Telegram Web
‍ ‍ ساڵانێکی زۆرە
لە نیشتمانی من دا
هەموو ڕۆژێ
لاوەکانم
دەبنە قوربانی
بۆ گەل و خاکیان
بەڵام
تا ئەو ڕۆژەی
کۆرپە چاوگەشەکانی
نیشتمانم 
فرمێسکیان
لەچاو بێتە خوار
جێژنە ناکەم


         موەفەق ئیبڕاهیمی
                  ؛سەربەرز؛
https://www.tgoop.com/awiin
ئێوارەیێڪ
دڵ پڕحەزین
من و یادے تۆ و وێنەڪەت
لەسەر ڪێلی مەزارت
هەرچےمۆمە
ئەمشەوو
دایدەگیرسێنم
بەڵڪوو پەپوولەے ڕووحت
بۆ ساتێڪیش بێ
بێتە سەردانم



موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛
https://www.tgoop.com/awiin
هەر تۆے
لە ئەڵبۆمے بیرەوەرێڪانم دا
هەموو
وێنەڪانت
نەخشاندووە
دڵم
دەریایێڪے مەند بوو
ڪە هاتے
ئێستا
لە ڕووبارے چاوڪانما
هەر گێژ دەخۆم
بۆ جارێڪے تر
دەستم بگرە
گەرماے لەشت ببەخشە پێم
من لەمێژە
سەرمابردووے
زستانے بێ مەیلے تۆم



؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
؛سەربەرز؛

https://www.tgoop.com/awiin
هەر تۆے
لە ئەڵبۆمے بیرەوەرێڪانمدا
  هەموو
وێنەڪانت
نەخشاندووە
دڵم
دەریایێڪے مەند بوو
ڪە هاتے
ئێستا
لە ڕووبارے چاوڪانما
هەر گێژ دەخۆم
بۆ جارێڪے تر
دەستم بگرە
گەرماے لەشت ببەخشە پێم
من لەمێژە
سەرمابردووے
زستانے بێ مەیلے تۆم



    ؛موەفەق ئیبڕاهیمے؛
        ؛سەربەرز؛

https://www.tgoop.com/awiin
ئەوکاتە‌ی کەبیرت دەکەم
کاتێک کە بۆتۆ دەنووسم
قەڵەم لە دەستەکانمدا
دەبێتە چەپکێک گوڵی سوور
کاتێک کە نێوت دەنووسم
لاپەڕەکان لە ژێر دەستم
سەرسام دەبن
ئاوی دەریا لەوێ ڕا هەڵدەقووڵێت
پەلەوەرە باڵ سپییەکان
لە ژورسەری هەڵدەفرن
کاتێک کە لە سەر تۆ دەنووسم
بەڕێژنە باران دەبارێ
گوڵی بەهار چرۆدەکەن
پەپوولە ڕەنگاوڕەنگەکان 
باڵ دەگرن
کاتێک نووسراوەکان دەدڕێنم
لێنووسە دڕاوەکانم دەبنە
له‌تێک لە ئاوێنەی زێو
فێرم‌ که
چۆن بۆ تۆ بنووسم
یان چۆن لە بیرت کەم

#کەژاڵ_شێرزاد
31/04/1403

http://www.tgoop.com/kezhalsherzad
دڵ به‌ عیشقی چوونه‌وه‌ی شاری مهاباد لێده‌دا
بۆ زیاره‌ت کردنه‌وه‌ی پێته‌ختی ئازاد لێده‌دا

سینه‌یی داشامه‌جید قازی له‌ باوه‌ش گرتووه‌
بۆ مه‌زاری پێشه‌واکانی ،نه‌وه‌ی ماد لێده‌دا

ده‌نگی دڵ تێکه‌ڵ،به‌ تیشه‌ تیشه‌کانی فه‌قره‌قا
قه‌لبی شیرینه‌ له‌وێ،بۆ یادی فه‌رهاد لێده‌دا

خۆ خه‌زایی و تاقه‌دار و قوڵقوڵاغیش سێ به‌ سێ
وا دڵیان هه‌ر وا له‌ ژێر پێی زوڵم و بێداد لێده‌دا

نه‌ک به‌ ته‌نیا من،دڵی باغی مکاییل ،هه‌رده‌مێ
بۆ قه‌د و باڵای کچان و خه‌ڵفی شمشاد لێده‌دا

وا مه‌لاجامی،له‌ شوێن بلوێره‌که‌ی قاله‌ مه‌ڕه‌
فیته‌ فیتێتی،دڵی بۆ سه‌روی به‌ر باد لێده‌دا

ئاوی ساردی کانیاوت ؛ شیری دایکی نیشتمان
فرچکی پێگرت ،دڵم،وه‌ک قه‌لبی نه‌وزاد لێده‌دا

هێمنت په‌روه‌رده‌ کرد و هه‌ر هه‌ژاریش چه‌شنی ئه‌و
دڵ به‌ یادی شێعره‌کانی جووتێ هه‌مزاد لێده‌دا

چوار چراکه‌ت خۆی نییشانه‌ی چوار دڵی ڕووناکی کورد
ئێسته‌که‌ش کۆماری کورد له‌و شوێنه‌ فریاد لێده‌دا

خاڵه‌ عه‌زمی دیتنه‌وه‌ی شاری مهابادی هه‌یه‌
بۆیه‌ مۆسیقای دڵی ،ئه‌وشۆکه‌ زۆر شاد لێده‌دا

خاڵه‌ قازی
https://www.tgoop.com/awiin
نەک بە تەنها تیری غەمزەت جەرگمی کون کردووە
تیغی ئەبرۆت جەرگ و دڵمی ئەنجن‌ئەنجن کردووە

با سەریشم دابنێم مومکین نییە دەست هەڵگرم
خوا منی بۆ ماچی ئەو لێوانە نەوسن کردووە

هیچ ئەسەر ناکا لە تۆ فەریاد و هاوارم یەقین
خوا دڵی تۆی یا لە پۆڵا یا لە ئاسن کردووە

دەرد و جەور و خەم هەمووی بۆ پیاوە، ئوستادی ئەزەل
دائیمە هەر خێر و خۆشی و شادی بۆ ژن کردووە

زەحمەتە ناکرێتەوە هەرگیز گرێی بەختم بە کەس
دەستی حەق ئەم ڕشتەیەی یەکسەر گرێچن کردووە

کەس لە جەمعی زیو و زێڕ خێری نەدیوە چاوەکەم
زۆر دەسی پاک و بە نوێژی پیس و چڵکن کردووە

یاری بێڕەحمم کەمالی دەردی دووری و جەوری خۆی
یەک کەڕەت وەقفی دڵی سەودازەدەی من کردووە

عەلی باپیر ئاغای
    ناســــــراو بە "مامۆستا کەمالی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌https://www.tgoop.com/awiin
پەنجەرەیێک
کە بەرەو ماڵی
جەنابی یار نەکرێتەوە

ده‌بێ بەر لە
هەموو دیوارەکان
بە قوڕ بگیرێت..!

جەهان عەلیزادە

https://www.tgoop.com/awiin
"دیاری"

ده‌زانم کاتێ بمرم قوڕ ده‌پێــــوی 
ده‌بێته‌ هاوده‌مت ناڵه‌و په‌شـێوی
ده‌بارێنی له‌سه‌ر خاکم له‌ چــــــــــاوان 
هه‌تا وه‌ی دێی که‌ تۆش بمری له‌ تاوان
به‌ تانجی گوڵ ده‌ڕازێـــنێوه‌ خـــــــاکم    
ده‌ کاتێکا نـــــــــــــــه‌ماوم کاکی کـاکم
به‌ چاوانێ که‌ خوێنیان تێـــچزاوه‌  
له‌ ماڵێکا که‌ نامـــــۆی تێخـــــزاوه‌
ده‌ناڵێنی ده‌ڵێی هه‌یـــهات ڕۆیـی      
له‌به‌ر چاوم بڕا دیــــداری خۆیی
دڵی ته‌نگت ده‌بێته‌ مه‌ئمــــه‌نی من
ده‌بێته‌ هاوده‌می تۆ به‌رهه‌می من
به‌ به‌ردتاشی ده‌ڵێی تا کێل و به‌ردم         بنه‌خشێنێ به‌ شێـعری ژان و ده‌ردم
له‌ کاتێکا که‌ گه‌ردون دووری کـــردووم
له‌ گۆڕو ماڵ و حاڵ و ژووری مردووم
هه‌موو ده‌ردی ده‌روونت هه‌ڵده‌ڕێژی
گڵی خه‌م بۆگوڵی خۆت داده‌بێــژی
که‌ مردم نامه‌وێ بمری له‌ تاوان
دڵۆپی خوێن ببارێنی له‌ چاوان
له‌ من ڕا ڕووی نه‌داوه‌ سووچ و تاوان 
هه‌تا زیندووم وه‌ره‌،مردم له‌ تــــــاوان
ته‌نینی ده‌نگی تۆ ئاهه‌نگی ژیـــنه‌   
که‌ مردم نامه‌وێ ئه‌و گه‌رمه‌ شینه‌
وه‌ره‌ وه‌بزانه‌ مردووم و نه‌ماوم  
ده‌ ئامێزم گره‌ هه‌ست و هه‌ناوم
هه‌تا زیندوم گوڵێ بێنه‌ به‌ دیاری
گوڵم ناوێ له‌ مڵکی نادیـــــــاری

هەڵوەدا

https://www.tgoop.com/awiin
‍ ‍ ‍ هەرێمی دەسەڵاتی مامۆستاهەژار تەنیا لە چوارچێوەی شێعر دا بەرچاو نیە،بەڵکو ئەم زانایە لە زۆر بوار دا لێهاتویی و دەسەڵاتی خۆی سەلماندوە، ئەو جگە لەوە کە وەرگێڕێکی زۆر بە دەسەڵاتە لە نەسر دا،لەشێعریش دا واتا لەوەرگێڕانی شێعری شاعیرانی بێگانەش دا کاری گەیاندۆتە جێگایەک کە زۆر کەس لایان وایە وەرگێڕاوەکە لە خودی ئەسڵەکە ڕەوان تر و پاراوترە.

مامۆستا هەژار لە وەرگێڕانی خەیام دا ئاوا دەڵێ:

ئەو ڕۆژە خوا سانی گیانی ڕانا
دەیزانی بە کردەوەم،خوایەو زانا
هەر خۆیەتی دایناوە هەڵە و سەرپێچیم
سوتانی جەهەننەمی ،لەبەر چی دانا


خۆ لامەدە دەی بادەکە با بێ مەیگێڕ
بەر ماڵ و جبەت گرەو لە لابێ مەیگێڕ
گوێ بگرە لە من،هەرچی مەلا و شێخ کوتیان
لە گوێی مەگرە لات وەکوو با بێ ،مەیگێڕ



ئای خۆزگە ببا جێگە بۆ سانەوەیەک
لەم ڕێگە دورە سوڕ و پێچ دانەوەیەک
سەد خۆزگە لە پاش نەمان وەکوو سەوزە گیا
بکرایە لە گڵ هومێدی هەڵدانەوەیەک

دەنگ بێژ و کچێک و گۆشەیەک پەیدا کەین
خۆشی سەر و دڵ لە ماچ و مەی داوا کەین
نەهومێدی بەزەیی کەس و نە ترسی دوا ڕۆژ
با خاکێ بە باو ئاوێ بە ئاگر دا کەین

بۆژانی دڵان هەر مەیە دەرمانێ بێ
زانا ئەوەیە تامی لەمەی زانی بێ
ئەو کۆنە پەڕۆی لێوی لە مەی پێ دەسڕن
بەڕماڵی هەزار سۆفی بە قوربانی بێ

https://www.tgoop.com/awiin
‍ زۆر لەمێژە
ئازیز
چاوەڕوانے هەواڵێڪم
لە لایے تۆوە بێت
بەڵام مەوداے نێوان
من و تۆ
ئەوەندە زۆرە
هیچ قاسیدێڪ
تواناے بڕینے
ئەم ڕێگا دوور و درێژەے نیە

موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛
دەکەم یادت هەتا ڕۆژێ دەمێنم
دەمێنم گەر لە یادیشت نەمێنم

دڵی خۆمم لەبۆ کردوویە لانک
خەیاڵی تۆ لەوێــــدا ڕادەژێنم

مامۆستا رەسووڵ ڕەش ئەحمەدی

؛هەڵوەدا؛


https://www.tgoop.com/awiin
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
«كۆڵانی عاشقان»
🔺
به‌شی‌ ’ حەوتووم

🤍میوان : مامۆستا کەژاڵ شێرزاد


❗️كۆڵانی عاشقان
📺شەوانی سێ شەممە

📍|لە بۆكان تی ڤی|

-سپۆنسەر-
كافە و چێشتخانەی ژاو
Cafe_restaurant_zhav
_____________________________
لاپەڕەی ئینستاگڕامی
بۆكان تی‌ڤی

لاپەڕەی تێلێگرامی بۆكان تی‌ڤی

لاپەڕەی یوتیوبی بۆکان تی‌ڤی

لاپه‌ڕەی توویتێری بۆکان تی‌ڤی
زۆرے نەماوە بێتە بەر نەمامے هەوڵ و خەباتم
لە داگیرڪەر پاڪ بێتەوە خاڪے پیرۆزے وڵاتم
چەڪ دادەنێم،گۆچانەڪەے جارانم هەڵدەگرمەوە
تۆ هەر بێرے بە،من هەر شوان،فریشتەے تاسە و ئاواتم

؛هێمن موڪریانے؛

https://www.tgoop.com/awiin
‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

#حەز

من زۆر لەمێژە حەز دەکەم
گابەردێ بام لە چیادا
بۆ سەنگەری تێکۆشەرێ

من زۆر لەمێژە حەز دەکەم
نامەیەک بام بۆ ئازادی
کۆتری ئاشتی
بەرەو کوردستانم بەرێ

من زۆر لەمێژە حەز دەکەم
تەبەکێک نانی هەرزن بام بۆ برسێکان
من زۆر لە مێژە حەز دەکەم
لە سەر خاک و نیشتمانم
بڕوا هەوری مەترسێکان

من زۆر لەمێژە حەز دەکەم
دارستان بام
لە زۆنگایی
بۆ وەی لە گەرمای هاویندا
لە خۆم دابێنم سێبەرێ
لەژێر مندا بدا پشوو
ڕێبواری هیلاک و ماندوو
من حەز دەکەم
کانیاوێ بام
لە داوینی کێوی هەڵگورد
لەسەر مندا بییشوردبایە
دەمو چاوی
هەڵقرچاوی
لاوێکی کورد


                    #م_ێ_هۆگر


https://www.tgoop.com/awiin
‍ ‍ ‍ تازه دڵخەسته و پەڕ بەستە و بێ دەستەم من
وەرە دەر ڕاوڪەرے دڵڕەق
لەڪەلێن و لەڪەمین

تێپەڕێ هێنده به ناخۆشے ئەگەر ژینے درێژ
خوزگه ، سەدخۆزگه بەوانەے ڪەم و ئاسوودە دەژین

؛ هێمن موکریانی؛
https://www.tgoop.com/awiin
Forwarded from عکس نگار
‌بیانووگر نیم خاتوون
لەبیرت چۆتەوە
بەڵێنت دابوو پێم
تاهەتایە
وەفاداربی
بە دڵداریم؟
ئێستا هەر ڕۆژ بە هەزار ڕەنگ خۆت ئەنوێنی
لەبەرچاوم
لەپاییز دەچی

موەفەق ئیبڕاهیمے
؛سەربەرز؛

https://www.tgoop.com/awiin
‍ ‍ شە‌وەڪانم..!
پڕن لە تە‌نیایے من و
بێ تۆیے تۆ

شەوێڪ دوورے لە گە‌ڵدا بێ
درێژترە لە سە‌ختە‌ڕێے
لە دایڪبوون
هەتا مردن.

ئەوە چرام ڪوژاندەوە
چاوم وێڪ نا،
هەموو دونیام فەرامۆش ڪرد،

ئەوە خەوتم.
بەڵام چبڪەم ؟
خۆ هەر شەو نا
خەونەڪانم پڕن لە تەنیایے من و
بێ تۆیے تۆ !

              مارف ئاغایی

https://www.tgoop.com/awiin
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
«كۆڵانی عاشقان»
🔺
به‌شی‌ ’ حەوتووم

🤍میوان : مامۆستا کەژاڵ شێرزاد


❗️كۆڵانی عاشقان
📺شەوانی سێ شەممە

📍|لە بۆكان تی ڤی|

-سپۆنسەر-
كافە و چێشتخانەی ژاو
Cafe_restaurant_zhav
_____________________________
لاپەڕەی ئینستاگڕامی
بۆكان تی‌ڤی

لاپەڕەی تێلێگرامی بۆكان تی‌ڤی

لاپەڕەی یوتیوبی بۆکان تی‌ڤی

لاپه‌ڕەی توویتێری بۆکان تی‌ڤی
Forwarded from اتچ بات
کوردستان
هۆنراوەی مامۆستا تێکۆشەر

هونەرمەندی دەنگ خۆش:ڕەزا خۆش نەزەر
https://www.tgoop.com/awiin
2024/12/01 01:09:59
Back to Top
HTML Embed Code: