Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
دانیشتنی بەشی چیرۆک، ۲۷ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
لەم دانیشتنە دوو بابەت پێشکەش کرا:
فەسلێک لە کتێبی "عطر گوابا" لە نووسینی پلینیۆ مێندۆزا -هەندێک وتووێژ لەگەڵ گابریێل گارسیا مارکێز- لە لایەن بەڕێز واحید حاجیئەحمەدی
بەشێک لە کتێبی "عقل افسردە" لە نووسینی موراد فەرهادپوور لە لایەن ئەندازیار ئەمیرئابادی
لە کۆتایی دانیشتنەکەش دوو شێعر لە لایەن بەڕێزان سەعدی عەباسی و ئیسماعیلمووسازادە پێشکەش کرا و ئوخژەنییان خستە دڵی بەشداران.
..........
civîna beşa çîrok
encûmena edebiya Baran
27ê pûşperê 1403
di vê civînê de du babet hatine pêşkeşkirin:
1_werzek ji pirtûka "etrê gûwaba" ji nivîsarên Pilîniyo Mêndoza bi sernava "hindek gotûbêj ligel Gabriel Garcia Marquez" ji aliyê rêzdar Wahîd Hacî Ehmedî
2_beşek ji pirtûka "aqilê damayî" ji nivîsarên Morad Ferhadpûr ji aliyê endazyar Emîrabadî
û li domahîka civînê du helbest ji aliyê rêzdaran Seidî Ebbasî û Ismaîl Mûsazade hatin xwendin û pê re aramî xistin dilê hevalan.
Baran Literary Society
@Baran_Naghadeh

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نیشتمان
شاعیر: ئیسماعیل مووسازادە
خوێندنەوەی: هێمن حاجی عەبباسی
موسیقا: کەیوان ساکێت
Baran Literary Society
@Baran_Naghadeh
شاعیر: ئیسماعیل مووسازادە
خوێندنەوەی: هێمن حاجی عەبباسی
موسیقا: کەیوان ساکێت
Baran Literary Society
@Baran_Naghadeh
Forwarded from عکس نگار
دانیشتنی بەشی "ئەدەبی منداڵان" ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران بەڕێوەچوو.
کاک کەماڵ ڕامووز وەک بەڕێوەبەری کۆڕەکە بەخێرهاتنی هەموو ئەندامان و ئەو بەڕێزانەی کرد کە لە ڕێی دوورەوە تەشریفیان هێنابوو و کۆڕەکەیان ڕەنگین و دەوڵەمەندتر کردبوو.
لە بەشی یەکەمدا "کاک مستەفا ئیلخانیزادە" لەسەر چالاکییەکانی بنکەی ئەدەب دوا و باسی مێژووی پەیوەندی خۆیانی لەگەڵ ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە کرد.
لە بەشی دووهەمدا "خاتوو لەیلا بەهرامبەگی(لاولاو)" دوابەرهەمی خۆیان بە ناوی «وزوزی» بە بەشدارانی کۆڕەکە ناساند و لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەو بەرهەمە دوا. هەروەها لە بڕگەی دووهەمی وتەکانیاندا هەندێک باسی لەسەر بابەتی"خوێنەری شاراوە" پێشکەش کرد و بڕیاری دا لە دانیشتنێکی تر بە تێر و تەسەلی لەسەری بدوێ...
لە بەشی سێهەمدا "کاک حەسەن محەممەدی" بەرهەمێکی شێعری لە قالبی تەرجیعبەند خوێندەوە کە بە وردی کەوتە بەر ڕاوبۆچوون و ڕەخنەی ئەندامانی ئەنجومەن.
هەروەها دوو شێعر لە لایان "کاک سەعدی عەبباسی" خوێندراوە و بەم چەشنە کۆتایی بە دانیشتنی ئەم حەوتوویەی ئەنجومەنی ئەدەبی هات.
بە پێویستی دەزانین لە کۆتاییدا دەستخۆشی تایبەت ئاراستەی خانەخوێی بەڕێز، م. خدر بەهرامبەگی بکەین و سپاسێکی دووبارەش ئاراستەی ئەو هاوڕێیانە بکەین کە لە ڕێی دوورەوە تەشریفیان هێنابوو و دانیشتنەکەیان دەوڵەمندتر کرد.
Baran Literary Society
@baran_naghadeh

بەجێماو لە دانیشتنی بەشی "ئەدەبی منداڵان" ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژی ١٤٠٣
Baran Literary Society
@Baran_naghadeh
Baran Literary Society
@Baran_naghadeh
دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە ڕێکەوتی 1403.5.17هەتاوی
ئەم دانیشتنە تایبەت بوو بە بەشی ڕەخنەی ئەدەبی و بە بەڕێوبەرایتی کاک کەماڵ ڕاموز بەڕێوە چوو.
حەوڵمان ئەوە بوو ئاوڕدانەوەیەکمان لە ڕەخنەی مارکسیستی و کۆمەڵناسی ئەدەبیات هەبێ. پرسە گرینگەکان و ڕوانگەی تایبەتی ڕەخنەگرانی باوەڕمەند بەم ڕێبازە فکرییە هاتە ئاراوە. باس لە ڕا و بۆچوونی کەسانێک وەک لوکاچ و لوسین گۆڵدمەن کرا و تیشک خرا سەر چۆناوچۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی وان دەگەڵ بەرهەمی ئەدەبی...
.......................
Civîna encumena edebiya Baran
Nexede_ 22ê gelawêja 2724
ev civîn bi taybetî ya beşa rexneyên edebî bû kû bi birêveberiya rêzdar Kemal Ramûz hate birêvebirin.
mebest ev bû ku nêrînek li ser rexneyên marksîstî û civaknasiya wêjeyê çêbibe. pirsyarên herî girîng û nêrînên taybet yên rexnegirên bawermend bi vê rêbaza fikrî hatine baskirin. her wisa behs li ser bîr û baweriyên kesên wek lûkaç û lûsîn goldmen hatekirin û amaje bi şêwaza berevrûbûna wan digel berhemên edebî...

دانیشتنی بەشی چیرۆک لە لایەن ئەندازیار ئەمیرئابادی ڕێکەوتی ۲۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
ئەندازیار ئەمیرئابادی سەرەتا باسێکی تێر و تەسەلی لەسەر مێژوی سەرهەڵدانی ڕۆمان و ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیانەی یاریدەدەری بیچم گرتنی شیوازێکی نوێی ئەدەبی و مۆدێلێکی نوێ بۆ ئەدەبی گێڕانەوە بوو کرد و پاشان لەسەر حەول و تێکۆشانی نووسەرانی کوردی لە قالبی ئەو ژانرە نوێیە دوا و چەند نموونەی لەو کەسانە هێناوە کە توانیان لە ڕێگای ناسینی مەسەلە کۆمەڵایەتێکان و هێنانی ئەو کێشانە لە قالبی گێڕانەوەدا، بەردەنگی خۆیان ببیننەوە و بەرهەمەکانیان بخوێنرێتەوە. هەروەها لەسەر هەنگاوە سەرەتایەکانی دەستپێکی نووسین و ئەو ڕێگایەیی پێویستە نووسەری خامەکاڵ بۆ پوختەکردنی قەڵەمەکەی بیگرێتە بەر؛ قسە کرا و هەندێک بەرهەمی فێرکاری چیرۆک نووسی وەک «هنر داستان نویسی» ئیبراهیم یونسی و... بە بەشداربووان ناسێندرا.
لەدریژەدا کاک کەماڵ ڕامووز بە وردی لەسەر یەکەم ئەزموونی نووسینی کاک مەسعوود ئاگاهی بە ناوی «گروهبان» دوا و ئەندامان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر ژانری ئەدەبی ڕۆمان بە گشتی و لەسەر بەرهەمی کاک مەسعوود بەتایبەتی دەربڕی.
بە خوێندنەوەی شێعرێک لە لایەن شاعیری هەستناسک کاک سەعدی عەبباسی کۆتایی بە دانیشتنەکە هات.
دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران هەموو ڕۆژانی چوارشەممە لە ساڵۆنی مزگەوتی سەید عەبدووڵڵا کەماڵی بەڕێوەدەچێ.

Kurdî/کوردی
civîna encumena edebiya Baran
bi rêkeft 31ê gelawêja 2724ê kurdî
ev civîn ku taybet bû bi beşa helbest, bi rêveberiya rêzdar Vahîd Hacî'ehmedî û li ser babeta ekolojî û xweza di helbestên hevçerx yên kurdî de hate birêvebirin.
ew tewer bi giştî sê mijar li xwe girt, ya yekem armanc û pênaseya xwezayê, ya duyem xweza di nihêrîna wêjeyê û ya sêyem xweza di helbestên hevçerx de.
herwiha li dûmahiyê rêhevalên helbesvan, rêzdar Ismaîl Mûsazade, Seidî Ebbasî û Hasil Umerî çend berhemên ciwan xwendin.
دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران
ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ کوردی
ئەم دانیشتنە کە تایبەت بوو بە بەشی شێعر، بە بەڕێوەبەرایەتی کاک واحید حاجی ئەحمەدی و لەسەر بابەتی ئیکۆلۆژی و سروشت لە شێعری هاوچەرخی کوردیدا بەڕێوەچوو.
بابەتەکە سێ تەوەری لەخۆ گرت یەکەم چەمک و زاراوە و پێناسەی ئیکۆلۆژی و ژینگە؛ تەوەری دووەم ئیکۆلۆژی و ژینگە لە ڕوانگەی ئەدەبیاتەوە؛ تەوەری سێیەم ڕەنگدانەوەی ئیکۆلۆژی و ژینگە لە شێعری هاوچەرخی کوردیدا.
هەروەها لە دوای پێشکەشکردنی بابەتەکە هاوڕێیانی شاعیر، ڕێزداران ئیسماعیل مووسازادە، سەعدی عەبباسی، حاسڵ عومەری چەند بەرهەمێکی جوانیان خوێندەوە.

دانیشتنی ئازادی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران
ڕێکەوتی ۷ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
ئەم دانیشتنە لە درێژەی هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجومەن بۆ سازکردنی پەیوەندی چڕ و پڕ لەگەڵ چالاکوانانی ئەدەبی و فەرهەنگی پارێزگا پێکهاتبوو و لە چوارچێوەی ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە، بانگهێشت لە هاوڕێیانی ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەری سوورئاوای خۆیە کرا و بە بەشداری ئەندامانی خۆشەویستی ئەم لێژنەیە دانیشتنی ئەم حەوتوویەی ئەنجومەن بەڕێوە چوو.
لە دەستپێکی ئەم دانیشتنە یارانی باران و هاوڕێیانی سوورئاوا، خۆیان و بواری چالاکییەکانیان بە یەکتر ناساند. ڕێزدار ئەندازیار ئەمیرئابادی و بەڕێز حاجی محەممەد ئەمینی زانیاری و قسەکانیان لەسەر بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیانی کرمانج لە نەغەدە و چۆنیەتی پەیوەندیان لەگەڵ بەشی سۆرانی شار و ئەرک و مافەکانی ئاخێوەرانی هەردوو زاراوە پێشکەش کرد.
لە بەشی دووهەمی ئەم دانیشتنە کاک کەماڵ ڕامووز پاش بەخێرهێنانی بەشداران و دەستخۆشی لە خانەخوێی بەڕێزی دانیشتنەکە، بنەماڵەی ئەمینی، لەسەر گرینگی و مێژوویی بوونی ئەم دانیشتن و پەیوەندییە دوا و ئاماژەی بە هۆکارەکانی گرینگی پەیوەندی لەناو هەردوو زاراوەی کرمانجی و سۆرانی و بەڕێوەبردنی چالاکی هاوبەش لە چوارچێوەی وێژە و کەلتووری کوردی کرد.
لە بەشی سێهەمدا کاک مۆحسێن ئەمینی ڕاپۆڕتێکی لەسەر چالاکی شەش مانگی ڕابردووی ئەنجومەن خوێندەوە و لەگەڵ ساڵی ڕابردوو هەڵیسەنگاند.
بەشی چوارەمی ئەم دانیشتنە بە شیکاری و شرۆڤەی ڕێزدار کاک ئەیوب میلان بەڕێوەبەر و بەرپرسی لێژنەی فەرهەنگی هونەری سوورئاوای خۆیە بەردەوام بوو، بەڕێزیان لەبواری چالاکییەکانی سەرەکی و گرینگی ئەم لێژنەیە لە ناوچەی کوتول(قطور) و شاری خۆی بە گشتی دوا و ئامادەبوونی خۆیان و هاوڕێیانیان بۆ کار و چالاکی هاوبەش لەگەڵ یارانی باران ڕاگەیاند. هەروەها بەڕێزیان بانگهێشتیان لە لاوانی باران کردەوە کە سەردانی ناوچەی کوتولی خۆی و لێژنەی فەرهەنگی هونەری سوورئاوا بکەن.
لە کۆتا بەشی ئەم دانیشتنە دەرفەت بە هاوڕێیانی شاعیر درا و بەڕێزان، کاک سەعدی عەبباسی، کاک واحید حاجیئەحمەدی، کاک ئیسماعیل مووسازادە، کاک کەماڵ ڕامووز و کاک ئەردەڵان دیرمینا بە شێعرەکانی سۆرانی و کاک ئەیوب میلان بە دوو شێعر و پەخشانی کرمانجی کۆڕەکەیان ڕازاندەوە.

bi rêkeft 7ê Îlona 2024an
civîna vê heftiyê taybet bû bi beşa wergerrê ku bi pêşkêş û zelalkirina kekê Mohsên Emînî li ser gotarekî xwedî peyvend ligel tewera wergerê hate birêvebirin.
di vê gotara ku li zanîngeha Firdewsî ya Meşhedê çap û bilav bibû, şîroveyek li ser rewş û çawayiya wergerandinê berî lêkolînên akademîk li Ewropayê hatiye kirin, her wisa behsa şêwazên nûke yên wergerandinê û girîngiya her yekê di asta cîhanê kiriye û kesayetiyên binav û deng yên di lêkolînên wergerandinê li cîhanê daye nasandin.
ev civîn bi gotûbêjekî kurt li ser çend berhemên wergerandî bidawî hat.
...........
دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە
ڕێکەوتی ۱۴ی خەرمانانی ۲۷۲۴ی کوردی
دانیشتنی ئەم هەفتەیە تایبەت بوو بە بەشی وەرگێڕان کە بە پێشکەش و دوانەی کاک مۆحسێن ئەمینی لە سەر نامیلکەیەکی پەیوەنیدار بەو تەوەرە بەڕێوە چوو.
دەو نامیلکەیە کە لە لایەن زانکۆی فردۆسی مەشهەدەوە چاپ و بڵاو ببۆوە شرۆڤەیەک لە ڕەوش و چۆنیەتی وەرگێڕان لە دەورانی پێش لێکۆڵینەوەکانی ئاکادمیکی ئەوروپا لەسەر بابەتی وەرگێڕان کراوەتەوە، هەروەها باسی شێوازەکانی ئێستای وەرگێڕان و گرینگی هەر یەکیان لە ئاستی جیهاندا کردۆتەوە و کەسایەتییەکانی بەناوبانگی لێکۆڵینەوەکانی بەشی زانستی وەرگێڕان لە جیهانی ناساندۆتەوە...
ئەم دانیشتنە بە وتووێژێکی کورت لەسەر چەند بەرهەمی وەرگێردراو کۆتایی پێهات.

رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۲۱ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی، ئێوارە کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان لە نیو سەدە حەول و تێکۆشانی شاعیری پایەبەرز، قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ) لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ بەڕێوەچوو و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانیش بە شانازێوە بەشداری ئەو ڕێورەسمەیان کرد.
هەر وەها لە پەراوێزی ئەم دانیشتنە باسی ساڵوەگەری دامەزراندنی ئەنجومەنی شنۆیە کرا؛ لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانەوە و بە بۆنەی ۲۵مین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەنجومەنی ئەدەبی شنۆ، پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەو ئەنستیتۆیە دەکەین و سپاسی چارەگە سەدەیەک حەول و تێکۆشانی لەبنڕانەهاتوو و بێپسانەوەیان دەکەین کە توانیویانە سەرمەشقێکی باش بن بۆ هەموو دڵسۆزان و چالاکانی کەلتووری و ئەدەبی ناوچەکەمان.
Baran Literary Society
@Baran_naghadeh
هەر وەها لە پەراوێزی ئەم دانیشتنە باسی ساڵوەگەری دامەزراندنی ئەنجومەنی شنۆیە کرا؛ لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانەوە و بە بۆنەی ۲۵مین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەنجومەنی ئەدەبی شنۆ، پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەو ئەنستیتۆیە دەکەین و سپاسی چارەگە سەدەیەک حەول و تێکۆشانی لەبنڕانەهاتوو و بێپسانەوەیان دەکەین کە توانیویانە سەرمەشقێکی باش بن بۆ هەموو دڵسۆزان و چالاکانی کەلتووری و ئەدەبی ناوچەکەمان.
Baran Literary Society
@Baran_naghadeh
دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران
ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی (١٤٠٣٫٦٫٢١)
ئەم دانیشتنە کە تایبەت بوو بە بەشی ڕەخنەی ئەدەبی، بە بەڕێوەبەرایەتی کاک کەماڵ ڕامووز بەڕێوەچوو.
سەرەتا کاک کەماڵ ڕامووز کورتەیەکی لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی ڤیلیام فاکنێر پێشکەش کرد. هەوەها کورتەچیرۆکێکی ئەو نووسەرە بە نێوی "گوڵێکی سوور بۆ ئیمێلی" لە لایەن کاک واحید حاجی ئەحمەدی خوێندراوە. پاشان داوای ڕا و بۆچوونی دۆستان لەسەر چیرۆکەکە کرا...
لە بڕگەی دووهەم، ڕەخنەیەک بە پێنووسی "کلینێت بروکس و ڕابێرت پێنوارن" لەسەر ئەم کورتەچیرۆکە لە لایەن بەڕێوبەری کۆڕ خوێندراوە و شرۆڤەی خۆیان لەسەر ئەو ڕەخنەیە ئاراستە بەشداربووان کرد.
لە کۆتایی دانیشتنەکە داوا لە بەشداران کرا کە لەسەر ئەو ڕەخنەیە بدوێن و دەگەڵ ئەو ڕەخنانەی (یان هەندێک لەو ڕەخنانەی) کە لە کۆمەڵگای خۆمان باوە، بەراوردی بکەن. ئەو پرسیارەش ئاراستەی هاوڕێیان کرا: ئایا ڕەخنە و ڕەخنەگران لە کۆمەڵگای مە بە ئەرکی خۆیان ئاگادارن و ئەرکی ڕەخنەگر بەجێ دەگەیێنن؟ ئایا ئەو ڕەخنانە یارمەتی ڕوونکردنەوەی دەقەکان دەدەن یان بە هۆکاری دی دەنووسرێن؟

دانیشتنی بەشی فۆلکلۆری ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە بە بەڕێوەبەرایەتی کاک مەسعوود فازلی ڕێکەوتی ۲۸ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
دانیشتنی ئەوجارە لە سەر بەیتی ناسر و ماڵماڵ بوو. لە بەرەوە دەقی مامۆستا هێمن لە سەر ئەو بەیتە خوێندراوە. ئەوجار باس لە شێوەی هەڵسووکەوتی ناسر و ماڵماڵ دەگەڵ ناوەندی بڕیاردەر کە ئەو سەردەمی بەغدا بووە، بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی کوێستانی گاگەش باوۆمەر کرا.
لە بەشێکی دیکەی باسەکەدا باس لە کردە(کنش)ی خاتوون تەورێزی وەکوو دەستپێکی جووڵانەوەیەکی تازە و بە پێچەوانەی ڕیساکانی باوی کۆمەڵگا کرا. خاتوون تەورێزی لە بەرامبەر ڕازی نەبوونی باب و براکانی بۆ مێرد کردن بە ماڵماڵی، نە ڕەدووی ماڵماڵ دەکەوێ و نە بەرەو خۆکوژی و کردەوەی نەرێی دەچێ بەڵکوو دە ناسر و ماڵماڵی دەخوڕێ کە بڕۆن وەدوای مافی پێشل کراوی خۆتان بکەون: "هەستن بڕۆنە بەغدایە کن ئاغای خۆتان، یان بمرن یان مەنسەبی بستێنن".
لە کۆتایی بەرنامە ڕاو و بۆچوون و ڕەخنە لە لایەن بەشدار بووان سەبارەت بەو بەیتە و گوتارەکە هاتە گۆڕێ.

هاوڕێی بەڕێز و خۆشەویست
کاک کەریم خزری
لە لایەن دەستەی بەڕێوبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکی ئازیزتان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەین.
ڕوحی کۆچکردوو ئاوێتەی ئاسوودەیی و ئۆخژنیی هەتاهەتایی بێ و ئاواتی سەبووریمان هەیە بۆ بەڕێزان و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەتان. بە شەریکی خەممان بزانن.
Baran Literary society

بەرنامەی سێ مانگەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە
Baran Literary Society
@baran_naghadeh
Baran Literary Society
@baran_naghadeh
دانیشتنی بەشی ئازاد رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۴ی ڕەزبەری ساڵی ۱۴۰۳ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
لەو دانیشتنە هەندێک باس لەسەر بەرهەمی کاک مەسعوود ئاگاهی هاتە ئاراوە. هەروەها بەشداربووان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر بەرنامەی سێ مانگی داهاتوو دەربڕی.
Baran Literary Society
@baran_naghadeh
لەو دانیشتنە هەندێک باس لەسەر بەرهەمی کاک مەسعوود ئاگاهی هاتە ئاراوە. هەروەها بەشداربووان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر بەرنامەی سێ مانگی داهاتوو دەربڕی.
Baran Literary Society
@baran_naghadeh
دانیشتنی بەشی چیرۆک ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەزبەری ۱۴۰۳ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
سەرەتا ئەندازیار ئەمیرئابادی وەکوو بەڕێوەبەری کۆڕ، کورتەیەکی لە ئاراستەی باسی دانیشتنەکەی خستە بەر باس و کاک واحید حاجی ئەحمەدی کورتە چیرۆکی «جوانترین خنکاوی گەردون» لە گابرییێل گارسیا مارکێز خوێندەوە.
لە درێژەدا کاک مەسعوود فازلی ڕەخنەی خۆیان لەمەڕ ئەو چیرۆکە پێشکەش کرد و بەشداربووان ڕاو بۆچوونی خۆیان دەربڕی.

دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران ڕێکەوتی ۱۸ی ڕەزبەری ٢٧٢٤
لەم دانیشتنەدا کە تایبەت بوو بە بەشی شێعر لەسەر بابەتی «ڕوانگەی ڕەخنەگرانەی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەرییەوە» بە بەڕێوەبەرایەتی کاک واحید حاجی ئەحمەدی بەڕێوەچوو. لەو بابەتەدا وڵامی ئەو پرسیارە دراوە کە هۆی دژایەتی شاعیرانی ڕۆشنبیری کورد لەبارەی سۆفیگەری چییە؟ بۆمان دەرکەوت کە هۆکارەکانی تەمبەڵی، بێکاری، دڵ چەراندن، مەقامی قودسی بۆخۆ دابین کردن، خۆ بەزڵ زانین، ڕیا و ... بووە.
لەبەشی دووەمی دانیشتنەکەدا شاعیرانی هەست ناسکی ئەنجوومەن، کاک ئیسماعیل موسی زادە، کاک کەماڵ ڕامووز، کاک سەعدی عەبباسی، کاک ئەردەڵان دێرمینا بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش بەشداربووان کرد.

دانیشتنی بەشی ڕەخنەی ئەدەبی بە بەڕێوەبەرایەتی کاک کەماڵ ڕامووز ڕێکەوتی ۲ی خەزەڵوەری ۱۴۰۳ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
لەم دانیشتنەدا سەرەتا کورتەچیرۆکی "قابیل" لە کتێبی "خەونەکانی ئیقلیمی با" بە پێنووسی ناسر وەحیدیمان خوێندەوە و پاش گوێبیسبوونی ڕا و بۆچوونی دۆستان؛ کورتەچیرۆکی "گردنبند" نووسراوەی نووسەری بەناوبانگی فەرانسەوی "گیدۆمۆ پاسان"مان خوێندەوە و بەشداران ئەم چیرۆکەشیان شەنو کەو کرد.
لە بڕگەیی کۆتاییدا ڕەخنەیەک لەسەر ئەم چیرۆکە بە پێنووسی ڕەخنەگران "ڕابێرت پێن واڕێن و کلینیت بروکس" لە لایەن بەڕێوبەر خوێندراوە. هەروەها حەولمان ئەوە بوو بەراوردێکی چیرۆکی نووسەرێکی بیانی و چیرۆکێکی نووسەرێکی ناوخۆ بکەین و جیاوازێکان ئاماژە بکەین.

خەزەڵوەر بە رەنگی خەیاڵی شاعیرانە و کۆلکەزێڕینەی وتار و موسیقا و دڵۆڤانیتان دەڕازێنینەوە.
ڕێورەسمی ناساندن و تاوتوێی یەکەم بەرهەمی شێعری کەماڵ ڕامووز
"ئەو شێعرانەی ناخوێندرێنەوە"
پێنجشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی
تالاری نەورۆز، ٢٫٣٠ نیوەڕۆیە
وتاربێژان:
لەیلا بەهرامبەگی (لاولاو)
یاقووب خزری