Telegram Web
لە پەیڤت دا، سەدان ڕاز دێنە بەرگوێم
پەیامی تۆم دەگەڵ دەدوێ، لەهەر كوێم
لە سیماتدا صەفای ڕووح دێتە بەرچاو
دەگەڵ چریكەت دڵم دەكوڵێ و دەسووتێم
حەماسە و نەعرەتە و بوڕكانی شیعرت
دەهەژێنن لە تەوقی سەر، هەتا پێم
هەر لەحزەیەك لە سیمات ڕادەمێنم
دەستەملانی دەیان لەشكر خەمی نوێم
ئەتۆ (ڕێبواری نامۆ)ی ڕاستەڕێ بووی
بە (قەڵەمی ڕاستگۆ)وە، هاتی، هاوڕێم!
كۆڵت پڕ بوو لە (پرسە) بۆ (مانگ گیران)
منیش هەروا بۆ ئەو مانگە دڵ بەسوێم
لە (شەبەقی سەرفرازیی)ت دەڕوانی
گوتت بەخۆ و (شۆڕشی كاكڵدار) دێم
(با بەناو و ناوك یەك بین) دەتدواندین
كێڵگەی كارمان، وا بەراوە، دەنا، دێم!
كە (پاكانەی هۆنراوە)ت بۆمە نووسی
تێتگەیاندین كە تۆ كێی و گوتت: جوێم
وەڵامی (لێتان پرسیوین ئێوە چین)
شوناسێكە لە ئاستییدا دەتاسێم
تۆ بە (سۆزی وڵات)ەوە شەهید بووی
بوویە (بوڕكانی شیعر)و مەشخەڵی ڕێم
سڵاوی خوات لەسەر بێ، ئەی كۆساریی!
ئەتۆ گیانێكی دانابڕێی ئەبەد لێم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نووسینی: م، شەریف وەرزێر – 27/12/2021

#پێگه‌ی_دووربین
https://dorbeen.co/poet_detail2.aspx?jimare=298&AuthorID=14&JorID=23
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سروود

دەستی بەدکار
نیوەشەوبوو ھاتە شار
بوو بە شەریکی دوژمنانی
ساڵی پار

وتنی: م. باوکی پۆڵا
#پێگەی_دووربین
#دووربین_سروود

شەیری بکەن.
دووربین | شیعرو سروود
Photo
هێزی کوفر خەیاڵپڵاوە

ن: ئاکام ئەیوب

هێزی کوفر وای دەزانی:
بەکۆت و بەندو زیندانیت
لەعەقیدەو بیروباوەڕ
لەڕێبازی رسول الله
پەشیمانیت
هێزی کوفر تەمای وابوو،
بەگرتنت؛
بڵێسەی ئاگری جیهاد،
لەناخی ئێمەشا کپکات
ناحەق بەحەق،
بێنێتە بەر چاوی ئێمەو
تەکبیری (جیهاد)م ژێرخات!

هێزی کوفر خۆ دەیزانی:
سەیدەکەی من،
مەشخەڵی ڕێ
تۆی هۆی هێزو ورەو ئیمان

بۆیە ویستی بە (۱۲) ساڵ
کپبکاتن زادی ڕێمان!
هێزی کوفر بێئاگایە
کە نازانێت هەزار ساڵە
ئەویندارین، بەڕێگاوەین،
بەبێوچان دەگرینەبەر
زادیی ڕێمان

بۆیە بەپیلانی گڵاو
هاتن لەتاریکی شەوا
ونیانکردیت

دەستی چەپی ھێنا بەتاو
بۆ گرتنی تیشکی ھەتـاو
ھەزار ئەفسووس
بەندیانکردیت

ھێزی کوفر با بزانن
وەرینی تاقە گوڵێکیش
مانای دوایین بەھار نییە
ڕژانی خوێنی بولبولێک
ڕووخانی لالەزار نییە
با تێبگەن:
سەدان ماسی لەدەریادا دەربھێنن
لێی کەمنابێت.

#پێگه‌ی_دووربین #شیعر
ھێنانەوەی بوونی ئیسلام
ڕەنجی دەوێ
یەکەم ھەنگاو ھەتا ئەنجام
لیژنە لاشەی گەنجی دەوێ
لەقورئانا
ھێنانەوەی بوونی ئیسلام
سووتی دەوێ
کۆمەڵێک چاو نەترسی
شوێن کەوتووی (طالوت)ی دەوێ
لەقورئانا
ھێنانەوەی بوونی ئیسلام
باوەڕی پتەوی دەوێ
کاری (نوح)ی بەردەوام و
ھەوڵی ڕۆژو شەوی دەوێ
ڕاوەستانی خوێنی زام
لەقورئانا
پەروەردەی (موسەوی) دەوێ

....
مامۆستا کر،ێک،ار
شیعری: مافی بوونی ئیسلام ،
دیوانی: ژانی مان
١٩٨١.٦.١٣
دووربین | شیعرو سروود
Photo
سۆزێک بۆ خیلافەت..

ئازیزه‌كه‌م
ده‌بوو وه‌ك وه‌لی دێوانه‌
وه‌كو فه‌رهاد
وه‌كو مه‌جنوون
بێ چه‌ندو چوون
به‌ پێی په‌تی ..
به‌ سه‌ری رووت
وێڵ بم له‌ دووت..
جوامێرانه‌
به‌ری هێرشی دژ بگرم
له‌ ئامێزت ستار بگرم
به‌رامبه‌رت هه‌ڵتروشكێم
بۆ ساتێكیش چاو لێك نه‌نێم
له‌ سه‌یری رووت..
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
من وه‌ك مه‌ستی فوولی شه‌راب
وه‌ك هه‌رزه‌بیر
له‌ دووی به‌دیلێكی سه‌راب..
وه‌ك جوتیاری خه‌رمان سووتاو
وه‌كو دایكی جه‌رگبڕاو
وا به دوومدا ده‌تزریكان:
تۆ به‌دووی وه‌همـدا وێڵی..
بۆچی بۆ چێژی باوه‌شی
له‌شـفرۆشێكی ئـه‌وروپا
به‌ جێم دێڵی؟!
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
تۆ به‌وه‌فا
منیش سپڵه‌و موراهیقێكی پڕ جه‌فا
تۆ هه‌ر وه‌ك خۆت
سونبولی عیشق و دڵداریی
منی هه‌رزه‌ش پڕ ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی..
تۆ تروسكه‌ی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نی
تۆ خولیایه‌كی ده‌گمه‌نی
ساڵ به‌ ساڵانی ته‌مه‌نی
تۆ په‌رژینی
هه‌موو به‌هایه‌كی دینی..
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
تۆ چه‌تری سایه‌ی سه‌رم بووی
باوه‌شی سۆزی غه‌ریبی و
هه‌ستی ئه‌وینی گه‌رم بووی
تۆ (ئه‌مان)ی
گه‌لانی ده‌وروبه‌رم بووی
مناره‌یه‌كی فسفۆریی
میراتی پێغه‌مبه‌رم بووی..!
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
وه‌‌ره‌وه‌ بۆم
رۆحم ده‌رچوو
له‌ زه‌لیلی به‌رده‌ستی رۆم.. ‌
ئه‌مجاره‌یان هه‌تا ده‌مرم
چ به‌رگه‌ بگرم چ نه‌گرم
به‌ر له‌ ناحه‌زانت ده‌گرم
(قال و قیل)ی عاشقانیش له‌خۆ ده‌گرم
ئه‌مجاره‌یان به‌خوا قه‌سه‌م
راسته‌.. شه‌یدام
تاكو ده‌مرم
دژ به‌و (خیلاف)اته‌م هه‌ته‌
هاناو هاوارو سه‌رسه‌دام
بۆ كۆتایی ئه‌م فیراقه‌و
ساتێك سایه‌ی (خیلاف)ه‌ته‌..
..
مامۆستا کرێ، کار

#پێگەی_دووربین #شیعر
شیوه‌نێك بۆ ئازیزم

چ تامەزرۆۍ تەوجیهێڪتم شێخۍ گەورە؟
تۆ نیعمەتێڪۍ گەورەۍ خودا بوویت بەسەر گەنجانۍ موسوڵمانۍ ئەم گەلە چەوساوەو ستەمدیدەیەوە.

چەند سەختە مەرگت پێش مەرگم بڪەوێت خوا قەزا؟!

تۆ خودا موسەخەریڪردیت بۆ پڕڪردنەوەۍ ئەو بۆشاییە گەورەیەۍ ڪە لەنێوان سیاسەت و شەریعەتدا دروستڪرابوو، ئەۍ فەیلەسوفەڪەۍ ڪورد، گەورە پیاوۍ مەیدانۍ بەرخودان و عیلم و زانست.

لەئێستادا ئێمە هێندەۍ نان و ئاو پێویستمان بەئامۆژگارییەڪانتە گەورەم، خۆزگە دەڪرا من بێمە جێگەڪەت و تۆ بێیتە دەرەوە ئازیزم.

سوێند بەخالق بیرتدەڪەم زیاتر لەبیرڪردنۍ دایڪ و باوڪم، ڪە چەندین ساڵە لێم دوورن، خوای گەورە جارێڪیتر دەرفەتبداو بێیتەوە ناومان مامۆستاۍ زێدە ئازیز، موریدەڪانت وێڵبوون لەدواۍ خۆت.

ن: خالید پۆڵا (ئاریۆس)

https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=331&babet=4

#پێگه‌ی_دووربین
دڵی زیندووی تامه‌زرۆی ژوانی خوایی
چاوه‌ڕوانی شه‌وێكه‌ ڕۆحه‌ بایی
شه‌وی قه‌دری قورئان و به‌زه‌یی و فه‌ڕ
له‌شانازی ئه‌وا شه‌و دێته‌ شایی

داواكارین موسوڵمانان له‌ نزاكانیاندا مامۆســتا كــــرێكارو زیندانیانی تری دینداریان له‌یاد نه‌چێت، خوای گه‌وره‌ به‌ندایه‌تی هه‌موو لایه‌ك قه‌بوڵ بفه‌رموێت
اللهم آمين

#پێگه‌ی_دووربین
کەوتە ئەندێشەم دیسان، دووریت لێمان.
هۆ مامۆستا جوامێرەکەی، زادی ڕێمان،

ئەو هاوارەی! لە گەروومدا قەتیس ماوی
ئەو فرمێسـکەی! لە چاوانمـدا تێـزاوی

شنەی بایێکی ئیمانیی، بۆ جەستەوگیان
کانیی تەقیوی، سەر ڕێگای موجاهیدان.

دووریت لێمان، بێکەسییە، برینە
لە پانـتایی، ئـەم جیهـانە بەرینە

چ ژانێـکە، لە نـاخمـدا دەم ئەدا !
چ یـادێکە، کە وا ئاوا خەم ئەدا !

مەگەرتۆزێ مەرحەمی ڕووتم دەستکەوێ
ئەگـەرنا چـۆن ! دڵـی پڕ ژانـم دەسـرەوێ.

2022/5/4 چوارشەم
بەرەکات عبدالحکم

#پێگەی_دووربین
#شیعر
بۆ شێخی زیندان
شێخی زیندان؛ ئەی عاليمی عیلمی پێشەنگ
ئەی ئەستێرەکەی بەشەوقی شەوگاری کوردی چارەلەنگ
ئەی غەمخوار، دڵنەوازی ئوممەتی بێنازو سەرهەنگ
ئەی مامۆستای دەست بەتفەنگ
شۆڕەسوارەکەی بیارە
ئەی موجاهیدی سەرقافڵەی ساحێبی فیکرو چەلەنگ
شاعیرەکەی ڕەوانبێژی زمانپاراوی شافەرهەنگ
ئەی بیر قوڵی نەفەس طوڵی بەحرو ئۆقیانووسی مەنگ
ئەی مشکی و جامانەکەی سەرت تاجی شاهان
ئەی بەرگی کوردیت فەخری ئێمە، لەنێوجەرگەی هەندەران
ئەی ئەو شەخسەی ڕاستەڕێت پیشانمانداوە
شۆڕشی کوردت بەرەو مەیدانی خواویستی بەگڕوتینەوە تاوداوە
ئەی ئەوەی کــــــــــــــــــــرێکــــــــــارو نەجمەدین و فاتیحت ناوە
مەگەر هەر خوا بزانێت، پاشان خۆت
لەپێناو ئەم دینـۍ هەقە، چەندە هەوڵ و ڕەنجتداوە
تا لەناو قەوم و برا بوویت
هەر تەرابوویت
لەکێوو لەدەشت و لەدەر
لەگەڵ برایانی ڕەنجدەر
هەروا لەتەکبیرو ڕا بوویت
بۆ موسوڵمانانی بێدەر
لەپاش خودا
تۆ پەنابوویت
کە چوویتە مەوتەنی غەریـب
لەنێو ڕۆماکەی جاران و
عاصیمەکەی دینی صەڵیب
هەر جارەو بەباسوخواسێ
خوانەناسێ
بەبەهانەو بیانووی بەتاڵ
بەدرۆو دەلەسەی دەجاڵ
بەمەکرو کیزب و دەسیسەی
سیاسەتبازانی ڕەزاتاڵ
بۆ زیندانیان پێوەنایـت پاڵ
نەکا لەجەرگی میللەتا
لەوێ، لەو کافرستانی و ئەزمەی غیرەت و عیززەتا
ڕەگوڕیشەی فیکری جوانت بچەقێنیت
ناوی ئیسلام بەکوێرایی چاوی دوژمن بچەسپێنیت
مامۆستا گیان، شێخی زیندان
سەرکردەکەو ئەمیرەکەی موسوڵمانان
شاعیرەکەو ئەدیبەکەی تاک و تاقانەکەی زەمان
نەوەکەی سەڵاحەدینی ڕۆمبەزێنی باپـیرەمان
ڕێچکەو ڕەوتی تۆ بەرنادەین، سەد هێندەیتر بین سەرگەردان
لەدیـن و فیکرت بڕوانین، لەبەردەستە زادی ڕێمان(١)
گەر خولیای شاعیریمان بێت، لێمان وننییە ژانی مان(٢)
تەیارەکەی گەرووی بیشەو جەنگ و جیهادی هەورامان(٣)
بەسن بۆمان
گەر هاتوو چەشنی جەنابت، ویستمان ببینە قارەمان
ئێمەیش ئەوەی خۆشماندەوێن
شەهیدی و خوێن و چەک و ژان(٤).
ن: سـایە.
2022/5/25ز
...............................................................................
- (١) زادی ڕێمان؛ زانکۆیەکی ئازادە بۆ دیراساتی ئیسلامی، پێکهاتووە لەسێ قۆناغی پێشترو پەیمانگەیەک، بۆ شارەزابوونە لەئایینی پیرۆزی ئیسلام و حوکمەکانی شەرع، سەرچاوەکەی دیدو تەسەوراتی سەلەفی ساڵحە: خەلیفە ڕاشیدینەکان، تابیعین و تابیعی تابیعین.
مامـــــــــــــــۆستا کــــــــــــــــــــــــــــرێکـــــــــــــــــــــــــــــــــار لەمیانەی هەستی بەرپرسیارێتیی خۆیدا بەرانبەر لاوانی خواویستی کورد، دایمەزراندوەو وەک وتراوە: ماوەی (١٠) ساڵ جەنابیان ماندووبوون بەئامادەکردن و نووسینی مەنهەجێکی پلەبەندەوە، دواتر لەغیابی جەنابیاندا ئەم ئەرکە بەخواویستان و هاوبیرانی موسوڵمانی خۆنەویست و چاکەکار بەجێگەیەنراوە. ئێستایش بەردەوامە وەک؛ حوجرەو مەدرەسەیەکی خواناسانی خاوەن فیکر.
- (٢) ژانی مان: دیوانەکەی مامۆستای پایەبەرز؛ جەنابی مامۆستا کـــــــــــــــــــــــــــرێکــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــارە، کە کۆنترین هۆنراوەیان لەساڵی (۱۹٨۰ز)دا نوسراوە، چاپی یەکەمی ساڵی (۱۹٨۲ز) بڵاوکراوەتەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاپی دووەمی ساڵی (۱۹۹۳ز) لەباشووری کوردستان بڵاوکراوەتەوە، شیعرەکانی هەڵقوڵاوی ئیحساسی زیندووی ئیسلامی و خەباتگێڕیی ئەم کەڵەپیاوەن و بەڵگەی ڕەوانبێژی و بەلاغەت و ئەدەبیاتی ئەم مامۆستا بەڕێزەن،
هیواموایە خوێنەرانی موسوڵمان شاکارێکی وا فەرامۆشنەکەن.
- (٣) تەیارەکەی گەرووی بێشە: لەجەنابی مامۆستامان بیستووە، کە لەتەمەنێکی زۆر لاویدا، ئەو کاتەی وەک پێشمەرگەیەک لەبزووتنەوەی ئازادیخوازی کورددا لەخەباتدا بووە، لەتەمەنی (١٩) ساڵی خۆیداو لەمێژووی (٦/۳/۱۹۷٥ز)دا لەگەرووی بێشەدا تەیارەیەکی کوبی بەژمارەی (۷۱۱٨) تێدەشکێنێت و دەیخاتە خوارەوە، وەک خۆی ئاماژەیپێدەدات، سەری فڕۆکەوانەکەی بۆ ماوەی (۳) ڕۆژ لەلا دەمێنێتەوە، جەنابیان وەکو یادگارییەکی لەبیرنەکراو باسیدەکات.
- (٤) ئاماژەیە بۆ هۆنراوەیەکی مامۆستا کـــــــرێــــــــــــــــکــــــــار، کە بەم دێڕەی خوارەوە دەستپێدەکات:
"هەموو ئەوەی خۆشمدەوێن
ژان و شەهیدی و چەک و خوێن".
#پێگه‌ی_دووربین
https://dorbeen.co/poet_detail2.aspx?jimare=327...
دەیانەوێت بێدەنگتکەن

دەیانەوێت بێدەنگتکەن، کە بەندتکەن
بەڵام زۆر خەیاڵیان خاوە
خۆیان دەتبەن بۆ ئەو جێگەی
بۆ بەزینیان دانراوە
دەیانەوێت چرای ژینت خامۆشبکەن
لەزیندانی ئیتاڵیاوە
وا پێکی مەی هەڵدەنۆشن
کەوا شێریان لەکونجناوە
بەڵام بوونت بورکانێکی دانراوە
لەلایەن خودای داناوە
بۆ ئابڕووچوونی دووبارەی ئەو گەلەیە
کە وازیان لەتاوانەکانی پێشوویان نەهێناوە.

ن: ئاکۆ مەریوان.
#پێگه‌ی_دووربین
https://dorbeen.co/poet_detail2.aspx?jimare=328&AuthorID=-1&JorID=30
شەرەفخانی بەتلیسی

ن: مامۆستاو شێخی گه‌وره‌

(بۆش) بەشەرەفخانی وت:[1]
بۆ راناکەی
مێژووی نوێی کوردان بنووسی؟!
خۆ کورد ئێستاکە سەربەستە
لەداڕشتنی داھاتووی
لەبڕیاری چارەنووسی!
- کەس نەیوت پێی
ئەو سیاسییە (بلیمەت)ـەی
ئەمڕۆ لەجێی
شێخ و قازی و مەلا کەی دوێی[2]
سەرکردەیە..
ئەمڕۆ بۆ میری ئەم و ئەو
رەنجبەرە، دزە، جەردەیە!
- کەس نەیوت پێی
کە کورد لەچیدا سەربەستە؟!
لەگۆڕینی رێبازی رێی
یا سەربەستیی دزی و فزی
یا پەتپەتێن و خەتخەتێن
یا شەڕە جرت و فرت و جوێن..
یا گۆڕینی ئاڵقەکەی گوێی؟! [3]
لەئاڕاستەی گەڕان لەدووی
کڵاوی رەنجی با بردووی؟!
یا رابوردووی؟
یا داھاتووی
نادیاری فرمێسک و خوێن؟!
- ئۆخەی ئەوە شەرەفخانە
(بابانۆئیل)ـی کوردانە! [4]
ھاتۆتەوە..
پیرو ژیرو دڵپاک و ورد
نورانییە
ھەروەکو باپیرانی کورد ..
(لەیەکەم خاڵی پشکنین تێیانخوڕی):
- خاڵە بۆ کوێ؟! [5]
+ بۆ لای ئێوە ..
- ئەی لەکوێوە؟!
+ لەمێژووی باپیرانەوە.. [6]
- لەکوێوە؟! لەئێرانەوە؟!
+ نا، کوڕی خۆم
من شەرەفخانم شەرەفخان[7]
باپیری تۆم ..
- دیارە پیرێکی زۆر گێلە!
کوا لەکوێ ئێستا خان ماوە؟! [8]
ھەر میوانخانەو ئوتێلە
- کوا بزانم چیت ھێناوە؟
+ ھەر ئەو کتێب و خامەیە ..
- ئادەی بزانم کامەیە؟
خاڵە گیان ئێمە پێشمەرگەین
فیداکاری
گەلی کوردی قارەمان و
باپیران و[9]
ئەم گومرگەین..
ئەم دووانەی تۆش
یەکیان باجی ئەوی ترە
بۆ سوودی مەو
پاراستنی حکومەتی کورد
خامەکەتم پێ چاکترە ..
رۆژی دوایی
خەنجەرێکی دەبانم دی
وەک قەمەکانی (تەحالوف)[10]
وەک پیلانی (سایکس پیکۆ)[11]
لەشەرەفنامە چەقی بوو! [12]
ھەر لەولای (جۆرج بۆش)یشەوە
تەرمێ لەسەر (گوفەک)ـێ بوو
ئەوانەی کە زۆر (سەوری) بوون
لەدەوری بوون!
دەیانپرسی: چی بوو؟! کێ بوو؟!
تومەز ئەویش شەرەفخانە
ھەر کە پەرلەمانی دیبوو
لەداخانا
مێشک و زراوی تەقیبوو!.

ئۆسلۆ: ١٩٩٣/٧/٥.

* دەتوانن له‌یەکەم تێچێندا واتای هەندێک لەوشەو دەستەواژەکانی شیعره‌كه‌ بخوێننه‌وه‌.
* ئەمەیش بەستەری هۆنراوەکەیە لەپێگەی ئەلیکترۆنیی دووربیندا.
https://dorbeen.co/poet_detail2.aspx?jimare=329&AuthorID=1
#پێگه‌ی_دووربین
#شیعر
شێخ عەبدولعەزیز تورەیفی: "بەڵێنی (اللە تعالى) وایە: مزگەوتی ئەقـصا بەجیـ.ـهاد ڕزگاردەکرێ، نەک بەئاشتی، دەرگایەک کە لەئەقصـ.ـادا داخراوە نە قوفڵی هەیەو نە کلیل، تەنها کەسێک دەتوانێت بچێتە ناوییەوە، کە باوەڕی بەهەڵکـ.ـەندنی دەرگاکە هەبێت، نەک ئەوەی بەدوای کلیلدا بگەڕێت".

#پێگەی_دووربین #یەک_ئوممەتین
بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدار صلی الله علیه وسلم

ساتێكی یادی تۆ

رۆحم سه‌ودایه‌ سه‌ری ناوت بۆ ساتێكی ئه‌مانی تۆ
دڵم پڕ سوێیه‌ سۆز ئه‌گرێ بۆ ساتێكی زه‌مانی تۆ
له‌ شه‌وگاری نه‌فامیما گۆچان و ده‌ست و پێ ئه‌كوتم
بۆ هه‌ر هه‌نگاوێ موحتاجم به‌ ساتێكی به‌یانی تۆ
شه‌وه‌و شیوه‌ن ده‌گێڕٍم من به‌ ته‌نهام و ریابازم
چاوه‌ڕێم له‌ رۆژی روونا سپێده‌ی بێ به‌یانی تۆ
حه‌زێ بۆ ساتێ یادی تۆ زه‌مین تاكو حیجاز ته‌ی كا
ده‌بێ ژینی هه‌موو دانێ بۆ ساتێكی میوانی تۆ
سه‌رو شان و ده‌ست و هه‌ردوو بنی پێت ماچ ئه‌كه‌م ئۆخه‌ی
كه‌ تاسوقی شكا خۆزگه‌م له‌ خه‌ونێكی جیهانی تۆ
چ یادێكه‌ له‌ مه‌زنی تۆ هه‌موو چركه‌ی شه‌وو رۆژێ
به‌ ملیۆن كه‌س ئه‌ڵێن ئه‌شهه‌د بۆ نازناوێكی شانی تۆ
كه‌ خۆت ئه‌سرارت (أسْرَی) یه‌و سه‌روه‌ریشت (بِعَبْدِهِ)ی
قبووڵم كه‌ كۆیله‌ بم بۆ هه‌ر كامێ له‌ یاوه‌رانی تۆ
هه‌موو دینداری عاله‌م گه‌ر خۆ قوربانی ناوت كه‌ن جه‌م
به‌ قه‌رزاری ده‌یانبینی بۆ چركه‌ی سات و ئانی تۆ
ئه‌وی جوامێری ئوممه‌تته‌ له‌ یادی هیجره‌ت و به‌درا
به‌ڕیز رۆحیان له‌سه‌ر ده‌سته‌ بۆ یادێكی مه‌یدانی تۆ

#پێگه‌ی_دووربین
دووربین | شیعرو سروود
Photo
بڵێن با بێ ،نەهات؟یاخـــوا بەخێربێ
دیـــەم وەختە لەتامــەزرۆی کوێر بێ

لـەحـەیوەت هاتنی ڕۆحــم هـەمیشە
ئەبـێ ئێشک گری ڕووی ڕۆژمێر بـێ

ئــەبەد میوان نیە خۆی خــانە خوێیە
بڵێی سینەم لەدەست لەملانی تێر بێ

نەفس وێرانە بـەدخو بوو گـــەرەکـیە
هەمیش دیسان پەرستش لێرە فێربی

بڵێن بـابێ بــەقوربان شـــەرتە ڕێگای
فـــەرش ڕێژی گـوڵە بـاخ و شلێر بێ

بـــەقوربانی مــیوانێ بـــــم هەمیشە
ســەهۆڵاوی دڵـەی پـڕ گەرمەسێر بێ

شەوێکت یانی هەشتاساڵ پەرستش
لەباس نایە ئەبێ چەن خێر و بێر بێ

بــەدر ئێژێ دەسا با عەرشی طاغوت
بڕوخـێ هەر نەمێنێ ژور و ژێر بــێ

میوانێکە لەبـەر دەرگــای بــەهـەشتا
کلیلە جا ئەگـــەر یاخــــی دلێــر بێ

یاخی

#پێگەی_دووربین
2025/01/30 04:11:25
Back to Top
HTML Embed Code: