Telegram Web
"پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
لوتی ئەوکەسە بچێت بە خۆڵدا (خەسارەت مەند بێت) کە ئەگاتە مانگی ڕەمەزان و لێخۆشبونی خوا بەدەست ناهێنێت و بەسەریا تێ ئەپەڕێت "

مانگی ڕەمەزان وەک تاوە بارانێکی بەخوڕە لە ڕەحمەتی پەروەردگار..

أَللّٰهُمَّ سَلِّمْنِیْ من رَمَضَانَ، وَسَلِّمْ رَمَضَانَ لِیْ، وَتَسَلَّمْهُ مِنِّیْ مُتَقَبَّلاً.
📚

قَالَ إِبْنُ الْعُثَيْمِين ـ رَحِمَهُ اللهُ ـ  :

  إِجْعَلْ نَفْسَكَ دَائِمًا فِيٰ تَفَاؤُل،
وَ الَّذِيٰ يُرِيدُهُ اللهُ سَيَكُونُ

بەردەوام بۆخۆت گەشبینبە، ئەوەی ویستی خوای گەورەی لەسەربێت بۆت دەبێت.

📚شَرْحُ رِيَاضِ الصَّالِحِينَ ٨٧/٤.

#پاداشتێک_بۆ_دوای_مردن
قال شيخ الاسلام ابن تيمية - رحمه الله -

《 تصفيد الشياطين إذا دخل شهر ‌رمضان، إنما هو للمسلمين الذين يصومونه ، ‏لا الكفار الذين لا يرون له حرمة》.

ــــــــــــــــــــــــــــ

شێخی ئیسلام ئیبن و تەیمییە ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:

بەستنەوەی شەیتانەکان لەکاتی هاتنی مانگی ڕەمەزان، لەڕاستیدا ئەوە بۆ باوەڕدارەکانە کە تێیدا بەڕۆژوو دەبن، نەک بۆ بێ باوەڕەکان کە ڕێزو حورمەتی نازانن.
📚انظر : |[ الفتاوى (٢٤٢/٥) ]|
#پاداشتێک_بۆ_دوای_مردن
#فەرموودە #زیکر

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ـ رضی الله عنه ـ قَالَ: قَـالَ النَّبِـيُّ ـ صلی الله علیه وسلم ـ:

"" كَلِمَتَانِ خَفِيفَتَانِ علَى اللِّسَانِ،
ثَقِيلَتَانِ في المِيزَانِ، حَبِيبَتَانِ إلى الرَّحْمَنِ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللهِ العَظِيم
""

"" دوو وشە هەن سوک و ئاسانن لەسەرزمان، قورس و سەنگینن لەسەر پێوان، خوشەویستن لەخودای گەورە بەبەزەیی: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَانَ اللهِ العَظِيم "".

📚 رَوَاهُ البخاريُّ.
#پاداشتێک_بۆ_دوای_مردن
سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العظیم
| نزیکترین کەس لە پێغەمبەری خوا ﷺ |

قال رسول الله «صلی الله علیە وسلم» ː

«ٲولَـی الـنَّـاسِ بِـي یَـوم الـقِـیَـامَـةِ ٲَكثَـرُهُـم
عَـلَـي صَـلَـاة»

[ صحیح الترغیب 1668 ]

«نزیکتـریـن کەس لە منـەوە لـە ڕۆژی دوایـدا
ئـەوانـەن کـە زۆر صـڵاواتـم لـەسـەر ئـەدەن».

«اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّـدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَـمَّـدٍ»
«اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّـدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَـمَّـدٍ»
«اللَّهُـمَّ صَـلِّ عَلَى مُحَـمَّـدٍ وَعَـلَى آلِ مُحَـمَّـدٍ»
پرسیار: کەسێک لەم مانگەدا خەتمی زۆر بکات یان خەتمی کەم و تێگەیشتن لێی ، کامیان باشترە؟

وەڵام: ئەگەر کەسێک ئەهلی قورئانە و بەردەوام دەیخوێنێت بە درێژایی ساڵ، ئەوە پێی دەڵێم: ڕەمەزان مانگی قورئان و مانگی خەتمی زۆرە. پێشینان هەیانە سی و هەیانە شەست و هەیانە لەو بەینە و هەیانە کەمتر خەتمی کردووە و لە رەمەزاندا کەمتر لە سێ رۆژ درووستە بۆ خەتمە!

قورئان خوێندنیش چەندین جۆری هەیە، بۆ چەندین ئامانج، جۆرێکی خوێندنی خێرایە بۆ دەستکەوتنی ئەجرەکە.

بەڵام کەسێک تەنها لە ڕەمەزاندا بۆی دەڕەخسێت قورئان بخوێنێت ، مانگەکانی تر زۆر کەمتەرخەمە تێیدا، ئەوسا پێیدەڵێین: نا ، ڕەمەزان تەرخان بکە بۆ تێگەیشتن لە مانا و مەبەستەکانی قورئان.

فەهمەکە تێگەیشتن لە ئایەتەکان، سوودی زیاترە بۆت إن شاء الله وەک لەوەی تەرخانی بکەیت بۆ خەتمی زۆر.
والله أعلم

وەڵامەکانی مامۆستا علی خان
بۆ پرسە ڕەمەزانییەکان
#دوعا

كان ابنُ عمر إذا أفطَرَ يقولُ: اللهم يا واسع المغفرة اغفر لي.

ئیبن و عومەر ـ ڕەزای خودای گەورەی لێبێت ـ بەربانگی بکردبایەتەوە، دەیفەرموو: ئەی پەروەردگارا ئەی خاوەن لێبوردەیەکی زۆر لێم خۆشبە.

- لطائف المعارف لابن رجب.


#پاداشتێک_بۆ_دوای_مردن
Forwarded from 🌾ڕێـگای 🦋بــەهـــەشــــت🌾 (اللهم قلباً یلیق بلقائک)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ماموستا_محمد_مەلافایەق_شارەزووری


کۆتا قسەکانی ( ئبن تیمیە ) لە ئاخیری تەمەنیا .🍃
﴿ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ )

مانگی ڕەمەزان، کاتی دابەزینی ئەو ڕووناکییەیە کە قورئانە. لەم مانگەدا وشەکانی خودا هاتنە خوارەوە بۆ ڕێنمایی دڵەکانمان.
با قورئان لەم مانگە پیرۆزەدا ببێتە چرای ڕێگامان و سەرچاوەی هیدایەتمان
2025/03/12 03:37:50
Back to Top
HTML Embed Code: