Telegram Web
لوقمان ـ بۆکان

هاوڕێیەک گێڕایەوە: بابم بەڕەحمەت بێ کە دەچووە دوکتور، هەموو جارێ کە لێیان دەپرسی لە ماڵێ کێشەت لەگەڵ خێزانت نییە، بە عادتی قەدیمییان هەر کوتبووی: نەوەڵا باشین، کێشەمان نییە.
دەیکوت جارێک لە دایکم تووڕە ببوو و دەیکوت: وەڵڵاهی ئەوجار ئەگە دوکتور لێی پرسیم دەڵێم بەرێ وەڵڵاهی کێشەمان هەیە و کێشەی چاکیشمان هەیە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
ئەحمەد سەلمییان ـ سەقز

ساڵی 1369ی هەتاوی لە ناوچەی تیلەکۆی سەقز مامۆستای قوتابخانە بووم. لە زەنگی پشوودا من و هاوڕێکەم  پێکەوە ڕاوەستابووین و چاومان بڕیبوو لە دوو دانە لە مندڵەکان کە بە دوای یەکدا ڕایان دەکرد. وتم: چاو چەندە توندوتیژ ڕا دەکەن، کەس نایانگاتێ.
یەکێک لە قوتابییان کە تەمەنی لە هەموویان زیاتر بوو، ڕووی کڕدە من و وتی: ئای مودیر بنێمە ڕیواڵێۆ؟! منیش هیچ حاڵی نەبووم و وام زانی ئینگلیسی قسە دەکات؛ وتم: ... گیان بەخوا من ئینگلیسی نازانم. بە کوردی قسە بکە. وتی: کوڕە ئێژم بکەفمە شوێنیان؟
منیش وتم: کوڕە ئاوا بێژە. ئەڕێ وەڵڵا بکەفە شوێنی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
ناسرای خاتووزین

دانپێدانان ـ هەڵبڕاو

شەڕەگەڕەکی چاکمان دەکرد. دارودەستەی چاکمان کۆ کردبووەوە. بەیەکەوە چاک تەباوڕەبا بووین. منداڵی گەڕەکی دیکە چاک لێمان دەترسان، تا ئەوەی ڕۆژێک کوڕێک که ماڵەکەیان لە نێوان گەڕەکی ئێمە و گەڕەکێکی نەیاری ئێمەدا هەڵکەوتبوو، هات و چاک گووی لە هەموو شتێک کرد.
ئەو کوڕە ناوی تۆفیق بوو. تۆفیق هات داوای کرد بیکەینه دەستەی خۆمان. ئاخر وا دیار بوو سەری لێ شێواوە و نازانێ دەبێ سەر بە چ گەڕەکێک بێت.
تۆفیقمان بە ئەندام وەرگرت. زۆری نەبرد، تۆفیق بە دووزمانی و پێکهەڵپڕژاندنی دوودووی هاوڕێیانمان، دەستەکەی تەواو لێ چووکە کردینەوه؛ تا ئەوەی ئاداری بەسەر پادارەوە نەهێشت! هەڵبەت کاتێک بەوەمان زانی کە تازە کەس خەتی کەسی نەدەخوێندەوە!
تۆفیق داوای ئەو کارە جوانەی، زۆر بێچاووڕووانە ڕۆیشت و بوو بە دەستەی گەڕەکە نەیارەکەمان.
کە ئەوەمان بیستەوە، لە یەکترمان ڕاسپارد تا بە هەر شێوەیەک بووبێت ناکۆکییەکانمان وەلا بنێین و بە دژی دوژمنانمان یەک بگرینەوە! کەس ئامادە نەبوو، ناچار خۆم دەسپێشخەریم کرد.
ـ قارەمان وەرە ئاشت بینەوە! خەتای تۆفیقی توخمەسەگ بوو بەشەڕی داین! ئەویش ئێستا بووەتە دەستەی گەڕەکی ئەولا!
ـ لەگەڵت ئاشت نابمەوە، تۆ پێت کوتم دایکت دەگێم! چۆن لەگەڵت ئاشت دەبمەوە!
ـ جا جنێو چییە! دایکی کەس بە جنێو هیچی لێ هاتووە؟
ـ ڕاست دەکەی؟ یانی ئەگە ئێستا من جنێو بە دایکی تۆ بدەم، هیچ ناڵێی؟
دەمزانی قارەمان قەت جنێو بە دایکم نادات، چوونکە وا دیار بوو لە ماڵێ جنێویان لێ قەدەغە کردبوو! بۆیە گوتم: "نا، هیچ ناڵێم! پێم بدەوە، تۆڵە بە تۆڵە دەبێ!"
قارەمان زۆری قەوە ڕەخۆی دا، جنێوی بۆ نەهات! بۆیە گوتی، ئەو جارە دەتبەخشم، ئەما جارێکی دیکە گووی وا نەخۆیەوە!"
ـ باشە بەخودا نایخۆمەوە!
من و قارەمان ئاوا ئاشت بووینەوە و وەک ڕیشسپییەک چوومە لای منداڵەکانی دیکە تا ئەوانیش پێکەوە ئاشت بکەمە.
ـ حسێن وەرە لەگەڵ فەرزاد ئاشت بەوە، با دەستەکەمان چا کەینەوە!
ـ لەگەڵی ئاشت نابمەوە، جنێوی بە خوشکم دا!
ـ دەی تۆش جنێوت بە خوشکی داوە! ئەوە پاک لە پاک!
ـ دەی کێ دەڵێ ئەو لەگەڵ من ئاشت دەبێتەوە!
ـ ئەو لەسەر من!
هەرچۆنێکی بوو، بەهەزار شێر و ڕێوی حسێن و فەرزادیشم پێکەوە ئاشت کردەوە و چووم بۆ لای دیاکۆ، تا لەگەڵ محەممەدی ئاشت بکەمەوە!
دیاکۆ و محەممەد جگە لەوەی جنێویان بە دایک و خوشکی یەکتر دابوو، پیس لێکیشیان دابوو؛ بەڵام محەممەد زیاتری لە دیاکۆ دابوو!
ئاشتکردنەوەی ئەو دووانە بڕێک زەحمەت بوو؛ بەڵام ئەوانیشم ئاوا ئاشت کردەوە، گوتم: "دیاکۆ! جنێوەکانتان بە جنێوی یەکتر، ئەوەیان پاک لە پاک. ئەو لێدانە زیادییەشی محەممەد لێی داوی، ئەگەر محەممەد نەیهێشت لێی دەیەوە، لە منی بدەوە!"
محەممەد بەخۆیدا شکاوە و گوتی: جا چۆن دەهێڵم تۆڵەی من لە تۆ بکاتەوە با لە خۆم بداتەوە. دیاکۆش دڵی نەرم بوو و گوتی: دەی باشە محەممەد دەبەخشم و ئاوا پێک هاتنەوە.
ئەو ڕۆژەی هەموومان یەکمان گرتبووەوە و لێک کۆ ببووینەوە تا بە پلان و پیلانێکی چاکەوە هەڵکوتینەوە سەر ئەو گەڕەکەی تۆفیق ڕەگەڵیان کەوتبوو، قارەمان بردمیە پەنایەک و بە دوور لە چاوی منداڵەکان، بە سرتەوە گوتی: "ناسر وێیژدانم ناڕەحەتە!"
گوتم: "بۆ چ بووە؟"
گوتی: "ئاخر ڕاستە من ڕووبەڕوو جنێو بە کەس نادەم! ئەما لە دڵی خۆمدا، هەرکەس جنێوم پێ بدات، جنێوی پێ دەدەمەوە!"
گوتم: "دەی یانی تۆ لە دڵی خۆتدا جنێوت بە دایکم داوە؟ دەی باشە ئەوجار بەڕاستی پاک لە پاکین!"
گوتی: "نا، بێجگە لە دایکت، جنێوم بە خوشکیشت دا، بۆیە ویژدانم ناڕەحەتە چوونکە من خوشکم نییە تۆ جنێوی پێ بدەیەوە، ئاوا تۆ لە زەرەری!"
لەگەڵ ئەوەی بەدڵ پێم ناخۆش بوو، بەڵام گوتم: "خودا دەکات ئێمە یەک دەگرینەوە، با ئەو زەرەرە هەر لە من کەوتبێ! هیچ نییە ئەوجار من دەتبەخشم، ئەما جارێکی دیکە تۆش گووی وا نەخۆیەوە!"
گوتی: "باشە بەخودا نایخۆمەوە!"
ئەمڕۆ کە ئەم بەسەرهاتەم وەبیر هاتبووەوە، بە خۆم دەگوت: "وەرە گەورەی کورد، وەک منداڵت پێ نەکرێ!"

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
٥٠ نموونەی "پێ"، "تێ"، "لێ"
"پێ"، "تێ"، "لێ" لە زمانی کوردیدا زۆر تایبەتمەندە و دەکرێت بڵێین کە لانی کەم دوو ئەرکی گرنگیان هەیە:
1. وەک پێشگر: دەلکێنە سەرەتای چاوگەوە و وشەی داڕێژراو دروست دەکەن:
پێوتن، تێخستن، لێوەشاندن
***
2. وەک وشەی سەربەخۆ: کاتێک لە جیاتیی پێشبەند و جێناوێک بێن:
وەک پێشبەند و جێناو، وەک دوو وشەی سەربەخۆ دەنووسرێن:
من قسەکەم "بە ئەو" وت.
کورتتر دەبێتەوە، وەک یەک وشەی سەربەخۆ دەنووسرێت:
من قسەکەم "بەو" وت.
لەویش کورتتر دەبێتەوە، هەر سەربەخۆ دەنووسرێت:
من قسەکەم "پێ" وت.
ئەو ڕوونکردنەوەیە بە هەمان شێوەی سەرەوە "تێ" و "لێ"ش دەگرێتەوە.
***
لێرەدا ٥٠ نموونە دەنووسینەوە کە لەوانەدا "پێ"، "تێ" و "لێ" بەجیا دەنووسرێن:
١. نامەکەم پێ دا
٢. چاوم پێ کەوت
٣. گوێم لێ بوو
٤. لێم تێ گەیشت
٥. بەڵێنم پێ دا
٦. درزی تێ کەوت
٧. دەستی لێ مەدە
٨. بیرم لێ کردەوە
٩. پێنووسەکەی لێ سەند
١٠. گوێم لێ بگرە
١١. ئاماژەم پێ کرد
١٢. چاوم تێ بڕی
١٣. هەواڵم پێ گەیشت
١٤. دەستی تێ خست
١٥. وانەم لێ وەرگرت
١٦. ڕووناکیی پێ دا
١٧. گوێم لێ بوو
١٨. ئاوڕی لێ نەدامەوە
١٩. گرنگیی پێ دا
٢٠. لێی تێ گەیشتبوو
٢١. بەردی تێ دەگرم
٢٢. باوەڕم پێ هەبوو
٢٣. گوڵم پێ دا
٢٤. پارەم لێ وەرگرت
٢٥. ڕووی تێ کرد
٢٦. دەرگام لێ داخست
٢٧. پشتم پێ بەست
٢٨. گوڵی لێ دەرچوو
٢٩. دەستی پێ ناگات
٣٠. قسەکەی پێ بڕی
٣١. ڕێگەم پێ نادات
٣٢. دەستی لێ هەڵگرت
٣٣. پارەی تێ چوو
٣٤. ئاوڕی لێ دایەوە
٣٥. دڵی پێ سووتا
٣٦. نانی پێ گەیاند
٣٧. جلم پێ گۆڕی
٣٨. حەزی لێ کرد
٣٩. بەردی تێ دەگرم
٤٠. پارچەیەکی پێ دا
٤١. سەری لێ لەقاند
٤٢. هەناسەی پێ دا
٤٣. ئاوری تێ بەربوو
٤٤. بەردێکی پێ هەڵناگیرێت
٤٥. چاوی لێ هەڵنەگرت
٤٦. دەستی پێ گرت
٤٧. گوڵی تێ چاند
٤٨. پەیامی پێ گەیاند
٤٩. جارێکی تر لێی تێ گەیشتم
٥٠. دڵی پێ خۆش بوو
هیوادارم ئەم 50 نموونەیە بتوانێت باشتر یارمەتیت بدات لە تێگەیشتنی بەکارهێنانی "پێ"، "تێ"، "لێ" لە ڕستەکاندا.
مەحوی و یاری بە "پێ، تێ، لێ":
لەسەرخۆچوونە، شەیدابوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم
چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم
کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم
لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهـ و هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم
شوکر هوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆ چی لێ دەگرم!

سەرچاوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
ئیسماعیل قەزاق

بینای ئیدارەی سجیل و ناسنامە لە جیرانەتیی ماڵمان، ٤ تا ٥ ساڵی خایاند تا تەواو بوو. لەو ماوەیەدا دەروێش‌ مەحموود نیگابان و چاوەدێری شەوانەی بوو. زۆر هاتوچۆم دەکرد و کاسەجیرانیم بۆ دەبرد. خوالێخۆشبوو منداڵی نەبوو. بۆخۆی و خێزانی بوون. بە شەو نیگابان و بە ڕۆژ ئازاد دەچووەوە ماڵێ تا ئێوارە. دوای ساڵێک خێزانی نەخۆش کەوت و هەڵنەستاوە و عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێ هێشت. ئەوجار شەو و ڕۆژ هەر لەسەر کارەکەی دەماوە و ڕۆژانی هەینی پاش جەماعەت دەچووە گۆڕستان و فاتیحای لەسەر گۆڕی هاوسەری دەخوێند. ڕۆژێک گوتی: کێل و بەردێکی چووک، بێ نووسین چەند هەڵدەگرێت؟ بەتەمام بۆ خێزانم دابنێم، با گڵکۆکەی شوێنبزر نەبێت. منیش کە بەردم هەبوو، بۆم تەرتیب کرد و بردی گۆڕەکەی پێ ساخ کردەوە.
چەند مانگێک بەسەر چوو و ئێوارەی هەینییەک کە دەهاتەوە، لە دوورەوە پێ دەکەنی. گوتی: با بۆت وەگێرم چیم بەسەر هاتووە. ئەوڕۆ لەسەر گۆڕی پیرێژنێ لەبەرەخۆم فاتیحا و زکرم دەکرد، کابرایەکی وەکوو تۆم لێ پەیدا بوو و فاتیحامان دادا و گوتی: ئەوە ئەتۆ کێل و بەردت بۆ کردووە، خودات لێ ڕازی بێت؟ گوتم: بەڵێ. زۆرم لێ خورد بووەوە و تێم فکری، چیی وەچەنگ نەکەوت. گوتی: مامە نێوت چییە؟ ئەو مردووە دەناسیت؟ گوتم: مانای چی! 50 ساڵان پێکەوە بووین. زیندوو و مردوو، پاش ئەو، هەموو ژنی دونیایەم لێ حەرام بوو. ئەیامێک تێم ڕاما و بەپێکەنین گوتی:  دەرکت خەرا نەبێ، ئەوە گۆڕی بابمە، ژنی چی! گوتم: چۆن شتی وا دەبێ؟! گوتی: هەها، ئەگەر ناشتمان بەو قەبرەی لای لاقی، دیاریمان کرد. ئەو گۆڕەی سەیدخدر کە جومعەیەکیان بەین بوو.
قسەکەی ئەو ڕاست بوو و تێ گەیشتم من هەڵەم. گوتم: بە مەرقەدی شێخی، ئەوە ٨ مانگە دێم و فاتیحایان دادەدەم و ڕازونیازی دەگەڵ دەکەم و هەر بە ژنێ خۆم زانیووە! جا خودایە تازە چۆنی گەردنازایی لێ بکەم؟! لەعەیبەتان گوتم: برالە ئەو کێل و بەردەی بۆم کردووە دەستی لێ نادەم و لەجیات گەردنازایی بێت. خوداحافیز!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
کێوەڕەش

ئارەش خوێندکار بوو و بووفەی کۆلێژەکەمانی بەکرێ گرتبوو. چایی و بابۆڵە و شتی وای دەفرۆشت. ئازادی ئاموزاشی هێنابوو کە پێشتر دووکانی ساندەویجیی هەبوو. شەریک بوون.
بووفەکەیان گەورە بوو و چەقەخانەی کوردەکانی کۆلێژ بوو.
ئازاد و ئارەش جوانچاک بوون و کچەعەجەم هەر جمەیان دەهات. جارێک کچێک گوتبووی: «ئازاد، ژنت نەهێناوە؟» ئەویش ویستبووی بڵێ "وەرە پێکەوە زەماوەند بکەین، یان مێردم پێ پکە"، گوتبووی: «بیا با هم شوهر کنیم!»
ئیتر ئەو چەند ساڵە ئەو کچە تا دەهاتە بووفە، دەستی پێ دەکرد: «آزاد، تو را خدا بیا با هم شوهر کنیم».

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
بابی ئالان

سەیدعەوڵا لە قەپانی بۆکان دووکانی دانەوێڵەی هەیە. گێڕایەوە: لەگەڵ چەند کەسان لە دووکان دانیشتبووین و سەرقاڵی قسان بووین. دیتمان لە بەر دمی دووکانەکان پیاوێک بە پڕتاو دۆخینەکەی کردەوە و هەڵترووشکا و دەستی کرد بە میزکردن.
تێمان قوولاند: کوڕە کاکە خۆ ئێرە ئاودەست نییە، ئەوە چ دەکەی؟
ـ کوڕە فشارم بۆ هاتووە، چ بکەم!
خولاسە هەڵمیزت و لێداڕۆیشت.
کوتی ئێمەش خەریکی شتنەوەی بەر دەرکی دووکانەکان بووین کابرا هاتەوە و کوتی: کاکە بەقەد یەک دنیاتان لێ مەمنوونم. وەڵڵاهی شەرتە ئەوجار بێمەوە دیارییەکی چاکتان بۆ دێنم.
یەکێک لە دووکاندارەکان وا دەکات: قەستەم بەخودا، ئەوجار بێتەوە، گوومان بۆ دەکات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
ڕەسووڵ سوڵتانی

بێستانەکەی مامەڕەشید و عەلییەکەچەڵ

دەستلەوەڕ لەبەر قرچەی گەرما گەروویان وشک هەڵاتووە. زووزوو دەچن لە بیرەکەی ئەولا کترییەکەیان پڕ دەکەن لە ئاو؛ بەڵام هێشتا چەند قومێکان لێ نەخواردووەتەوە گەرم دەبێ. چەند قومێکی دیکەی لێ دەخۆنەوە و بە سەروچاوی خۆیانیدا دەکەن تا تۆزێک فێنک ببنەوە.
بێستانەکەی مامەڕەشیدم گەشگەش، جێجێ لەبن باڵی گەڵای بڕکەکانەوە کاڵەکێک سپی دەچێتەوە، دەڵێی گەورە کچێک بەئانقەست تۆزێک یەخەی کراسی شل کردووە بۆ ئەوەی بای شەماڵ لە سینگ و مەمکی بگەڕێ و هەتیوە لاوەکەی تامەزرۆتر بکات. کاڵەک لەو گەرمایەدا دەرمانی تینوێتییە.
وەهاب دەڵێ، تا خاڵە ڕەشید بە چالێنانەوە دەخافڵێ، ئاگایەکت لە مانگاکان بێ، دوو کاڵەکی لێ دەدزم.
بەماتەماتە دەڕوا. مامەڕەشید فوو لە ئاگری بن کترییەکە دەکا و دووکەڵ له سەروچاوی دەگەڕێ. سۆزەی با نایە. چا درەنگ دەکوڵێ، چونکە ئاگر ناگەشێتەوە. باوەشێنی دەکا و فووی لێ دەکا. لەو ماوەیەدا وەهاب دەرفەت دێنێ، بەڵام تەنیا فریای کاڵەکێکی قەراغ بێستانەکە دەکەوێ و دێتەوە. مامەڕەشید پشتی ڕاست کردووەتەوە و وەک بۆ نێچیر بگەڕێ، چاو دەگێڕێ. چەقۆمان پێ نییە. وەهاب دەڵێ دەبێ جۆرێک بیشکێنین خۆڵاوی نەبێ. لەتێکی دەدا بە من و دەڵێ بڕۆ لەولاوە دانیشە، بزانێ لەلای یەکترین شک دەکا و دێ. بە قەپاڵان وەردەگەڕێینە کاڵەکخواردنێ. ئاهێکمان بەبەردا دێتەوە و هەناومان فێنک دەبێتەوە.
تا ئاوڕ دەدەینەوە گەیشتووەتە سەرمان.
ئەوە کاڵەکتان لە من دزیوە دایکتان...؟
دەردەپەڕین...
بە جنێودان دەگەڕێتەوە بۆ چاخواردنەوە و هەڕەشەمان لێ دەکا. مانگاکان ڕادەدەین بۆ دەم قۆپییەکەی لای مەزراکانی ئاتابڵاغی. پێش ئەوەی بگەینە ئەوێ، کاک عەلی لە دەم بێستانەکەی ڕاوەستاوە. وەهاب دەڵێ: کاک عەلی پیاوی چاکە.
ـ چۆن چاکە؟
ـ ئەی چۆن چاک نییە؟ هێشتا کاڵەک نەگەیشتبوو، دوو سێ جار خرچەی(کاڵەکی نەگەیوی) داومەتێ.
ـ یانی پێت وایە کاڵەکمان دەداتێ؟
ـ ئەی تۆ ناڵێی بۆچی بێستانەکەی ئەو لە بێستانی هەموو کەس باشترە؟
ـ چووزانم. چونکە خاکەکەی باشترە. باشتری ئاو دەدا...
ـ نەتزانی.
ـ ئەی؟ پەینی زۆر پێوە کردووە؟
نا، نا بۆ هێندە گێژی. دایکم دەڵێ چونکە دڵی باشە. ئەوەنێ بێستانی خاڵەڕەشید هەموو ساڵێ لە نیوەیدا هەموو بڕکەکانی دەمرێ، چونکە دڵی وایە.
دەگەینە لای کوڕەکانی دی. کاک عەلی بانگمان دەکا.
وەهاب دەڵێ: نەمگوت!
دەچین. یەکی کاڵەکێکمان دەداتێ و دەڵێ، عەسرێش وەرن کاڵەک ببەن.
پاییز دادێ. بێستانەکەی کاک عەلی کاڵەکی لێ نابڕێ. دوو سێ عاڕەبانە کاڵەک دەباتەوە ماڵێ. قووڵکەیەکی گەورەش هەڵدەکەنێ و پڕی دەکا له کاڵەک و گڵەبانی دەکا. تا درەنگانی پاییزێش کاڵەک لەوێ هەیە. جاروبار کاکم دەڵێ ئاگایەکت لەو مەڕانە بێ، دەچم کاڵەکێک دێنم. دەڵێم خۆ هەر دەچی، دوو بێنە. دەڵێ نا، گوناحە، با بەشی خەڵکی دیکەش بکا.

دەسلەوەڕ:  ئەو منداڵانەی دەستەیەک گامێش و مانگایان پێیە لە دەشتێ.

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
حاجی محەممەد ـ بانه

خوالێخۆشبوو مەلاعەبڵای ئێرانشا لە ساردوسەقەمی پاییزدا لە مزگەوت وێڕای پیرەپیاوان و کەیخوایانی گوند لە گوێی سۆبەکە دانیشتبوو. لەنەکاو دەنگی زەڕڕەی کەرێکیان بەرگوێ دەکەوێت. کابرایەک بەلاتاو پێی دەڵێت: ئەرێ مەڵا تۆ عەرەوی خاس ئەزانیت؛ ئێژێ چە؟
مامۆستاش دەڵێت: ئەوە دەڵێت لە قوونێ ئەو کەسە بم بەهار و هاوین ڕوو لە مزگەوت ناکات؛ بەڵام لە سەرمای پاییز و زستاندا بەر سۆبەی مزگەوت بۆ کەس چۆل ناکات!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
پیرێژن ناچنە بەهەشتێ!

پیاوێک ڕقی لە پیرێژنەکەی هەڵدەستێ، سێ بەسێ تەڵاقان دەخوات و دەڵێت پیرێژن هیچیان ناچنە بەهەشتێ. دوایی پەشیمان دەبێتەوە و لەبەر تەڵاقەکانی دەچێت بۆ خزمەت مەرحوومی مامۆستا مەلامحەممەدی هەرتەلی. لە هەورازی هەرتەلێ تووشی مامۆستا دەبێ و دەڵێت: مامۆستا بۆ خزمەت جەنابت هاتووم بۆ ئەو مەوزووعەی. مامۆستا کۆڵەدارێکی بە کۆڵێوە دەبێ، دەڵێت: جارێ ها ئەو کۆڵەم لێ هەڵگرە، دوایی قسەی لێ دەکەین. لە هەورازێ وەسەر دەکەون و دوای پشوودان دەڵێت: بڕۆ تەڵاقت نەکەوتوون؛ چونکە کەس بە پیری ناچێتە بەهەشتێ. هەموویان دەبنەوە کچۆڵەی تازەساڵ و ئەوجار دەچنە بەهەشتێ. بۆیە قسەکەت تەواوە و تەڵاقیشت نەکەوتوون. کابرا دەڵێت: مامۆستا ئەگەر وەڵامەکە ئەو دوو کەلیمە بوو، ئەدی بۆچی هەر لە خوارێ پێت نەدەگوتم؟! مامۆستاش دەڵێت: ئاخر ئەگەر کەری وەک تۆ تەڵاقان نەخوات ئەدی کێ کۆڵەکەم بۆ هەڵبگرێت؟!

داڕشتنی /م. عەبدووڵڵا تاهیر

تێبینی: بەڕێز کەماڵ ڕەحمانی ـ پیرانشار ناردوویەتی

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
خدر محەممەدی ـ پیرانشار

بەزمی شاعیران!

کاک ئەمیری حەقیقی، نەوەی مامۆستا عەبباسی حەقیقی بۆی گێڕامەوە: وا بزانم ساڵی ٦٤ی هەتاوی بوو؛ ڕۆژێک مامۆستا هێمن و کاک کەریمی قەییوومی و برادەرێکی دیکە لە بۆکان، هاتنە ماڵمان. تاوێکی باش دانیشتن و پاشان مامۆستا هێمن ڕووی لە مامۆستا حەقیقی کرد و فەرمووی: "بەرنامەیەکی ئەدەبی و شێعرخوێندنەوەمان لە سنە هەیە. بۆیە هاتووین دەبێ تەشریف بێی و بەرنامەکە دەوڵەمەندتر بکەن".
باپیرم عەرزی کرد: "وەڵڵاهی نەخۆشم و وەزعی بەدەنم باش نییە و دەبێ قسوورم عەفوو بکەن کە ناتوانم بێم!"
هەرچەند حەولیان دا فایدەی نەبوو. پاشان مامۆستا هێمن فەرمووی: "مادام هەر ناتوانی بێی، چەند دانە لە شێعرەکانت بدە بەو کاک کەریمە، هەم جوانیان دەخوێنێتەوە و هەم دەنگیشی زۆر خۆشە."
باپیرم پێ کەنی و گوتی: "وەڵڵاهی بە من دەکەی ئەتۆش لەوێندەرێ دانیشە و شێعرەکانت بدە بەو کاک کەریمە! خەرایان مەکە، با ئەو بیانخوێنێتەوە و بۆخۆشت گوێی بدەیە!"

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
خدر محەممەدی ـ پیرانشار

بەزمی مەلایان!

کاک حاسڵی مام مەلای ساڵحی گێڕایەوە:ٚ ڕۆژێک یەکێک لە سەیەکانن لەپێش چاوی ئێمە، پڕی دا کەڵەبابی گەورەی لاری و ڕفاندی! بابم گوتی حاسڵ! خێرا خۆی بگەیەنێ و لێی‌ بستێنەوە. غارم دایە، نەمهێشت قوتاری بێ و کەڵەباکەم بە برینداری له دەمی هێنایەوە دەر. بابم کوشتییەوە و بە دایکمی گوت: "ڕۆژی زۆر ماوە. خێرا کە بە شۆرباو بۆمان لێنێ. مەلای ئاوایی و فەقێکان بانگهێشت دەکەم!
منی نارد تاکوو مامۆستا و فەقێکان ئاگادار کەمەوە کە بۆ شەوێ میوانی ئێمەن. پاش‌ بانگی شێوان وەژوور کەوتن. دوای سەفێک چای، سفرەمان ڕاخست. نان باش خورا، تەنانەت ئێسکەکانیش، بە کەیفی دڵمان، کڕووسانەوە. نێعمەت بەزیاد کرا و بابم کە ئەهلی جەفەنگ‌ و فشەی دەگەڵ مەلایانی پێ خۆش بوو،  بە زەردەخەندەوە ڕووی دە مامۆستای ئاوایی کرد و گوتی: "دەنا ئەوە چییە سەگ نەیانخوارد و مەلا خواردیان؟!" مەلا زوو تێیگەیی و گوتی: مام مەلای ساڵحی پێم‌ بڵێ، شەڕەفت ئەوە گۆشتی چ بوو دەرخواردت داین؟
بابم بەپێکەنینەوە گوتی: وەڵڵا گۆشتی کەڵەبابی لاریمان بوو. سەگ پڕی دایە بەڵام حاسڵ لە دەمی سەگی دەرێناوە و منیش گوتم مادام سەگ نەیخوارد، با ئێوە و فەقێکانتی پێ‌ دەعوەت کەم!

تێبینی: وێنەی خوالێخۆشبوو مام مەلای ساڵحی بە بابەتەکەوە لکێندراوە.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
خدر محەممەدی ـ پیرانشار

دیکتاتۆڕی تەنگاو!

هێمنی خوارزام گێڕایەوە: ساڵەکانی 74 بۆ 80ی هەتاوی، هەر جارێک باوک و دایکم بە سەفەر چووبان، پردی دنیا و قیامەتانم دەپسا و لە ترسی کاک سابیرم(چوار پێنج ساڵێک بەتەمەنترە) کونەمشکم لێ‌ دەبوون بە قەیسری و چرکەمیزەم دەگرت! ئەخە هەمیشە بیانووی پێ دەگرتم. بۆیە هەر کارێکی ڕایسپاردبامێ، خێرا ڕامدەپەڕاند. بەو حاڵەش چینێکی هەر دەکوتام!
ڕۆژێک دایکم و بابم خۆیان بۆ سەرخۆشیی خزمێکمان ئامادە کرد. لە حەینی ڕۆیشتندا ڕوویان دە کاک سابیر و من کرد و گوتیان: ئاقڵ بن و هاروهاجی مەکەن. ئاگاتان لە ماڵێ بێ و خۆتان مەسووتێنن و ... .
ئەوان وەدەر کەوتن و ماڵیان بەسەر ئێمەدا بەجێ‌ هێشت. هەرکە سەریان ئاوا بوو، کاک سابیرم دەستووری دا فڵان کار بکەم و فیسارە شوێن گەسک بدەم و چی و چی! من وەکوو وەرگێڕکەیەکی چالاک، خێرا هەموویانم جێبەجێ کردن و بیانووم بۆ لێدان و پێدادان لێ‌ بڕی!
کە چ بەهانەم نەدا دەست، لەسەر تیغاری پشت بۆی ڕاکشا و گوتی: هێمن!
- بەڵێ کاک سابیر!
- ئەمن گووم دێ!
- باشە ئەتۆ گووت دێ، ئەمن چ‌ بکەم؟!
- چۆن چ‌ بکەی؟ هەوای ساردە با سەرمام نەبێ، بچۆ ئاودەستی حەسارێ و لەجیاتی من گووی بکە! مەحتەل مەبە، زوو کە دەی تەنگاوم!
- کاک سابیر شتی وا چۆن دەبێ؟(بە کۆڵە گروویەوە) بچۆ گووی خۆت بۆخۆت بکە. وەڵڵاهی ئەو کارەت بە من جێبەجێ نابێ!
- ئەوە وات لێ هات بە قسەم نەکەی و دەڵێی بە من جێبەجێ نابێ! وەرگرە.
ڕاست بووەوە و خوریشۆر دامگژایە. دەبنە خۆی نام و بە مست و پێلاقە و شەپڵاغ، هەتا بۆگەنیو دە خۆی وەرپێچام هەر کوتامی! ئینجا دەستی کێشایەوە و گوتی: جارێ تەنگاوم با بچمە ئاودەست. دەنا بێمەوە هەر دەتکووژم، مادام بەگوێت نەکردم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەقڵێکی خۆش...

تێبینی: بابی ئالان ناردوویەتی.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
ناسرای خاتووزین

دانپێدانان_هەڵبڕاو

ـ شەڕت لەگەڵ دەکەم بە شەرتێک کراسەکەم نەدڕێنی!
ـ کراسەکەشت دەدڕێنم، دەشتگێم!
ناویان نابوو قوڵەبنە. قوڵەبنە لە شەڕ زۆر ئازا و نەترس بوو. دەستوبردی لە قەدوگیپاڵی نەدەکاڵییەوە! بەڵام خاڵێکی لاوازی هەبوو، هەمیشە لەوە دەترسا لە کاتی شەڕدا لیباسەکانی بدڕێن. منداڵەورکەش بە ئەوەیان زانیبوو و ڕێک لە کاتی شەڕدا یان یەخەیان دادەدڕی، یان قۆڵێکی کراسەکەیان دادەقڵیشاند. تا ئەو کاتەی جێگایەکی دەدڕا، هەر ئەو بوو دەیوەشاند، بەڵام کە جێیەکی دەدڕا، لەجێی خۆی سڕ دەبوو و بواری دەدا داگژێنە سەری.
ڕۆژێک پێم گوت، ڕۆڵە تۆ بۆ ئەگە لیباسەکەت دەدڕێنن، ئیدی دەست ناکەیەوە؟
گوتی: "هەمووجارێ ئەگە لیباسەکەم دەدڕێنن، لە ماڵێ، دایکم تێروپڕم تێ هەڵدەدا و بابیشم لێ تین دەدا، ئەویش شلوکوتم دەکات. دایکم دەڵێ گیان بریندار بێت چاک دەبێتەوە، ئەما لیباس بدڕێ چاک نابێتەوە! چەرخی خەیاتیشمان نییە بۆم پینەوپەڕۆ بکات! بۆیە ئەگە لیباسەکانم دەدڕێن، لەداخان دەڵێم لێی گەڕێ با خوریشۆرم بکەن! با جارێکی دیکە فێر نەبم بهێڵم لیباسەکانم بدڕێنن!
گوتم: "فکرێم بۆت هەیە، ئەوجار ئەگەر بەشەڕ هاتی، لیباسەکانت داکەنە، جا شەڕ بکە!"
گوتی: "وەڵا خۆ فکری چاکە! یانی پاتۆڵەکەشم داکەنم؟ بە قوونی ڕووتی؟"
گوتم: "نازانم، قەت لە شەڕدا پاتۆڵت دڕاوە؟"
گوتی: "لەبیرم نایە، پێم وا بێ پاتۆڵەکەم دانەکەم چاکترە، دەنا پێم دەڵێن شێت بووە!"
ڕۆژێک دیتم قوڵەبنە منداڵەورکە پێشیان پێ گرتووە و خەریکن شەڕی پێ دەفرۆشن! هەر وای کرد خۆی ڕووت کردەوە و لیباسەکانی بەسەر دیواری حەوشەی ماڵێکدا فڕێ دا ئەودیو و سینگی لە منداڵەورکان بردە پێشێ. منداڵ کە ئەو دیمەنەیان بینی، سەرەتا زۆر پێ کەنین! پاشان کە دیتیان قوڵەبنە هیچی بۆ لەدەستدان نییە، بە قوونەقوونکردنەکەیانڕا دیار بوو ترسیان ڕێ نیشتووە!
قوڵەبنە تێبەریان بوو. نرکەنرک و فیشکەفیشکێکی لێوە دەهات، دەتگوت، دیوودرنجە! هەر جارە منداڵێک، زریکەی لێ هەڵدەستا و ڕای دەکرد. تا وای لێ هات، کەس لەو دۆڵە نەما و هەموو تێیان قووچاند.
لێی چوومە پێشێ و گوتم: هەی ئافەریم! نەمکوت فکری چاکە! باش بوو بەقسەت کردم. ئەما هەتیوە تۆش زۆڵی! ئەوە چۆن بە فکرت گەیشت لیباسەکانت بخەیە ئەو ماڵەوە؟
گوتی: "ئەرێ دەست خۆش، فکری چاک بوو. بیرم کردەوە، ئەگە لیباسەکانم داکەنم و ئەوان دەستیان بیگاتی، لێم دەدڕێنن و دیسان هیچم پێ ناکرێت، بۆیە وام کرد!"
لەگەڵ ئەوەی لە دەرگای ئەو ماڵەی دەدا، تا لیباسەکانی وەرگرێتەوە، لەشولاری سەرنجی ڕاکێشام؛ هەموو گیانی جێ برین و شینوڕەش و مۆر هەڵگەڕابوو!
کە لە برینەکانی ورد دەبوویەوە، بە پڕۆسەی تیماربوونەوەیانڕا جوان دیار بوو، هەریەکەیان هی کات و ڕۆژێکی جیان!
گوتم: "ئەو گیانەت بۆ وایە؟"
هاوکات لەگەڵ قوشقیبوون و عاجباتیمانی ژنی ئەو ماڵەی لیباسەکانی تێ هاویشتبوو و وەرگرتنەوە لیباسەکانی گوتی: دایکم ئەگە لێم دەدا، بریندارم ناکات، ئەوانە هەموو جێی لێدانی بابمن!
گوتم: "بابت لەسەر ئەوەی لە شەڕدا لیباسەکانت دەدڕا، لێی دەدای؟"
گوتی: "نا، بابم لیباس و شتی هەر بۆ موهیم نییە! هەر پێی خۆشە لێم بدات! کەیفی پێی ساز دەبێت! گۆشتی پێ دەگرێ! ئەگە لێشم دەدات، لەسەر ئەوە لێم نادات کە لە دەرسەکانم تەمبەڵم، یان شتێکی ماڵێم شکاندووە. بابم هەموو شتێکی پێ فشەیە! بچم بۆ مەدرەسە، نەچم. ئەو شتانەی بە گونیشی نییە! هەر چاوی لە دمی دایکمە بۆڵەیەکی بێت، ئیدی وەرم دەگەڕێتێ! زۆر جار نازانێ دایکم لەسەر چیش بۆڵەم بەسەردا دەکات، لێم دەدات! لێدانیش چ لێدان؛ ئەگەر لێم دەدات هیچ ڕەحم و بەزەیییەکی لە دڵدا نییە! بە غەزەب و ددانچیڕکردنەوە لێم دەدات و پێ دەکەنێت. لێم دەدا، لێم دەدا تا جێیەکم لە خوێن دێت، ئیدی دەست هەڵدەگرێت! پێم وا بێ لە خوێن دەترسێ! جارێکی کە لە لێدانم تەواو بوو، لە دایکمی پرسی: ئەرێ چەتیوە لەسەر چی لەو هەتیوەم دا؟"
گوتم: "فکرێم بۆت هەیە. ئەو جارە ئەگە لێی دای لیباسەکانت داکەنە. بزانە چ دەکات. ئەگە لە خوێن بترسێ، ئەو بریندارانەت ببینێ، ئیدی لێت نادات!"
گوتی: "وەڵا ئەوەش فکری چاکە! پاتۆڵەکەشم داکەنم؟ بە قوونی ڕووتی؟"
پێ کەنیم و گوتم: "ئەرێ، پاتۆڵەکەشت داکەنە!"
ڕۆژێک زۆر بەکەیفخۆشی هات بۆ لام و گوتی: "هەتی ناسر تۆ زۆر سەگی! دوێنێ بابم بۆم هات لێم بدات، زوویەکی خۆم ڕووت کردەوە، ئەویش لێ نەدام. هەر ئەوەندەی پێ کوتم، کوتی: ئێستا دەزانم هەموو جارێ لیباسەکانت لە شەڕدا نەدڕاوە. منداڵ بە لێدان لە بەریان داکەندووی تا بتگێن! پێت وایە، هەرکەس لێت بدات بۆ ئەوەی لێت دەدات بتگێت! ئەوە شەرتی بووی توخمی سەگ، لیباس دادەکەنی؟!"
ئیدی تفێکی لە گەڵوقوونم کرد و لەکۆڵم بووەوە!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
برایم بابایی(ئارگەش) ـ ئیندرقاش، مەهاباد

کاخدر تەمەنی نزیک هەشتایە و ڕەبەن و بێ ژن و ماڵە. ئەو ڕۆژانە لەبن دیواری مزگەوتێ خۆیان هەڵخستبوو. سپیڕۆژ و هەوایەکی خۆش، مێشی ئەو دێیەیان لێ هاڵابوو. قادر، قەڵسەی لە مام خدر دەگێڕا؛ کوتی: مام خدر چیی پێ نەماوە و گا...ی پێ ناکرێت!
مام خدر وەجواب هات و کوتی: بمبەوە ماڵێ؛ هەر ئەتۆ گا...ـێک بکە، ئەمن دووان دەکەم!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
گوللە و فیشەکی بایزاغایە و تەق لە کەندەڵانێ!

گۆیا لە ڕۆژگارانی بەرێ، لە گوندێکی کوردستان لە بەینی پشدەر و موکریان، ئاغایەک هەبووە بە نێوی بایزاغا. جا قەدیم وەکوو بەڕێزتان دەزانن هەموو ئاغایەکی دەستڕۆیشتوو چەکداری خۆی هەبووە، کە بە "چەخماخ" بەناوبانگ بوون. جا ئەم چەکدارانە چەک و ساچمە و باڕووتیان لە ئاغا وەردەگرت، چونکە چەکی ئەوکات ساچمە و تەرەقە و باڕووتیان لە لوولەوە تێ دەکرا و دەیان تەقاند. جا بە باڕووتیان دەکوت: دەرمان. دیارە نۆکەرێکی بایزاغا کە چوونەتە ڕاوێ، هەر لە خۆیەوە گوللەی تەقاندووە و چونکە خۆی پارەی بە باڕووت و ساچمەکە نەداوە و مفت لە ئاغای وەرگرتووە پەرۆشی نەبووە. نۆکەرەکانی دی پێیان کوتووە: فڵانی تۆ لە خۆتەوە ئەو گوللانە بۆ دەهاوێژیت؟ ئەویش لە وەڵامدا کوتوویە: گوللە و دەرمانی بایزاغایە و تەق لە کەندەڵانێ!

ژێدەر: کەناڵی فەرهەنگی ژین

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
کێوەڕەش

ڕێوڕەسمی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە زانستگا بەڕێوە دەچوو. کوڕ و کچەکان جلی کوردییان لەبەر کردبوو و بەشداری ڕێورەسمەکە بوون. ئێمەش لە ڕێگای چوونە زانستگا بووین کە کچێکی ساڵی ئاخری لیسانس بەپەرتاو پێشمان کەوت. هاوڕێکەم گوتی: هەڵێ، نەکا مێردت بۆ نەمێنێت!
ئەویش گەڕاوە و بەپێکەنینەوە گوتی:
ڕەنگە بە شۆخیت بێت؛ بەڵام بەوەڵڵاهی هەر ئەو تێڕمەم دەرفەت ماوە، یەکێ نەبینمەوە، دەبێ بچمەوە ماڵێ دانیشم بزانم لە کوڕە پوور و خاڵان، کەماڵێ، جەماڵێ، بێتە داوام!
ئاخری نەشمزانی فەقیرە کەسی دەست کەوت یان نا.

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
با قسەی خۆش ون نەبێ
خاڵۆی‌ ڕێبوار کوتی بەرەبەری نیوەڕۆیەک لەسەر شەقام، لاوێک بە کابرایەکی کەشیدەبەسەری بەتەمەنەوە نووسا و زۆر بەزەوقەوە ئەولا و ئەملای ماچ کرد و حاجی‌ قاسم گیان حاجی‌ قاسم گیانی لە دەم نەدەکەوت. کابرا کوتی: برادەر! من حاجی قاسم نیم و ناشتناسمەوە؟! ـ چۆنم ناناسییەوە…
موقتەدەر غەففاری

ئەم دەقەی کاناڵی با قسەی خۆش ون نەبێ، هەڵمگەڕاندووەسەو سەر زمانی هەورامی👇

وەختو نیمەڕوینە، جە خیابانەنە جوانیە چەمش کەوت بە پیایە ڕیشچەرمەی کەشییڐە بەسەر. بە شەوق و زەوقیە فرەوە لکا پیلاو پەولاو چۆڕچەمیشەرە و بە حاجی قاسم گیان، حاجی قاسم گیان واتەی، ماچش کەری، کابرا واتش: براگیان، من حاجی قاسم نییەنا و تویچ نمەشناسو!
- چەنی نمەشناسیم حاجی قاسم گیان؟ من نوکەرو توونا، تو وەشەویسو تاتەیمنی.
تاتەم فەرماوی، ئەگەر من مەردا، حاجی قاسم هەن، تەکبیر و ڕاویژ چەنی ئاڎی کەردی.
- کاکە گیان، بیللا و تەڵڵا من حاجی قاسم نییەنا. نە تو و نە تاتەیچت نمەشناسو.
- بەخوا کارم پی قساوە نییەن وەختو نان واردەین، نەلمیوە پە یانەی و چەودمای تاتەم بزانوو ناوردەنیموە و ئاستەنم بلییوە، ئاوڕوم بەرو، فەرماوە با بلمی پەی یانەو ئێمە.
- کاکە، نمەو، یانەو کۆگەی؟ بیلا ئیشتبا کەری، من ئانە نیەنا!
- پەی خاترەو خوڎای! حاجی قاسم گیان، ئەگەر نمەیوە پەی یانەی، فەرماوە با بلمێ چا کەواوخانەنە، نەهاریە وەرە، با تاتەم چەودمای عاجز نەو.
کابرا دیش کە وازش چەنە نمارو و کەواویچ وەشەن! ویش شل کەرد و دووبەدوو  ملشا نیا پەی کەواوخانەی و تێروپەڕ کەواوشا وارد.
کۆڕەکە زووتەر دەم و لچێش لیستێوە، واتش: تو جارێ پەلە مەکەرە؛ لوا پەی لاو مێزو کەواوچییەکەی  چۆکڵە و دڎاناش هۆر گێرت و چڤەیەش چەنی کەواوچی کەرد و لوا بەروە.
کابرا دەمش واق مەنە، حەر تەماڎارو کۆڕەکەی بێ بەڵام دیارش نەوی.
ناچار هۆر ئیست و لوا لاو کەواوچییەکەی، هەواڵۆ کۆڕەکەیش پەرسا.
کەواوچی واتش: ئاڎ لوا و واتش جەنابت حیسابش کەری.
کابرا مووچرکیە ئاما مازیشەرە و تازە زاناش چە پەننیەش پەنە دریان.
عەزرەتیینە کەشییڎکەش ئاوردەرە و چەپ و ڕاس تەکنێشەرە و واچی: من ماچو حاجی تەڕەماش گیان نییەنا ، ئاڎ حەر ماچو حاجی تەڕەماش گیانەنی!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
دینێ

کابرا جاری هەوەڵی بوو لەگەڵ کوڕەکەی دەچووە ڕاوەکەروێشک. کوڕە کوتی: بابە من تا ئێوارێ بەو کێوانەدا دەگەڕێم، تۆ دەرناچی. بابی کوتی: بۆ دەرناچم؟ قەستەم بەخودا چونکە وات کوت دێم هەر بە دەست ئەو کەروێشکانە دەگرم، جا بزانە!
تا تەنگی شێوان وڵاتیان تەقاندەوە و تەماڵێکیان وەگیر نەکەوت. لە هاتنەوەدا کابرا داهاتەوە خیزی نێو کەوشەکەی بتەکێنێ، تڕێکی لێ بەربوو! کوڕەکەی خۆی لێ لە گێلی دا. بەرەو ماڵ بوونەوە و نزیک ماڵان ژنی کابرا هەر لە کۆڵانەوە دیتنی بەرەوپیلیان چوو. کوڕە دابەزی و دایکی کوتی: کوا چتان کرد، بابت هیچی گرت؟! کوڕە کوتی: ناوەڵڵا! دانەیەکی پێ بوو، ئەویشی بەر دا!

⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە

✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"

https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
2025/02/04 05:57:51
Back to Top
HTML Embed Code: