https://www.tgoop.com/quranb1
ئەم کەناڵە تایبەتە بە جوانترین
دیزاینی قورئان و فەموودە و
وتەی زانایان. بەبێ لۆگۆ🌹
یەکێک لـە کـەناڵـە نایابـەکان تکـایە
بۆ یەکجاریش بێت سەردانی بکـەن
ئەم کەناڵە تایبەتە بە جوانترین
دیزاینی قورئان و فەموودە و
وتەی زانایان. بەبێ لۆگۆ🌹
یەکێک لـە کـەناڵـە نایابـەکان تکـایە
بۆ یەکجاریش بێت سەردانی بکـەن
Telegram
گەنجینەی قورئان
قورئانی پیرۆز
مام رەجەب، بە دڵێکى شکاوەوە لەسەر گۆڕى سێ لە کوڕەکانى دانیشتووە، وەک باوکێک شۆک و بێدەنگى و شوکرانە لە رووخساریدا بەدى دەکرێت، هێشتا سوێى ئازارى لە دەستدانى سێ لە کوڕەکانى دانەمرکاوەتەوە، ئەمڕۆ کوڕە بچوکەکەشى بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەست دا و لە تەنیشتى سێ کوڕەکەییەوە سپاردەى خاککرا
مام رەجەب، شەش مانگ لەمەوبەر باوکى پێنج کوڕ بوو، بەڵام ئەمڕۆ تەنیا تاقانەیەکى بۆ ماوەتەوە

لەحەکیمیکیان پرسی چی لەلای تۆ موعجیزەیە؟؟؟؟
لەوەلام دا ووتی: موعجیزە ئەوەیە لەنێوو ئەم خەلکەی ئێستادا بژیت و سەبربگریت لە قسەو کردار و ئازاردانەکانیان بەبێ ئەوەی ئەخلاقیەت و مەبدەئت بگۆڕدرێ
لەم ڕۆژەیا بەتەنها مرۆڤبوون تاکە موعجیزەیە!!!

تکایە مـەڵێ زۆرە ئەم بابەتە یەک جار بخوێنەرەوە
بۆ ئەو نامەردانەی لەگەڵ دایک و باوکیان خراپن!
من دکتۆر زانا بابان ٫ زیاد لە ١٢٠ ڕۆژ لەگەڵ ئەم خێزانە ژیام ، ئەم خێزانە بناسن، سەرسام دەبن، کۆتاییەکەی زۆر گرنگە .
ئەمانەی دەیانبینن چوار کوڕی ئەو خاتوونە بەڕێزەن ، سێ خوشکی بەڕێزیشیان هەیە.
ئەم ئافرەتە بە زۆر زەحمەتیدا تێپەڕی دوای نەشتەرگەری دڵ، نەشتەرگەری چاندنی دەماری دڵی بۆ کرا لەگەڵ گۆڕینی شاخوێنبەری دڵ چونکە دووچاری هەڵدڕان (Aortic Dissection)
هاتبوو. دوای نەشتەرگەری بابەتەکە دەستپێدەکات! دووچاری جەلتەی مێشک بوو بەداخەوە! هۆشی زۆر خراپ بوو، لە چاودێری چڕ مایەوە. دواتر قوڕگی کونکرا تاوەکە هەناسەی باشتر بێ، تووشی هەوکردنی برینەکانی سینگی و قاچی بوو، برینی جێگای توشبوو، دواتر گورچیلەکانی زۆرلاواز بوون، ئینجا هەوکردنێکی زۆر لە فەحسەکانیدا هەبوون. ئەم خاتوونە هۆشی زۆر کەم بوو، جووڵەی نەبوو، بە تایبەت دەست و قاچی ڕاستەی. بەردەوام لەسەر علاجی جۆراو جۆر و زۆر بوو بە هەموو ئەو کێشانەی باسم کرد. سوندەی گەدەی (PEG) بۆ داندرا تاوەکە خواردنی پێ بدرێ، چەندین جار نازوڕی سییەکانمان بۆ کرد، ڕۆژانە چەندین فەحس و دەرمانی هەبوو، ئەمە هەمووی ڕۆژێک نا، دوو نا، هەفتەیەک نا دوو نا! من و چەندین پزیشکی هاوەڵ و نێرسە بەڕێزەکانی سەنتەری دڵ و ئەو حەوت منداڵەی خەریکی ئەم ئافرەتە بووین. دوای چەندین هەفتە لە چاودێری چڕ، کەمێک تەندروستی باشتر بوو، گورچیلەکانی ، هەوکردنەکەی، هۆشی باش دەبوون و تێکدەچوونەوە، دواتر دەرچوو بۆ قاوش، دوای چەند ڕۆژێک گەشکەی گرت و ئوکسجینی هاتە خوارەوە و چۆوە چاودێری چڕ! هاتینەوە خاڵی سفڕ! هۆشی خراپ بۆوە، گورچیلەکانی خراپ بوونەوە، هەوکردن هەبوو، برینی سینگ توشبۆوە! دیسانەوە بەردەوام هەمان کار دەستپێکرایەوە! بەردەوام لە هەفتەی یەکەمەوە چارەسەری سروشتی هەموو جەستەی بۆ دەکرا لەلایەن کوڕ و کچەکانییەوە بە شەو و بە ڕۆژ، دەیان جار، هەڵدەگێردرایە سەر تەنیشتەکان ئەملا و ئەولای پێ دەکرا، ئەمە جگە لە خاوێنکردنەوەی پیساییی و سکچوونی، بە بەردەوامی پاک دەکرایەوە لەلایەن منداڵەکانییەوە! خواردنی بۆ دروست دەکرا چەندین ژەم بە سۆندە پێیدەدرا.
دیسان باری تەندروستی باشتر بۆوە سوپاس بۆ خوا! تا ئێرە نزیک ٦٠ ڕۆژ تێپەڕیبوو! دیسانەوە ناردمانەوە قاوش ، لەوێ خزمەت دەکرا. دواتر هۆشی کەمێک باشتر بوو، برینەکانی ڕۆژانە تیمار دەکران و چەند جارێک دوورانەوەیان بۆ کرا، بۆ چەند ڕۆژێک پێمان باش بوو بچێتەوە ماڵەوە، ناردمانەوە بەڵام دوای دوو یا سێ ڕۆژ بوو گەڕایەوە بە تەندروستییەکی خراپەوە! سییەکانی تووشی هەوکردن بووبوون چونکە قووتدانی باش نەبوو خواردن چووبووە سییەکانی. دیسان داخلی نەخۆشخانەمان کردەوە، نزیکەی ٦٠ ڕۆژێکی دیکە مایەوە، بەردەوام ئەوانەی لەسەرەوە باسم کرد هەمووی شەو و ڕۆژ لەلایەن خێزانەکەیەوە بۆ دەکرا! ئەم ئافرەتە بەستەزمانە زیاتر لە ١٢٠ ڕۆژی تێپەڕاند لەگەڵماندا!
من بە واجبی دەزانم ئەم پۆستە بکەم، بۆ؟ چونکە دەمەوێ هەموو جیهان بناسێنم بەم خێزانە، بەم کوڕ و کچە پاڵەوانانە! ئەگەر ئەو منداڵانەی نەبووایە سوێند بەخوا بە دەیان دکتۆری وەکو من و سەد قات لە من باشتر و دەیان نێرس ئەم ئافرەتە یەک مانگیش ڕەنگە نەژیابا، ئەگەر ئەو خێزانە نەبووایە یەک برینیشی ساڕێژ نەدەبوو. بۆچی یەک چرکە منداڵەکانی ماندوو بوون؟ یەک چرکە بێتاقەتی یا وەرزبوونیان بە دەموچاوەوە دەبینرا؟ هەرگیز! هەرگیز بۆ یەک ساتیش کۆڵیان نەدا، دەمگوت پێویستی بەو دەرمانەیە،. بەو فەحسەیە بەو ئامێرەیە، بە خێراترین شێوە ئەنجامیان دەدا!
بەیانیان کوڕەکەی (کاک دیدار، کە پێی دەڵێم دکتۆر دیدار چونکە بە قەد ئێمە شارەزا بوو) لەگەڵ خوشکەکەی، شەفتی ئێواران و شەوانیش دوو کوڕی دیکەی دەمانەوە لەگەڵ ئەم ئافرەتە.
بە من بێت پەیکەرێکیان لە ناو سەنتەری دڵ بۆ دروست دەکەم!
سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستی زۆر باشە و لە ماڵەوەیە و دەست وقاچەکانی دەجووڵینێ و گورچیلەکانی زۆر باشن و هەوکردنەکەی زۆر باش بووە! هەموومانیش دوعای بۆ دەکەین انشاءاللە..
ئینجا بڵێن چی؟ گوێتان لەمە بێت! ئەو ئافرەتە دایکی خۆیان نییە، زڕ دایکییانە! ئەم حەوت کوڕ و کچە لە ژنی دووهەمن!
د . زانا بابان

الغَيثُ و الرَّحمة
سەیری ئەو دڵۆپە ناسك و بریقەدارە زوڵاڵانەی ڪە لە گەنجینەی نادیاری میهرەبانی یەوە نێرراون و بەخشراون ، پڕن لە چەندین دیاریی خواوەندی میهرەبان و چەندەها ڪاروباری زۆریان پێ سپێراوە. تەنانەت دەڵێی میهرەبانیی بەخشراوی خواوەندن لەشێوەی ئەو دڵۆپە بارانە بەخوڕانەدا بەرجەستە بوون و لە گەنجینەی پەروەردگاری یەوە هەڵڕژاون.
هەر لەبەر ئەوەش بووە ڪە ناوی "الغيث" و "الرحمة" لە باران نراوە ..
الغيث: فریاگوزار ..
الرحمة : سۆز و میهرەبانی.
☀بەدیعوززەمان فەردی زەمان(سەعیدے نوورسے)
بینینەکانی #گەشتیارێک لاپەڕە ٤۰
#پەیامەکانی نوور

ئیمامی «عومەری کوڕی خەطاب »
(( ڕەزا و ڕەحمەتی خودای لێبـێ دەفەرموێت ))
عارەقخۆرەکان بەیەکەوە کۆدەکرێنەوەلەگەڵ
یەکتردا، ڕیباخـۆرەکـان کـــۆدەکرێنەوە لەگەڵ
یەکتردا زیناکەرەکان کـۆدەکـــرێنەوە لـەگــەڵ
یەکتردا، کــــــەواتە خــۆت ببینەوە لـەدونیادا
لەگەڵ کێ دەبیت بەدڵنیاییەوە لەقیامەتیشدا
لەگەڵ ئـەو چکــەسە دەبیت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
أخرجه: الحاكم(۳٦٦۲)وصححه علی شرط مسلم
ووافقه الذهبي،والطبري(التفسیر)(۲۲٤٦۰)وقــــال
الحافظ فـي(المطالب العالية)(۳۷۰٥):أخــــرجـــــه
أحمدبن منيع في مسنده
بسندصحيح وابن كثير(۳٦۷/٦)

بۆ ئەو بەڕێزانـەی بـە دوای خـەت جوانی دەگـەڕان بفەرموون :
ئەم سێ کتێبەی سەرەوە پێکهاتووە لە سێ قۆناغ دەتوانن سوودی لێ ببینن

سەبارەت بە " دابة الارض " ئەوا لە قورئاندا ئاماژەیەکی یەکجار پوختی بۆکراوە و گوفتارێکی یەکجار کورتیش بە زمانی حاڵی ئەو باسکراوە .
بەڵام ئێستا بەوێنەی مەسەلەکانی تر قەناعەتی تەواوەتی و زانیاریەکی دوور و درێژ و بێگومانم لەبارەوە نیە لەگەڵ ئەوەشدا "والله اعلم" دەتوانم بڵێم :
هەروەک خوای گەورە ئافاتی ئەسپێ و کوللەی بەسەر قەومی فیرعەوندا و باڵندەی ئەبابیلیشی بەسەر سوپاکەی ئەبرەهەدا زاڵ کرد کە هاتبون کەعبەی پیرۆز بڕوخێنن بەهەمان جۆر ئەوکەسانەی کە بە ویست و ملکەچی و زانین و ئاگاداریی خۆیان شوێن فیتنەی سوفیانی و دەجالەکان دەکەون و لە سەرپێچی و فەساد و ستەم و لە ڕێترازاندا ڕۆدەچن و بە هاندەری ئەو تیرۆر و ئاژاوەیەی کەیەئجوج و مەئجوج بڵاوی دەکەنەوە بۆ ناو کوفر و ئیلحاد و ناشکوری وەحشی گەری و غەدرکاری بەردەبنەوە ئەوانە لەبەر حیکمەتێکی پەروەردگارو بۆ هێنانەوەبەری ژیریان لە زەویەوە زیندەوەرێکیان بۆ دێتە دەرەوە کە زاڵ دەکرێ بەسەریاندا و بە تەواوەتە تەفروتونایان دەکات (ئەو "دابەیە" - " واللە و اعلم " جۆرە (نوع)ە نەک تاک فرد چونکە گەر " تاک "و یەکدانە زیندەوەری یەکجار گەورەبێت ئەوا ناگاتە هەموو کەسێک لە هەمووشوێنێکدا کەواتە جۆر و تیرەیەک ترسناکی زیندەوەرانە و لەوانەیە وەک ئەو مۆانەیە وابێت کە تەختەدار دەقرتێنێت و دەیخوات وەک ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەماژەی پێدەکات "إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُ" جا ئەم زیندەوەرەش بەوێنەی ئەو مۆرانەی تەختەیەیە کە ئێسکی مرۆڤ دەقرتێنێت ولە ناوەوە کلۆری دەکات و لە هەموو بەشەکانی جەستەی مرۆڤدا هەر لە دانەکانیەوە تا دەگاتە نینۆکەکانی جێی خۆی دەکاتەوە ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەو " دابە" یە لە بارەی ئیمانەوە دەخاتە گوفتار و ئاماژە دەکات کە ئیمانداران بە هۆی بەرەکەتی ئیمانەکەیان و دوورەپەرێزیان لە هەرزەیی و هەڵەخەرجی و ئیسراف بەدڕەوشتی ڕزگاریان دەبێت لێی.
"ربّنا لا تؤاخذنا إن نسينا أو أخطأنا"
"سبحانك لا علم لنا إلا ما علمتنا إنك أنت العليم الحكيم"
☀بەدیعوززەمان فەردی زەمان(سەعیدے نوورسے)
#پەیامەکانی_نوور
#تیشکەکان - لاپەڕە/۱٥۲