەمیش ناو نەما ئەوە نەبێت 😂

کەس لێفت نەکات بۆ خۆشیە حەقە پیاوەکان یەکی دەکەس داخڵ کەن😂


https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حوکمی قسەکردن لەگەڵ پیاواندا بەبێ زەرورەت ... یان لەخەلوتدا....


پێویستە لەسەر ئافرەتی موسوڵمان لە خوا بترسێت و قسە لەگەڵ پیاوان نەکات  بەتایبەتیش دەنگێکی ناسک کە ببێتە هۆکاری فیتنە ...

زانای سەردەم صالح بن فوزان الفوزان -حفظە الله تعالی- پرسیاری لێکرا بەم جۆرەی خوارەوە...

پرسیار: حوکمی قسەکردنی ئافرەت لەگەڵ خاوەن دوکانی جلوبەرگ یا خود خەیاتەکان چییە ؟

وەڵام: قسەکردنی ئافرەت لەگەڵ خاوەنی دوکان دەبێت بە ئەندازەی ئەوەبێت کە پێویست دەکات وە فیتنەی تیایدا دروست نەبێت ،ئافرەتەکان قسەیان لەگەڵ پیاوان کردوە لە کاتی پێویست دا و لەو کارانەی کە نەبوونەتە هۆکاری فیتنە وە لە سنوری خۆی دەرنەچووە.

بەڵام ئەگەر هاتوو قسەکردنەکەی بەرکەوتەی لەگەڵ بێت یاخود خۆ نێزیککردنەوەی لەگەڵ بێت یانیش بە دەنگێکی نەرم و ناسك قسەی لەگەڵ بکات ئەمەیان حەرامە وە دروست نییە، خوای گەورە بە خێزانەکانی پێغەمبەر - صل الله علیە وسلم فەرموویەتی :{{ فلا تخضعن بالقول فيطمع الذي في قلبه مرض وقلن قولاً معروفاً }} ( الاحزاب: ٣٢).

وە قسەی چاك و باش ئەوەیە کە لەناو خەڵکی دا دیار و ئاشکرایە و باوە کە قسەی پێ ئەکەن بە پێی پێویست ، بەڵام کە زیاتر بوو لە حەدی خۆی کە بە پێکەنین یاخود دەنگێکی ناسک و سەرنجی پیاوان بدات یاخود لەبەردەمیان ڕووخسار و وقاچ و دەستی دەرخات ئە مە هەمووی حەرامە و نابێت بکرێت ، لە هۆکارەکانی هێنانەوەی فیتنە و ئاژاوەن وە دەبێتە هۆکاری ئەوەی بەرەو فاحیشە و بەدرەوشتی بچێت .

جا پێویستە لەسەر ئافرەتانی لە خوا ترس  کە تەقوای خوای گەورە بکات، بەو جۆرە قسە لەگەڵ پیاوان نەکەن کە سەرنجیان ڕاکێشن بۆ لای خۆیان ، فئتنە دروست بێت وە دڵیان رادەکێشێت بەرەو بیری خراپ ، دەبێت خۆی بەدووربگرێت لەم کارە . وە ئەگەر هاتوو وا پێویست بکات بچێت بۆ شوێنێک کە خاوەنەکەی پیاوە ئەوا با خۆی داپۆشێت وە بە ئەدەب بێت بە ئادابی ئیسلام قسەی لەگەڵ بکات ، وە لە قسەکردنەکەی دا زیادەڕەوی نەکات تەنیا ئەو قسەیە نەبێت کە ئاسایی بێت لەناو خەڵکدا بۆ کڕینی پێداویستیەکانی وە پرسیارکردنی شتەکان ئەوەی کە هیچ فیتنەی تیا دروست نەبێت ».

المنتقي من فتاوى الشيخ : صالح بن فوزان(١٥٧،١٥٦/٣)
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حەڕامە وەلی ئەمر ڕێگری بکات لەشوکردنی کچەکەی بەکەسێکی چاک ...


دروست نییە بۆ وەلی ئەمری کچ کە رێگری بکات لە بە شودانی کچەکەی بە پیاوێکی دیندار و متدین ، وە بۆ کچ دروستە کە لە رێگەی مەحکەمەی شرعی داوای مافی خوی بکات وە شو بەو کەسە بکات .

الالباني رحمه الله - فتاوي جدة٢٥




مەترسی سفوری لەگەڵ تاوانی شەریک بڕیاردان بۆ خودا هاتوە...

دینی ئیسلام زیاد لە حەد ئێمەی لە سەر مەترسی سفوری و ناپوشتەی ئاگاداریکردۆتەوە  تا ئەو رادەیەی کە بەستویەتەوە بە تاوانی هاوەڵ دانان بۆ خوا و زینا و دزی کردن و تاوانەکانی تر .


الامام محمد بن ناصر الدين الالباني | جلباب المراة المسلمة: (١٢١/١).


ئافرەت بێ مێرد پیاویش بێ ژن لەعەزاب دان...

الشیخ صالح الفوزان-حفظە الله - دەفەرموێت:

" ئافەرەتی عازب ( بێ مێرد) لە ناخوشی و ئازاردایە وە پیاوی بێ ئافەرەت( بێ ژن) ئەویش لە نا خوشی و ئازار دایە ، بەلام کە دوو هاوسەری گونجاو لە گەل یەك کۆ بونەوە ئەمە لە تەواوی نیعمەتە ."


[إعانة المستفيد(٢/٢٠٦)].



https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
حوکمی قەزاکردنەوەی ڕۆژوی ڕەمەزان یان ڕۆژوی کەفارەت یان ڕۆژوی نەزر لەڕۆژی جومعە یان شەمماندا...


پرسیار: گەر ئافرەتێک ڕۆژی قەرزی لابێت تەنها ڕۆژانی جومعەو شەممان مەجالی گرتنەوەی هەبێت ، بەهۆی دەوامەوە نەتوانێت لەڕۆژانی ترد بیان گرێتەوە ئایا دروستە ؟

وەڵام : بەڵێ دروستە ، چونکە ئەو کەسە بۆیە جومعە یان شەممە
بەڕۆژوو دەبێت چونکە قەزای ڕۆژوەکەی دەکاتەوە یان ڕۆژوی نەزر یان کەفاڕەت ، بۆیە هیچ اشکالی تێیدا نیە چونکە لەبەر سەبەبێک و هۆکارێک بەڕۆژوو دەبێت نەک ڕۆژی شەممەو جمعە تایبەت بکات ، وەک بێ مەجالی و دەوام و نەتوانین بۆیە دەتوانێت ئەم دوو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت بەو نیەتە ،
بەڵام گەر کەسێک ڕۆژوی شەممە یان جمعە بەبێ هیچ هۆکارێک تایبەتی کات بۆ بەڕوژوو بون ئەوا دروست
نیە ، وەک ڕۆژوی سوننەتی مطلق والله أعلم .

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
Audio
لەدوعای خێر بێ بەشی مەکەن، خوای گەورە شیفای هەموو نەخۆشێکی موسڵمانان بدات.

خوای گەورە شفای مامۆستای خۆشەویستمان داتەوە لەش ساغ و تەندوستیان کات لەگەڵ هەموو مسوڵمانێک....

https://www.tgoop.com/hadithalameen
⚪️حوکمی بەخشین و سەرف کردنی  ماڵی مێرد لەلایەن ئافرەتەوە بەبێ زانیاری هاوسەرەکەی و ئاگاداری و ڕوخسەت وەرگرتن لێی ....


پرسیار

ئایا ئافرەت دەتوانێت  لە ماڵەکەی ببەخشێت بەبێ ئاگاداری هاوسەرەکەی؟


وەڵام

وەکو دەزانن ماڵ و موڵکی پیاو هی پیاوە وە نابێ لا خاوەداریەتی هیچ کەسێک ببەخشرێت بەبێ ئیزنی خۆی. بۆیە ئەگەر پیاوەکە ئیزنی دا کەوا خێزانەکەی ماڵەکەی ببەخشێت ئەوا دەتوانێ بیبەخشێت.

بەڵام ئەگەر ئیزنی نەدا ئەوا بە هیچ جۆرێک نابێت بیبەخشێت چونکە سەروەتی خۆی هی خۆیەتی. ماڵ و سامانی هیچ موسوڵمانێک حەڵاڵ نییە لە کەس تەنها لە خۆی نەبێت.


📖کۆکراوەی فەتواکان و نامەکانی شێخ محمد عثیمین بەرگی دووەم بابی بەخشین و تطوع📖

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
دوعای هەڵکردنی باو باران و هەورەبروسکە....


دوعای کاتی هەڵکردنی با...

«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا»

واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و په‌ناشت پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و زیانه‌كه‌ی) .


دوعای هه‌وره‌ بروسكه....

«سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيْفَتِهِ»
واته‌: (پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌كان ته‌سبیحات و سوپاسگوزارى ده‌كه‌ن و فریشته‌كانیش ته‌سبیحاتى ده‌كه‌ن له‌ ترسیدا) .



دوعاکردن  لە کاتى باران باريندا

«اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا»

واتە : (خودای داواى بارانێکى بەسودت لێ دەکەم)


دوعای  دوای باران بارین

«مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ»

واته‌: (خودای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندین به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی).

https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
2024/11/23 12:45:05
Back to Top
HTML Embed Code: