Telegram Web
ئاااااااااای بێدەستەڵاتی بەرامبەر زاڵمان و خوێنمژان و دوژمنان چەند ناخۆشە! بەتایبەت کاتێ غیرەتی ڕووبەڕووبوونەوەی پیاوانیان نییە و دەستدەکەن بە کوشتنی ژن و منداڵ و پیر و پەککەوتە! بەتایبەت کاتێ جیرانەکانت، بەناو برا موسڵمانەکانت بەشدارن لەگەڵیاندا! موسڵمانان بەس پارێزگارییان لەو خەڵکە مەدەنییە کردبایە، موجاهیدان ئەوانەیان بۆ سەد پشت عاقڵ دەکرد، هەرچەند بەو حاڵەشەوە کردوویانە!

ئێستا باشتر خەڵک حاڵی دەبێ بۆ هەموو جارێ دەڵێن: "ئیسلام دەستەڵاتی بۆ چییە؟! ئیسلام پەیوەندی نێوان خۆت و خودایە و بەس! موسڵمان چیشی بە سیاسەت و دەوڵەت و هێزە؟!".

دەیانەوێ خۆیان دونیاداری و سیاسەت و دەوڵەتداریت بۆ بکەن و جیهان بکەنە کۆیلەی خۆیان! مرۆڤ بکەنە حەیوان و بۆ کوێیان بوێت لێی خوڕن! لە کوێش دەنگێکی دلێر و بوێری وەک غەززە هاتە مەیدان هەمووان چەقووی بۆ تیژکەنەوە و .....!

هیچ گومانتان نەبێ غەززە بۆیە وای لێ دەکرێ چونکە دەزانن ئەگەر غەززە بمێنێ پیاو و مەرد و عیززەت دەمێنێ، ئەگەریش ڕووخا لەگەڵ خۆیدا دونیایەک شتی تر دەڕووخێت ....!
صەڵاوات لەبیر نەکەن
" اللَّهُمَّ صَلِّی عَلَی مُحَمَّدٍ وَّعَلَی آلِ مُحَمَّدِِ "
ئەگەر نابین بە باڵ بۆ یەکتر ،
با نەبینە چاڵ بۆیەکتر ...!
کاتێک کە چیرۆکی ژیانی خۆتان دەنوسنەوە
قبوڵی مەکەن ئەو قەڵەمە
هیچ کەسێکی تر بیگرێت!

✒️🌱
بۆت تاخیر ئەکات
بەڵام قەرەبو کردنەوەکەی موعجیزەیە......
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
دڵەکانمان دڕندەن، بۆیە سینەمان لە شێوەی قەفەز دروستکراوە .!!
خودایە ...
کەوتومە نێو بارێکەوە کە هیوام
تەنها بەتۆوە ماوە
سەرکەوتم بەسەر شاخێکەوە
کە خەم تێیدا زۆر باوە
پێکەنیم بۆ گریانێکدا
کە فرمێسک بۆ ئەو وەکو ئاوە
جەنگام لە پێناوی شتێکدا
کە ئاوێنەی وەفای تێدا شکاوە
خۆشیم ویست لە کەسێدا
کە دڵی لە جەستدا نەماوە
تاریکیم بینی لە روناکییەکدا
کە حوببی لە ژیندا زۆر ڕەنجاوە
خودایە لە کۆتایی پێت دەڵێم
سوپاس بۆ هەر شتێک کە بۆمنت داناوە

«مصطفی صفوان»


يا ربّ عَبدُك محتاجٌ إليك .
ئەی پەروەردگار بەندەکەت پێویستی بە تۆیە.
خۆشەویستیت بەخشی بەهەمووان بەڵام کەس نەیدا پێت، چونکە خودا ویستی خۆشەویستی خۆیت پێ ببەخشێ ..!

لەگەڵ هەمووان بوی بەڵام کەس لەگەڵت نەبوو، چونکە خودا ویستی خۆی لەگەڵت بێ ..!

ئەزیزم ئیتر بزانە هەموو شتێکت خێری تێدایە🌱
بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌
الحمدلله رب العالمین
و️ صلاة و سلام علی رسوله الأمين💙

بەرێزان شەوی پێنج شەم لەسەر جومعە کە دەکاتە ٧ ئەم مانگە
سمینارێکی پوختمان دەبێت لەسەر بابەتی بایکۆت
🔻هێزی بایکۆت
🔻 حاڵی بایکۆت لە ئێستایە
🔻بایکۆت کراوەکان
🔻سوود ی بایکۆت
🔻زیانەکانی دوژمن

بۆ زۆرترین کەسی بنێرن بۆ بڵاوبونەوەی هۆشیاری زیاتر پشتیوان بە خودا لەگەڵتان دەبین لەم چەناڵە پێشکەش دەکرێت
کاتژمێر ٩:٠٠ ی شەو بەکاتی هەرێم
لینکی چەناڵ:
@Baycotikalayzayoni
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وآلِ مُحَمَّدٍ 🖤
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وآلِ مُحَمَّدٍ 🤍
هەرگیز کلیلی بەختەوەریت لەگیرفانی کەسێکی تردا دامەنێ ..🍂🌱
٤۰۰ ڕۆژی غەززە.....!!!!!!!!!
٤۰۰ ڕۆژە جیهان تەماشای کۆمەڵکوژکردنی گەلێک دەکات!!!

٤۰۰ ڕۆژ خۆڕاگری!
٤۰۰ ڕۆژ قوربانیدان!
٤۰۰ ڕۆژ جیهادی بەردەوام!
٤۰۰ ڕۆژ بێ کارەبایی!
٤۰۰ ڕۆژ بێ ئاوی!
٤۰۰ ڕۆژ بێ خۆراکی!
٤۰۰ ڕۆژ بێ دەرمانی!
٤۰۰ ڕۆژ بێ ئیسراحەتی و ماندوویەتی!
٤۰۰ ڕۆژ گریانی دەوروبەر!
٤۰۰ ڕۆژ بێ نازی منداڵان!
٤۰۰ ڕۆژ بێکاری و وەستانی ژیان!
٤۰۰ ڕۆژ سوڕانەوەی فڕۆکە بەسەر سەردا!
٤۰۰ ڕۆژ بۆردومانی بەردەوام!
٤۰۰ ڕۆژ تەقە و دەنگی بەرزی بۆردومانەکان!
٤۰۰ ڕۆژ لەدەستدانی ئازیزان!
٤۰۰ ڕۆژ مانەوەی تەرمەکان لەژێر داروپەردودا!
٤۰۰ ڕۆژ چاوەڕوانی!
٤۰۰ ڕۆژ گریانی منداڵانی ساوا بۆ شیر!
٤۰۰ ڕۆژ نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان!
٤۰۰ ڕۆژ بێ خەوی!
٤۰۰ ڕۆژ جێهێشتنی ماڵ و حاڵ و ئاوارەبوون و شەو و ڕۆژ کردنەوەی لەسەر جادە و نەخۆشخانە و قوتابخانە و خێوەت!
٤۰۰ ڕۆژ چاوەڕوانی گەیشتنەوە بە ئازیزان!
٤۰۰ ڕۆژ گەڕان بەدوای نان بۆ منداڵەکان و خێزان!
٤۰۰ ڕۆژ وەستان بەرامبەر هەموو جیهان!
٤۰۰ ڕۆژ چۆکدانەدان!
٤۰۰ ڕۆژ تەسلیم نەبوون!
٤۰۰ ڕۆژ تێکشاندنی دوژمن!
٤۰۰ ڕۆژ خۆسەلماندن و چۆڵنەکردنی مەیدانی بەخۆدان!
٤۰۰ ڕۆژ پێشکەشکردنی مەردایەتی و ئازایەتی و نەبەردی و بەخۆدان و ....


هیچ قەڵەم و نووسەر و ڕووماننووس و زمانێک ناتوانێت وەسفی ئەم قارەمانیەتی و ئازایەتی و غیرەت و عیززەت و خۆڕاگریییە بکات!

ئەگەر ٤۰۰ ڕۆژ لەسەر یەک سەگ و پشیلە لەبەر چاوی جیهان کوژرابان ئێستا هەموو جیهان هاواری لێ هەستابوو! بەڵام بۆ مرۆڤی موسڵمانی بەعیززە کێشەیەک نییە!
کاتێک فشاری ژیانت بە توندی لەسەرە،
نائومێد مەبە

ڕەنگە خودا بێ توند لە باوەشی گرتبی…
ئەوانەی ڕێز لە هەموو کەس دەگرن،
هەرکێ پێویستی پێیان بێ یارمەتی دەدەن،
ڕقیان نییە بەرامبەر کەس،
هەموو کاتێک دەڵێن ببورە،
شەرمەزار دەبن کاتێک کەسێک هەڵەیان
بەرامبەر دەکات،
زەردەخەنە بۆ منداڵێکیش دەکەن،

ئەوان ئاڵۆز نین تۆش لەگەڵیان ئاڵۆز مەبە
بە گەمژەیان مەزانە، گەمژە نین
ئەوان سادەن...سادە و دڵپاک
تەنانەت هەندێ جار دووبارە باوەڕ بە کەسێک دەکەنەوە چونکە وا بیردەکەنەوە هەموویان وەک خۆیانن،،کەسانێکی کەم بەم جۆرەن !!

بۆیە دەڵێم :
نرخیان بزانن لە دەستیان مەدەن ئەوان دووبارە نابنەوە
سورة الكهف.pdf
1 MB
.
خوێندنەوەی سوڕەتی "الڪهف"

دەبێتە نور و ڕووناڪی
لەم هەینیە تا هەینی داهاتوو..


‌ ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ نوێ بوونەوە..🌱
لەگەڵم بە خودایە ئەوەی من پێیدا تێپەڕیم جگە لە تۆ کەس نایزانێت🖤.
شتێک هی تۆ بێت ئەتدۆزێتەوە..

شتێکیش هی تۆ نەبێت هەردەم لێت دووردەکەوێتەوە..
خودا دەفەرموێت:-

قَدْ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ

من دەتبینم کاتێک لەبەر قورسی و ناڕەحەتیەکانت سەیری ئاسمان دەکەیت.
2024/11/19 20:23:48
Back to Top
HTML Embed Code: