Telegram Web
نعوذ بالله

‏قال العلامة ابن دقيق العيد رحمه الله :

( إنّ أكَلَةَ الرِّبا مجرَّبٌ لهم سوءُ الخاتمة).

پەنابەخوای گەورە

زانای پایەبەرز ئیبن و دەقیق العید ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت - فەرموویەتی:

ئەوکەسانەی ڕیبا دەخۆن تاقیکراوەتەوە لەسەریان کە بەخراپی مردوون و کۆتاییان خێرنەبووە .

📚فيض القدير ١٥٣/١
#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
2
پیرۆزیی لە شاراوەییدایە:ـ

سڵاو لە شکۆمەندیی ئەو ئافرەتەی، کە سنوورەکانی ژیانی تایبەتی خۆی پاراست. هاوسەرگیرییەکەی کردە قەڵایەکی ئارام، نەک چیرۆکێکی کراوە بۆ هەموو چاوێک. خۆشەویستیی هاوسەرەکەی کردە نزایەکی نهێنی لەنێوان خۆی و خودایدا، نەک پۆستێک کە لە بازاڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نرخ و بەهای لەدەست بدات.
سڵاو لە سۆزی ئەو خاتوونەی، کە بە خۆشەویستییەوە ئاگری چێشتخانەکەی گەش دەکردەوە و گەرمیی بە خێزانەکەی دەبەخشی. ماندووبوونی ئەو پاداشتی لە زەردەخەنەی ئازیزانیدا وەردەگرت، نەک لە ژمارەی لایک و ستایشی جیهانێکی مەجازی کە هەرگیز تێر نابێت.
سڵاو لە ئارامیی ئەو خانمەی، کە گەشتی کرد و چێژی لە نیعمەتەکانی خودا بینی، بە بێدەنگی دڵخۆش بوو و بە سوپاسگوزارییەوە گەڕایەوە. گەشتەکەی کردە یادگارییەکی شیرین بۆ خۆی، نەک هۆکارێک بۆ خۆهەڵکێشان لەبەردەم ئەو چاوانەی کە بەزەییان بە نیعمەتدا نایەتەوە.
لە کۆتاییدا، سڵاو لە هەموو ئەو ڕۆحانەی کە باوەڕیان بەوە هێناوە جوانیی ڕاستەقینە لە سادەیی و شاراوەییدایە. ئەوانەی تێگەیشتن کە ژیانێکی ئاسوودە، ژیانێکە دوور لە چاوی خەڵک. خوای میهرەبانیش ڕێزی لەو نهێنی پارێزییە گرت و ئارامیی دڵ و بەرەکەتی پێ بەخشین.
بێگومان، هەرشتێک لەبەرچاوی خەڵک داپۆشرا، خودا بە چاوی ڕەحمەتی خۆی دەیپارێزێت.

ئامادەکردنی: دایکی عبداللە

https://www.tgoop.com/ba8y_firdaws
5💯3🔥1🥰1🤗1
.اللهم أذق أهل غزة حلاوة الجبر بعد مرارة الصبر، اللهم أطعمهم من ثمار الجنة، واسقهم من حوض النبي ﷺ، اللهم ارزقهم فرحة تنسيهم قسوة هذه الأيام الثقيلة، اللهم اجبر كسر قلوبهم
4
هەموو سپێدەیەک، کاتێک چاوم بە هەواڵەکاندا دەخشاندەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕەوش و هەواڵی خۆشەویستانمان لە غەززە بم، هەردەم دیمەنی وێرانکاری و بۆردومان، جەستەی شەهیدان و بریندارانم دەهاتە بەرچاو.

بەڵام ئەمڕۆ، چاوم بە وێنەکانی پایتەختی ستەم و زۆرداری کەوت، کە چۆن دەلەرزی و هەڵدەتەکی. بەڕاستی دیمەنێکی دڵئاساکەرەوە و ئۆخژنبەخش بوو.

پەروەردگارا، داواکارین دوژمنانی ئایینەکەت و نەیارانی پێغەمبەران و یاوەرە بەڕێزەکانیان بە یەکترەوە سەرقاڵ بکەیت و لەم ئاژاوە و فیتنەیەدا، ئەهلی سوننەت و جەماعەت و خاک و نیشتمانیان بپارێزیت.
✍️هاشم محمد
👍43💯1
- #براکەم

قَالَ أَنَسُ بْنُ مَالِك ـ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ ـ  :

« إِذَا لَقِيتَ الْمَرْأَةَ فَغَمِّضْ عَيْنَيْكَ حَتَّىٰ تَمْضِيٰ» ~
ــــــــــــــــــــــــــــ

ئەنەسی کوڕی مالیک ـ ڕەزای خوای گەورەی لێبێت ـ دەفەرموێت:

کاتێک بەلای ئافرەت دا تێپەڕبووی چاوت دابخە لە ئاستی هەتاوەکو تێپەڕ دەبێت.

📚{مُصَنَّفُ إِبْنِ أَبِيٰ شَيْبَة ٧/٤}
#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
5
#وتەی_زانایان

من صون الرجل لزوجته ألا يذكر اسمها عند الرجال .

لەپاراستنی پیاو بۆ خێزانەکەی ئەوەیە ناوی خێزانەکەی نەهێنێت لەلای پیاوان .

الشيخ_صالح_العصيمي -حفظه الله- 📚💭

#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
6
#وتەی_زانایان

ئیبن رەجەب ـ ڕەحمەتی خودای گەورەی لێبێت ـ دەفەرمووێت:-

وقد يكون الأجنبي أنفع للميت من أهله، كما قال بعض الصالحين: وأين مثل الأخ الصالح؟! أهلك يقتسمون ميراثك، وهو قد تفرد بحزنك، يدعو لك، وأنت بين أطباق الأرض.

ڕەنگە کەسی بێگانە بەسودتر بێت بۆ مردوو وەک لە ئەهلەکەی، هەروەک ھەندێك لە پیاوچاكان دەڵێن: نموونەی ھاوڕێی باش كە وەك برا وایە لەكوێ ھەیە؟، خزم و كەس و كارت میراتەكەت دابەش دەكەن، بەڵام ئەو بەتەنھا ماوەتەوە و خەفەتت بۆ دەخوات و نزات بۆ دەكات لەوكاتەدا تۆ لە نێو گۆڕدایت.

📚[ مجموع رسائل  ].

#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
4
#وتەی_زانایان

رجُلٌ سبًّ  الإمام وَكيع (شيخ الشّافِعي ) رحمهما الله
‏فلَمۡ يجبه !
‏فقيل: ألا ترُد عليه ؟
‏قال : و لِمَ تَعَلَّمنا العلمَ إذن !

پیاوێک جنێوی دا بە وەکیعی مامۆستای شافعی ـ ڕەحمەتی خوای گەورە لەهەردووکیان بێت

وەکیع وڵامی نەدایەوە!
پێی وترا: ئایە وڵامی نادەیتەوە؟ 

فەرمووی: ئەی باشە ئێمە بۆچی فێری علم بوین!

📚: روضة العقلاء ونزهة الفضلاء

#الدين_النصيحة
#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
5
#وتەی_زانایان

قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله:

«الحسنة العظيمة يغفر الله بها السيئة العظيمة»

« چاکەی گەورە دەبێتە مایەی ئەوەی خوای گەورە تاوان خراپەی گەورەی پێ بسڕێتەوە ».

📚[مجموع الفتاوى (٦٨/٣٥
)]

#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
6
◈چەند زانیاریەڪ دەربارەی مانگی موحەڕەم ی سەری ساڵــی ڪۆچی ڪــە گرنگــە تــۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەو چەند خاڵە بزانی ..

١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى #موحەڕەم بە گشتى سوننەتەو بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت، هەروەک پێغەمبەرى خواﷺ  فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان، ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.

۲- پێغەمبەرى خواﷺ لە ڕۆژانیتر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێداوە. بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا، پاداشتی ئەو ڕۆژە سڕینەوەی تاوانی ساڵێک پێش خۆیەتی، وە نۆیەمیشى لە گەڵدا بگیرێت باشترە بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاورو خاچ پەرستان .

۳- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی #عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت ..

٤- هەر كەسێك ڕۆژوی عاشورای لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە.

٥- هەر كەسێك نەخۆش بێت یان بە هەر هۆکارێكی عوزرێکی شەرعی نەیتوانی بەڕۆژووبێت بەڵام  عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی .

٦- حیكمەتی #بەڕۆژووبوون لەومانگە تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگارکرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی .

#سە‌ری_ساڵی_ڪۆچی_١٤٤۷
3
هیجرەت ...
هەنگاوێکی مەزنی بزاوتی بانگخوازی لەمێژوی ئیسلامدا.
خاڵی دەستپێکی بەرپاکردنی دەوڵەتی ئیسلامی..
وەرچەرخانێکی مێژویی بۆ قەتیس نەکردنی بانگەواز لەبازنەیەکی داخراودا و بەجیهانیکردنی ئیسلام ئەویش بە قوربانیدان و دەستبەرداربون لە سەروماڵ لەپێناویدا...
کەواتە هیجرەت پێمان ئەڵێ:
ئیسلام دینێکی جیهانی یەو لەهیچ کایەیەکی ژیان جودانیە بەڵکو ئاوێتەوبنەمایە،ئیسلام حوکمە نەک تەنها عیبادەتی مزگەوت و کونجی ماڵەکان..
هیجرەت پێمان ئەڵێ ،ئیسلام بە پەندی پێشینان و(خواکڵاوی بۆ بەڕوو کردوەو دەریا بەدەمی سەگ پیس نابێ)سەرناکەوێ بەڵکو جوڵەو بەرخۆدان و قوربانیدان و شەونخونی ووەستان لەڕوی زوڵم و مونکەری دەوێ ئەویش بەهەوێنی(واعتصموا بحبل اللە جمیعا)نەک پەرتەوازەیی و هەر یەک لە ئاوازێک بخوێنێ وتەفرەقە و مونازەعە(فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ)
بەدڵنیاییەوەپێکەوەبون ئارام گرتنی ئەوێ وئەو سەبرو دان بەخۆداگرتنە بۆ یەکتر بنەماو هەوێنی یەتی،نەک بەمیزاجی خۆت لێک بترازێی و هەریەک ماڵۆکەیەکی جاڵجاڵۆکەیی جیا کاتەوە ودوایش خۆت لەسەر ئیسلام حساب کەیی وباس لەدینی خوابکەی..
بەرزو پیرۆزبێ یادی هیجرەت و سەرەتای ساڵی نوێی کۆچی
خوای گەورەبیکاتەمایەی سەرکەوتنی موسوڵمانانی ڕاستینی غەززەونەمانی ناڕەحەتی و ئازارەکانمان..
4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایا دەزانی وردترین کامێرای چاودێری لەسەر تۆیە؟

د. هاشم محمد
3
#وتەی_زانایان

📌 قال ابن القيم رحمه الله:


جماع أمراض القلب  هى أمراض الشبهات والشهوات. والقرآن شفاء للنوعين.

واتە: بەگشتی نەخۆشیەکانی دڵ بریتیە لە نەخۆشی گومانەکان و ئارەزووەکان. قورئانیش چارەسەرە بۆ هەردوو جۆرەکە.

• إغاثة اللهفان (44/1) 📚
#بەهەشتی_فیردەوس 🌷
3
2025/07/14 02:08:18
Back to Top
HTML Embed Code: