Telegram Web
“تاکە شت لەم ژیانەدا کە لێی دڵنیاین مەرگە ، و بەنرخترین شت کە هەمانبێت کاتە .”
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بیروباوەڕ

قال الشيخ صالح الفوزان  حفظه الله:

‏" ضعف العقيدة هو المرض الحقيقي
‏الذي يجب عـلاجه بمعرفة التوحيد والعقيدة الصحيحة "

لاوازی لە بیروباوەڕدا ئەوە نەخۆشی ڕاستەقینەیە، کە پێویستە چارەسەر بکرێت بەزانینی تەوحید و بیروباوەڕی ڕاست و دروست.

‏عقيدة التوحيد (٩٩)
#بەهەشتی_فیردەوس 🌾
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
اللهم أنت ربي = ئەی خودایە تۆ پەروەردگاری منی (ڕوبوبییەت)

لا إله إلا أنت = هیچ پەرستراوێکی بەحەق نیە کە شایستەی پەرستن بێ جگە لە تۆ (ئولوهییەت)

خلقتني وأنا عبدك = تۆ منت دروست کردووە و من بەندەی تۆم (عەبدیەت)

وأنا على عهدك ووعدك ما استطعت = من لەسەر پەیمان و بەڵێنی تۆم تا دەتوانم (پابەندی)

أعوذ بك من شر ما صنعت = پەنا دەگرم بە تۆ لە خراپەی ئەوەی کردوومە (ئیستیعازە)

أبوء لك بنعمتك علي = دان دەنێم بە نیعمەتەکانت بەسەرمدا (شوکر)

وأبوء بذنبي = دان دەنێم بە تاوانەکانمدا (ئیعتیراف)

فاغفر لي = لێم خۆشبە (دوعا)

فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت = چونکە کەس لە تاوانەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ (تەوحید)

"لذلك سُمّي بسيد الاستغفار" = بۆیە پێی دەوترێت "سەیدی ئیستیغفار"

✍️ هاشم محمد
زیان و خراپەکانی حەسوودی


شێخ ڕەسلان خوا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت:

هەرگیز حەسوودی هیچ شتێک ناگۆڕێت خوای گەورە پەروەردگار بڕیاری لەسەردابێت، هەرچیت کردبێت و ڕقت لەهەرچیبێت.

المصدر: سلسلة شرح ریاض الصالحین.
#بەهەشتی_فیردەوس 🪴
ئەی مرۆڤ....

بگەڕێرەوە بۆ لای خوای گەورە ئەگەر چی هەزار جار گوناهت کردبێت.
#بەهەشتی_فیردەوس 📚
🔍مرۆڤی ژیر بایەخ بەو شتانە دەدات
کــە عــەقـڵــی پــێ گـەشـەدەکـات


م. علی خان || M. Ali Xan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئیبن و عەباس ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:
بۆ گوناهە گەورەکان خوای گەورە بۆ هەر گوناهێک کۆتایی هێناوە بە ئاگر یان نەفرەت یان توڕەیی یان سزا.

📚رواە ابن جریر في تفسیره ( ٤۱/٥)
پەنا بەخوای گەورە، خوای گەورە ئێمەو ئێوەش بپارێزێت .


#بەهەشتی_فیردەوس 🌴
#فەرموودە
قال رسول الله ﷺ :

التُّؤَدَةُ في كلِّ شيءٍ خيرٌ،
إلا في عملِ الآخـــــــــرةِ.

لەسەرخۆیی لەهەموو شتێکدا خێرو چاکەیە تەنها لەکردەوەکردن بۆ دواڕۆژ نەبێت.

📚صحيح الجامع (٣٠٠٩)
• صحيح

التُّؤَدَةُ
أي : التَّأنِّي وترْكُ العجَلَةِ
واتە: لەسەرخۆیی و پەلەنەکردن.
#بەهەشتی_فیردەوس 🌾
Audio
فەزڵی فێربوونی زانستی شەرعی و هەڵگرانی
کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان!

شێخ عەبدولسەلام شوەیعر - خوا بیپارێزێت - فەرموویەتی.

منیش دەڵێم:

ڕاستی فەرموو شێخ - خوا بیپارێزێت. بەڕاستی زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دڵمان ژەنگاوی دەکات و سەرقاڵمان دەکات... ڕەنگە بڵێن تەنانەت ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعیش بێت. بەڵێ دەڵێم، کات دەبێت تەنها بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی بەکار نەهێنرێت، شتی گرنگتر هەیە:

- خوێندنەوە و لەبەرکردن و تێڕامانی قورئانی پیرۆز
- چاکە کردن لەگەڵ دایک و باوک و یارمەتیدانیان
- جێبەجێکردنی ئەو سوودانەی بڵاویان دەکەینەوە لە ژیانی ڕۆژانەماندا
- سوودەکان تەنها بۆ خوێندنەوە نین، نەخێر نەخێر... چونکە فەرمانمان پێکراوە بە چاکە، دەبێت جێبەجێشی بکەین
- نەک تەنها جێبەجێکردن، بەڵکو فێرکردنی ئەندامانی خێزانیشمان
- زۆر کاری چاکەی تریش هەن کە گرنگترن لە مانەوەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی زانستی شەرعی

دیارە مەبەستم ئەوە نییە کە هیچ شتێک بڵاو نەکەینەوە، بەڵکو با بڵاوی بکەینەوە بەڵام بە ڕێژەیەکی گونجاو. با ئەوەی دەکرێت بڵاوی بکەینەوە بەبێ بەفیڕۆدانی کات... خوا یارمەتیدەرمان بێت.​​​​​​​​​​​​​​​​


https://www.tgoop.com/ba8y_firdaws
#وتەی_زانایان

احذر معاشرةَ البَطَّالينَ فإن الطبع لصٌّ، لا تُصَادِقَنَّ فاسقًا ولا تَثِقْ إليه..

ئاگاداربە لە هاوڕێیەتیکردنی دەستبەتاڵەکان، چونکە خۆڕەوشت دزە دەکات، وە باوەڕ بەکەسی فاسق و مەکەو متمانەشی پێمەکە ...

📚ابن القيم | بدائع الفوائد
#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
بۆ مەلای شەق وەشێن :

مەزنایەتی مرۆڤ لە گەورەیی ڕۆحیدایە، نەک لە بەرزی دەنگیدا. زانای ڕاستەقینە وەک کانگای زێڕ وایە، هەرچەند لە قووڵایی زەویشدا بێت، هەر بەنرخە. کەچی تۆ، جەنابی خۆ بەزلزان، وەک بەردی سەر شاخی، بەرز بەڵام بێ نرخی!

سەیرە تۆ کە دوێنێ شاگردی کۆنفۆخانە بوویت، بیرت چووەتەوە کە بنەمای یەکەمی کۆنفۆ "ڕێزگرتنە". ئەمڕۆ بەناو مەلایت و کەچی زمانت درێژترە لە شمشێری زوحاک! نازانی مەلایەتی تاجێکە لە نوور، نەک جبەیەک لە خۆپەرستی؟

زانایانی ڕاستەقینە وەک دار بەرووی کوردستانن، هەزار ساڵە بەرزن و بەردەوام بەروبوومیان هەیە. تۆش وەک گژوگیای بەهاری، ڕۆژێک سەوزی و ڕۆژێکی تر وشک و بێ بەر!

جەنابی کەخۆت کردووە بە مامۆستای خەڵکی! مامۆستایەتی بە فێربوونی چەند وشەیەک نییە. ئاوێنەی مامۆستایەتی بە هەناسەی گەرمی خۆپەرستی لێڵ دەبێت. تۆ هێشتا فێری ئەوە نەبوویت کە بێدەنگی زێڕە و قسەی بێ نرخ، خۆڵ؟

زانایان، چرای ڕێگای ڕزگارین، نەک قەڵەمی ڕەشکردنەوەی ناوی خەڵکی. تۆ کە ناتوانی بگەیتە ئاستی ئەوان، هیچ نەبێت فێری ئەوە بە کە خۆر بە قوڕ ناشاردرێتەوە.

تۆ بەو زمانە درێژەت، تەنها یەک شت دەسەلمێنی: کە نە ئەدەبی کۆنفۆت لەبەرە و نە زانستی مەلایەتی. زانست دەریایەکە لە خۆشەویستی، نەک گۆمێک لە ڕق و کینە.

مامۆستایەتی ئەوە نییە خۆت بڵێیت من مامۆستام، بەڵکو ئەوەیە خەڵکی لە کردار و ڕەفتارتدا مامۆستایەتی ببینن. تۆ نەک مامۆستا نیت، بەڵکو هێشتا فێری یەکەم وانەی قوتابخانەی ژیانیش نەبوویت: "ڕێزگرتن"!​​​​​​​​​​​​​​​​

✍️ هاشم محمد
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
#سەرەنجامی_کردەوە

عن الربيع بن خثيم قال: كل ما لا يُبتغى به وجه الله يضمحل.

دەگێڕدرێتە ڕەبیعی کوڕی خوثەیم ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ فەرموویەتی:

هەرچی شتێک لە پێناو خوای گەورە نەبوو ئەو شتە دەڕوات و نامێنێتەوە.


📚حلیة الاولیاء ( ۱۰۸/۱)
‏الاضمحلال:ـ  الزوال :ـ نەمان
#بەهەشتی_فیردەوس 📚
#نیعمەت

‏قال ابن القيم رحمه الله

‏النعم ثلاثة:
‏نعمة حاصلة يعلم بها العبد
‏و نعمة منتظرة يرجوها
‏و نعمة و هو فيها لا يشعر بها
🌷
نعیمەت سێ نیعمەتە:

نیعمەتێک ئەوەیە بەندە بەدەستی خستووە و پێی دەزانێت،
نیعمەتێک چاوەڕێیەتی و داوای دەکات،
نیعمەتیکیش ئەوەیە ئەو تێیدایە بەڵام هەستی پێناکات.


📚‏الفوائد صـ (172)
#بەهەشتی_فیردەوس 🍃
2024/12/22 19:09:36
Back to Top
HTML Embed Code: