Telegram Web
مژدە و ئاگاداری
خوشک و برایانی بەڕێز :
بەبۆنەی جەژنەوە بڕیارماندا لینكی تاقیكردنەوەكە تاوەكو ڕۆژی دوو شەممە دانەخەین
لەم لینكەی خوارەوە فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی سیانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (بە نۆمینەی حاجیان و حوکم و ئادابەکانى قوربانی كردن)

ئەم لینکە بکەنەوە و سەرەتا تێبینیەکان بخوێننەوە و پاشان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن
👇👇👇
https://walamakan.com/BekwrteTaqikrdnewa/14
بەکورتى pinned «مژدە و ئاگاداری خوشک و برایانی بەڕێز : بەبۆنەی جەژنەوە بڕیارماندا لینكی تاقیكردنەوەكە تاوەكو ڕۆژی دوو شەممە دانەخەین لەم لینكەی خوارەوە فەرموون بۆ تاقیکردنەوەى خولی سیانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (بە نۆمینەی حاجیان و حوکم و ئادابەکانى…»
چ نوێژێك ئاسوودەی و دڵخۆشی دروست دەكات؟

ئەو نوێژەی كە دڵخۆش و ئاسوودە دەبیت پێی ئەو نوێژەیە كە ئەم شەش خاڵەی تێدا بێت یەكەم: ئیخلاص، واتە نیەتپاكی و بۆخوابوون، ئەوەیە كە بەندە لەئەنجامدانی ئەو عیبادەتەیدا تاكە هاندەری بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت و نیەتی نزیكبوونەوە بێت لێی و فەرمانی جێبەجێ بكات و لەسزای بترسێت و ئومێدی بە پاداشت و لێخۆشبوونی هەبێت.

دووەم: ڕاستگۆیی و دڵسۆزی، واتە بەندە دڵی لەهەموو شتێكی دونیایی بەتاڵ بێت و تەنها مەبەستی خوا بێت و لەڕووكەش و ناخیدا ڕوو لە خوا بێت و دڵ و دەرەوەی یەك ڕوو بن.

سێیەم: شوێنكەوتن، زۆر سووربیت لە شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لەو كردەوەیەدا ، بۆ نمونە نوێژ، هەوڵبدەیت ئەو چۆن نوێژی كردووە تۆش ئاوەها نوێژەكەت بكەیت.

چوارەم: إحسان، واتە چاكە، ئەویش ئەوەیە بەشێوەیەك نوێژ و خواپەرستی بكەیت وەكو ئەوەی خوای گەورە دەبینیت، كە ئەمەش بنچینەی كارەكانی دڵە.

پێنجەم: منەت، ئەوەیە كە بەندە هەست بەوە بكات كە هەستانی بەم كارە چاك و خواپەرستیانە هەمووی منەت و فەزڵی خوایە و ئازایەتی و چالاكی خۆی نییە و ئەوە خوای پەروەردگار سەركەوتووی كردووە كە هەستێت بەم كارانە، جا هەتا بەندە تەوحید و یەكخواپەرستی زیاتر بێت ئەوا هەستكردنی بە منەتی خواش زۆرتر دەبێت.

شەشەم: كەموكورتی، ئەوەیە كە بەندە هەست بەو ڕاستیە بكات كە هەرچەندە بەجوانی هەستێت بە ڕاپەڕاندنی ئەركی سەرشانی خۆی لە عیبادەت بەوپەڕی كۆشش و ماندووبونەوە ئەوا بێگومان بەو شێوەیە ئەنجامی نەداوە كە خوا دەیەوێت و بێ پەڵە و كەموكورتی نییە و بەڵكو كەمتەرخەم بووە و توانیویەتی زیاتر و باشتر بكات بەڵام بەهۆی لاوازی نەفسی خۆیەوە ئەوەندەی پێكراوە، ئەمەش وا دەكات تووشی بەخۆسەرسام بوون نەیەت و كردەوەی خۆی بچووك بێتە پێش چاو.
----------------
#بەكورتی (٥٦٠)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
مژدە مژدە مژدە
مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێجی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی.
---------- -------- -----------
* تێبینی:
١. دەتوانى تەنها داواى ئەو کتێبانە بکەى کە خۆت دەتەوێ و نەک باکێجەکە هەمووی.
٢. هەر بەڕێزێک دەیەوێ ناوەڕۆکی کتێبەکان ببینێ با پەیوەندیمان پێوە بکات.
---------- -------- -----------
* داشکاندنی تایبەتمان هەیە بۆ خولی مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکان .
* گەیاندن بە خۆڕاییە بۆ سەرجەم شارەکان بۆ ئەو بەڕێزانەى بە (کۆ) دەیانەوێ.
---------- -------- -----------
* بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە.
https://www.tgoop.com/malpariba8
مژدە و ئاگاداری
ٳن شاء الله شەوی یەک شەممە تیروپشک بۆ سەرکەوتووانی خولی سیانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بەکورتی ئەنجام دەدرێ کە تایبەت بوو بە (نۆمینەی حاجیان و ئەحکامەکانی قوربانی)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
برا و خوشکانى بەڕێز :
ئەمەى سەرەوە ناوى ئەو بەڕێزانەیە کە لە تیروپشکی خولی سیانزەیەمی تاقیکردنەوەى کەناڵی بەکورتى ناویان دەرچووە .
تکایە لەماوەى یەک هەفتەدا پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە .
بەس تکایە ناوی خۆت و شار و گەڕەک و ئەو ژمارە مۆبایلە بنێرە کە تاقیکردنەوەکەت پێ کردووە .
https://www.tgoop.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مژدە مژدە مژدە
مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێجی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی.
---------- -------- -----------
* تێبینی: دەتوانى تەنها داواى ئەو کتێبانە بکەى کە خۆت دەتەوێ و نەک باکێجەکە هەمووی.
---------- -------- -----------
* داشکاندنی تایبەتمان هەیە بۆ خولی مزگەوتەکان .
* گەیاندنمان هەیە بۆ سەرجەم شارەکان و کرێی گەیاندن خۆڕاییە بۆ ئەو بەڕێزانەى بە (کۆ) دەیانەوێ.
---------- -------- -----------
* بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە.
https://www.tgoop.com/malpariba8
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸 ئایا دەزانی ناوەنـدی بـونیـادڕێ چیە ؟
ناوەندێکی فێرکاری پەروەردەییە بە شێوازی ئۆنلاین فێرخوازان ئاشنا دەکات بە زانستی شەرعی (زانستە نەقڵی و عەقڵیەکان).

🔊🔊🔊
🔹ناوەندی بونیادڕێ هەڵدەستێت بە وەرگرتنی فێرخوازان و دەرگای ناوتۆمارکردن واڵادەکات بۆ ساڵی 1447ـی کۆچی، بەمەبەستی پەروەردەکرنی جیلێکی زانستخواز و زانیار لەماوەی دە ساڵدا.

▪️شایەنی باسە لەم ساڵانەدا تەواوی پڕۆگرامی (فـتـح الـملـك الـوهـاب) دەخوێندرێت، کە ئەمانەی خوارەوە هەندێکن لە زانستەکانی ئەو پڕۆگرامە:
1. کتێبەکانی عەقیدەی ئەهلی سوننە.
2. لەبەرکردنی تەواوی قورئانی پیرۆز و زانینی تەفسیرەکەی.
3. لەبەرکردنی هەزاران فەرموودەی صەحیح.
4. لەبەرکردنی هۆنراوەی زانستی لە بوارەکانی نەحو و بەلاغە و ئوصول و قیرائات و مەنتیق.
5. خوێندنی قیرائاتی عەشر.
6. شارەزابوون لە فیقھ و ئوصوڵی مەزهەبی ئیمامی شافیعی و فیقهی دەلیل.

▪️ناوتۆمارکردن تاوەکو بەرواری 1447/1/1 بەرامبەر بە 2025/6/26 بەردەوام دەبێت.

💠بۆ زانیاری زیاتر و ناوتۆمارکردن📝 تکایە داخلی ئەم کەناڵە ببە
https://www.tgoop.com/nawandy_bunyad_re

تکایە لای خۆتانەوە شەیری بکەن.
Forwarded from بەکورتى
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەزانی چەند ساڵ لەناو قەبرەکەت دەمێنیتەوە؟ زۆر زۆر کاریگەرە
مژدە مژدە مژدە
مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێجی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی.
---------- -------- -----------
* تێبینی:
١. دەتوانى تەنها داواى ئەو کتێبانە بکەى کە خۆت دەتەوێ و نەک باکێجەکە هەمووی.
٢. هەر بەڕێزێک دەیەوێ ناوەڕۆکی کتێبەکان ببینێ با پەیوەندیمان پێوە بکات.
---------- -------- -----------
* داشکاندنی تایبەتمان هەیە بۆ خولی مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکان .
* گەیاندن بە خۆڕاییە بۆ سەرجەم شارەکان بۆ ئەو بەڕێزانەى بە (کۆ) دەیانەوێ.
---------- -------- -----------
* بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن واتسابی ئەم ژمارەیەوە
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
یاخود لەڕێگەى ئەم لینکەوە نامە بنێرە.
https://www.tgoop.com/malpariba8
سبەینێ سەری ساڵی کۆچی یە و دەکاتە (١) ى موحەڕەم 
گرنگە تۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەم (١٠) خاڵە گرنگە بزانی سەبارەت بە مانگى موحەڕەم

١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى موحەڕەم بە گشتى سوننەتە .
٢- بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت ، هەروەک پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.
٣- بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا .
٤- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە ڕۆژانى تر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێ داوە.
٥- خێرەكەشى سڕینەوەى تاوانى ساڵێكى پێش خۆیەتى .
٦- نۆیەمیشى لە گەڵدا دەگیرێت بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاور و خاچ پەرستان .
٧- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت .
٨- هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشورای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە.
٩-  گەر ئافرەتێک لەسوڕی مانگانەدا بوو یاخود تازە منداڵی بووە ، یاخود كەسێك نەخۆش بێت و عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی .
١٠- حیكمەتی بە ڕۆژوو بوون تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگار کرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی .
---------------------------
بۆ زانیارى زیاتر سەبارەت بە مانگی موحەڕەم ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-1
سبەینێ دوو شەممەیە
ئێستا لە مانگی موحەڕەمداین كە باشترین ڕۆژوو ڕۆژووی مانگی موحەڕەمە هەروەك پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.
ئەگەر توانیت ئەوا هاوسەفەری كاروانی ڕۆژووگرانی سبەینێ بە
ئەگەر ناتوانیت ئەوا یادی كەسانی تری بخەرەوە چونكە تۆ نازانی كە كێ بەهۆی یادخستنەوەكەی تۆوە بەڕۆژوو دەبێ!
https://www.tgoop.com/ba_kurty
گەر ئافرەت لەسوڕی مانگانەدا بوو لە( نۆ و دە و یازدەی ) مانگی (موحەڕەمدا) ئایا درووستە بۆی ئەو ڕۆژانە قەزا بكاتەوە دوای ئەوەی لەسوڕی مانگانە پاك دەبێتەوە و خۆی دەشوات ؟
وەڵام :
هەر كەسێك ڕۆژوی (عاشوڕای) لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە و سابت نەبوونی ، وهەروەها چونكە ئەو پاداشتە بەستراوە بەڕۆژوی دەیەمی مانگی(موحەڕەمەوە) وئەو ڕۆژەش لەدەس چووە .
وپرسیار كراوە لەزانای پایەبەرز شێخ (محمد بن صالح العثيمين) _ ڕەحمەتی خوای لێ بێت _ :
گەركەسێك ڕۆژووی (عاشوڕای) بەسەردا تێپەڕی و لەوكاتەدا لەسوڕی مانگانەدا بوو ، ئایا ڕۆژوەكەی قەزا دەكاتەوە ؟ وئایا هیچ یاسا و (قاعیدە)یەك هەیە دەستنیشانی بكات چی جۆرە سوننەتێك قەزا دەكرێتەوە و چی جۆرە سوننەتێك قەزا ناكرێتەوە ؟ خودا پاداشتت بداتەوە .
لەوەڵامدا فەرموویەتى :
سوننەت دوو جۆرە : جۆرێكیان سەبەب و هۆكاری هەیە و جۆرێكیان سەبەبی نی یە .
ئەو جۆرەیان كە سەبەب و هۆكای هەیە لەدەس دەچێ‌ بەلەدەس چوونی هۆكارەكەی و قەزا ناكرێتەوە .
بۆ نموونە :
سوننەتی چوونە نێو مزگەوت (تحية المسجد) گەر پیاوێك هات بۆ مزگەوت و دانیشت پێش ئەوەی (سوننەتی چوونە نێو مزگەوت) بكات ، ماوەیەكی زۆر بەسەر دانیشتنەكەیدا تێپەڕی پاشان ویستی سوننەتی چوونە نێو مزگەوت (تحية المسجد) بكات ، ئەوا بە (تحية المسجد) بۆی ئەژمار ناكرێت ،چونكە (تحية المسجد) نوێژێكی هۆكار دارە و بەستراوە بە سەبەبێكەوە كەئەویش چوونە نێو مزگەوتە گەر سەبەبەكەی لەدەس چوو ئەویش لەدەس دەچێت ، كاتێ كە مرۆڤ ڕۆژووی ڕۆژی عەرفە یان ڕۆژووی عاشوڕای دوا خست بەبێ هیچ عوزرێك ، بێگومان لەم حاڵەتەدا قەزای ناكاتەوە ، وهیچ سودێك نابینێت لە قەزا كردنەوەكەی ، واتە : بەقەزا كردنەوەكەی خێری ڕۆژووی ڕۆژی عەرفە و ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕای بۆ نانوسرێت و بۆی ئەژمار ناكرێت .
وە بەنیسبەت ئەوەی كاتێ كە كەسێك ڕۆژووی ڕۆژی عەرفە و ڕۆژی عاشوڕای بەسەردا تێپەڕ دەبێ و عوزری هەیە _ وەك ئافرەتێك كەلەسوڕی مانگانەدایە یاخود تازە منداڵی بووە وهەروەها كەسێك كە نەخۆش بێت _ ، ئەم كەسانەش قەزای ناكەنەوە ، چونكە ڕۆژووی ئەو ڕۆژە بەستراوەتەوە بەڕۆژێكی دیاری كراوەوە و حوكمی بەڕۆژوو بوونی لەدەس دەچێت بەلەدەس چوونی ئەو ڕۆژە . مجموع فتاوى ابن عثيمين" (٢٠/ ٤٣)
بەڵام هەر كەسێك عوزری هەبوو لەواز هێنان و نەگرتنی ڕۆژووەكەدا_ وەك ئافرەتێك كەلەسوڕی مانگانەدایە یاخود تازە منداڵی بووە وهەروەها كەسێك كە نەخۆش بێت و كەسێك كەلەسەفەردا بێت_ ، وعادەتی وابووە كەڕۆژووی ئەو ڕۆژانەی گرتبێت ، یاخود نیەتی ئەوەی هەبووبێ ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بێت ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی كە ئیمامی بوخاری لە أبو موساوە گێڕاویەتیەوە و أبو موسا دەڵێ : پێغەمبەری خودا _ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ _ فەرمووی : ( إِذَا مَرِضَ الْعَبْدُ أَوْ سَافَرَ كُتِبَ لَهُ مِثْلُ مَا كَانَ يَعْمَلُ مُقِيمًا صَحِيحًا ) . البخاري (٢٩٩٦)
واتە : كاتێ‌ كە بەندە نەخۆش دەكەوێت یاخود سەفەر دەكات ، پاداشت و خێری ئەو كردەوانەی بۆ دەنوسرێ‌ كە لەكاتی لەش ساغی و ئەو كاتانەی كەلەماڵدا بوو ولەسەفەردا نەبووە ئەو كردەوانەی ئەنجام دەدا .
جا زانای پایەبەرز (إبن حجر) _ ڕەحمەتی خوای لێ بێت _ دەڵێ : فەرمایشتی : ( كُتِبَ لَهُ مِثْل مَا كَانَ يَعْمَل مُقِيمًا صَحِيحًا ) ئەو كەسە دەگرێتەوە كە كارەكە دەكات بەڵام شتێك دەبێتە ڕێگر لێی ، ونیەتی هەبووە بەردەوام بێت لەسەر ئەو كارە گەر ئەو ڕێگریە نەبوایە . "فتح الباري"
----------------------
#بەكورتی (٥٦١)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
چەند خاڵێک دەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ڕۆژی (عاشورا)

١- تاوانى ساڵێکت دەسڕێتەوە :
پرسیار كرا لە پێغەمبەرى خوا (ﷺ) دەربارەى پاداشتى ڕۆژووى (عاشورا) ئەویش فەرمووى: دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى تاوانى ساڵى پێشوو .

٢- پلەت بەرز دەکاتەوە :
ئیمامى بەیهەقی فەرموویەتى: (ئەگەر هەر کەسێك لەساڵى ڕابردوودا تاوانى هەبێت ئەوا ڕۆژووى ئەم ڕۆژە دەبێتە مایەى لێخۆشبوونى وەئەگەر تاوانیشى كەم بوو ئەوا پلەى بەرز دەبێتەوە لاى پەروەردگار) .

٣- پێغەمبەرى خوا (ﷺ) بە گەورە تەماشاى کردووە : 
(ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێبێت) فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژێك گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لەڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لەمانگەكانیشدا هیچ مانگێك گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان) .

٤- پیاو چاكانی پێشین و گرنگی دانیان بە ڕۆژوی عاشورا :
پیاو چاكانی پێشین (السلف الصالح) زۆر بایەخیان بەڕۆژووى ئەم ڕۆژە داوە تەنانەت هەندێكیان لەكاتى سەفەردا بەڕۆژووبوون بۆ ئەوەى ئەو پاداشتەیان لە دەست نەڕوات .

٥- چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) كەواتە پێغەمبەر (صلى اللە عليە وسلم} جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین، و فەرموویەتى: (خۆتان مەشوبهێنن بەجولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن) 

تێبینی : ڕۆژى شەممە دەکاتە ڕۆژى عاشورا و سوننەتە جومعەش لەگەڵی بگری .
---------------------

بۆ زانیارى زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/623
2025/07/03 17:46:14
Back to Top
HTML Embed Code: