Telegram Web
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

🔴بەڕێزانم خوشکێکی بەڕێز و دیندار وە نیقابە کەبەڕاستی لەبەر بێ وەزعی خۆی داوای لە ئێمە کردوورە زۆر پێویستی بەیارمەتی بەڕێزتانە وە دوای لێکۆڵینەوە لەسەری ڕاست دەرچووە کە بەڕاستی هەژارە و منداڵێکی نەخۆشی هەیە پارەی نییە شتی بۆ منداڵەکەی بکڕێت و بیخوات جا ڕەحمەتی خواتان لێبێت فی سبیل اللە هاوکاری بکەن گەرچی بە پارەیەکی زۆریش کەم بێت

ئەمە بزانن بە بەخشین ڕزقت کەم ناکات بەڵکو بەپێچوانەوە زیادیش دەکات بەخشینێك تەنها لە پێناو خوا ‼️

[مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِی سَبِيلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِی كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّئَةُ حَبَّةٍ وَاللّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاء وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ]

بۆ هاوکاری کردن لە ڕێگەی ئەم بۆتەوە نامە بنێر👇
@subhanalla89_bot
😢5
🔹السَّلَاْمُ ‌‌عَلَیْکُم‌ ‌وَ ‌‌رَحْمَةُ‌‌ اللّٰهِ‌ وَ ‌‌بَرَکَاْتُه‌🔹

🔴پێمان باشە لەسەر بابەتێک بدوێین کە زۆر بڵاو دیارە لە نێو جلوبەرگ و ڕەفتاری خوشکانی موسڵماندا.

⚫️ئەویش ئەبینین کە الحمد للّٰه زۆر ئافرەتی موسڵمان هەڵەسن بە کردنی جلوبەرگی شەرعی نموونە (عەبا ، نیقاب ، خیمار ، هتد ...)

جا بەداخەوە ئەبینین کە لەگەڵ لەبەرکردنی ئەم جلوبەرگانە زۆر مەرجی حیجابی شەرعی تیایە نییە ، نموونە قاچی بەردەوەیە یان دەستەکانی بەدەرەوەیە یان هەندێ ڕەفتاری تیایە کە لە ئافرەتی باڵاپۆش ناوەشێتەوە.

⚫️جا لەم نێوانەدا ئەبینین کە ئێکسسواڕات و ملوانکە و کەلوپەلی کەشخە لەگەڵیا بەکاردێنن یان جلێکی کوردی لەبەرکەن کە زۆر مەرجی حیجابی شەرعی تیایە نییە ..

⚫️ئێ خوشکی موسڵمان کە بڕیار ئەدەیت حیجاب شەرعی بکەیت پێویستە مەرجەکانیشت تیایە بێت تاوەکو الله پاداشتەکەیت بە کامڵی بداتێ وە نیەتت الإخلاص نەوەکو بۆ ڕازیکردنی کەسێک بیکەی یان بۆ خۆدەرخستن یان وەسفکردن لەلایەن کەسانی بەرامبەرەوە .

⚫️ئەمە قسەی تیایە نییە گشتمان دڵنیاین لەوەی کە حیجابی شەرعی فەڕزە لەسەر هەموو ئافرەتێکی ئیماندار ، جا ئەو ئافرەتەی هەڵەسێت بە کردنی پێویستە هەوڵبدات قەناعەت بەخۆی بهێنێت کە ئەم کارەی ئەیکا بۆ کەس نییە جگە لە الله کەواتە ناشبێت لەبەر قسەی کەس لایبەرێت ، بەداخەوە زۆرێکمان بینی کە دەسی کردە لەبەرکردنی ئەم جلوبەرگانە بەڵام دواتر وازی لێهێنا بەهۆکاری ئەوەی قسەی برادەر یان قسەی ئەملا و لا یان قسەی خێزانەکەی .

⚫️کەواتە لێرە دەرەکەوێت بۆمان کە پێویستە سەرەتا بڕیارێکی کۆتایی بدەی کە تۆ بۆ الله ئەیکەی ، دواتر مەرجەکانی شەرعی ملکەچی بیت و پابەندی بیت دواتر گرنگترین شت ڕەفتارتە کە زۆر زۆر گرنگە گرنگی پێبدەی و ئیهمالی نەکەی ، حیجاب کردن هەر ئەوە نییە عەبایە بدەیتە خۆتا و لەچکێکی کامڵ ببەستی و تەواو گرنگی بەهیچی نەدەی بەڵکو نەخێر پێویستە ڕەفتاریشت چاک بکەی.

⚫️نموونە ناکرێت تۆ بە حیجابی شەرعیەوە لە دەرەوە لەنێو خەڵکیدا تێکەڵاویت هەبێت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەرا یان لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر پێکەنین و قاقا بتگرێ و وەکو وابێ براتە بەرامبەر ، یان دەنگی خۆت ناسک بکەیتەوە ئەمانە ئەبینین لەنێو حیجابەکان بەداخەوە پێویستە تەرک بکرێ وازی وە لێبهێنرێ.

⚫️ دواتر یان بەکارهێنانی موکیاج کە بەهیچ شێوەیەك دروست نییە ، زۆرێک ئەبینین چاوی ڕەش کردووە یان موکیاجێکی تۆخ تۆخی کردووە ئاخر ئەمەت لەچی حیجابەکەت لەچی ؟

ئەبێت بزانی ئەو حیجابە بۆ ئەکەی ؟! بۆ ئەوە ئەیکەی کە جوانیەکەت بشاریتەوە نەوەکو لەبان حیجابەوە یەک کیلۆ موکیاجت کردبێت ئەمانە سەرنجت رائەکێشن ئەجری حیجابەکەت کەم ئەکەنەوە ، باشە ناترسی بەهۆی ئەم کارانەتەوە حیجابەت لێ وەرنەگیرێ و هیچ ئەجرێکت دەسنەکەوێ ؟ تەنها ئەوەبووبێ خۆت هیلاک کردبێت و هیچ ئەنجامێکی نەبێت ؟

⚫️جا ئاگاداری ئەمانە بن زۆر شتی تریش هەیە پێویستە بگۆڕدرێت و تەرک بکرێ زۆربەی شتەکان ڕوونە وە کەسێک نەسیحەتی کردیت زانیت بەکردنی ئەو کارە ڕەزامەندی خودات دەسەکەوێت ڕەتی مەکەوە و لووت بەرز نەبێت لە ئاستی حەق ، چونکی دڵنیابە ئەو تاوانەی بە بچووک ئەیبینی زەرەرێکی زۆر ئەدات لە قیامەتت.

وسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته.

#بۆ_ئافرەتانی_پاڵاپۆش_بزانن_چۆن_حیجابی_شەرعی_ئەکەن.
#mohammad_alkurdi ✍🏻.
💯3
شیرینەڪەم ..

بەسەر تووڕەیی خۆتدا زاڵبە چونڪە تووڕەیی تێك دەدات و توانای تێگەیشتنت لەناو دەبات ، هەروەها حەسرەتی ڕۆژانی ڕابردوو مەخۆ و بیر لە داهاتوو مەڪەوە و هەموو ڪارەڪانت بسپێرە دەستی خوا ..

✍🏻𝒑𝒂𝒚𝒂𝒎 𝒂𝒅𝒊𝒍
❤‍🔥1👏1😍1💯1
جەماعەت بەخەبەرن !!

هەستن دەستنوێژێک بگرن و سوننەتی ویتر زیندووکەنەوە رەحمەتان لێبێت 🤍
.
👍4❤‍🔥3🥰2
سەردەم بۆوا گۆڕاوە ؟!!

- بیرمان دێت یان بۆمان باسکراوە یان بینیومانە لە 90ەکانە لە گەڕەکێکا بە شێوەیە جیرانەکان سیقەیان بە یەکتر بوو ، کە زۆربەی شتی یەکتریان ئەزانی ..

- یاعنی جیرانێک ئەگەر بڕۆشتایە بۆ شوێنێکی دوور کچەکەی لەماڵی جیرانەکەی بەجێ ئەهێشت ئەوەنە سیقەی پێیان بوو !!

- یان جیرانێک پارەی زۆر بوایە ئەچوو لای جیرانەکەی دایەنا بۆی هەڵبگرێ !!

لە کۆڵانێکا گشتیان بە خزم و کەس یەکتریان ئەبینی جیاوازی نەبوو لە نێوانیانا ..

🔸 بەڵام لەم سەردەمەیا ...

ماڵ هەیە ناوێرێ کچەکەی بە تەنها لەماڵی خۆیا جێ بهێڵێ لە ترسی جیرانی ..
یان جیران هەیە ئەچێت دزی لە جیرانی خۆیەکات

یان جیران هەیە تەماحــــ*ـــی لە خێزان یان کچی جیرانەکەی داوە بەداخەوە!!

باشە ئەپرسین ئەبێ هۆکار چی بێت سەردەم وای بەسەرهات ؟ وا سیقە نەما لەو نێوانە ؟

گشتی هۆکاری ئەو موبایلە زیرەکانە و هەڵقە و فلیمە خراپانەیە ، ئەگینا جاری جاران مناڵ چی ئەزانی ؟ بگرە ئیستا منالێکی ٥ ساڵان هەرچی قسەی خراپ و دڵدارییە ئەیزانێ !!

بەهۆی ئەوەی ئەوەنە سەیری ئەو دراما و هەڵقە تورکیانەی کردووە...

هۆکارێ تریش دوورکەوتنەوەی دینە چاولێکەرەییە لە ئەوروپا و یەهودیەکان ، ئامانجی ئەوروپا و یەهود چی بوو ؟ ئامانجی ئەوەیە گشت شوێنێک بەو وەزعە بروات کە خۆیەوێ ئەویش چیەوێت ، ئافرەت وەکو کاڵایەک سەیر بکرێ ، ئافرەت هەرچیەک بکات ئازادە نابێ قسە بکەی نابێت هەقت هەبێ بەسەر کەسەوە..

خۆ ئەو ئیسلامەشیان هێنا کە ئەیانویست ، ئەویش بەس نوێژ و ڕۆژووی خۆت بگری و حەقت بەسەر کەسەوە نەبێت و ڕازی بیت بە دیموکراسی و هەر ئەوەنە ، هەر بۆیە ڕۆژ بە رۆژ فیتنە ڕوو لە زیاد بوونەکا ، هەر ڕۆژی تاوانێک و فاحیشەیە دێنن و ئەیکەنە مۆدێل بەسەرتەوە .

بگرە جاران عەیبە بوو کور و کچ پێکەوە بن تێکەڵاو بن ئیستا بۆتە مۆدێل ، جل ڕووتی گشتی بۆتە مۆدێل هاوڕەگەزخوازی بۆتە مۆدێل کابرا ئازادە چیەکات ئەمانە گشتی بەرنامەی یەهوودە وە باش بەرنامەی بۆ دانابوو چەندین ساڵ پێش ئیستا وە بەرنامەکەی سەرکەوتوو بوو ئەوەی ئەیویست بۆی هاتە دی.


خوای گەورە ڕەحم بە موسڵمانان بکات وسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته.
😢3👍1🥰1
تەنها دوو ساڵمان پێویستە بۆ فێربوونی قسەڪردن بەڵام تا کۆتای تەمەنمان فێر دەبین کە بێدەنگی چۆنە💔.
3
يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا مَتَٰعٌ وَإِنَّ ٱلۡأٓخِرَةَ هِيَ دَارُ ٱلۡقَرَارِ


ئەی قەومی خۆم ئەم ژیانی دونیایە چەند ڕۆژێڪی ڪەمە و تێیدا ڕادەبوێرن و بەسەری دەبەن و ڪۆتایی دێت پێى هەڵمەخەڵەتێن بەڵام ڕۆژی دوایی شوێنی مانەوەی هەمیشەییە ڪە ڪۆتایی نایات گرنگى و بایەخى پێبدەن.

✍️ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
👍4

زاحمُوا السيئات بالإستغفار دومًا ..


«أستغفر اللّٰه العظيم الذي لا إله
إلا هو الحي القيوم و أتوب إليه»

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
😢31
زمانت بپارێزە


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ ((إِنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ، مَا يَتَبَيَّنُ مَا فِيهَا، يَهْوِي بِهَا فِي النَّارِ، أَبْعَدَ مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ))

رواه مسلم ٢٩٨٨.


واتە: (( بەندەی وا هەیە كە قسەیەك دەكات كە لێی ناكۆڵیتەوە-بیری لێناكاتەوە-دەكەوێتە ناو ئاگر بە ئەندازەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا)).

*واتە: بیر لە قسەكەی ناكاتەوە كە چەندە قسەیەكی ناشیرینە,وە بیر لەوە ناكاتەوە كە لەوانەیە قسەكەی فیتنەی لێ بكەوێتەوە.
2😢1
مامۆستا_کامەران_کەریم_(ڕەحمەتی_خوای_لێبێ)(128k)
<unknown>
ئەم وتارە لە گۆڕستان گوێ لێبگرە و کە گەڕایتەوە ئەبی بە کەسێکی تر 🤍..!
1
السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته

ئیهمالبوون بەرامبەر بە خوێندنی زانستی شەرعی


⚫️یاعنی زۆر بەداخەوە موسڵمانان لەم سات و وەختەدا زۆر گرنگی نادەن بە زانستی شەرعی ، نموونە زۆر کەس هەڵەسێت بە پۆستکردنی ئاینی بەڵام هەوڵنادات فێری زانستی شەرعی بێت ئێمە نالێین پۆستی ئاینی مەکە بیکە بەڵام پێویستیشە فێری زانستی شەرعی ببیت.

⚫️نەک هەر ئەوانەی پۆستی ئاینیەکەن ئەوانەشی کە موسڵمانن پێویستە لەسەریان فێری زانستی شەرعی ببن ، ئێ کاکە خۆ ئەم دینە بەس بۆ ئەوە نەهاتووە دووسێ کەس فێری زانستەکەی ببن و هەر چیمان نەزانی ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بکەی بۆ فڵان و فیسار بزانین فڵانە پرسیار وەڵامەکەی چییە !! ئەی باشە خۆمان ناتوانین بیخوێنن ؟ من و مامۆستایە لە ڕووی جەستیەوە چ شتێکمان جیاوازە کە ئەو ئەیخوێنێ ئێمە نەیخوێنین ، تەبعەن لەگەڵ ڕێزمان بۆ مامۆستایانی ئاینی .

⚫️مەبەستەکەی ئێمە لێرە ئەوەیە کە پێویستە هەموو موسڵمانێک زانستی شەرعی بخوێنن و فێری ببن نەوەکو تەنها چەند کەسانێکی دیاریکراو ، بە تایبەتی لەم سەردەمە کە مولحید زۆر بووە شوپهە زۆر دروستەکەن جا بە تایبەتی ئەوانەی زانیاریان نییە لەسەر دین ، ڕاستەوخۆ ئەگەر زۆرە پێی گومڕا ببن ، ئەگینا لەوانەیە ئەو شوپهەیەیی کە دروستیەکەن مناڵێک کە طالب عیلم ئەکا بزانێ جوابی بداتەوە و پووچەڵی بکاتەوە نەوەکو کەسێکی گەورە و گران کە ئەتوانێت علمێکی قورس بخوێنێت بۆ دونیایەکی کاتی بەڵام ناتوانێت ئەیدا لە تەمبەڵی کە زانستێک بخوێنێ قیامەت و بەهەشتی پێ بەدەست بێنێت.

⚫️ الحمد للّٰه گشت زانستە شەرعیەکان بە تایبەتی زانستی عەقیدە کە زۆر زۆر گرنگە بخوێنرێ بۆ پتەوبوونی بیروباوەڕ و ناسینی خوا و پێغەمبەر و ئیسلام ، وە زۆربەی زۆری بە زمانی کوردی بەردەستن الحمد للّٰه.

⚫️یان هەیە ئەڵێن کاتمان نییە بیخوێنین ئەی باشە بەڕێزت لە ٢٤ سەعاتا ئەتوانی ١٦ سەعاتی بۆ دونیا دابنێیت ، ناتوانی یەک سەعاتێک لەو ١٦ سەعاتە بۆ قیامەتت تەرخان بکەی ، دڵنیابە لەوەی کە هەر چرکەیەک لە پێناو فێربوونی زاستی شەرعی تەرخانی بکەی لە قیامەتا زۆر بە زیادەوەش پاداشت ئەدرێیتەوە.

⚫️تۆ پێویستە لە سەرت کە دەست کرد بە خوێندنی زانستی شەرعی ، قەناعەتت وابێت ئەم زانستە ئەیخوێنی شتێکی زۆر زۆر گەورەی پێ بەدەست ئەهێنیت ، قەناعەتت وابێت ئەم کاتەی بۆ ئەم زانستەی تەرخان ئەکەی ، گشتی پاداشت ئەدرێیتەوە لە قیامەت هیچ هیچی بە فیڕۆ ناچێت.

⚫️ئاخر تخوا عەیب نییە خۆمان بە موسڵمان بزانین و پرسیارێکمان بۆ دروست بێت بچین لە فڵان و فیسار بپرسین ، کە زانستەکەش شتێکی شاراوە و قورس نییە هەموو کەسێک ئەتوانێت فێری ببێت و بیخوێنێت.

⚫️ لەناوچوونی دین لەناو خەڵکی و بیرچوونەوەیان لە خوای گەورە گشتی هۆکاری نەخوێندنی زانستی شەرعییە ، یان موسڵمانە مۆدێرنەکان و دیموکراسی خوازەکان ، ئەمانە هۆکاری چییە ئاوان ؟ هۆکاری زۆربەی نەخوێندنی زانستی شەرعییە.

⚫️ یان زۆرێکمان بینیوە کە هەموو فەڕزێ چۆتە مزگەوت لەناکاو وازی لە گشتی هێناوە ، ئێ هۆکار چییە ؟ زۆربەی زۆری ئەگەڕێتەوە بۆ نەخوێندنی زانستی شەرعی .

⚫️جا بۆیە ئەو کەسەی کە خۆی بە موسڵمان ئەزانێت پێویستە لەسەری دەست بکات بە زانستی شەرعی و هیچ بیانوویەک نابێتە هۆی کە تۆ زانستی شەرعی نەخوێنیت ، ڕۆژی سەعاتێک بۆ نیو سەعات دابنێیت بۆ قیامەتت قورسە ؟! ئازای بە دیار فلمێکەوە سەعات و نیوێک دابنیشی ، یان بۆ دونیایەکی کاتی چەندین ساڵ هەوڵەدەی کە کەچی کاتیشە و هەر کۆتایی پێدێت.

⚫️لە کۆتاییدا ئەڵێین کەمتەرخەم مەبن بەرامبەر بە خوێندنی زانستی شەرعی ، هۆکاری سەرکەوتنی دین ئەبێت دراسەی بکرێت و هەوڵی فێربوونی بدرێ ، نەک بەس بە نوێژکردن و ڕۆژوو گرتن دین وا سەرناکەوێت کە بیروباوەڕێکی پتەو و ڕاستی لە پشتەوە نەبێت ، خۆ زۆرێک خۆیان بە موسڵمان ئەزانن و نوێژەکەن و عیبادەتی دیکە ئەکەن بەڵام بیروباوەڕ هەر نازانن چییە یان زۆربەی ئەو شتانەی ئەیزانن بەتاڵ و پوچەڵە یان کوفرە خوای گەورە پەنامان بدا ، بۆیە با عیبادەتتان بە فیرۆ نەچێت دەس بکەن بە خوێندنی زانستی شەرعی.


#کەمتەرخەمی_لەخوێندنی_زانستی_شەرعی

#mohammad_alkurdi ✍🏼.
👏2🥰1
ئیمامی ٲحمد - رحمە اللە - دەفەرمووێت:

خەڵک پێویستیان بە زانستە وەک نان و ئاو،
چونکە زانست لە هەموو کاتژمێرێک دا پێویستت دەبێت،
وە نان وئاو لەهەموو ڕۆژێک دا جارێک یاخود دوو جار پێویستت دەبێت.

📚[طبقات الحنابلة ١٤٦/١]

قال الإمام أحمد بن حنبل - رحمه الله -

" الناس يحتاجون إلى العلم مثل الخبز والماء لأن العلم يحتاج إليه في كل ساعة والخبز والماء في كل يوم مرة أو مرتين ".

📚[ طبقات الحنابلة ١٤٦/١ ]
😢3💯1
پێشەوا عەلی ڪوڕی ئەبی طالیب «رضي اللە عنە» فەرموویەتی: [بزە بڪە ؛ گەرچی دڵ دڵۆپ دڵۆپ خوێن بڕژێت ، وە پێشبینی چاك بڪە ؛ هەرچەندە تاقیڪردنەوەڪان زۆر بن] ..

✍️ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
👍3🥰1
ڪێشەڪە ئەوەیە، ڪە تۆ بە بەردەوامی پێت وایە هێشتا ڪاتی زۆرت لەبەردەستە !

بەڵێ ، هێشتا ڪاتی زۆرت لەبەردەستە؛ بەڵام ئەگەر بەردەوام بیت لەسەر ئەو بیرۆڪەیە ئیتر مانای وایە ڪە تۆ هیچ ناڪەیت و دانیشتیت و هەمیشەش ڪاتی زۆرت لەبەردەستە.

هیوای ڕۆژێڪی پڕ لە خەیر و بەرەڪەت.


✍🏻𝒑𝒂𝒚𝒂𝒎 𝒂𝒅𝒊𝒍
💯2🥰1👏1
خوای گەورە فەرموویەتى:

[يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا] [الأحزاب 59 ] .

واتە: ئەی پێغەمبەرى خوا () فەرمان بدە بە خێزانەكانت و كچەكانت و خێزانی باوەڕدارانیش بەوەى كە عاباكانیان بە سەریاندا بدەن، تا ئافرەتانی موسڵمان بە جل و بەرگەكانیانەوە بناسرێنەوە بەوەی كە بە حەیا و قورس و سەنگینن تاوەكو ئەزێت نەدرێن، وە خوای گەورە بەبەزەیىیە بەرامبەر ئەوانەی كە لەمەو پێش خۆیان نەپۆشیوە.
3👍1
لَا إِلە إِلا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ .
👍3🥰1
یاعنی سبحان اللّٰه هەندێ شت ئەبینی لە بێ دین و ئازادی خوازەکان شۆک ئەبی ..

🔸نموونە بۆ نەخۆشی ئایدز ..

⚫️چەندین هەوڵ و شت ئەدەن بۆ ئەوەی کە چارەسەرێک یان شتێک بدۆزنەوە کە چارەسەری نەخۆشیەکە بێت یان ئەو شتانەی ئەبنە هۆی نەخۆشیەکە نەمێنێت.

⚫️ نموونە کە لە ڕێگای زینا ئەگوازرێتەوە ئەم نەخۆشییە ، ئەچن بە دوای شتێک یان چارەسەرێ ئەگەڕێن کە دوو کەس زیناش بکەن یەکێکیان هەڵگری ئەو نەخۆشییە بێت نەگوازرێتەوە بۆ ئەوی تر لە کاتێکا چارەسەرەکەی زۆر زۆر ڕوونە ئەویش نەهێشتن و قەدەغەکردنی زینایە لە نێو خەڵکی.

⚫️ئەمەنە زانا و شت خۆیان تێکداوە بەدوای چارەسەر ئەگەڕێن لەکاتێکا چارەسەرەکەی زۆر زۆر ئاسانە ..

⚫️ یاعنی خوای گەورە سبحان اللّٰه هیچ شتێکی بێ هۆکار حەرام نەکردووە کە زینای حەرام کردووە چەندین شتی خراپی لێ ئەکەوێتەوە.

نموونە :- ئەو ئایدزە بڵاوەبتێەوە و دواتر زینا زۆربێ مناڵ نازانێ کێ باوکیەتی وە ژیانیش هیچ چێژێکی نامێنێت هەر ئەبێتە مەوزوعی زینا و خەو وەکو سەگێک کە دەردە سەگ لێیدابێت بەس خەمی حەزوو ئارەزووی بێت.

⚫️وە دڵنیابە لەوەی هەر هەموو مرۆڤێک ئەگەر تۆزێک مرۆڤایەتی و عەقڵی ئیش بکات ، دوو کەس ببینێت زینا ئەکەن ئەو دووکەسە زۆر لەلای سووک و بێ کەسایەتی ئەبێت ئەگەر هەر کەسێک بێ ، جا کەواتە کارەکە هەر دیارە کارێکی ناشرین و قێزەونە.

⚫️بۆیە بزانن هەر شتێک الله حەرامی کردبێت هیچ بێ حیکمەتە نییە ، کاتێک باوەڕی تۆ بە الله و ئەم دینە دەرەکەوێ کە شتێک حەرام بوو بێ ئەوەی حیکمەتەکەی بزانی لێی دوورکەویتەوە ، کە تۆ حیکمەتەکەیت زانی چ سوودێکی ئەبێت.

ئیستا زۆرێک لە دکتۆرە بێ باوەڕەکان ڕۆژوو دایەنێن بۆ نەخۆش بۆ زۆرێک لە چارەسەری نەخۆشی.


شتێک کە حیکمەتەکەیت نەزانی و حەرام بوو وازت لێ هێنا ئەوکات باوەڕی تۆ بەرامبەر بە الله تعالی دەرەکەوێت


#گرنگی_حەرامکراوەکان
👍2💯1
2025/07/13 23:04:59
Back to Top
HTML Embed Code: