Telegram Web
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
”وکان سعیکم مشکورا”
بەهەشتی خوا
ئەو پاداشتەیە کە هەرچی ئەعمالی ئێمە هەیە لەو دونیایە پێوانەی بکەین
بە چارێگی ئەو پاداشتەش نابێت؛

- حەیف نیە
بۆ شەهوەتی دوو ڕۆژی ئێرە
لەو ڕۆژەدا لە لیقای پەروەردگار️ﷻ و ڕەسولی خوا️ﷺ مەحڕوم ببین؟

- هەر بەڕاست هەرچی ئارەزوو و حەزێک هەیە کە موخالەفەی شەریعەتە شایەنی ئەوەی نیە بەقوربانی یەک ساتی ئەو ساتەی بکەین کە لە بەهەشتی خوا پەروەردگار پێت بفەرموێت عەبدەکەم ئیدی لێت ڕازی بووم؟
- هەر بەڕاست حەوزی کەوسەر و نیعمەتی نەبینراوی ئەوێ شایەنی قوربانی دان و کەم خەوی و نەمانی ئیسراحەت نیە؟

ئاخر ئینسان کە بیرلەوە ئەکاتەوە
پاداشتی ئەمڕۆت بەهەشت بێت
شەرم ئەکەیت لە حزوری خوایا بە متاعی کەمی ئەو دنیایە دڵ بگریت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەزیزی من
بەکورتی پێت بڵێم:
ئەگەر لەبەر ئەوە “سفوریت و جلکەکانت شەرعی نیە”
هەتا جوانیەکانت دیاربێت و پیاوێک تۆی بەدڵ بێت و بتخوازێت؛ چاک بزانە
(پیاوێک پیاوەتی تێدا مابێت هۆگری ئافرەتێک نابێت کە جوانیەکەی هەموو خەڵکی پێش خۆی و لەگەڵ خۆی بینیویەتی)

قەدەری پەروەردگار بڕاوەتەوە
یەعنی پێت وایە عابا شەرعیەکەت و ڕوخسارە بێ ماکیاژەکەت و نیقابەکەت و إطاعەی پەروەردگارو ئەمرەکانی️ اللّٰه ﷻ ڕێگر ئەبن؟
خوشکی بەڕێزم
لە ئێستەوە بزانە یەکێک لە قێزەونترین دیمەنەکانی نێو ژیانی هاوسەری "کە زۆرێک لە خوشکانمان لایان ئاساییە"
(شانازی کردنە بەوەی چەند داواکاریەم هات و فڵان کەسە پێم سەرسام بوو و فڵان دایکە واو وا بوو بۆم)

ئەمن ناتوانم تەصەوری ناشرینی ئەو دیمەنە بکەم لە ماڵ و باوەش و ژێر کەپری پیاوێک
کە لە دونیای گەورەی خۆیدا ئەتۆی کردە خانمی ماڵ و هاوسەری ژیان و ئەمن و لیباسی خۆی!!
یەعنی چی؟
یەعنی پیاوەکە هەزار کەسی تریش مەمنونی من بوون؟
یەعنی ئەمن لە دڵی هەزار پیاوی دی دابووم؟
یەعنی ئەزانی چیە قەدرم بگرە قەدر گیراو بووم؟
(ئەوە ڕاستە بۆ پیاویش کە بەرامبەر خێزانەکەی بیکات)

ئەگەر ڕۆژێک خەیاڵی ئەوە بکەیت و ئەوەت کردبێت لە ژیانی هاوسەریت
”پێت دەڵێم باش بزانە لە سایکۆلۆژیای بەرامبەر تێنەگەیشتویت لە ژیانت و دڵنیات دەکەمەوە حەقت نەداوە”
”وە نازانی لە پەیوەندیەکان دانانی قەدر و ڕێز بە بەرامبەر چ سەعادەتێک و چ تۆکمەییەک بەو پەیوەندیە دەبەخشێت”
یقول امامنا الشافعی:
دَعِ الأَيّامَ تَفعَلُ ما تَشاءُ
وَطِب نَفساً إِذا حَكَمَ القَضاءُ
وَلا تَجزَع لِحادِثَةِ اللَيالي
فَما لِحَوادِثِ الدُنيا بَقاءُ

.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
یەکەم ڕستە کە لە زاری خێزانی سەرکردە محمد زەیف(خوای گەورە بە شەهیدی قەبوڵ بکات)هاتە دەرێ گەلەک جێی سەرنج و وەستانە؛
کە فەرمووی:(تزوجت وأنا أدرک أنه سیستشهد)هاوسەرگیریم لەگەڵ کرد لەکاتێکدا دەمزانی شەهید دەبێت.

لێرەوە هیوادارم ئەو پەیامەی بە ڕونی گەیاندبیت/
ئامانجەکان لە پڕۆسەی هاوسەرگیری بە تەنها پڕکردنەوەی غەریزە جنسیەکە و ئونس و ئارامیە کەسیەکە نیە،
بەڵکوو لەگەڵ بوون و پاڵپشتی و خەمخۆری و خۆبەخاوەن زانینی ئەو مەبدەئەشە کە دەبێت بە خەم و مەبدەئی هاوسەرەکەت.
”سەقفی هیواو ئومێدەکان تێیدا دەبێت بەو لیقاو بەیەک گەیشتنەوەی کە لە بەهەشتی خوایا پێکیان دەگەیەنێتەوە”

گەورەی پێغەمبەران و داعیان ڕەسولی خوا️ ﷺ
یەکەم پاڵپشت خێزانەکەی بوو و یەکەم لەگەڵ بون و هیواپێدان هەر دایکمان خەدیجە بوو ڕەزای خوای لێبێت؛
کاتەک پێی فەرموو”واللە لا یخزیک الله أبدا”سوێند بەخوا خوای گەورە بە زایەت نادات و پاڵپشتت دەبێت.

هیوادارم تێگەیشتبین
بەشێک لە ئامانجەکانی خێزان
شوێنی ئیسراحەت و ئەمانە بۆ ماندوویەتی کارو جیهادی ئوممەت.
(مەفڕوزە ئەو پەیامە بێتەوە نێو ماڵەکان و هەڵبژاردەکان)
کێشەی ئێمە لە بەرهەمداری ژیانی خۆمان هەمیشە کێشەی کەمی کات نیە؛
بەڵکوو کێشەکە نەبوونی بەرهەمداریە لە کات!


ناتوانم تەصەوری ئەوە بکەم
ئەو کاتەی لە ڕێگای کۆلێژەکەتی
خەریکی شۆردنی قاپ و حەوشەکەیت
دەستت لە پشتی ڕۆڵەکەتە و ئەیخەوێنی
وتاد”هەریەکەو بەگوێرەی ژینگە و وەزیفەکەی”
چەندە کاتی نازدارت لێ ڕۆشتوە و دەتتوانی کاری زۆر گەورەی تێدا بکەیت.

بە تەنیا کڕینی ئیتفۆنێکی چاک و مۆبایلێکی زۆر سادە کە یوتوبەکەی “بابەت و سیمینار و پۆدکاستی بەسوودی تێدا دابەزێنراوە”
ئەتۆ لەگەڵ ئیشەکانی خۆت بەرهەمداری ئەکەیت لە عەقڵیەت و بیرکردنەوە و زانیاریەکانت و تێگەیشتنت لە بابەتەکان و ئاستی ڕەوانبێژیت و بەبێ ماندووبون ئەزمون و زانستی تەمەنێک له هەوڵدانی ئەوەی گوێی بۆ ئەگریت بەدەست دێنیت.
(کە ئەوە جۆرێکە لە جۆرەکانی بەرهەمداری لە کات)
(ئەو بەشە ئارامیە حەقیقیەی دەرونی مەخلوق بە خالق نەبێت بە هیچ شتێکی دونیا پڕ نابێتەوە؛)
کابرا دەڵێت(دڵم تەنگە)
دەڵێن بڕۆ سەفەرێک بکە، بڕۆ سەوزایەتی و چێژی لێ ببینە، لەگەڵ برادەرەکانت کات بەسەر ببە، تاد....
کابرا دەچێت و دێتەوە و کەسی جارانە، ئەخر دڵی تەنگە دڵ! تورکیا و سەر کەناری دەریا چ ئەگۆڕێت؟

سوێند بەخوا
خالقی مەخلوق بڕاندویەتیەوە و باشتر ئەزانێت ئارامی دڵ و دەرونی بەندەکەی لە جەنجاڵی و ناڕەحەتی دونیا هەر بە یاد و زیکر و ناسینی زاتی خۆیەتی ﷻ.
وەک پەروەردگار️ﷻ دەفەرموێت:
(أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)الرعد:28
بزانن كە تەنها بە زیكرو یادی خوای گەورە دڵەكان هێمن و ئارام و ئاسوودە ئەبێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کام پیاوە زۆر سەخیفەی کە هەرچی ژن و کچەمۆدێلی ئەو وڵاتەیە عەڕزی دەکرد،
ژنی خۆی نیشانی کەس نادات و شانازی ئەکات بە دەرنەکەوتنی!!

ئەزیزی من
پێشکەوتویی و ڕۆشنبیری و ئازادی بەرگێکن کراونەتە بەری هەرچی تەفاهە و بێ سەروبەریە
هەتا مەرامی ناشرینی خۆیانی پێ بڕازێننەوە!!
(شەڕڕی فیطرەت وا بە ئاسانی ناکرێت)
هەڵخەڵەتان بەو ناونیشانە بریقەدارە ناو بۆشانە، گەورەترین عەیبەی ئەو سەدەیەیە.

.
الفرقان- Furqan
بەبیرتان مابوو؟؟

دواتر إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ....
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کوڕەکەی من کاسب و دیندار و ڕوو لە خوابوو
ئەوەندەی دەیتوانی یارمەتی هەژارانی دەدا
توشی ئەو نەخۆشیەبوو له پڕ....
چوینە هیندستان و لەوێ ماینەوە، گوتیان دەبێت کەسێک بمرێت ئەوکاتە سیەکان لۆ کوڕەکەی ئێوە دابنرێت...

جا لەوێ بوین..
دەمگوت نەکەن برێن ئێرە پیسە و ئەو خەڵکە پیسن..
کچەکەم دەچوە دەرێ دەهاتەوە دەیگوت ئەو زگ ڕەشانە ئەو زگەیان لەو گۆڕەی دانایە..
دەمگۆ وس وسسس
کیژی خۆم
ئەوانە خوا دروستی کردینە
جوانن و بەخۆیان بەدەستی خۆیان وایان لەخۆ کردیە،
بەقوربان ئەوانەش باب و باپیرانیان وا بوینەو و ڕەنگە کەسەک نەبوبی وەک مە دینیان تێگەیاندبی.....
خوای گەورە ئەمەی ناردتە ئەو شارەی و ئیشمان بەوانە،
نەکەی لەفزت بگەڕێت بە باسیان......

(واللە هەر دوعام دەکرد خوایە کەسەک بەخۆی کات و ئەجەلی خۆی هاتبێت و قەت تەمەنای مردنی کەس ناکەم لەبەر کوڕی خۆم با کافریش بن...)
شەو و ڕۆژمان لێ دەڕۆیشت و لە وڵاتێکی دی دەماینەوە..
هەردەم دەستم لە ئاسمان بوو و داوام لە خوا دەکرد..
شەوان لەسەر جێی دەمگوت(وەستا محمودی نەجاڕ، بنوو بێ خەم و خەیار، خوا یەکە و دەرکە هەزار)
هەموو جار دەمگوت کوڕم ئاگات لە مۆبایلەکەی بیت نەکوو تەلەفۆنمان لۆ بکەن لە خەستەخانەکەی..
ڕۆژەک تەلەفۆن هات!
گوتیان دەبێت لە فڵان شارە بچین بێنین و دەفتەرێک دەبێت بدەن،
جا شەرت نیە لۆ کوڕەکەتان بشبێت.......
ڕووی لەمن کرد گوتی چ دەڵێن؟
گوتم کوڕی دایە ئەمە هەر لۆ عیلاجی توو لێرەین،
بڵێ دێین تەواو.......
لەرزێک گرتمی خەریک بوو گیانم دەربێ، نازانم نە لە خۆشی بوو نە لە ترس و قەلەقی...
چوین و دنیایەک فەحس کرا و......
ئەها ڕاوە ڕاوە نیشانت بدەم،(مۆبایلەکەی دەرهێنا و گوتی قوربانی بم چەندە باش بوو لێرە)ئەها جلکی عەمەلیاتی لەبەرکرد و ئەو وێنەم بەخۆم لێگرت ئاوڕی دایەوە و پێکەنی....
چوو نوێژەکەی کرد و هاتەوە و دکتۆر گوتی واللە نابێت لۆ کوڕی ئێوە؛
گوتی دایە الحمدللە تازە دوعام کرد ئەگەر خێری تێدایە ڕێک بکەوێت گەرنا تێک بچێت...
گوتم الحمدللە کوڕم.

دوای ماوەیەکی کەم تەلەفۆن کرا و گوتیان ئەوجارە دەبێت لۆ کوڕی ئێوە و بە پەلە عەمەلیاتەکەی لۆ دەکەین،
عەمەلیاتەکەی لۆ کراو،زۆۆر زۆۆر باش بوو...
هاتە دەرێ و پیاسەمان پێی دەکرد دوای عەمەلیاتەکە...
(یەکەک لەو هیندۆسانە هاتە دەرێ و بە ئیشارەت بەمەی گوت ئەوە ئەوها باش بووە دوعاتان لە خوای کردیە؟ دوعای لۆ نەخۆشی مەش بکەن!)
ئەمنیش گوتم ڕەبی خوا هیدایەتان بدات و کوڕە گەورەکەشم گوتی ڕەبی خوا شیفای بدات......
دەیگوت دایە ئەچینەوە و ئەمن لە تەنیشتی توو دادەنیشم له تەیارەکە...
وە ناچمە سەرێش لەبەر کەپرەکەی دەرێ باش نابینم...
ئەمنیش دەمگوت کوڕم کەپرەکە تێک دەدەین قوربانت بم.....


لەپڕ وەزعی تێکچوو
پشتی هێندە تەنگ بوو لە ژورێک بوو
بەمنیان گووت قەینا بەس با داکی بێت بیبینێت
کوڕم گوتبووی نا داکم نێت و ڕێی نەدا بیبینم بەو حاڵەوە،
ئەخر ئەو بەو نەخۆشیەی هەڵدەستا بەخۆی ئاوی لۆ حەبی خۆی دەینا،
دەمگوت کوڕم ئێ لۆ بەمن نارێی هەردەستی بەخۆت،
دەیگۆت دایە کوو ئەتوو هەردەستێنم ئەمن...
دواتر ڕۆژێک دکتۆرەکان هاتنە دەرێ و گوتیان وەفاتی کرد.....

هەر لەوێ دانیشتم و سوجدەیەکی شوکرم لۆ
خوای گەورە برد....
گوتم خوایە خۆت پێت دام و بەخۆت بردتەوە؛
ئەمن کوو دڵم پێی وە دەبیت،
ئەو چویتەوە لای خوایەک زۆۆر لەمن بە ڕەحمترە لۆی،

چومە سەر جەنازەکەی ئارەقەیەکی ئەوەندە بۆن خۆشی کردبوو،
دکتۆرەکانیش هاتبون دەیانگوت ئەو بۆنە خۆشە چیە لەو جەستەیە دێت،
واللە بە کلێنکسێک سڕیمەوە هەتا بێنمەوە بابیشی بۆنی بکات......
الحمدللە خوای گەورە تاقی کردینەوە،
ئەو چویتە جێگایەکی زۆر خۆشتر لەو دونیایەی إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه کە بەهەشتە،
یاڕەبی خوایە ئەمن لێی ڕازیمە ئەتوش لێی ڕازی بە
ئاگات لێی بیت و ڕەحمی پێ بکە.....


گوتیان پلەنەسرین، ماشاءاللە خوای گەورە صەبرو ئارامیەکی زۆری پێدای و خۆڕاگری بەرامبەر ئەو ابتلایەی خوای گەورە...
گوتی جا چ بکەم؟!
لۆ ئەمە عەبدەکی کەم و گچکەی خواین بەتەمای چ بکەین گەر صەبر نەگرین؟!
ئەمنیش ڕۆژەک دێ دەچمەوە لای خوای.....
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ڕەسولی خوا️ ﷺ فەرمویەتی:
(مَن أحَبَّ لقاءَ اللهِ أحَبَّ اللهُ لقاءَه)
هەرکەس حەزی بە دیداری پەروەردگاری بێت، زاتی پەروەردگاریش️ﷻ حەز بە دیداری دەکات.
[صحیح مسلم:2684]

گەوەترین سەلمێنەری ئەو شەوق و دیدارەی تۆش بۆ لیقای پەروەردگار️ ﷺ
لە ئایەتی خودا بەدیاردەکەوێت:
(فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا)
جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت و ئومێدی ئەوەیە به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت، با کارو کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی.
[الکهف:110]

بەڵێ
”شەوق وحەزی دیداری خوا سەلماندنی دەوێ بە ئەدای تەوحید و کاروکردەوەی چاک و خۆبەدورگرتن له تاوان”
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئەگەر زیاد لە جارێک بە یەک جل دەچیتە شوێنێک
ئەگەر جوتێک یان دوان پێڵاوت هەیە و لەسەر هەموو جلکێک ئەیپۆشی
ئەگەر فەرش و قەنەفەکەی ماڵێتان مۆدێلەکەی ڕۆیشتوە و نەگونجاوە بیگۆڕیت و لات ئاساییە
ئەگەر قاپ و مەنجەڵەکەی ماڵێتان زۆۆر بەدوربو لە مۆدێلی بازاڕ
ئەگەر ئەو پیاڵەیەی لەپێشی میوانی دادەنێی وەک هی خەڵکی نەبوو و پێشت وابوو زۆر ئاساییە و شەرمت نەکرد
ئەگەر نیقاب و عابایەکەی بەرت نوێ مایەوە و سێ ساڵیش بێت هەر ئەیپۆشی
(ئەوا پیرۆزباییت لێ دەکەم کاریگەری مۆدێرنە و زاڵ بونی فکری ڕۆژئاوایی بەسەر تۆ زاڵ نەبوە)

خوای گەورە تەوفیقت پێ بدات خوشکی ئیمانی'م🤍
2025/02/24 10:12:27
Back to Top
HTML Embed Code: