Telegram Web
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی خاوەنی کێشەو دەرد و گرفت باش بزانە ئەوەی چارەسەرە بۆت بەس قورئانە
ئەو قسانەی تۆ ئەتەوێ گوێت لێبێ بەس لە قورئاندا هەیـە🩵.
3🥰1
«گرینگی زمانی عەڕەبی»

أبي بن ڪعب [رضي الله عنه] دەفەرمووێت:«فێری عەڕەبی ببن ھەروەك چۆن فێری لەبەرڪردنی قوڕئان دەبن».

[ المصنف لابن أبي شيبة - ڪتاب فضائل القرآن ].

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
2💯2🥰1
ئەزانی چۆنە !

کاتێک نامەکەی بۆ ناردی

کاتێک جۆینی گروپێکی تێکەڵاویان کردی

گەر بەنیاز بوویت ئامۆژگاری ڕەگەزی بەرامبەر بکەیت و ڤیدۆ و وتاری ئاینی بۆ بنێریت

ئەگەر .......

تەنھا ٥ خولەک دابنیشە و بیھێنە پێش چاوی خۆت کە تووشی پەیوەندی دەبیت لەگەڵیدا و ھۆگر و وابەستەی ئەم کەسە دەبیت .

وە بەھۆی ئەمەشەوە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبیت و دەبێت بڕۆیتە لای بەناو ڕاوێژکارەکانی ئەم سەرەدەمە جا خوا ئەزانێ تووشی کامەیان دەبیت .

ھەموو ڕۆژێ بە سەعات ئەبێ موبایل بنێیت بە گوێتەوە و ڕەقەمی ئەم مامۆستا و ئەو ڕاھێنەر لێبدەیت کە ئاخۆ بەشکم یەکێکیان مەجالی ھەبێت کەمێ گوێ لە گریان و دەردە دڵی تۆ بگرێت .

بە ئەندازەی قوڵ بوونەوەت لە پەیوەندیەکە ماوەیەک ژەمەخواردنەکانت لێ تێک دەچێت ، کە خواردنیش دەخۆیت نازانیت بە کوێدا دەڕواتە خوارەوە .

کەسایەتیەکی توند و ڕەق و گوماناویت لێدەردەچێت و متمانە بە برای خۆشت ناکەیت .

جارێ بۆ برایان ئەوە ھەر باسی مەکە ، جگەرە و مەشروب و وازھێنان لە خوێندن و بڕیاردانی ھەڵە و بە پەلە بۆ چوونە ئەوروپا .

تۆزێ ئەم فەرتەنە و گێژاوانە بھێنە پێش چاوت ، با کەمێک نەفس و ئەقڵت لێی بتەکێنەوە و نەڕۆن بە پیریەوە .
😢1💯1
حەسسانی ڪوڕی ثابت |رضي اللە عنە| لە وەسفی پەیامبەری خوادا |ﷺ| فەرمووی:
(وَأَحسَنُ مِنكَ لَم تَرَ قَطُّ عَينِي ..
وَأَجمَلُ مِنكَ لَم تَلِدِ النِّسـٰآءُ ..
خُلِقتَ مُبَرَّءً مِّن كُلِّ عَيبٍ ..
كَأنَّكَ قَد خُلِقتَ كَمـٰآ تَشَـٰآءُ )..

(لە تۆ جوانتر و چاڪتر چاوم پێنەڪەوتووە ئەی پەیامبەری خوا ﷺ، هیچ دایڪێك ڪۆرپەیەڪی لە تۆ جوانتری نەهێناوەتە دونیاوە ﷺ ، هێندە جوان و بەرز و ڪامڵ بێ عەیب و نەنگی بیت ﷺ ، هەر دەڵێیت ڕێك لەسەر ویستی خۆت بەدی هاتوویت ﷺ) ..

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ
إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.


✍️Payam Adil
😢21
•’•’

سبحانك ربي لا إلە إلا انت وحدك إني کنت من الظالمین..
👍3🥰1
صلاة الفجر

فيضٌ من السڪینة ، ونهرٌ من الأمن ، وريحٌ طيّبة باردة تهب على النّفس فتُطفئ نار الخوف والحُزن ، اللّهُمّ أعنّا على قيامها حتى نلقاك صلاة الفجر وأذڪارڪم أثابڪم الله ..

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯2👍1
#واجیب_بوونی_نیقاب !!

−پێشەوا ئەحمەد و شافیعی ڕایان وایە داپۆشینی دەست و ڕووخسار واجیبە.

−بەڵام پێشەوا ئەبى حەنیفە و مالیك ڕایان وایە سووننەت و موستەحەببە تەنھا ، هەرچەندە لە زەمانی زۆر زووەوە ڕای پێشەوا ئەبی حەنیفە و مالیڪیش لەگەڵ ئەوەدان ئەگەر سەردەمی فیتنە بوو ؛ ئەوا واجیب دەبێت داپۆشینی ڕووخسار و دەست.

∴ ڪەواتە هەر چوار پێشەوا «فەقیھـ» و تێگەیشتووەڪە لەگەڵ ئەوەدان ڪە ڕووخسار و دەستیش وەڪو هەموو ئەندامەڪانی تری جەستە مەرجە دابپۆشرێت بەتایبەتی سەردەمی فیتنە بوو ڪتومت وەڪو ئەم سەردەمەی خۆمان ، بەڵگەش زۆرە بۆ واجیب بوونی نیقاب ، لەوانە خوا فەرموویەتۍ : [ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِیُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ]

❖موفەسسیرین بڕیاریان لێرەدا ئەوەیە ڪە ڕووخسار و دەست داپۆشراو بێت ، بەڵام ئایەتی : [إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ]ـی سوڕەتۍ نوڕ ؛ لێرەدا واتە : (ظاهر الثياب - ڕووڪاری پۆشاك) ڪە ئەمەش وتەی [ئیبنو مەسعود] و یەڪێڪە لە زانا و فەقیهـ و تێگەیشتوانی هاوەڵان فەرموویەتی : شتێك بێت بە نەزانین لابچێت لەسەر جەستە وەڪو با و هاوشێوەڪانی ، بۆیە عەڕەبیش وەڪو زمانەوانی و تێگەیشتنیان و تەفسیری [زینة - جوانی] بە پۆشاڪی دەرەوە و بێ ئەندامەڪان تێگەیشتوون وەڪو خشڵ ، بۆیە تەفسیری [زینة - جوانی] بە هەندێك لە جەستە وەڪو ڕووخسار و دەستەڪان ڕێك ناچوونییەڪی ظاهر - ڕووڪارە !

❖هەروەها ئایەتی : [وَإِذَا سَأَلۡتُمُوهُنَّ مَتَٰعًا فَسۡـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ ذَٰلِكُمۡ أَطۡهَرُ لِقُلُوبِكُمۡ وَقُلُوبِهِنَّۚ]ئەمە تەنها تایبەت نییە بە دایڪی باوەڕدارانەوە ؛ بەڵڪو سەرجەم ئافرەتانی موسوڵمانان دەگرێتەوە ..

❖ئایەتی : [وَلۡيَضۡرِبۡنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّۖ] پێشەوا بوخاری لە دایڪمان عائیشەوە گێڕدراوییەتەوە : [لما أنزلت هذه الآية أخذن أزرهن. فشققنها من قبل الحواشي فاختمرن بها] پێشەوا ئیبنو حەجەڕ فەرموویەتی : [فاختمرن] واتە : ڕووخساریان داپۆشیوە ..

❖ئایەتی : [وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِی لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا فَلَيۡسَ عَلَيۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعۡنَ ثِيَابَهُنَّ غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَة وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٌ لَّهُنَّۗ] ئەمانە تەنها ئافرەتانی زۆر گەورە و بەساڵاچوو دەگرنەوە ؛ بە بەڵگەی هەر ئەم ئایەتە : [غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَة] مەبەست لێی ئاساییە ڕووخساریان دیار بێت ئەم ئافرەتە بەساڵاچوانە [زینة - ڕووخسار] ئەگینا ئافرەتانی تر مەرجە زینە و جوانی خۆیان [ڕووخساریان] داپۆشن ، ئەگینا ڪۆتایی ئایەتەڪە بۆ بەساڵاچوانیش فەرموویەتی : [وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٌ لَّهُنَّۗ] باشترە بۆیان داپۆشراوتر بن ..

❖فەرموودەی : [المرأة عورة فإذا خرجت استشرفها الشيطان] بەڵگەیە لەسەر داپۆشینی تەواوی جەستە !

❖فەرموودەی : [لا تنتقب المرأة المحرمة ولا تلبس القفازين] پێشەوا ئەبوبەڪڕ ئەلعەڕەبی فەرموویەتی : [داپۆشینی ڕووخسار فەڕزە ؛ تەنها لەڪاتی حەجدا نەبێت] دایڪمان عائیشەش فەرموویەتی : [كنا إذا مر بنا الركبان – في الحج- سدلت إحدانا الجلباب على وجهها ، فإذا جاوزونا كشفناه] واتە : [ئێمە گەر تێپەڕباین -لە حەجدا- هەریەڪمان داپۆشەرەڪەی ؛ جلەڪەی بەسەر ڕووخساریدا دەدا ، ئەگەر تێپەڕیباین ئینجا دەرماندەخستەوە] ..

هەرڪەسێڪیش بەڵگەی زۆری دەوێت با سەردانی پەرتووڪی [عودة الحجاب] ی [محمد أحمد إسماعیل] بڪات و بیخوێنێتەوە ..

✍🏻Payam Adil
👍2💯1
شیخ الإسلام [رحمە اللە] دەفەرمووێت :

خەڵك لە ڪۆتا ساتەڪانی شەو جۆرە ئاڕاستەڪردن و نزيڪبوونه له دڵیاندا بوونی هەیە ڪه لەڪاتەڪانی تردا بوونی نيیە وه ئەمەش دابەزينی خوايه بۆ ئاسمانی دونيا ڪه دەفەرمووێت : ئایا ڪەس هەيه لێم بپارێتەوه ، داوام لێ بڪات ، تۆبه بڪات.

مجموع الفتاوى (٥/ ١٣٠).

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯3😢2🥰1
لا إِلَهَ إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ..
😢3🥰1
پەیامبەری خوا |ﷺ| دەفەرمووێت : «إذا سقی الرجل امرأتە الماء أجر ».

واتا: ئەگەر پیاوێك ئاوبدات بەهاوسەرەڪەی پاداشتی دەست دەڪەوێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
|صحیح الجامع /۱۳|

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
👍2💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەڪەی بچی و پەنجەی تەوحیدتت ژەهراوی بڪەی ☝🏽.
💯1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ژیانی مرۆڤـ چۆنە بەبێ قوڕئان..

ترسنۆك چۆن پەنای خۆی بدات ، توڕە چۆن ئارام ببێتەوە ، لاواز چۆن خۆی بپارێزێت ، ڕاڕایی چۆن بڕەوێتەوە ، هەوڵدەر چۆن هەوڵ بدات ، پرسیارکەر چۆن دڵنەوایی بدرێت ، دوربوو لە الله چۆن بگەڕێتەوە ، خۆشەویست چۆن دڵی ئاو بدرێت ، بەپەرۆش چۆن بژیت ، حافظ چۆن پێداچوونەوە بکاتەوە ، قوڕئانخوێن چۆن زیاتر بخوێنێت.؟.
چـۆن لەگەڵ پەروەدگاردا قسە بکەین.؟.
چـۆن ڕەمەزان بەبێ قوڕئان تێبپەڕێنین.؟.

چۆن دەژیت بەبێ قورئان.؟؟
😢31
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بــــࢪاڪــــەمــــــ

زۆر لات ئاسای بێت یارمەتی خـێـزانـەڪـەت بدەی بۆ کاری ناو ماڵ بەمە هیچت لێ کەم نابێتەوە بەڵکو دوو ئەوەندەی تریش زیاد دەکەی لەلای هاوسەرەکەت ئەم کارانە هیچ حەیبەی تێدانییە هەمووی بە حەدی خۆی، باش بزانە بـــࢪاڪـــەمـــ ئەم ئافرەتەی هێناوتە ڕۆبۆتێک نیە هیچ شتێک کاری تێنەکات بەڵکو بگرە هەستەکانی زۆر ناسکه وەکو پەڕی گوڵێڪ 🥀.

بزانە بــࢪاڪـــەمــ ئەمە گوڵێکە لەلات ئاوی نەدەی وشک دەبێت🤍!
💯4
خوشکێك پرسیاری کردووە و دەڵێت :
خوشکم پرسیارێکم بو
من زۆر خەڵکی موولحید قسەم پێدەڵێن و قسە بە مامۆستا ئاینیە کات دەڵێت کە لەسەر حەق ن من گەردنیان ئازاد ناکەم ئایا گوناح بارم ؟؟


سەبارەت بە پرسیارەکەشت خوشکی بەڕێز

خۆت ئازادیت لەوەی کە گەردەنیان ئازا دەکەیت یاخود نااا ، بەڵام سەیرکە خوا لە قوڕئاندا دەفەرمووێت :[وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌٞ رَّحِيمٌ]

واتا چی ؟!!! واتا: با لێبووردەو لێخۆشبوو بن لەو شتەی كە ئەوان كردوویانە ئێوە لێیان ببورن و چاوپۆشیان لێ بكەن ، ئایا ئێوە پێتان خۆش نییە خوای پەروەردگار لێتان خۆش بێت؟! واتە: ئەگەر لە خەڵك خۆشبیت خوای پەروەردگار لێت خۆش دەبێت.

بۆیە لەم ئایەتەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە گەر کەسێك قسەیەکی ناشرینی پێ وتیت یان دڵی شکاندیت یان زۆڵمی لێت کرد یان ناحەقی بەرامبەرت کرد یان بوختانیان بەرامبەرت کرد…هتد تۆ لێان خۆشبە لەبەر هیچ نااا تەنها لەبەر خوا لێیان خۆشبە ، گەردەن ئازاد نەکردنت هیچ سوودێکت پێناگەیەنێت بزانە خوا چەند گەورەیە و لێبووردەشە ، جا ئێمەی مرۆڤی لاواز چین هەتاوەکو لێیان خۆشنەبین ؟!

جا ئەم ئایەتەی پێش خۆی باسی ئەبوبەكری صدیق [رضی اللە عنە] دەکات کە سوێندی خوارد كە چیتر خێر بە [ميسطەحى كوڕی ئوثاثه] نەكات كە بوهتانی بۆ [عائیشە]ـی كچی كرد ، خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەى لەسەرى دابەزاند وە فەرمووی: با ئەوانەی خاوەن فەزڵ و چاكەن وە دەوڵەمەندن با سوێند نەخۆن كە خێر بە فەقیرو هەژاران و خزمی خۆیان نەكەن و پێیان نەبەخشن كە (ميسطەح) پورزاى [ئەبوبەكر] بوو ، وە فەقیریش بوو ، وە كۆچكەریش بوو لە پێناو خوای پەروەردگار .

دوای ئایەتی سەرەوە کە دامناوە ئەبوبەكر(رضی اللە عنە) فەرمووی: بەڵێ سوێند بەخوا پێم خۆشە خوای پەروەردگار لێم خۆشبێت ، دەستی كردەوە بە خێر كردن بە (نميسطەح) و فەرمووى: سوێند بە خوا هەرگیز بێبەشى ناكەم لە خێرو بەخشین و یارمەتیدان .

ئایا تۆش ناتەوێت خوا لێت خۆشبێت ؟!
💯3👏1
عەڪریمەی ڪوڕی ئەبو جەهل « رضی اللە عنە» فەرموویەتی : ئەبی هوڕەیڕه ڕوژانه [۱۲] هه زار جار تەسبیحاتی خوای ڪردووه.

البداية والنهاية


✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
😢4🥰1
ددان ئێشە

ابن عباس رضي الله عنه ووتی پێغمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :

هەرکەسێک ددانى کەوتە ئێش با پەنجە خاتە سەری وە ئەم دوو ئایەتە بخوێنێ

وهُوَ الَّذِي أنْشَأَكُمْ مِن نَفْسٍ واحِدَةٍ فَمُسْتَقَرٌّ ومُسْتَوْدَعٌ قَدْ فَصَّلْنا الآياتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ﴾

هُوَ الَّذِي أنْشَأَكُمْ وجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ والأَبْصارَ والأَفْئِدَةَ قَلِيلًا ما تَشْكُرُونَ ﴾

گەر ئەمەی کرد ا ن شا ء الله کێشەی نامێنێ خۆم زۆۆر زۆر سوودم لێ بینیوە🤍

[ أخرجه البيهقي في الدعوات الكبير ٢/ ٢٥٦ (٦٠٨)، والخطيب في تاريخ بغداد ١٠/ ٧٣ (٢٩٥٨)
وعزاه السيوطي إلى الدارقطني في الأفراد ]
👍4❤‍🔥1🥰1
سەڵاوات لەبیر نەکەن ❤️‍🩹...

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ..
👍3
صەلاوات بنێره بۆ ڪەسێك ڪە دايك و باوڪی له دۆزەخدايه ...


-له ۱۱ مام ، ته نها ۲ مامی باوەڕدار بوو ...

- له ٦ پووردا ، ته نها ۱ دانه جێگیر بووه ڪه باوەڕدار بووێیت ! هەرچەندە ڕاجیایی هەیه له نێوان زانایانی سیرەدا له باوەڕهێنانی عاتیڪە و ئەڕوا …

-۷ منداڵی هەبووه و هەموویان هەر له ژیانیدا مردوون ، تەنها فاطیمه «رضي الله عنها» نەبێت ڪه دوای خۆی به ٦ مانگ مردووه ...

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَبَارِكَ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.

✍️Payam Adil
😢2💯2💔1
2025/07/14 10:52:01
Back to Top
HTML Embed Code: