Telegram Web
باشترین چارەسەر بۆ ئەنجامدانى نوێژى بەیانى لە کاتى خۆیدا

بێگومان چارەسەری ئەم کێشەیە دوو لایەنی هەیە :
یەکەم : لایەنی عیلمی - دووەم : لایەنی عەمەلی .

بەنیسبەت لایەنه عیلمیيەکەی بەم دوو هەنگاوە چارەسەر دەبێت :
هەنگاوی یەکەم : پێویستە مرۆڤی موسوڵمان ڕێز و قەدری نوێژی بەیانی بزانێت كه لە لای خودا چەند گەورەیە .
هەنگاوی دووەم : پێویستە ئینسانی موسوڵمان تاوان و ترسناکی لەدەست چوونی نوێژی بەیانی بزانێت كه قورسترین نوێژه لەسەر مونافیقەکان .

وه بەنیسبەت لایەنه عەمەلیەکەیەوە بەم خاڵانە چارەسەر دەکرێ :
1- زوو نوستنى شەوان .
2- دەست نوێژ گرتن و خوێندنى زیرەکانى پێش نوستن .
3- ڕاستی نیەت و هەبوونی عەزیمەت بەوەی بۆ نوێژی بەیانی هەڵدەستێت .
4- زیکری خوا کردن لەکاتی هەستاندا لەخەو .
5- تەوقیت کردنی مۆبایل یان سەعات و دانانى لە دوورى جێگەى نوستن .
6- پێویستە داوای یارمەتی بکات لە کەس وکار و هاوڕێ چاکەکانى بۆ هەستان لەخەو .
7- وە داوا لەخودا بکات یارمەتی دەری بێت بۆ هەستان بۆ نوێژی بەیانی وئەنجام دانی بەجەماعەت .
8- زۆر نەخواردن پێش نوستن ، چونکە زۆر خورادن یەکێکە لەهۆکارەکانی خەو قورسی .
9- شوێن کەوتنی سوننەتی پێغەمبەر ﷺ لەچۆنیەتی نوستندا ، بەشێوەیەک لەسەر لای ڕاستی بخەوێت .
10- نیەتپاکى (ئیخڵاص) و خۆیەکلایی کردنەوە بۆ خودا و وازهێنان لەتاوان و بەردەوام نەبوون لەسەرى باشترین پاڵنەرە بۆ هەستان بۆ نوێژ .
-----------------------------
#نوێژی_بەیانی
💯3
دونیا فشەیە!؟…
لە حەقیقەتدا دونیایەک ڕێگا بێت بۆ بەهەشتێکی ئەبەدی و جەهەنەمێکی ئەبەدی، ئەمە وەکو ڕێگا هیچ کات فشە نییە.
بەڵام دونیا کاتێک فشەیە، کە کەسێک بە غایەتی بزانێ، هەموو هەوڵ و کۆششی بۆ دونیا بێت، ئەم کات بەرامبەر ئەوەی ئاخیرەتی بە دونیا دۆراندوە، دونیا فشەیە، چونکە قیمەتی ئەوەی نییە، ئاخیرەتی بۆ بکەیت بە قوربانی.
فتأمل قول الشاعر أذ يقول:

لا تَأْسَفَنَّ عَلَى الدُّنْيَا وَمَا فِيْهَا
فَالمَوْتُ لا شَكَّ يُفْنِيْنَا وَيُفْنِيْهَا
وَمَنْ يَكُنْ هَمُّهُ الدُّنْيَا لِيَجْمَعَهَا
فَسَوْفَ يَوْمًا عَلَى رَغْمٍ يُخَلِّيْهَا
لا تَشْبَعُ النَّفْسُ مِنْ دُنْيَا تُجَمِّعُهَا
وَبُلَغَةٌ مِنْ قِوَامِ العِيْشِ تَكْفِيْهَا
اعمل لِدَارِ البَقَا رِضْوَانُ خَازنُهَا
الجَارُ أحْمِدُ والرَّحمنُ بَانِيْهَا
💔2
نزیك بوون لە خوای پەروەردگار چێژێڪە ڪە تەنها ئەو ڪەسانە دەزانن کە لە خواوە زۆر نزیڪن ، تا زیاتر لێی نزیك ببیتەوە ئەوا زیاتر دڵنیایی و ئاسایش و ئارامی و ئاسوودەیی و میهرەبانی و سۆز و ڕازیبوون و دڵخۆشی و سەلامەتی بە تۆ دەبەخشێت ، ڪەواتە بە دڵ دەروون و ڕۆح و ئەندامەڪانت لە خوا نزیك ببەوە بۆ ئەوەی بگەیتە ئەوەی ڪە لە دونیا پێش قیامەت دڵخۆشت بڪات.

✍🏻𝒑𝒂𝒚𝒂𝒎 𝒂𝒅𝒊𝒍
💯2
ابن مسعود -رضي الله عنه- دەفەرمووێت :«لا تغالبوا هذا الليل فإنكم لا تطيقونه فإذا نعس أحدكم فلينم على فراشه فإنه أسلم».

زیادەڕەویی مەڪەن لە شەوەڪانتاندا چونڪە ئێوە بەرگەی ناگرن جا ئەگەر یەڪێك لە ئێوە خەوی ھات ئەوا با بخەوێت لەسەر جێگاڪەی چونڪە بۆی سەلامترە.

[ مصنف عبدالرزاق /٤٢٢٣ ].


✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
👍3
شَهۡرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِیۤ أُنزِلَ فِیهِ ٱلۡقُرۡءَانُ هُدࣰى لِّلنَّاسِ وَبَیِّنَـٰتࣲ مِّنَ ٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡفُرۡقَانِۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهۡرَ فَلۡیَصُمۡهُۖ وَمَن كَانَ مَرِیضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرࣲ فَعِدَّةࣱ مِّنۡ أَیَّامٍ أُخَرَۗ یُرِیدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡیُسۡرَ وَلَا یُرِیدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ وَلِتُكۡمِلُوا۟ ٱلۡعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێکه‌ قورئانی تێدا نێرراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ به‌ ڕێنما بۆخه‌ڵکی وه‌ به‌ڵگه‌یانی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنه‌وه‌(ی دروست ونادروست) ئینجا هه‌رکه‌سێک له‌ئێوه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی با به‌ڕۆژوو بێت وه‌ هه‌رکه‌سێک نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو با به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وڕۆژانه‌ قه‌زای بکاته‌وه‌ له‌چه‌ند ڕۆژێکی تردا خوا ئاسانی ئه‌وێ بۆئێوه‌ وه‌ گرانی ناوێت بۆتان(قه‌زای ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر دانرا) تا مانگه‌که‌ (بگرن) به‌ته‌واوی وه‌ به‌گه‌وره‌ ناوی خوا به‌رن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێنموونی یه‌ی که‌ کردونی وه‌ تا سوپاسی (خوا) بکه‌ن.
👍2
هەتا مردن ئەبێت باجی چاڪەبدەین ، دوای مردنیش ئەبێت باجی خراپە بدەین"

چەند بەختەوەرن ئەوانەی دنیایان تێپەڕاندو قیامەتیان بەدەست هێنا ..💔
😢5
ئافرەتی ژیر و تێگەیشتوو ئەو ڪەسەیە ڪە لە ماڵەڪەی خۆیدا بە هەر هۆڪارێڪی بەختەوەری لەبەردەستیدایە ، شاد دەبێت ، هەروەها بارگرانی لەسەر هاوسەرەڪەی نەڪات بەو شتانەی ڪە بەرگەی ناگرێت لە ژێر هەندێك ڪاریگەری بارودۆخەوە ، بەڵڪو دڵخۆشە بەو نیعمەتانەی ڪە خوای پەروەردگار پێی بەخشیوویت ؛ چونڪە وابەستەبوون بەو شتەی ڪە لەدەستچووە پەشیمانی و نیگەرانی و ناڕازیبوونە لەوەی ڪە لەبەردەستدایە !

✍🏻𝒑𝒂𝒚𝒂𝒎 𝒂𝒅𝒊𝒍
💯2🥰1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
👍2❤‍🔥1
[ کاتی گیرابوونی دوعا لە ڕۆژی هەینیدا ]

پێغەمبەری خــوا (ﷺ) فەرموویەتی :
« ٳنَ في الجُمعە سَّاعة لاَ یُوافِقها عَبد مُسلمِ یَسٲل اللَّه فیهَا شَیئاَ ٳلاَّ ٲَعْطَاه ،وَهيِ بَعدَ العَصْر ».

واته: ڕۆژی جومعە -ساتێکی تێدایە- هیچ موسڵمانێک نییە دوعا وپاڕانەوەکەی لای خوا بەر ئەو کاتە بکەوێت، مەگەر داوای هەرچیەک بکات پێی دەبەخشێت.
[ رواە ٲحمد : ۷٦۳۱ ]

وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەربارەی ئەو دەمەی ڕۆژی جومعە کە دوعای تێدا گیرا دەبێت فەرموویەتی :
« فالتَـمسـوها آخر ساعَة بَعـد العَصْر ».

واتە : دەست بە کۆتا کاتژمێرەکانی دوای عەسرەوە بگرن ( پێش خۆرئاوابون ).
👍1
چۆنێتی خەتمکردنی قوڕئانی هاوەڵان
دیارییەك بێت لەگەڵ پێشوازی ڕەمەزان

بەپێی ٧ ڕۆژەکە :

لە ڕۆژی یەکەم ؛ تەنها ٣ سوڕەتیان دەخوێند :
[البقرة ، آل عمران ، النساء] ..

لە ڕۆژی دووەم ؛ تەنها ٥ سوڕەتیان دەخوێند :
[المائدة ، الأنعام ، الأعراف ، الأنفال ، التوبة] ..

لە ڕۆژی سێیەم ؛ تەنها ٧ سوڕەتیان دەخوێند :
[یونس ، هود ، یوسف ، الرعد ، إبراهیم ، الحجر ، النحل] ..

لە ڕۆژی چوارەم ؛ تەنها ٩ سوڕەتیان دەخوێند :
[الإسراء ، الکهف ، مریم ، طە ، الأنبیاء ، الحج ، المؤمنون ، النور ، الفرقان] ..

لە ڕۆژی پێنجەم ؛ تەنها ١١ سوڕەتیان دەخوێند :
[الشعراء ، النمل ، القصص ، العنکبوت ، الروم ، لقمان ، السجدة ، الأحزاب ، سبأ ، فاطر ، یس] ..

لە ڕۆژی شەشەم ؛ تەنها ١٣ سوڕەتیان دەخوێند :
[الصافات ، ص ، الزمر ، غافر ، فصلت ، الشوریٰ ، الزخرف ، الدخان ، الجاثیة ، الأحقاف ، محمد ﷺ ، الفتح ، الحجرات] ..

لە ڕۆژی حەوتەم و کۆتایی ؛ لە سوڕەتی [ق بۆ الناس] ـیان دەخوێند ..

بەمشێوازە هەر هەفتەیەك ١ جار خەتمیان دەکرد و لە هەموو مانگێکدا ٤ جار خەتمی قوڕئانیان دەکرد ..

✍️Payam Adil
👍2
باشترین ڕێگە بۆ خەتمکردنی قوڕئان لە هەفتەیەکدا ڕێگەی هاوەڵانە -رضي الله عنهم- کە قوڕئانیان بە چەند حیزبێك دەخوێند بۆ ٧ ڕۆژی تەواو ..

پێشەوا ئیبنو قودامە فەرموویەتی :
[وا چاکترە کە قوڕئان لە هەموو ٧ ڕۆژێکدا بخوێنیت
عەبدوڵڵای کوڕی پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل فەرمووی : باوکم لە ڕۆژدا قوڕئانی خەتم دەکرد و دەیکردە ٧ بەشەوە و وازی لە سەیرکردنی نەدەهێنا !
پێشەوا حەنبەل فەرموویەتی : باوکی عەبدوڵڵا لە هەینی بۆ هەینی قوڕئانی خەتم دەکرد ..
بۆیە گێڕدراوەتەوە کە پەیامبەر ﷺ بە عەبدوڵڵای کوڕی عەمری فەرموو : [اقْرَأْ الْقُرْآنَ فِي سَبْعٍ ، وَلَا تَزِيدَنَّ عَلَى ذَلِكَ - قوڕئان بخوێنە لە حەوتدا ، لەوەش زیاتری مەکە] ..
[لە ئەوسی کوڕی حوذەیفەوە فەرموویەتی : بە پەیامبەری خوامان ﷺ وت : ئەمشەوت لەسەر هێواشکردینەوە ، فەرمووی : بەڕاستی حیزبێکم بەسەردا هات لە قوڕئان ، بۆیە پێم خۆش نەبوو کە دەرچم هەتاکو تەواوی نەکەم !
ئەوس فەرمووی : پرسیارم لە هاوەڵانی پەیامبەر ﷺ کرد ؟! چۆن قوڕئان دابەش دەکەن ؟!
فەرموویان : سێ ، پێنج ، حەوت ، نۆ ، یازدە ، سیازدە و حیزبە درێژەکەش [لە سوڕەتی ق بۆ الناس] بە تەنها دەخوێنین] .. [المغني - 2/127] ..

پێشەوا زەڕکەشی لە پەرتووکی [البرهان في علوم القرآن - 1/247] دا باسیکردووە وەکو ئەو شێوەیەی لە پۆست و ستۆرییەکەدا خستوومەتەڕوو ..

بەڵام هیچ دەقی فەرموودەیەك نەهاتووە جێگیر بووبێت کە خودی پەیامبەر خۆی ﷺ لە چەند ڕۆژدا قوڕئانی خەتم کردووە !
تەنها هاتووە کە پەیامبەر ﷺ نوێژی شەونوێژی زۆر درێژ دەکردەوە و جگە لە [الفاتحة ، سوڕەتی البقرة والنساء وآل عمران] یشی لە یەك شەودا خوێندووە ..

تێبینی | خەتمە هەیە کە [تابعین - شوێنکەوتووانی هاوەڵان] خوێندوویانە تەنها لە ڕۆژێکدا دوو خەتمە وەکو پێشەوا [شافیعی] کە ٦٠ جار قوڕئانی خەتم کردووە ؛ ئەمە پێی دەوترێت [ختمة الحروف] واتە تەنها لەسەر پیتەکان پاداشت وەردەگرێت ..

✍️Payam Adil
1👍1🥰1
للتذكير ‼️
الحَرام لا يُصبح حلال بعد آذان المغرب.

بۆ بیرخستنەوە‼️
حەڕام لەدوای بانگی مەغریب نابێتە حەڵاڵ .

✍️ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯3❤‍🔥1👏1
اطمئنّي واصبري ولا تخافي ولا تحزني فـ ربّي سينجيك من كل ضيق.

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯2👍1
ئەگەر كەسێك هاوڕێیەکی باشی هەبێت ، پێویستی بە ئاوێنە نابێت ..

بێگومان باشترین هاوڕێش پەرتووكه ، باشترین پەرتووکیش : قوڕئان و فەرموودەی صەحیحە.

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯32
ابن القیم [رحمە الله]دەفەرمووێت:
«یەکخواپەرستی دەرگای چاکە و بەختەوەری و چێژ و شادی و خۆشی بۆ بەندە دەکاتەوە».

[زاد الــمــعــــاد ١٨٦/٤].


✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯2
زۆرترین جـار تکراری بکەوە:


«اللّهمّ اجعلني ممّن أصْلَحْتَ قلبه، ويَسَّرْتَ أمره، وسَتَرْتَ عيبه، وغفَرْتَ ذنبه، واسْتَجَبْتَ دعائه».🤲🏻

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
👍1💯1
ئەوەی ویستوومە بەڵام خوای پەروەردگار پێی نەداوم بە حیکمەتی دەزانم ، چونکە دەزانم خوای پەروەردگار خراپەی هیچ لەیەکێك بەندەکانی ناوێت ، الحمدلله ..

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯31
ئەوەندە پێداگربە لەسەر دوعاکەت ئەوەندە پێداگربە تا قەدەرەکەت دەگۆڕێت بإذن الله ..🌱☝🏻

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯3😢21👍1
أُخْتِي الكَرِيمَة !

إِيَّاكِ أَنْ يَخْدَعَكِ الشَّيْطَانُ فِي هَذِهِ الأَيَّامِ المُبَارَكَةِ، فَيُثَقِّلَ عَلَيْكِ الطَّاعَاتِ، وَيُزَيِّنَ لَكِ الرَّاحَةَ، وَيُوهِمَكِ أَنَّ مَا مَضَى يَكْفِي ! لَا وَاللَّهِ، مَا بَقِيَ هُوَ الأَغْلَى.

قَاوِمِي فُتُورَ النَّفْسِ، وَاسْتَعِينِي بِاللَّهِ، وَاسْأَلِيهِ العَوْنَ، وَجَدِّدِي نِيَّتَكِ.

اِنْهَضِي، وَابْذُلِي جُهْدَكِ، فَمَا هِيَ إِلَّا أَيَّامٌ مَعْدُودَاتٌ !

✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
👍1😢1💯1
ڕەگی هەموو خەیر و چاکەیەك لە دونیا و قیامەتدا ترسی خوای پەروەردگارە.

البدایة والنهایة لابن کثیر ٢٤/١١


✍🏻ᴘᴀʏᴀᴍ ᴀᴅɪʟ
💯3👍1
2025/07/10 11:29:02
Back to Top
HTML Embed Code: