Telegram Web
••🌸🌱|

❞گوناهەکان بەردەوام دەبنە هۆی هەڵگیرانی یەک لەدوای یەکی نیعمەتەکان، تا وای لێدێت هیچ نیعمەتێکی نامێنێت.❝

◆ئیمام ابن القیم الجوزي’ڕەحمەتی الله’ـی لێبێت’
◆طریق المهجرتین
الكلام بالخير أفضل من السكوت، والسكوت خير من الكلام باللغو والباطل، والجليس الصالح خير من الوحدة، والوحدة خير من جليس السوء".

واته:
قسەکردن بە قسەی چاك باشترە لە بێ دەنگ بوون، وە بێ دەنـــگ بــوونیش بـــاشترە لــە قسەی بێ مــــانـــاو خراپ،
وە هاوڕێی چاك باشترە لە تەنیایی، وە تەنیایش باشترە لە هاوڕێی خراپ .
#وشەکان

-
مقامُكَ حيثُ أقمتَ نفسَك؛ لا حَيثُ أقامَك النَّاس، فالنَّاسُ لا تَعدِل ولا تزِن.

پێگەی تۆ ئەوەیە کە خۆت بۆخۆتت داناوە؛ نەک ئەوەبێت کە خەڵکی بۆت دابنێت، لەبەرئەوەی خەڵکی دادپەروەری ناکەن و ناپێون.

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن 🌴
Forwarded from بەھەشتی فیردەوس (دایکی عبداللە)
خوای گەورە ڕەحم بکات بەو کچەی/ئافرەتەی کە تێگەیشت لەخراپی کۆڕی ژنان، جا دووری گرت لێیان و گوێی نەدایە قسە بێ مانا و پووچەکانیان.

خوای گەورە ڕەحم بکات بەو کچەی/ئافرەتەی کە زانی گرفتەکانی ژنان لە غەیبەت، گواستنەوەی قسە و ووتی و ووتی و ، جا لێیان دوور کەوتەوە وەک دوورکەوتنەوەی ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاوا.

خوای گەورە ڕەحم بکات بەو کچەی کە سەرقاڵی خۆی بوو و خەریکی شتە بەسوودەکان بوو لە شارەزایی ئایین و ئەحکامە شەرعیەکان و زانست و کردەوەپێکردن، و گەیشتە ئەو ئاستەی ناسینی بەهای خۆی​​​​​​​​​​​​.


رحم الله فتاة أدركت خبث مجالس النساء فاعتزلتها ولم تفقه من أحاديثهن التافهة شيئا

ورحم الله فتاة أدركت مشكلات النساء من غيبة ونقل الكلام وقيل وقال فابتعدت عنها ابتعاد المشرق عن المغرب

رحم الله فتاة انشغلت بنفسها وأشغلتها بالنافع المفيد من دين وأحكام وعِلم وعمل وعرفت قدر نفسها.

✍🏻 دایکی عبداللە.

@ba8y_firdaws
تنبه (کوردي ـ عربي)

⚠️ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری مۆنتاج ده‌كه‌ن ⚠️

📌 زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاری مۆنتاجی دینی ده‌كه‌ن هه‌ڵده‌ستن به‌ دانانی فیدیۆ و وێنه‌ی دارستان و ئاگر و سوتان له‌سه‌ر ئه‌و ئایاتانه‌ی كه‌ باسی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌كرێت، ئه‌م كاره‌ش زانایان ڕێگری لێ ده‌كه‌ن و دروست نیه‌ وێنه‌ و فیدیۆی ئاگر و سوتان و دارستان بخرێته‌ سه‌ر ئایاته‌كانی كه‌ باس له‌ به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌كرێت.

پرسیارێك ئاراسته‌ی شێخ صالح الفوزان -خوای گه‌وره‌ بیپارێزێت - ده‌كرێت:

❫ پرســـ↶یـار :
فضيلة الشّيخ وفّقكم الله يقول: ذكرتم حفظكم الله ما يتعلق بالتّصوير ، هل يجوز تصوير بعض الصُّور عن يوم القيامة ؟

واته‌: خوای گه‌وره‌ بتانپارێزێت باسی ئه‌وه‌تان كرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ته‌صویر كردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئایا دروسته هه‌ندێك وێنه‌ وا نیشان بدرێت له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ؟ - واته‌ هه‌ندێك وێنه‌ له‌سه‌ر باسی قیامه‌ت داده‌نێن  وا نیشانی ده‌ده‌ن كه‌  قیامه‌ت به‌مشێوه‌یه‌-.


📝❫ وه‌ڵــ↶ـام :
لا لا، هذا شيء يفعله بعض الشّباب من باب الدّعوة إلى الله: يقولون، يُصَّوِرون النّار ويُصَّوِرون الجنّة ويُصَّوِرون الأنهار؛ هذا ما يجوز هذا من عِلم الغيب الّذي لا يعلمه إلاّ الله سبحانه وتعالى، فلا يجوز هذا العبث، نعم.
والدّعوة إلى الله ليست بهذه الطريقة، الدّعوة إلى الله بالكتاب والسُّنّة: التّرغيب والتّرهيب والبيان نعم ، يحفرون قبر ويقولون هذا للدّعوة إلى الله والتّذكير، ذكِّروا بالقرآن يا أخي
"فذكِّر بالقرآن من يخاف وعيد" [ ق: 45]،

الّذي ما يتذكّر بالقرآن ما هو بمتذكِّر بحفرة تحفرها له، هذا من التكلّف الّذي ما أنزل الله به من سلطان، نعم . ❝


واته‌: نه‌خێر، نه‌خێر ، هه‌ندێك له‌ گه‌نجان ئه‌م شته‌ ده‌كه‌ن له‌ بابی ده‌عوه‌ كردنه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌: ده‌ڵێن: ئاگر و به‌هه‌شت و ڕووبار نیشان ده‌ده‌ن و ته‌صویر ده‌كه‌ن؛ ئه‌مه‌ش دروست نیه‌؛ چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ عیلمی غه‌یبه‌ و كه‌س نایزانێت ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێت، ئه‌مه‌ دروست نیه‌، به‌ڵێ.
وه‌ ده‌عوه‌ كردن بۆ لای خوای گه‌وره‌ به‌م ڕێگایه‌ ناكرێت، ده‌عوه‌ كردن بۆ لای خوای گه‌وره‌ به‌ قورئان و سوننه‌ت ده‌كرێت: به‌ هاندان و ترساندن و ڕوون كردنه‌وه‌ ده‌كرێت، به‌ڵێ .
یان قه‌برێك هه‌ڵده‌كه‌نن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ بۆ ده‌عوه‌ كردنه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ و بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، براكه‌م قورئانیان به‌بیربهێننه‌وه‌ { فذكِّر بالقرآن من يخاف وعيد}[ ق: 45].

ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ قورئاندا یادی نێته‌وه‌، هه‌رگیز به‌ هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ مردن و قیامه‌تی نایه‌ته‌وه‌ یاد، ئه‌مه‌ له‌ خۆ سپاردنێكه‌ و خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ری دا نه‌به‌زاندووه‌، به‌ڵێ.
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن 🌴
هەنـدێ شتی باش بوونیان هەیە، بەڵام بەشی تۆی تێدا نییە.
هەندێ کەسی باش هەن، بەڵام قیسمەتی تۆ نین...
هەندێ شوێنی فراوان هەیە، بەڵام جێگای تۆی تێدا نابێتەوە.
لەم ژیانـەدا هەر یەکێک لە ئێمە لە کۆمەڵێک شت بێ بەشە،
بـە ئەدەب بـە .!
سووپاس گوزاربە ..
-
«الكُتُب غِذاء للرُوح كالطَّعام،والشّراب للبَدن».

کتێب خواردنە بۆ ڕۆح هەروەکو خواردن و خواردنەوە بۆ جەستە. 

• الشّيخ ابن عُثِيمين -رَحِمه الله-.
• كتاب العِلم/ص ٨٠.
گەیشتن بەبەهەشت لەڕێگای علمەوە...


«من التَمس العِلم ليهتدي بهِ زاده الله هُدى وعُلومًا نافعة تُوجِب له أعمالًا صَالحة وكلُّ هذِه طرُق موصِلة إلى الجَنّة».

📚

هەرکەسێک داوای علم بکات بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستی خۆی پێ ببینێتەوە، ئەوا خودای گەورە زیاتر ڕێنیشاندەری دەبێت و علمی بەسوودی دەداتێ بۆ ئەوەی کردەوەی چاکە بکات، هەموو ئەم ڕێگایانەش دەتگەیەنێت بەرەو بەهەشت.

📚ابــن رجب ـ رحمه الله ـ
#شەونوێژ

قال الأوزاعي عليه رحمة الله: من أطال قيام الليل هون الله عليه وقوف يوم القيامة

ئەوزاعی ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
هەرکەسێک زۆر درێژە بەشەونوێژ بدات، خوای گەورە ڕاوەستانی لە ڕۆژی قیامەت بۆ ئاسان دەکات.

[📚سير أعلام النبلاء ١١٩/٥]
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
#ڕووی_ڕاستەقینە_دیارە👇

سُئلَ عبدُ اللهِ بن سلامٍ عن سببِ إسلامِهِ فقال: تأمَّلتُ وجهَ النبيِّ ﷺ فأيقنتُ أنَّهُ ليس بوجهٍ كذَّاب.

🍃🌷- رواه أحمد.

پرسیارکرا لە عەبدوڵڵای کوڕی سەلام ـ ڕەزای خودای گەورەی لێبێت ـ سەبارەت بە هۆکاری موسڵمانبونی، لەوڵامدا فەرمووی: تەماشای ڕووی پێغەرم کرد ﷺ دڵنیابوومەوە لەوەی ئەو ڕووە بەڕووی کەسی درۆزن ناچێت.

#رواه_ٲحمد🍃🌷
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
قيـل لأحـدِ السّلـف : مـا نـراك تعيـبُ
أحـدًا ! .

فقـال : لسـتُ عـن نفسـي راضيًـا، حتَّـىٰ أتفـرّغ لـذمِّ النّـاس


بەیەکێک لەپێشینان وترا: چییە نابینین هیچ کەس عەیبدار بکەیت!

لەوڵامدا فەرمووی: من لەنەفسی خۆم ڕازی نیم، تــا بچم خۆم بەزەمی خەڵکیەوە سەرقاڵ بکەم.

#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
اللهمَّ صلِّ على محمَد وعلى آل محمَّد، كما صليتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنَّك حميدٌ مجيد. اللهمَّ بارِك على محمَّد وعلى آل محمَّد، كما باركتَ على إبراهيم وعلى آل إبراهيم،، إنَّك حميدٌ مجيد.🖤
الربيع ـی کوڕی سلیمان دەڵێت :

گوێم لە شافعی بوو دەیفەرموو ، هاوڕێیەتی کەسی بێ شەرم ، شەرمەزاریە لە قیامەت دا.

📚/الإبانة الكبرى لإبن بطة العُكْبَرِّيّ (١٧٣/١).
شێخ موحەممەد هادی زوبعی ـ خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

ئەگەر علمی ئیبن تەیمیەت پێ بێت و ڕەوشتت نەبێت، ئەوا تۆ ڕێگری لەپێش ڕێگای بانگەوازی سەلەفیەت.

📚المصدر: قراءة في كتاب الاجوبة المفيدة للشیخ الفوزان.
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
Forwarded from 🌹قنــاة داعية مسلـمة🌹 (الٲَثَـــــــريَة)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوای گەورە گەورە ساغ و سەلامەتت بکات شێخ و مامۆستام.

لە تێگەیشتەیی مرۆڤ

کەسی باوەڕدار تێگەیشتەیی تێدایە لە ڕۆشتنیدا، وەک هەندێک لە پێشینان وتەیەکی جوانیان فەرمووە:

تێگەیشتەیی مرۆڤ لە خواردن و خواردنەوە و ڕۆشتنی دیارە ...

تێگەیشتەیی هەیە لە ڕۆشتنیدا هەنگاوەکانی نانێت هەروا! بەڵکو تەماشا دەکات چۆن هەنگاو بنێت پاشان دەجوڵێت، پێش ئەوەی هەنگاو بنێت سەیری هەنگاوەکەی دەکات! ئایە ئەو هەنگاوەی ناویەتی چاکە یان خراپە، ئەگەر بۆ چاکە بوو دەجوڵێت، وە ئەگەر خراپ بوو خۆی دەگرێت لە ڕۆشتن و ناڕوات بۆ خراپەکە.


لەوەفای قوتابی بەرامبەر مامۆستاکەی ئەوەیە علمەکەی بڵاوبکاتەوە.
#قناة_داعية_مسلمة
ئامۆژگاری بۆ نەخۆشەکان...
[ تَنَاسىٰ وتجاهل المرض؛ تشفى بإذن الله ]

العلّامة ابن عثيمين رحمه الله

نەخۆشیەکەت لەبیربکەو پشگوێی بخە، چاک دەبیتەوە بە ئیزنی خوای گەورە.
#پاداشتێک_بۆدوای_مردن
2024/12/22 00:36:11
Back to Top
HTML Embed Code: