برا و خوشکى بەڕێزم : چەندین ساڵت لە ژیانی ئەم دونیایە لە دەست چووە لەخوداپەرستی و خواناسی، بیربكەرەوە چەندین نوێژت لەكیس چووە، چەندین ڕۆژووت نەگرتووە، چەندین چاكەت لەدەست چووە، چەندین تاوانت کردوە و لە بیرت کردووە چەندین... چەندین.. هتد!! ئێستا تۆ لەناو ئەم گۆڕەدا ئاهی پەشیمانی هەڵئەكێشی، بەڵام تازە بێسوودە..
كە خرایتە ناو گۆڕەوە پێت دەوترێت:
ئەی نەوەی ئادەم كوا گوێت كە ببیستێ؟
كوا چاوت كە ببینێ؟
كوا زمانت كە زمان درێژی بكەی؟
ماڵ و دارایەكەت چی بەسەرهات؟
تۆ دونیات تەرك كرد یان دونیا تۆی تەرك كرد؟
بەبێ گوناه لەدایك بوویت و بە بارێك گوناهەوە مردی، بە لاوازی و بێتوانای و گریانەوە هاتیتە دونیاوە و بە لوتبەرزی و غوروور لە دونیا ڕۆیشتی.
ئای مرۆڤی ئازاد و عاقڵ لەبەر خاتر چ كەسێ گۆڕ و سزاكەی لەبیر ئەكەیت؟

Forwarded from بەکورتى
لەبەر ئەم هۆکارانە دەڵێین یادکردنەوەی مەلود بیدعەیە:
یەکەم: چونکە تەنانەت یەک ئایەتیش لەقورئانی پیرۆز و یەک فەرموودەش نەصەحیح و نەزەعیف لەو بارەیەوە نەهاتووە ولەهاوەڵانیشەوە نەهاتووە کاری وایان کردبێت .
دووەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم بۆ خۆی ئەو یادەی نەکردۆتەوە ، و هیچ یەکێک لەهاوەڵان وخانەوادەکەشی کاری وایان نەکردووە .
سێیەم : پێشەوا ئەبو بەکر ڕەزاى خواى لێ بێ دوو ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
چوارەم : پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب ڕەزاى خواى لێ بێ دە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
پێنجەم : پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان ڕەزاى خواى لێ بێ سیازدە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە.
شەشەم : پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب ڕەزاى خواى لێ بێ چوار ساڵ حوکمی کردو و ئەو یادەی نەکردەوە .
حەوتەم : پێشەوا موعاویە ڕەزاى خواى لێ بێ کەنوسەری وەحی بوو و باشترین مەلیک بوو ئەو یادەی نەکردەوە .
هەشتەم : حەسەن وحوسەین ڕەزاى خوایان لێ بێ یادی لەدایک بوونی باپیریان نەکردەوە لەکاتێکدا سەرداری گەنجانی بەهەشتن !
نۆیەم : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وەفاتی کرد ، و ژمارەی هاوەڵان زیاتر بوو لەدوو سەد هەزار و کەسیان ئەو یادەیان نەکردەوە !
دەیەم : تابیعیەکانیش ڕەحمەتى خوایان لێ بێ لەدوای ئەوان ئەو یادەیان نەکردەوە !
یانزەیەم : چوار ئیمامە بەڕێزەکە: (أبو حنيفة ومالك والشافعي وأحمد ڕەحمەتى خوایان لێ بێ) ئەو یادەیان نەکردەوە !
خۆ ئەگەر کارێکی باش وخێر بوایە بەدڵنیاییەوە ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن وئەنجامیان دەدا .
وە باش بزانە کە باشترین سەدە سێ سەدە زێڕینەکەیە ، هەروەک لەفەرموودەی صەحیح دا هاتووە : ((خيرُ الناس قَرْنِي، ثم الذين يَلُونَهُم، ثم الذين يَلُونَهُم)، .
واتە: باشترین سەردەم وسەدە سەردەم وسەدەی منە ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان .
جا لەو سێ سەدەیەدا کەس یادی مەولودی نەکردۆتەوە دەی کەواتە ئێمە بۆ کارێک بکەین کەئەوان نەیان کردووە .
-----------------------------
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2517

ساڵەكان ، مانگەكان ، هەفتەكان ، ڕۆژەكان ، سەعاتەكان ، چركەكان هەمووی زۆر بەخێرایی دەڕۆن و لەتەمەنی تۆ كەم دەبێ و تا دوا هەناسەت كە كۆتایی هات دەچیتەوە ناو قەبرێكی تەنگ و تاریك .
پاشان لە قیامەتیشدا زیندوو دەكرێیتەوە بۆ لێپرسینەوە و هەرچیت كردوە دەدرێتە دەستەوە و پێت دەڵێن :
(اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ) .
بۆیە با لە ئێستاوە بە تەوبەكردن تاوانەكانمان بسڕینەوە ، و وا نەزانین ژیان یانی خواردن و خەوتن و ڕابواردن.
هەر یەك لە ئێمە با سەیر بكەین و بزانین چیمان بۆ قیامەت ئامادە كردوە؟
چ كردەوەیەكت كردوەكە دڵت پێی خۆشە بۆ قیامەتت ؟
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ﴾
https://ba8.org/

www.ba8.org
ماڵپەڕی بەهەشت
ماڵپەری بەهەشت ماڵپەڕێكی ئیسلامى زانستی پەروەردەیی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله عنهم) لەسەرى بوون - وە سەر بە هیچ گروپ و لایەنێکى حیزبى نی
سێ بەڵا و تاقیکردنەوە ڕۆژانە تووشی هەموو مرۆڤێک دەبێت
هەموو ڕۆژێ سێ بەڵا و تاقیکردنەوە توشى مرۆڤەکان دەبێ بەبێ ئەوەى زۆربەى خەڵکی هەست بەیەک دانەشی بکەن و لەیادیان بێ و پەندی لێ وەربگرن ئەوانیش بریتین لە :
یەکەم: هەموو ڕۆژێک لە تەمەنی کەم دەبێتەوە، جا ئەو ڕۆژەی کە لەتەمەنی دەڕوات هیچ گرنگ نییە بەلایەوە ، بەڵام ئەگەر ماڵ و سامانەکەی زیاد بکا گرنگی پێ دەدات، لەکاتێکدا پارە قەرەبوو دەکرێتەوە بەڵام تەمەن ناکرێ .
دووەم: هەموو ڕۆژێک لە ڕزقی خوا دەخوات جا ئەگەر حەڵاڵ بوو ئەوا لێپرسینەوەی لێ دەکرێ و ئەگەریش حەرام بوو ئەوا سزا دەدرێ و ناشزانێت چارەنوسی لێپرسینەوەکەی چییە .
سێ یەم: هەموو ڕۆژێک ئەندازەیەک لە مردن و ئاخیرەت نزیک دەکەوێتەوە و ئەندازەیەک لە دونیاش دوور دەکەوێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا ئەوەندە گرنگی بەو مردنە نادات کە بۆی دەچێت و دەمێنێتەوە ، بەڵام گرنگی بەو دونیایە دەدات کە جێی دەهێڵێت و نامێنێتەوە، و ناشزانێت چارەنووسی بۆ بەهەشتی هەرە بەرزە یان دۆزەخی هەرە نزم.
--------------------------
بەکورتى (133)
https://www.tgoop.com/ba_kurty

Telegram
بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
Forwarded from بەکورتى
سزاى ئەو کەسەى کە نوێژى بەیانیان ناکات
برا و خوشكى لاوم: داواكارم ئەگەر بتوانى بە گوێى دڵ گوێبیستى ووتەكانم بیت، و هەست و بیرى خۆتم بدەیتێ، لە چەند خولەكێكى ژیانت، بۆ ئەوەى چەند ئامۆژگاریەكت بە گوێدا بدەم، كە هەموویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كەسێكى خۆشەویستى خۆى، لە كەسێكى پەرۆش لە سەر دوا ڕۆژ و ژیانت، لە ڕۆژگارێكدا كە ئامۆژگاریكاران تێيدا كەم و بەدەگمەنن، ئامۆژگاریەكانیشم بە شێوەى پرسیار دەبن، بۆ ئەوەى هەموو پرسیارێكى زەنگێكى بیداركەرەوە بێت، و چیتر لە خەوى غەفڵەت بێدارمان بكاتەوە، و بە ئاگامان بێنێتەوە، و قۆڵى بۆ هەڵماڵین و پەشیمان ببینەوە لەوەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كەمتەرخەمیەكمان نوواندبێت لە ئەنجامدانى نوێژى بەیانى .
ئامۆژگارى و پرسیارەكانیش ئەمانەن:
١ - ئایا دەزانى نەکردنى نوێژى بەیانى یەکێکە لەسیفاتی مونافیقەکان؟
خوای پەروەردگار لەبارەی دووڕووەکانەوە فەرموویەتی: {وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً} [النساء: ١٤٢].
وە پێغەمبەر - ﷺ فەرموویەتی -: هیچ نوێژێک بەقەد نوێژی بەیانی وعیشا قورس نییە لەسەر دووڕووەکان .
٢ - ئایا دەزانى کە دۆڵێک لەدۆزەخ بۆ ئەو کەسە یە کە نوێژى بەیانى ناکات :
خوای پەروەردگار فەرموویەتی -: {فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا} [مريم: ٥٩].
٣ - ئایا دەزانى ئەو کەسەى کە نوێژى بەیانى ناکات شەیتان میز دەکات بە گوێی دا؟
یەکێک لەخراپییەکانی واز هێنان لەنوێژی بەیانی ئەوەیە شەیتان میز دەکات بەگوێیدا ، هەروەک ابن مسعود، دەڵێ : باسی پیاوێک کرا لەلای پێغەمبەردا - صلى الله عليه وسلَّم - شەو نوستووە تاوەکو بەیانی بەخەبەر نەهاتووە ، فەرمووی : ئەوە کەسێکە شەیتان میزی کردووە بەگوێیەکانیدا .
٤ - ئایا دەزانى ئەو کەسەى نوێژى بەیانى ناکات لە قەبردا چ سزایەک دەدرێ؟
پێغەمبەرى خوا ﷺ باسی خەوێکى خۆى دەکات و دەفەرموێ : دووپیاوم بینى یەكێكیان پاڵ كەوتبوون، ئەویتریشیان بەردێكى گەورەى بە دەستەوە بوو بە سەریەوە وەستا بوو، و بەردەكەى بەسەردا دەدا و سەرى دەپژاند و پانى دەكردەوە، و پاشان بەردەكەى هەڵدەگرتەوە، و دەوەستا تاكو سەرى دەگەڕایەوە بۆ دۆخى جارانى، و جارێكى تر بەردەكەى دەدایەوە بە سەریدا، هەروەكو لە جارى یەكەمدا پێی كرد، منیش ووتم: پاكى و بێگەردى بۆ خواى پەروەردگار ئەم دوو كەسە چیانە ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێی ووتم: ئەوە ئەو كەسەیە كە دەخەوێت و نوێژى بەیانیانى ناكات.
-------------------------
#بەکورتى (٤٢٩)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2431

Forwarded from وهڵامهكان
YouTube
سیحر مەترسییەکانى ، چۆنێتی خۆپاراستن لێی ، چۆنێتی هەڵوەشاندنەوەى
کتێبی دەنگی
سیحر : مەترسییەکانى ، چۆنێتی خۆپاراستن لێی ، چۆنێتی هەڵوەشاندنەوەى
نوسینى : شێخ عبدالمحسن قاسم ئیمام و خەتیبی مزگەوتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
پێناسە :
لەبەر زۆربونى سیحر و جادوو کردن زۆر گرنگە ئەم کتێبە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت و بەتایبەت…

Forwarded from كەناڵی ڕێکخراوی النبأ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from كەناڵی ڕێکخراوی النبأ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پــڕۆژەى هــاوڕێى قــورئان
🔘 بۆ خۆتۆماركردن لە پڕۆژەكە لینكی بوتی هاوڕێـی قورئان بكەوە: www.tgoop.com/HawreyQuranBot
🔳 بۆ پەیوەندی كردن لە تیلیگرام : www.tgoop.com/rekxrawi_naba
بۆ ئاگاداربوون لە چالاکی و پڕۆژەکانی ڕێکخراو لە سۆشیال میدیا : کلیک لەم لینکە بکە.
https://naba.krd

چەند پەیامێک بۆ ئەوانەى دەیانەوێ هاوسەرگیری بکەن
ئەم نامیلکە بریتی یە لە چەند پەیامێکى گرنگ و بەسوود بۆ ئەوانەى دەیانەوێ هاوسەرگیری بکەن و لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە .
بەشی یەکەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ گەنجان لە سەرەتایی دەستنیشان کردنى ئافرەتدا :
بەشی دووەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ ئافرەتان لەسەرەتایی دەستنیشان کردنی هاوسەردا :
بەشی سێیەم : کۆمەڵە پەیامێک بۆ هاوسەران بۆ ساڵی یەکەمی ژیانی هاوسەرێتییان :
زۆر زۆر گرنگە هەموو کچ و کوڕێک پێش هاوسەرگیری ئەم نامیلکەیە بخوێننەوە
لینکی داگرتن و خوێندنەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/Kteb-158

تەماشای فلیمی سێکسی دەکات و مافى خێزانەکەی نادات
پرسیار:
بەڕێزان من کێشەیەکم هەیە ئەویش ئەوەیە ماوەی چەند ساڵێکە مێردەکەم بەچاوی کەم تەماشام دەکات و مافی سەرجێیم نادات ، و تەماشای فیلمی سێکسی دەکات ، و چەند منداڵێکم هەیە وپێم وانیە جیابوونەوە چارەسەر بێت (ئەوەش بەهۆی منداڵەکانەوە) جا ئایا چارەسەر چی یە ؟ و من هەست بەشەرم وحەیا دەکەم لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵدا بکەم.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/3202

دوو سوننەت لە یەک ڕۆژدا
سبەی دوو شەمەیە ، و له ڕۆژە سپییەکانە ، بۆیه بەڕۆژووبە دوو سوننەت دەپێکی إن شاء اللە .
ئەگەر توانیت ئەوا هاوسەفەرى کاروانى ڕۆژوگرانى سبەینێ بە
ئەگەر ناتوانیت ، ئەوا یادی کەسانى ترى بخەوە
چونکە تۆ نازانى کە کێ بەهۆى یادخستنەوەکەى تۆوە بەڕۆژوو دەبێ!
وە ئێستا زستانە و دنیا ساردە و ڕۆژگاریش کورتە و کەس عوزرى گەرما و برسێتى نیە
-----------------
هەندێك پاداشتی ڕۆژو کەلەفەرمودەکاندا هاتوە،
1ـ ڕۆژووگرتن هاوشێوەی نیە لەپاداشت.
2ـ لەبەر گەورەیی ڕۆژوگرتن پاداشتی دیاری نەکراوە.
3ـ ڕۆژوگرتن پارێزەرەو قەڵغانە لە ئاگر لەقیامەت.
٤ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگر.
٥ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون خەندەقێك دروست دەکات لە نێوان تۆو ئاگر کە بەقەد ئاسمان و زەوی دورە.
ماڵپەڕى بەهەشت
ba8.org

خولی یانزەیەم.pdf
4.9 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە و لە لاپەڕە (٩) بۆ لاپەڕە (٤٢) واتە تەنها (٣٣) لاپەڕە دەخوێنیتەوە و داخلە.
دووەم : تاقی کردنەوەکە بە ئۆنلاینە و لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٤٥) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٤٠) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیەئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (١٠/١/٢٠٢٥) دەبێت .
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
پێنجەم : خەڵاتەکان بریتین لە کتێب و تەفسیری قورئان .
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://www.tgoop.com/malpariba8

ئەو گۆڕانەی لەبیرکراون
تەنها یەک خولەک و ١٨چرکە گوێ بگرە
تەنها یەک خولەک و ١٨چرکە گوێ بگرە
Forwarded from بەکورتى
مانگی شەعبان.pdf
814.7 KB
خوشک و برایانی بەڕێز :
سبەینێ جومعە (١) ى مانگی شەعبانە ، بەم بۆنەیەوە ئەم پێشبڕکێ تایبەتە ڕادەگەیەنین .
١. پێشبڕکێکە لەسەر خوێندنەوەى ئەم کتێبەی سەرەوەیە کە تەنها (٢٠) لاپەڕەیە .
٢. تاقیکردنەوەى تێدا نیە و تەنها بیخوێنەوە و ئەم پۆستە بینێرە بۆ پێنج هاوڕێت ناوت دەچێتە تیروپشکەوە .
٣. لە بەرواری (١٤/٢/٢٠٢٥) فۆرمێک دادەنرێت لە کەناڵی بەکورتى تا ئەو کاتە هەر کەس کتێبەکەى خوێندبێتەوە و ناردبێتی بۆ پێنج هاوڕێ ناوی خۆی تۆمار دەکات بۆ تیروپشک .
٤. لە بەروارى (١٦/٢/٢٠٢٥) تیروپشک دەکرێت و چەند لەتواناماندا بێت خەڵاتی کتێبی بەسوود دابین دەکەین
٥. إن شاء الله لە پانزەى شەعبان خولی دوانزەیەمی کەناڵی بەکورتى ڕادەگەیەنین کە سەبارەت بە (مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ) دەبێت و چەندین تەفسیری قورئان و موصحەف و کتێبی بەسوود دەکەین بە دیاری .
------------------------
کەناڵى بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
https://www.tgoop.com/ba_kurty
------------------------
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://www.tgoop.com/malpariba8
سبەینێ جومعە (١) ى مانگی شەعبانە ، بەم بۆنەیەوە ئەم پێشبڕکێ تایبەتە ڕادەگەیەنین .
١. پێشبڕکێکە لەسەر خوێندنەوەى ئەم کتێبەی سەرەوەیە کە تەنها (٢٠) لاپەڕەیە .
٢. تاقیکردنەوەى تێدا نیە و تەنها بیخوێنەوە و ئەم پۆستە بینێرە بۆ پێنج هاوڕێت ناوت دەچێتە تیروپشکەوە .
٣. لە بەرواری (١٤/٢/٢٠٢٥) فۆرمێک دادەنرێت لە کەناڵی بەکورتى تا ئەو کاتە هەر کەس کتێبەکەى خوێندبێتەوە و ناردبێتی بۆ پێنج هاوڕێ ناوی خۆی تۆمار دەکات بۆ تیروپشک .
٤. لە بەروارى (١٦/٢/٢٠٢٥) تیروپشک دەکرێت و چەند لەتواناماندا بێت خەڵاتی کتێبی بەسوود دابین دەکەین
٥. إن شاء الله لە پانزەى شەعبان خولی دوانزەیەمی کەناڵی بەکورتى ڕادەگەیەنین کە سەبارەت بە (مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ) دەبێت و چەندین تەفسیری قورئان و موصحەف و کتێبی بەسوود دەکەین بە دیاری .
------------------------
کەناڵى بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
https://www.tgoop.com/ba_kurty
------------------------
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://www.tgoop.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
ئایا دەزانی لە شەو و ڕۆژێکدا پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بە بەردەوامی (٤٠) ڕکات نوێژی کردووە؟
* نوێژە فەرزەکان
بەیانی (٢) ڕکات
نیوەڕۆ (٤) ڕکات
عەسر (٤) ڕکات
مەغریب (٣) ڕکات
عیشا (٤) ڕکات
- - - - - - - - - -
* سوننەتە ڕاتیبەکان
پێش نوێژى بەیانی (٢) ڕکات
پێش نوێژى نیوەڕۆ (٤) ڕکات
دواى نوێژى نیوەڕۆ (٢) ڕکات
دواى نوێژى مەغریب (٢) ڕکات
دواى نوێژی عیشا (٢) ڕکات
- - - - - - - - - -
* شەونوێژ و ویتر
(٨) ڕکات شەو نوێژ
(٣) ڕکات ویتر
- - - - - - - - - -
کۆی گشتى (٤٠) ڕکات
- - - - - - - - - -- - - - - - - - - -- - - - - - - - - -
ئەمە ئەو نوێژانە بوو کە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە شەو و ڕۆژێکدا لەسەرى بەردەوام بوو.

#بەکورتى (٤٤٨)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
* نوێژە فەرزەکان
بەیانی (٢) ڕکات
نیوەڕۆ (٤) ڕکات
عەسر (٤) ڕکات
مەغریب (٣) ڕکات
عیشا (٤) ڕکات
- - - - - - - - - -
* سوننەتە ڕاتیبەکان
پێش نوێژى بەیانی (٢) ڕکات
پێش نوێژى نیوەڕۆ (٤) ڕکات
دواى نوێژى نیوەڕۆ (٢) ڕکات
دواى نوێژى مەغریب (٢) ڕکات
دواى نوێژی عیشا (٢) ڕکات
- - - - - - - - - -
* شەونوێژ و ویتر
(٨) ڕکات شەو نوێژ
(٣) ڕکات ویتر
- - - - - - - - - -
کۆی گشتى (٤٠) ڕکات
- - - - - - - - - -- - - - - - - - - -- - - - - - - - - -
ئەمە ئەو نوێژانە بوو کە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە شەو و ڕۆژێکدا لەسەرى بەردەوام بوو.
- - - - - - - - - -- - - - - - - - - -- - - - - - - - - -
#بەکورتى (٤٤٨)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
Telegram
بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
Forwarded from بەکورتى
ئەمشەو شەوی لێخۆشبونى خواى گەورەیە بۆ بەندەکانى بەڵام دوو کەس ناگرێتەوە
ئەمشەو شەوی پانزەى شەعبانە و پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعباندا فەرموویەتى:
(ينزلُ ربُّنا إلى سماءِ الدُّنيا ليلةَ النِّصفِ مِن شعبانَ فيغفرُ لأهلِ الأرضِ إلَّا مُشرِكٍ أو مُشاحنٍ) (صححه الألباني)
واتە: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێ ـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك (مشاحن) بن، (مشاحن) یش، واتە: كەسانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ.
جا موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى بەر ئەم لێخۆشبوونەى خواى گەورە بکەوی بیروباوەڕت پاک بکەرەوە لە شیرک و هاوەڵ بڕیاردان بۆ خواى گەورە و خۆت بە دوور بگرە لە بیدعەو داهێنراوەکان و پەیوەست بە بە سوننەتى پاکى پێغەمبەرى خواوە ﷺ ، وە دڵیشت لە ڕق و کینە پاک بکەرەوە بە رامبەر بە موسڵمانان و هەر کەسێکت لە خۆت عاجز کردوە ئاشتى بکەرەوە و داواى گەردن ئازایی لێ بکە لەبەر ڕەزامەندی خواى گەورە .
تێبینی :
ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی پازدەی شەعبانەوە کە ناونراوە شەوی بەرات و تایبەت کردنی بەنوێژ کردن و تایبەت کردنی ڕۆژەکەی بەڕۆژو گرتن ، بیدعەیە ، و هیچ بنەمایەکی شەرعی نی یە .
داواکارین لە خواى گەورە بیروباوەڕمان لە هەموو شیرک و بیدعە و خورافاتێک پاک بکاتەوە و دڵەکانیشمان لە ڕق و کینە و حەسودی و هەموو خراپەیەک پاک بکاتەوە و بمانکات بە براى دڵسۆزى یەکتر ، و لە هەڵە و تاوانەکانمان خۆش بێت ، و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە بەر ئەم لێخۆشبوونە خواییە دەکەون .
-----------------------
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-18

وابزانە ئەم مانگە دوایین ڕەمەزانە لەژیانی تۆدا و دواى جەژن دەمریت.
یەک خولەک و نیو گوێ بگرە
یەک خولەک و نیو گوێ بگرە
Forwarded from بەکورتى
پوختەى حوکم و ئاداب و پاداشت و حیکمەتەکانى ڕۆژووی شەشەڵان
١. حوکمى شەشەڵان
ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لە مانگی شەووال (شەشەڵان) سوننەتە و واجب نیە .
٢. پاداشتى
پێغهمبهری خوا ﷺ فهرموویهتی: ههركهسێك مانگی ڕهمهزان بهڕۆژووبێت و پاشان شهش ڕۆژ لهمانگی شهووال بگرێت وهكو ئهوهوایهساڵهكهههمووی بهڕۆژوو بووبێت.
٣. حیکمەت و سوودهكانی
أ. شەشەڵان لەگەڵ مانگی ڕەمەزان بەتەواوی پاداشتی ساڵێکی بەڕۆژووبونی هەیە .
ب. کەموکوڕی و ناتەواوی لەڕۆژووی فەرز تەواو و کامل دەکات .
ج. بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەبوڵ بووە.
٤. چۆنێتی ڕۆژوو گرتنی شەشەڵان و کاتى دەست پێ کردنی
ڕۆژووی شەشەلان لە ڕۆژێک دواى جەژنى ڕەمەزان دەست پێ دەکات و دروسته بهسهر یهكهوه یان بهجیا جیا بگرێت بهپێی ئهوهی بۆی ئاسانه و بۆى دەگونجێ و مەرج نیە هەمووی بەسەر یەکەوە بگرێت ، بەڵام باشتر وایە پەلەی لێ بکرێت نەکا ڕێگرییەک بێتە پێش .
٥. نییەت لە ڕۆژوی شەشەڵان
ڕۆژووی شەشەڵان بەستراوەتەوە بەڕۆژووی ڕەمەزانەوە ، بۆیە گەر کەسێک نیەت نەهێنێت لەشەودا و تەنها لە کاتى نیوەڕۆدا نیەت بهێنێ ئەوا ڕۆژووەکەى دروستە بەڵام پاداشتى تەواوی بۆ نانوسرێت .
٦. قەرزی ڕەمەزان لە پێشترە لە ڕۆژووی شەشەڵان
ئەو کەسەى قەرزی ڕەمەزانى لەسەرە باشتر و چاکتر وایە سەرەتا قەرزەکە بگرێتەوە ، بەڵام گەر بۆى نەکرا ئەوا دەتوانێ سەرەتا شەشەڵانەکە بگرێت پاشان لە کاتی تردا قەرزەکانى بگرێتەوە .
٧. قەزری ڕەمەزان و شەشەڵان بە یەک نییەت
دروست نییه قهرزی ڕۆژووی ڕهمهزان و شهشهڵان بهیهك نییهت بهێنرێت.
٨. شەشەڵان و ڕۆژە سوننەتەکان بە یەک نییەت
دروسته بهیهك نییهت ڕۆژووی دوو شهممه و پێنج شهممه یاخود ڕۆژهسپییهكان بگیرێت لهگهڵ ڕۆژووی شهشهڵان، ئومێد دهكرێت پاداشتی ههردووكی دهست بكهوێت.
----------------------
بەکورتى (٢٨٨)
خوشک و برایان و ئەندامانى بەڕێزی کەناڵی (بەکورتى) تکایە دواى خوێندنەوەى بابەتەکان بینێرە بۆ هاوڕێکانت بۆ ئەوەى تۆش بەشداربیت لەم خێرە .

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شاری لەبیرکراوەکان