Telegram Web
ئەو بەشەی شەو، کاتێک ماڵئاوایی لە هاوڕێکانت دەکەیت، دەڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە، پێکەنینەکەت لەناکاو وشک دەبێت و هەموو ناخۆشی و دڵتەنگیەکەت دووبارە هەڵدەگیرسێتەوە، سەیرترین بەشی شەوە.
ڤان کوغ لە نامەیەکدا بۆ «تیۆ»ی برای دەڵێت:
“من چیتر بەرگە ناگرم تیۆ، بەرگەی قورسایی ژیان ناگرم. هەوڵ دەدەم لەبیری بکەم، هەوڵ دەدەم بە وێنەکێشان زیاتر لەبیربکەم بەڵام سوودی نییە.. ناتوانم بەهەڵستی هاوارەکانی ناو گوێچکەم بگرم، زۆر دەترسم ئازاری خۆم بدەم.”
دوای ئەوەی بەڵقیس لە كردەوەیەكی تیرۆرستی ئەكوژرێ نزار قەبانی بۆی ئەنوسێ :

ئەی یادەوەری بۆنخۆش ، ئەی جوانكیلەكەم ، شیعر دوای تۆ مەحاڵە ..
ئەمجارە بە زیندوویی تۆم ئەوێت نەک لە خەیاڵدا نەک بە دروستکراوی حەزەکەم بە ماندوویی بێی
لە کافێیەکی کۆندا بەرامبەرم دانیشیت نە پێبکەنیت بەو جۆرەی کە لە خەیاڵمدا ھەیە و نە نیگای عاشقانە لە چاوم بگریت کورسیەکەت بگۆڕیت لە پەنامدا دانیشیت سەری ماندووت لەسەر شانەکانم بنێی و لە جێگای خۆشم دەوێی بڵێی تۆم ون کردووە لە کوێی’
دەمەوێت دوبارە بکەومە خۆشەویستیەکی قوڵەوە لەگەڵ تۆ، هێندە قوڵ لە کانگای ڕۆحمەوە سەرچاوە بگرێت، نامەوێت قودرەتی هیچ شتێک ئێمە لە یەکتر دووربخاتەوە، بەڵام لێرە دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە، تۆم هێندە شاردەوە لە ڕۆحما ئێستا بە هەموو گیانمەوە تەنانەت ڕۆشتنیشمەوە دیاریت، دووریت و بیرکردنت هێندە ماندوویان کردم دەترسم گەر بشتبینم ماندوێتیم دەرنەچێت، لە ماندوێتیا بێدەنگی سەریدا لە لێوم و ڕێگا نادات باسی ئەم ئیشتاقە پڕ بەسۆیەت بۆ بکەم، من و تۆ هاوشێوەی منداڵانی گەرەک لە چاوشارکێداین جیاوازی ئەوان و ئێمە ئەوەیە ئەوان لە دوای گەڕان یەکدی دەدۆزنەوە کەچی ئێمە یەک هەواش هەڵبمژین هەر بەدوای یەکدا وێڵین وەها یەکمان لێ وونبووە، ترسم هەیە لە خۆشما بگەڕێم بۆت هەر نەتدۆزمەوە، ئەی تۆ چی؟! ناترسیت وەها بێباک بم ئیتر لە مەراقدا ئاوڕ بۆ هیچ کاروانێک و ڕێبوارێک نەدەمەوە؟ هەر یەکجار دڵنیابم لەوەی کە ئیدی ئەم دییە ماندووەی من ئەو سیما مانگ ئاسایەت نابینێت، دەبێ ڕێگا چارەیەکی تر بدۆزمەوە ئەمجارە بە چاوی ڕووخسار ناا، بە چاوی ڕۆحە ژاکاوەکەم بۆ ڕۆحە هەڵاتووەکەت دەگەڕێم.

| مــاری
پیر بوون کاتێک ترسناک دەبێت
دوای شێست حەفتا ساڵ هێشتا
جێگای ئەو لە ناو دڵت دا چۆڵە ...
لە کاتێک دا لای کەسێکی تر پیر بووە.
کاتێک کە نیگەرانییەکە ئەوەندە زۆر دەبێت تەنانەت ناتوانیت بیری ئەو کەسەش بکەیت کە شەوانێکی زۆر لەبەر بیرکرنەوە زۆرەکانت لەو، نەتوانیوە بچیتە سەر تەختی خەو، دەبێت ددان بنێیت کە لە دۆخێکی سەخت و مەترسیداردا دەژیت.
مرۆڤ کاتێ تەنیا دەبێت دەتوانێ دڵخۆشبێت، بەڵام مرۆڤ کاتێک هەست بە تەنیایی دەکات هەرگیز ناتوانێ دڵخۆشبێت، هەستکردن بە تەنیایی واتا لەو کاتەی دەوروپشتت قەرەباڵغە ناتەوێ گوێ بۆ کەس بگری، قسە بۆ کەس بکەیت ،کەس ببینیت، چیتر توانای ڕونکردنەوەت نامێنێ، مرۆڤە بەهێزەکەی بە هیچ ناگریا چاوەکانی بێ ویستی خۆی پڕدەبن لە فرمێسک،دەمەوێ پێتان بڵێم هەرچەند تەنیا دەبیت تەنیابە، بەڵام هەرگیز هەستی پێ مەکە.
شانازی به‌ خۆته‌وه‌ بكه‌ سه‌خترین كاته‌كانت تێپه‌رانت
له‌ كاتێكدا هه‌موویان وایان ده‌زانی كه‌ باشی...!
ئەوە چەندین ساڵە، ناتوانم کەسم خۆشبوێت. لەو خراپتر، ناتوانم ڕقم لە کەسیش بێت. ئەم جۆرە بێ هەستیە، ئەم جۆرە خاڵێتیە، زۆر وەڕەسکەرە. کە بیری لێدەکەمەوە؛ هەمووی ئەوەی هەمبوو، بەهەڵە بەخشیومە. هەم ڕق بەهەڵە، هەم خۆشەویستی بەهەڵە. کە دەڕوانم، تێدەگەم تەواوی قۆناغەکانی ژیانم بەهەڵە چومەتە پێشەوە وە ئەمە کەمێک مایەی ئازارە بۆم.
دوای ئەوەی هەمووشتێک لەدەست دەدەیت و دەگەی بەخاڵی کۆتایی دەڕۆیت لەپێش ئاوێنەیەکدا بەقوڵی سەیری خۆت دەکەیت و هێدی هێدی وەک سەرەتای ئیشپێکردنی مۆلیدەیەکی بچوک پێکەنینەکان لەسەر لێوت نەتر دەدەی لەناو ئەم پێکەنینە ساختانەشدا گریانێک دروست ئەبێت کە تا سنوری مەرگ ئەتبات بەجۆرێک دەتخاتە نێو دۆخێکەوە نازانی چی بکەیت مردنێک دەمری دەکرێت لەمێژوی خانەوادەکەتا هەرچی نائومێدی دنیا هەیە کەوتبنە سەر ڕوخسارت ئیدی ئەوساتەی تۆ خاڵی کۆتایی دائەنێی لەو ساتە بەدواوە ژیانت تێک و پێک دەچێ و بەئەستەم دەبیەوە مرۆڤەکەی پێشوو تەنها چاوەڕێ ئەکەیت شتی خراپتر و خراپتر ڕوبدات تەنها دەوەستی بزانی دەگەیت بەکوێ لەساتێک بەدواوە تۆ ئیتر نابیتەوە بە مرۆڤەکەی جاران وە ئەوکاتەش ئەوە ڕویدا تۆ ئیتر خۆت وەک زیادە دێتە پێش چاو بەجۆرێک وائەزانی تەنیا شوێنت لەم گەردونە پێ پڕکراوەتەوە.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆشمدەوێیت..
بە ھەموو ھەوڵەکانتەوە ئەگەر بێ ئەنجامیش بن، بە ھەموو ھەڵەکانتەوە .
خۆشمدەوێیت
..
ئەو کاتانەی بەرگەی سەختیەکان دەگریت , و خۆت بەتەنھا بەرگری لە بەشە ناشرینەکەی عەشق دەکەیت ، ڕەنگی پێدەدەیت 🖤!
بەڵێن بێت لێتی بکولێنمەوە
ئەو برینەی خۆم بۆم تیمار کردی
من هەستی دەربڕینم لەدەست داوە، نازانم بەتەواوی ئەوەی لە ناخمدایە دەریبڕم، هەمیشە هەست ئەکەم ئەوەی لەدڵمە زیاترە لەوەی لە چەند دێڕێک کۆیبکەمەوە.
چوونکە بەڕاستی « ئەم ئازارە زیاترە لە ئازارێک »


....
ڕۆژێک کەسێک دێت کە منی لەپێناو خۆم بوێت،
لە بارودۆخم تێبگات و هەلی نازکردنم پێ بدات،
یەکێک کە من بۆی وەک ئەوانی تر نەبم،
ئیمۆجی دڵەکانی، زەردەخەنەی، گیانم وتنەکانی،
تەنانەت تووڕەبوونیشی موڵکی گشتی نەبێت.
من چاوەڕوانی کەسێکم کە هەموو کەس
لە حەسرەتی چاوەکانیدا بسووتێن،
منیش هەر کاتێک بمەوێت ماچی بکەم.
دەزانی گومانم نییە ڕۆژێک کەسێک دێت کە
قەدەغەکراوی هەموو کەسێکە و حەڵاڵترینی منە،
یەکێک کە بۆ هەمووان مەغرور و سارد بێت
وە بۆ منیش میهرەبانترین و عاشقترین،
کەسێک کە بیری لەلای منداڵە لەدایک نەبووەکەمان
بێت و ناوی بۆ هەڵبژێرێت و باسی داهاتووی بکات،
بڵێت با ببێت بەپزیشک تا چارەسەری شێرپەنجە بکات،
منیش بڵێم نا با ببێتە شاعیر لە هەستی خەڵک تێبگات،
وە هەر گفتوگۆ بکەین و لە کۆتاییدا بڵێین؛
«ئەسڵەن بە ئێمە چی، هەرچییەک کە خۆی بیەوێت»
ڕۆژێک کەسێک دێت کە دەبێت بە هی من،
کەسێک کە کاتێک وتی؛
«کەمێک سەرقاڵم دوای تەلەفۆنت بۆ دەکەم»
ئاسوودبم و دڵم نەچێت بۆ هەزار شوێن،
وە دڵنیام ڕۆژێک کەسێک دێت لێمان تێبگات
تەنها کەمێک ئارام بگرن.
پێم وابوو چەند ڕۆژێکی سەخت دەبێت و تێدەپەڕێت
بەڵام چەند ساڵە ئێستاش یادی ئەو ئازارانە دەکەمەوە
کە ڕەنگە بۆ دە ساڵی داهاتووش نەتوانم لەبیری بکەم،
بڕوابکەن تێناپەڕێت ئەم ڕۆژە سەختانە تێناپەڕێت،
مرۆڤ کاتێک لە بەروارێک دەمرێت ئیتر لەوێوە
ژیانی دەوەستێت، ئیتر کات با هەر تێپەڕێت.
لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ إِلا بِاللَّه

هیچ هەوڵ و تێڪۆشانێڪ و گۆڕانڪارییەڪ نییە تەنها ئەوە نەبێ ڪەلەلایەن پەروەردگارەوەیە🤍
+ بیر لە چی دەکەیتەوە ئەزیزم ؟
- ھەموو شتێک جگە لە تۆ.
باران دەبارێت ،
پەنجەرەکەت بکەرەوە و
لە هەوای ئەو بارانە چێژ وەربگرە
خۆش بەختانە باران موڵکی باوکی کەس نییە.

| حسین پناهی
لە ڕۆژی لەدایکبوونم نەبوویت ..
باران باری و نەبوویت ..
ئەو شەوەی حاڵم خراپ بوو نەبوویت ..
ئەو ڕۆژەی پێویستم بە یارمەتی بوو نەبوویت ..
ئێستاش چاکەیەکم لەگەڵ بکە و
هیچ کاتێک مەیە ، ئیتر هیچ کاتێک مەبە !
2025/04/07 17:48:50
Back to Top
HTML Embed Code: