Telegram Web
یــــارب

باوڪمان و برامان لە
سەرمای زستان بپارێزیت و بۆیان ئاسان بڪەیت ڪە لەپێناو دابینڪردنی پارەیەڪی حەڵاڵ سەرمای زستان دەچێژن ..

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
-

خوای گەورە کێی خۆش ناوێت :-

إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ
بێگومان خوا سنوور شکێنەرانی خۆش ناوێت

فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ
بێگومان خوا بێ بڕوایانی خۆش ناوێت

إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا
بەڕاستی خوا خۆشی ناوێت ئەو کەسەی کە خۆ بەزل زان و شانازیکار بێت

إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ
بەڕاستی خوا ناپاکانی خۆش ناوێت

إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ
بێگومان خوا خۆشی ناوێت ھەموو خیانەتکارێکی بێ باوەڕ

إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ
بێگومان خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت دڵخۆشن (و لەخۆبایی بوون بەسەروەت و سامانەوە)

إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ
بەڕاستی خوا خراپەکارانی خۆش ناوێت

إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ
بەڕاستی خوا ھیچ خۆبەزل زانێکی شانازیکەری خۆش ناوێت

وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ
وەخوا خراپەکاری خۆش ناوێت

وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ
وە خوا خۆشی ناوێت ھیچ بێباوەڕ و ناسوپاسگوزارێکی تاوانکار

وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ
بێگومان خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت
پێش خەوتن …💜
سپاسی خوا بکەن بۆ نیعمەتی هیدایەت
و داوای لێخۆشبونیش بکەن بۆ هەڵە و تاوانەکانتان
سُبْحَانَكَ‌ ‌‌اللَّهُمَّ‌ ‌‌وَبِحَمْدِكَ‌ ‌‌أَشْهَدُ ‌‌أَنَ ‌‌لا‌‌ إِلهَ‌ ‌‌إِلَّا‌ ‌أَنْتَ ‌‌أَسْتَغْفِرُكَ ‌‌وَأَتْوبُ ‌‌إِلَيْكَ‌‌
..
🫀..
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى :
 «الدُّعاءُ هوَ العِبَادةُ» 
واتە : دوعا پەرستش وعیبادەتە
🤲

.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئەمە پەیوەندیی هاوڕێیەتی نیە چونکە: هاوڕێی ڕاستەقینە هاوڕێکەی توشی تاوان ناکات

ئەمە پەیوەندی خوشک و برایەتی نیە چونکە: خوشک و برا بە نهێنی و لەترسی ماڵەوە پێکەوە قسە ناکەن بەڵکو بێ ترس و بە ئاشکرا قسە دەکەن !

ئەمە پەیوەندی خۆشەویستی نیە چونکە: کەسێک کەسێکی تری خۆشبوێت توشی حەرامی ناکات !

ئەمە تەنیا هۆگربوونێکی کاتیە، کە ئەو بۆشاییەی نێو ناختی پێ پڕدەکەیتەوە، هەستەکانت تێکەڵ مەکە و بیانناسەوه ئەمە بڕیارە ڕاستەکە نییە کە داوتە ..

گەر تۆ هۆگری گوڵێک بویت لێیدەکەیتەوە و ماوەیەک بە دەستتەوەدەبێت سیس دەبێ و فڕێی دەدەیت

بەڵام گەر گوڵەکەت خۆشویست لێی ناکەیتەوە بەڵکو خزمەتی دەکەیت و ئاوی دەدەیت و دەیپارێزی

کەواتە خۆشەویستی جیاوازە لە هۆگربوون زۆرینەی پەیوەندیەکانی ئەم سەردەمە بەتایبەت ئەوانەی سۆشیاڵ میدیا برییتیە لە هۆگربوون شتێ لە ئارادا نییە بە ناوی خۆشەویستی !!!

بزانه ئەگەر لــە حــەرامـــدا
بە دوای دڵــخۆشی بگەڕێـی
دڵخۆشیت لێ حه‌رام ئه‌بێت
ڕۆژى جومعە (یەکى) مانگی شەعبانە
(١٥) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان

١. مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
٢. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە  کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
٣. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
٤. چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
٥. بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
٦. مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
٧. ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
٨. ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
٩. پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
١٠. مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
١١. هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
١٢. تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
١٣. پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ و قسەیان پێکەوە نەبێت.
١٤. سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
١٥. ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (٣٠) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .
ئیلاهیم لە ژیان ژیانێڪی جوان
و لەڪاتی مردن مالئاواییەڪی
جوانمان بە قسمەت بڪە🤲🏻🤍


#شەونوێژ_ویتـــر #سورة_الملك #نزاكـــانتان
پێشەوا سوفیانی ثەوری دەفەرمووێت :-

لا يـذوق الـعبـد حـلاوة الإيـمان، حـتى يَـأتيه ⁧البَـلاء من كـل مكـان.

بەندە شـیرینی ئیـمان ناچێژێت تاوەکو لە هەموو لایەکەوە تووشـی بەڵا و موسیبەت دەبێت.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM


گەر دڵ پڕ بوو لە خۆشەویستی دونیا ئەوا هەرگیز ئامۆژگاری وەرناگرێت.

🌱
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹جیهادی نەفس
ــــــــــــــــــــــــــــــ
((ئیبن قەییم ،ڕەحمەتی الله تعالی لێبێت، دەفەرموێت: فەڕزترین جیهاد جیهادی نەفس و هەوا و شەیتان و دونیایە کەسێ ئەگەر جیهادی دوژمنە پەنهان و شاراوە و نادیارەکانی نەکردبێ ئەوا ناتوانێ جیهادی دوژمنە دیار و ئاشکراکانی بکات))
ــــــــــــــــــــــــــــ
🔹جیهادی نەفس چوار پلەیە//

▫️:جیهادی نەفسی خۆی بکات بۆ فێربونی ئیمان.

▫️:جیهادی نەفسی خۆی بکات پاش ئەوەی کە زانستەکە فێربوو بەکردەوە بیسەلمێنێت.

▫️:جیهادی نەفسی بکات لە بانگەوازکردن بۆ ئایین هەروەها فێرکردنی ئەو کەسانەی نایزانن ئەگەر نا دەچێتە ژێر باری ئەو ئایەتەی کە الله تعالی دەفەرموێت: ئەو کەسانەی کە ئەو شتە ڕوون و ئاشکراو هیدایەتەی ئێمە ناردوومانە دەیشارنەوە واتە سزایان بۆ هەیە.(البقرة:١٥٩)

▫️: بەجۆرێک جیهادی نەفسی بکات توانای بەرگەگرتن و ئازار و ناخۆشیەکانی بانگخوازی هەبێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بگەڕێوە بۆ لای خــــودا
ئەگەر هەزاران هەڵەشت کردیە!
لەبیر نەکەی پێش ئەوەی بخەوی، موحاسەبەی نەفست بکە لەوەی ئەورۆ چتکرد…

#شـــەونــوێـژ
#نوێژی_ویتر
#سورة_الملك
2025/02/01 22:47:16
Back to Top
HTML Embed Code: