Telegram Web
دوو نەشتەرگەری بۆ منداڵێکی بچووک

ئەمڕۆ زاد بە کەیسی منداڵێکی بچووک دەستی بە ڕۆژێکی نوێ کرد، لە یەک کاتدا دوو نەشتەرگەری بۆ منداڵێکی بچووک ئەنجام دا، نەشتەرگەرییەکان بریتی بوو لە فتق و کۆم کە لە لایەن پزیشکی هاوکاری زاد: د. وریا ناسح لە تاوەری تەندروستی سمارت ئەنجام درا، بە یارمەتی خودا پاشان خێردۆستان و پزیشکە هاوکارەکانی زاد ئەم جارەش گیانی منداڵێکی بچووک لە ئازار ڕزگار کرا.
ڕۆژەکانی هەفتە و خزمەتەکانی زاد

لەم هەفتەیەدا ڕێکخراوی زاد توانی شەش نەشتەرگەری بۆ پێنج نەخۆشی هەژار ئەنجام بدات، هەفتەکانی زاد و ڕۆژەکانی بە کەیسی نەخۆشانی هەژار نەخشێنراوە.
زیادەی ئێمە و پێویستیی ئەوان!

واز لە حەزێکی زیادەت بهێنە و بیبەخشە بەو کەسەی کە دەناڵێنێت لە تاو ئازار و بێبەشە لە پێوستییەکی سەرەکی ژیانکردن، ئەو کاتەی تۆ پارەکانت لە شتێکی زیادە و ناپێویست و کاتی خەرج دەکەیت، خوشک و برایەکت موحتاجی ئەوەن کەسێک لە دەرگایان بدات و بڕە پارەیەک بداتە دەستیان کە بتوانن بچنە نەخۆشخانە و چارەسەری خراپی هەناسەدان، گورچیلەکان، دڵ، مێشک، چاو، دەست و قاچەکانی بکات و، کەمێکیش بێت ئازارەکەی کەم ببێتەوە، تۆ کە خوای گەورە بە هەبوون و پێ بەخشین تاقیی کردویتەتەوە و ئازار و ناڕەحەتییەکیشت نییە، هەر نا کەمێک دەستبەرداری تێرکردنی حەز و ئارەزووە زیادە و ناپێوستییە کاتییەکانت ببە، خۆ ڕوونە حەزەکەشت کە تێر کرد هیچ ئەسەرێکی نامێنێتەوە، ئەمما گەر بەخشیت هەم لە دنیا ئازاری بەندەیەکی خوا ناهێڵیت و خەندە و ژیانیشی بۆ دەگەڕێتەوە، هەم لە قیامەتیش پاداشتە گەورەکەی وەردەگریتەوە.
تۆش یەکێک بە لە بەخشەران

زاد بۆ ئەوە دروست نەبووە کە پشوو بدات، هەمیشە بەردەوامە لە بەهاناوەچوونی نەخۆشانی هەژار، لە هەر سووچ و ماڵ و نەخۆشخانەیەکدا وەکوو بارانی خودا بەردەوامە لە دابارین!

تۆش دەتوانیت لە ڕێگەی تلیگرامی بەخشەران یەکێک بیت لە بەخشەران و توێشوویەک بۆ قیامەتت هەڵبگریت.
ئاگاداری زاد لەم هەفتەیەدا چی کردووە؟!

رێکخراوی زاد، لە ماوەی یەک هەفتەدا، توانیویەتی 12 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام بدات؛ هەریەک لەم چارەخوازانە بە دەردێک و بارگرانییەکەوە ڕوویان لە زاد کرد، بەڵام هەموویان بە یەک ئەنجام گەڕانەوە، ئەویش لابردنی ناخۆشییەکانیان بوو. ئەمەش بە یارمەتیی خودا، پاشان بە هەوڵی پزیشکانی لێبڕاوی زاد و بەخشینی ئێوەی خێرخواز، ناخۆشیی ناو 12 خانەوادە گۆڕدرا بۆ خۆشی.
ڕەحمیان پێ بکەن تا خودا ڕەحمتان پێ بکات

نەخۆشانێکی زۆر لە چاوەڕوانی نەشتەرگەریدان، هەموو ڕۆژانێکیان پڕە لە ئازار و قەلەقییە کە ئایا کەسێک کەفالەتی نەشتەرگەرییەکەی کردوون، یان هاوکاری ناردووە تا کەیسەکەی ئەمانیش نەشتەرگەری بۆ بکرێت؟! بۆیە بۆ ساتێکیش بێ خۆتان لە جێگەی نەخۆشێک دانەن تا هەست بە دۆخەکەیان بکەن، دەسا ڕەحم بەو هەژارانە بکەن کە هیچ شتێک شک نابەن بۆ لابردنی ئازارەکانیان جگە لە ڕەحمی خودا پاشان دەستی پڕ لەخێری ئێوە، پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: «هەر کەسێک یارمەتیی موسڵمانێک بدات بۆ ئەوەی ناڕەحەتییەکی دونیای لەسەر لابەرێت، ئەوە بێگومان خودای گەورە ناڕەحەتی دواڕۆژی لەسەر لادەبات.»

بەوەی دەیبەخشی هەم دەبێتە هۆکارێک بۆ لابردنی ئازاری جەستەیەکی ماندوو، هەم وەسیلەیەکە بۆ لابردنی ناڕەحەتی دواڕۆژی خۆت. بۆیە ڕەحمیان پێ بکەن تا خوا ڕەحمتان پێ بکات.
زاد و ساڕێژی شێرپەنجەکان

زاد لە ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە پەیامی ژیانەوە دەنەخشێنێت.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ نەخۆشە هەژارەکان لە ڕێگەی:

فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676
وەرن پێکەوە دڵخۆش بین بەم ئەنجامانە

وەرن با پێکەوە خۆشییەکانمان دابەش بکەین، لە یەکەم مانگی ساڵی تازەدا، لە ڕێکخراوی زاد 69 نەخۆش بینراوە و 36 نەشتەرگەریش بۆ نەخۆشانی هەژار ئەنجام دراوە، هەروەها 3 پێداویستی پزیشکیش دابین کراوە، ئەمەی دەیبینن تەنیا ژمارە نییە، بەڵکوو ڕزگارکردنی کۆمەڵێک ڕۆحە لە ئازار و ناڕەحەتی، کۆتایی هێنانە بە چاوەڕوانی چەندەها چاوی پڕ لە نائومێدی و گۆڕینی فرمێسکەکانە بۆ پێکەنین، ئەم ئەنجامە دڵخۆشکەرە بە هۆی یەکگروویی دڵەکان بوو لەناو ڕێکخراوی زاد، زاد هەژاران و خواپێداوانی کرد بە یەک خانەوادە، سەرەتا بە پشتیوانی خودا، پاشان هاوکارییەکانی ئێوە و پزیشکە هاوکارەکانی زاد ئاسوودەیی و ئارامی گەڕایەوە بۆ ئەو خانەوادە هەژارانە.

بە پشتیوانی خودا پاشان ئێوەی خێردۆست، کاروانی زاد بەردەم دەبێت و دەبێتە مەئوایەک بۆ نەخۆشان و هیوایەک بۆ هەژاران.
تەنیا لە 24 کاتژمێردا!

ڕێکخراوی زاد تەنیا لە 24 کاتژمێردا 5 نەشتەرگەری بۆ هەژاران ئەنجام داوە کە یەکێک لە نەخۆشە هەژارەکان سێیەم جارە لە لایەن ڕێکخراوی زادەوە هاوکاری دەکرێت، ئەمەش سەرەتا بە پشتیوانی خودا پاشان دڵفراوانی بەخشەرانی زاد و پزیشکە هاوکارەکانی بوو.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ نەخۆشە هەژارەکان لە ڕێگەی:

فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676
‌تێپەڕبوون بە ناو تاقیکردنەوەکاندا

کاتێک خودا بەندەیەکی هەڵدەبژێرێت و تاقی دەکاتەوە بە نەخۆشی و هەژاری، لە بەرانبەردا تاقیکردنەوەیەکیشە بۆ دەوڵەمەندەکان، ئاستی‌ئیمانی هەردووکیانی پێ تاقی دەکرێتەوە، سەبری نەخۆشەکە و بەخشندەیی دەوڵەمەندەکە، دڵنیا بن ژیانی نەخۆشێکی هەژار چەند سەختە لەم دنیا، هی دەوڵەمەندێکی لە خوا غافڵ زۆر لەوە خراپترە لە قیامەت، بەڵام هەر ئەم دەوڵەمەندە ئەگەر بەخشەر بێ، هەم لەم دونیا و هەم لە قیامەتیش براوە دەبێت، بۆیە با هیچ شتێک خوداتان لەبیر نەباتەوە، خودا ڕزقی بە تۆ داوە، هەر ئەویش دەتوانێت لەم دونیا لێت بسێنێتەوە، ببخەشن با ببێتە لادانی ناڕەحەتی دونیا و قیامەت لەسەرتان.
2025/02/17 01:48:29
Back to Top
HTML Embed Code: