Telegram Web
💫چاپکراوەی نوێ

📖کەیغان
✍🏻:عەلی ئازیز
560لاپەڕە /خانی


کەیغان، ڕۆمانێکی مێژووییە کە پەیوەندی بە بەشێک لە ڕووداوەکانی نێوان ساڵەکانی ۱۰۱۱ ،۱۰٤۳ی کۆچی‌ کوردستانەوە هەیە. لەم ڕۆمانەدا کە لەسەر بەیتی برایمۆک داڕێژراوە، چیرۆکی ئاشقانەی برایم و پەریخان تێکەڵ بە ڕووداوەکانی مێژووی کوردستان بۆتەوە. ڕۆمانی کەیغان تژی لە گێڕانەوەی ڕووداو و کارەساتەکانی گرینگ و دڵتەزێنی بەشێک لە مێژووی کوردستانە. ئەم ڕۆمانە ئێستا لەژێر چاپ هاتۆتە دەرێ و خراوەتە بەردەستی هۆگران و خوێنەرانی بەڕێزی وێژەی کوردی.


بۆ هەموو شارەکان ناردنمان هەیە.
تێچووی ناردن کتێبەکان لە ڕێگای پۆستەوە ، لە سەر خۆمانە

ـــــــــــــ🏳📖🏳ـــــــــــــــ
سەقز، مەیدانی هەڵۆ، ژێرزەمینی موجتەمەعی هەڵۆ، کتێب‌فرۆشی ھونەر و ئەندێشە،ناوەندی خانی
📞08736308402

http://instagram.com/honar.o.andisha

@honar_andishabook
👏4👍2
Forwarded from عکس نگار
🌐 یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1404ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک بۆ شاعیری مەریوانی بەڕێز ؛

"جەماڵ ڕەسووڵی"

خوێندنەوەی شێعر
باسێک لەسەر ئەزموونی شێعر و ڕەوتی شێعر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


🗓 کات ؛ چوارشەممە 20ی خاکەلێوەی 1404ی هەتاوی
کاتژمێر: 4/30 ئێوارە

🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
👍8
"پشکۆی پێکەنین"

عەتری بسکەی  نمنمۆکەت دەنگی لەم ڕێ و ناوە دێ
ڕۆژ کە ئـەڕوێ  بۆنـی زەردەت  بەم دەلاقەی باوە دێ

کوڵمـی گڕگـرتووت  لە دەوری بووکـە بەفرینەی شێعر
ئاوری  ئەشقـە و نیشانـەی  بەو بـزەی  نێو چاوە دێ

بـۆ  پیـاسـەی  ڕێـی زرێبـارت  وشـەم گۆڤـەنـد  ئەکا
کاتێ پەلکەت لەنجە  دەفرۆشێ و شنەش لەو لاوە دێ

با بـە قـووڵـی  تێبگـا  ڕۆحی  بـزەم کاتـێ کـە دێـی
تا بڵــێ  عـەتـری   گـوڵان  و  نۆبـەرەی  لاولاوە دێ

گوڵ لە پشکـۆی  پێکەنینت  دێ دەسـا کێشی غەزەل
چەپکە تیشکـێ لـەو چـریکــەی فاعیلاتـون ناوە دێ


زوڵفـی  سافـی  بێ  کراتینت  بە پەیکـێ ڕەنگی مەی
ئارەقـی  لێ  هەڵدەچـۆڕێ و مەستی تاری خـاوە دێ

بێچوە کەروێشکی حەسارت دوو بە دوو دێن و دەچن
کاتێ خشپـەی پەنجەکانـی شێعری (ماتەم) واوە دێ.

"ماتەم"
11👎4👍1🔥1
📖 خونچەی غەزەڵ

پرژە ماچێکی نەرم ئەتکێ لە لەنجەت شان بە شان
یا کەلاست ئەڕژێتە مەیدان و لە زەڕڕەت داوەران؟

پێ بە پێ دەستم بە پەنجەی دەستەواژەت گرتووە
تا بگاتە ڕستەکانی دێڕی زوڵف و چێتە بان

تا بەڵێن ئەچنێمە باڵای باوەڕی بارانەوە
چەتری هیوا نازی ئەم پۆشێ بە کاتی هەڵدران

تاقەتم پێی خست لە هەڵمی هاتنێکی تازەدەم
ئای کە شوکرانەم ئەبارێ لێرە تاکوو ئاسمان

هەڵزنا سەروا بە پێڵوی پەنجەرەی ئەم شێعرەدا
تا غەزەڵ گوڵ کا لە خونچە و چێتە دیوانی دڵان

دێ لە زەردەی نازی ئەم بازاڕە عیشوەی سەربەخۆ
یاکوو لەنجەی ڕەنگی ئازادی لە ڕوومەتیا نوان؟

ڕۆحی دەربازیی دەوێ پاییز نەکوو بەندی گەڵا
بۆیە ڕەنگامەی بەهاری دانە دانە داتەکان

ئەو بە کاروانێ لە خێڵی پێکەنین ناشنێتەوه
ئەم دەڕازێتۆ بە فیکەی بولبولێکی خۆش زمان

کۆی هەنسکم باری ڕووبارە و بە ڕێبواری لە ڕێی
باوەڕت ئەڕوا کە ڕێگای داڕنینە داڕمان

دێ بە لاچاوێ لە نەخشەی دابڕان فێرم بکا و
مانەوەی "ماتەم" بکێشێ سورمە تا ئاخر زەمان


📝 جەماڵ ڕەسووڵی /ماتەم
8🔥3👎2
کۆدی شێعر

لە چاوی پەنجەرەی دڵ دێمە گۆڕێ
دەبا بشنێم لە هەستی لەنجەشۆڕێ

دەمێ هەڵمەت دەبا سەروا لە دووریت
دەمێ تا گوێی شێعر هاوار ئەچۆڕێ

هەتا مشتێ لە ڕووناکی دەنۆشم
هەتاو ڕەنگی بە سەد بارا دەگۆڕێ

لە زەردەی هاتنت خۆزگەم دەپشکوێ
گزنگی کاڵ ئەگەر لەنجەی نەدۆڕێ

تنۆکێ پێکەنین بتکێ بە ڕوودا
ژیان ئەڕوێ لە کێلی پیرە گۆڕێ

بە تاڵی پێکەنینێکی لە داوم
کە شیرین بێ دەمێ و بگلێمە تۆڕێ

نوتی ماتەم لە کۆدی شێعری ئەمڕۆ
بە چی دەشکێ کە کاتێ دێتە کۆڕێ

ماتەم
6👎4👏1
پشتی دێڕەکان

لەو دیو کام پەنجەرەی هیوایێ
تا دیوێکی تری هاتنێکت
چاوەڕێی بمخواتەوە؟

بە خۆڵی کام ڕێگەوە شێلیابێ
بەهەشتێ لە چاوەڕوانی تۆ و خوایە بێتاقەییەکانی من؟
بێ تۆیی، بەهەشتێکی شەڕانگێزە و
تەماعێ لە نێوان عەشق و ئەودا

بە ناوی عەشقێکەوە ئەدوێم
لەو دیوی بێتاقەتییەکانەوە
تا ئەم دیوی چاوەڕوانی
حەوایێ بە نزاکانی ئادەما هەڵدەپڕژێ
بەهەشتێ لە نازداریت، ئازارێکە بۆ خواردنی یەکەم خەفەتەکانی عەشق
بێ تۆ ناسرەوێ
بێ تۆ ناسرەوم
تا کسپەی دیدارێ لە پشت دێڕەکانەوە نەتبینێ
ناسرەوم
ناسرەوێ
ئەم دڵە تا عەشق نەخەیتە نێو ڕەگ بە ڕەگی
شێعرەوە
تا لەم دیو دیوانێکەوە
وشەیێکی نەوتراو دەشێعرێنی
دێڕەکانی پاشماوەی تەمەنێ دەچنەوە پشت لاپەڕە سپییەکانی خوێندنەوەت
لەوێ چاوەڕێیی و لێرە گەڕان بە دوای نیوە گووم کراوی دڵێ
چ بەهەشتێکە تۆ و دنیا
چ دۆزەخێکە بەهەشتی بێ تویی

ناچمەوە نێو دێڕەکان
بە سەرواکانی بێ تۆیی دەڵێم
هاتنی خەمێ بوو
ناچمەوە باوەشی هیچ مێخەکێ
سوخمە بوون
ئاواتێکە لە بەر مێوەکانی بەهەشتا
مرۆڤ بوون هیوایەتی خاکێک بوو تا پشت چیاکانی خۆڕاگڕی و
بەهەشتێ لە دنیای لە گەل بوونتا و ئەولاتریش
خۆشم ئەوێی
تا هەتایە و ڕۆژێکی تریش..

ماتەم
8👎3👍2
فڕینی نیگا

خەفەتێ
بڕوانێتە سەر شان
قورستر لە کیفی
مەدرەسەی ئەوسا و
گرانتر لە جانتای هەندەران چوونێ، ڕێگە هەڵە ناکا و هەتا بێ، تۆزی ئەسرین دەپێوێ
لە چاوەڕێ بوونی وێستگەیێک

لە تۆی کام برژانگەوە ڕوانین بفڕێ و
خەفەتی مەدرەسە چوونێ هەڵبگرێ؟
کێ و تەنیایی
بێدەنگترین سەندەڵی کەلاسێکن
بێجگە لە دڵ
کێ بێدەنگی ئەنووسێتەوە لە تۆ بێجگە شێعر؟

نەقاشیێ لە نەبوونیت
مێشکی لێرە نییە و تۆ لێرەی
لە تۆی هەناسە
لە تۆی دەفتەر
لە تۆی...

سوێن بە بۆنی گوڵە تینووەکانی نەقاشیت
تا مەراقی کانیێ و خەتێ ئەولاتر لە تۆ،
دوورترین نزیکی لێم

سوێند بە خەفەتی باران
بە هاتنێ، شەقام خۆی هەڵدەپڕژێنێتەوە باوەش و شێعربارانی گریان دەکا

لە زەنگی ئاخری مەدرسە چوونێ
تەنیاتر و
چاوەڕێتر بم لە کەلاس
ئەوەندەی تر ئەڕژێیتە دڵم
ئەوەندەی تر دەمارەکانم پڕ دەکەی لە خۆت
کەلاس مەڕژێنە.
ئێستای جێپێکانت
لە نەقشەی کوردستان ئەچێ
کام کۆڵان داوای ناکا
کام شاعیر بۆی ناپرسێ و
میراتیی تر دابەش ناکرێ
بە سەر قاچی نیشتمانی نەبوونیتا؟

بارانەکەم
بێرەوە
تا بۆنی هاتنەوەت بخمە نێو قاپەوە
لە ئەنجومەنێ زیاتر ژینگەپارێزترم بۆت
سوورتر لە چیا
سەوزتر بێرەوە
لە کراسی داربەڕویێکی بێوەژن سەوزتر
سوورتر پیاما بڕوانە
لە سووریی لێوەکانت خوێنی تر
یەکێکی و هەزارانەی لە دڵدا
هەنارانە خۆشم ئەوێی

کە مۆمێک بی لە بەر کراسی غوربەتا
دەبم بە پەپوولەیێ
لە دەوری گوڵەکانی ئاودامانت
باڵ لێ ئەدەم
ئەوێم دەکەم بە نیشتمان.

لە ئێستامدا
نیشتەجێی باوەشی نیشتمانم
لە ئێستایێکی تریشدا
هەندەرانێکی و
کۆچبەرێکم لە کراسی
دیموکراسیت.

چاوەڕێ بوونی هەنسکێ
لە تاو سەفەری هەناسەی
نا
عاشقانەتر چاوەڕێم
خۆشتر لە دەنگی دەهۆڵێ نزیک

ئێژێ
چاوەڕێییت پێ ناکەوێ
ئەمانە قسەی عاشقانن.
بارانەکەم
لە بەر قسەی ئەویش بووە
ببارێرەوە
تا بزانێ ئاوایە ڕێگای عاشقان

ڕێگە هەتا کۆن بڕوانێ
عاشقانەتر ئەدوێ
شاعیرانەتر بیر ئەکاتەوە
ئێژێ شاعیریت و شانت هەڵ ئەگەرێ
چاوەڕێ بە
وەک مەهاباد و گەڕانەوەی وەفایی.

بارانەکەم
هەڵژناوم لە نەقاشی گەڕانەوەت
نازانم چۆن پاک ببمەوە لە دەفتەری چاوەڕێ بوون،
لە ئێستاتدا،
خۆزگەم بە شێعر کە پێت ئەوێرێ.
ئامان ئامان
بێسارانیش دەڵێ
چ بەدبەختیتەن پێسە پێت ئامان
خوایە ئامان
لەم ڕێگەدا چاوەڕێی نەمانخواتەوە
ئامین
لە نزاکانی گەڕانەوە
لە گەڕانەوەی بارانێ و مەدرەسەیێ لە..

لە تۆیێکدا
ماڵێکی خاڵیت لە من
وەک ئەم شارە لە تۆ.
بارانی من
شێعر بکەم بە ماڵێ
پەنجەرەکانی ڕێحانەیی بدوێن؟
نەقاشی دیوارەکەی بۆنێ بێ لە شێعری تۆ؟
بێرەوە
گوڵە کێشراوەکانیش،
بە سوێنی دێیتەوەی هەڵفڕینت دەژین

تا خەفەتێ دەم و چاوێ دەشۆرێتەوە
پیاسەکان، ئاهێکی تر هەڵدەنێن
شەقامەکان گریاناویتر لە شێعرێ ئەڕۆن.
چ باکەلاس ئەباری
چ ڕۆمانتیک ئەڕژێیتە شێعر
چ چاوەڕێییش، گۆمەڵاتێکە نوستالژیی

کۆڵانەکان،
ئێستەیش بە یارییەکانتا ئەنازن
بە خۆهەڵکردنی پێکەنینت
بە چرۆی گەڕانەوەت
گوڵانتر بێرەوە
هەراڵەتر لە هەنار
مێخەکی تر لە بۆنی دڵ

لە ئێستاتدا
تۆ میمێک بە وەکوو ماتەم
ڕەشپۆشتر لە شاڵی کورد
دابگیرسە لە کراسێ و
غەریبانە گوڵەکانت بنووسەوە
بە چنینی ئەستێرەکان
زریوەیێ بخەرە دڵیانەوە،
بێرەوە
تا نیشتمانم لە باوەش کەم
مەگەر تۆ لە زمانی نیشتمانم تێ بگەی
لە عاشقێ کە ڕۆژاوایی بیر ئەکاتەوە و
لە گریانێ کە بە بارانی نیشتمان ناخوا.
ئەمەم لە بۆنی گوڵی کراسێکەوە بیست، سوور.

غەریبیت، چ هەستێکە
ناسیوناڵیزمانە ڕژاوەتە دڵمەوە؟
خارج چوونێ نامگۆڕێ و
ئێستام نیشتمانم هەرتۆیت و ئەوسایش،
شێرکۆیش ئێژێ،
ئێستا کچێک نیشتمانمە...

ماتەم
6👎4
لەنجەی کڵپەدار

خۆر لە بەندی هەورەوە ڕوانی بە لەنجەی کڵپەدار
نووری ژینی خستە دێمانەی چرۆی سەر لێوی یار

ڕەوتی گۆڕی و لەمپەری تێکدا بەنازی زوڵفەوە
ڕەنگێ تازەی گرت شەقام و دارهەناری پەلکەدار

تازە کەی باوی بەڵێن ماوە و بەهار بێ و ڕێ سەهۆڵ؟
شۆی هەڵێنا بەندی یاسا و بوو بە گوڵ بەفری نزار

گەر بە ئاسۆ ڕێی ئومێد ئەبڕی، بە چرکەی چارەنووس
ببڕە دەربەندی زریکە و تان و پۆی غار و مغار

تا له کێڵگەی ماچی ئەم وەرزە بزەی بەختت ببەی
هەر تفەنگە و مەستی سەرشانی ژیانە لارەلار

باوەڕم زین کرد لە سەر زوڵفی وشەی  ڕووی قامەتێ
تاکوو پێ بگرێ گزنگی ئەسپی هەستی باڵدار

ڕۆحی ملوانکەم بە زەنگیانەی وشە بۆ گرت، ئەگەر
مل بە گیانی شێعری ماتەم دا نەکا چی کا لە دار؟

بۆ فڕینی باڵی کازیوە زەمەن هەستا له کات
تاکوو بکرێتۆ هەناسەی بەرزی پەلکەی خەو، لەزار

کەوتە بێشکەی نازی ئاواتم گڕوگاڵی خەیاڵ
کۆرپەی ئازادی لە شیر دەرچوو بەرەو کۆشی ژیار

"ماتەم"
8👎3👏1
Forwarded from Mikel Rahmani
Forwarded from Mikel Rahmani
کتاب «تاریخ هنر کُردستان» تالیف میکاییل رحمانی، توسط انتشارات دانشگاه کُردستان منتشر گردید.

این اثر پژوهشی و تالیفی، به قلم میکاییل رحمانی با عنوان «تاریخ هنر کُردستان» از سوی پژوهشکده کردستان‌شناسی و توسط انتشارات دانشگاه کردستان روانه بازار نشر شده است. کتاب به هفت فصل تقسیم می‌شود که دوره‌های مختلفی از ده هزار سال پیش تا عصر حاضر را مورد بررسی قرار می‌دهد. 
در این کتاب، گفتمان‌های مهمی همچون تاریخ هنر، باستان‌شناسی هنر، هنر مدرنیسم، هنر معاصر، دیاسپورا، هنر فمینیست‌ها و رسانه‌های نوین به عنوان مبانی تحلیلی استفاده شده است. همچنین سعی شده تا تاریخ هنر تجسمی کُردها که در سایه‌ی گفتمان هنر خاورمیانه نادیده گرفته شده است، احیا گردد. 

بشار العیسی از نقاشان اثرگذار در جنبش نقاشی کُردها، اهل دارباسیا و ساکن پاریس، درباره کتاب اینگونه نوشته است: «سرگذشت هنرهای زیبا، کتاب میکاییل رحمانی، نُت‌های آوازی است که امواج جغرافیایی از کرمانشاه تا قوس زاگرس-توروس را با گذر از ایستگاه‌های جاده ابریشم دربرمی‌گیرد؛ جغرافیایی که با هویتی روشن، چشم‌اندازی از بلندای خورشید تا کیمیای خاک را به مشاهده می‌خواند». 
  
کتاب با مقدمه‌ای مفصل به بحث‌هایی پیرامون تاریخ و جغرافیا کُردستان و بررسی روش‌های موجود در نگارش تاریخ هنر کُردها می‌پردازد. هنر صخره‌نگاری در زاگرس از دوران پارینه‌سنگی متاخر و دامنه آن تا هزاره چهارم قبل‌ازمیلاد، هنر دوران نوسنگی، آشنایی با محوطه‌های پیشاتاریخی، تفسیر کارکردهای نقاشی‌ روی سفال و تندیسهای نخستین یکجانشینان کُردستان در فصول ابتدایی کتاب آمده است. همچنین هنر در دوره‌های مفرغ و عصر آهن متعلق به دولت‌قوم‌ها و حکومت‌های نخستین مانند هوری(میتانی)، کوتی-لولوبی، سیموروم، کاسی، ماننا و امپراتوری مادها بررسی شده است. 
تحولات چشمگیر و اساسی در آثار هنری کُردستان در فصول بعدی کتاب به عنوان دوران بینابینی معرفی می‌گردد، زمانی که هنر امپراتوری‌ها در ایران، میانرودان و خاور نزدیک را دربرمیگیرد. هنر این دوره را می‌توان هنری التقاطی نامید که محصول چندین تمدن با نشانه‌های آیینی تصویری مختلف است. اما تحولات بینامتنی همچنان مبتنی بر تلفیق‌ها و ترکیب‌های تصویری با دگرگونی‌های تاریخ سیاسی بر کُردستان اثر میگذارد. فصل پنجم با نام دوران بینابینی دوم به هنر در دوران اسلامی تا افول عثمانی در خاورنزدیک و قاجاریان در ایران می‌پردازد. در این دوران نقش میانجی هنرمندان و تصویرگران و کاتبان کُرد، مکاتب مهم و نگاره‌های متنوعی مربوط به میرنشین‌های کُرد یا نقاشان و دانشمندان کُرد دربار حکومت‌های مسلط بر منطقه دنبال می‌‎شود. هنر ایوبیان، هنر کُردها در دربار آق‌قویونلوها، هنر مروانیان، مکتب موصل، مکتب جزیرا و بیشتر، مورادی است که در این میان مورد بررسی قرار می‌گیرد. 
فصل نهایی کتاب، به طور کامل به نقاشی نوگرا و هنر جدید در سده بیستم و دهه‌های اخیر می‌پردازد. در این فصل به تفصیل آغازه‌های نقاشی رنگ‌روغن در مناطق مختلف از کرمانشاه و سنندج تا سقز و سلیمانیه و حسکه و دیاربکر دنبال می‌گردد. پرداختن به هنر نوگرا و نسبت‌های تازه در نقاشی مدرن کُردها در خاورمیانه نقطه کانونی این فصل به حساب می‌آید. در این میان جریان‌های مهمی نظیر جنبش نقاشی سنندج (یا مکتب نقاشی کردستان)، جنبش نقاشی حسکه و جریان انتزاع‌گرایی در اقلیم کُردستان عراق به شیوه‌ای متمایز مورد بررسی قرار می‌گیرد. پس از این‌ها به رویکردها و رویدادهای امروز در هنر جدید پرداخته می‌شود که در آن با رویه‌های تازه در مواد و متریال در فضایی انتقادی، سیاست‌های فرهنگی و سیاست‌های جنسیت و هویت مورد بررسی قرار می‌گیرد. 

کار پژوهش و نگارش این کتاب به صورت مستقل بوده و دوازده سال به طول انجامیده است. کتاب تاریخ هنر کُردستان، در 538 صفحه در قطع وزیری و جلد کالینگور توسط پژوهشکده کُردستان‌شناسی و انتشارات دانشگاه کُردستان منتشر شده است.  این کتاب را می‌توانید از کتابفروشی‌های معتبر تهیه بفرمایید.
مرکز پخش: کتابفروشی نیشتمان در سنندج، جناب آقای ملایی،
شماره تماس:
+98 918 377 8779
👍2
Forwarded from عکس نگار
🌐 یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1404ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک بۆ شاعیری مەریوانی بەڕێز ؛

"جەماڵ ڕەسووڵی"

خوێندنەوەی شێعر
باسێک لەسەر ئەزموونی شێعر و ڕەوتی شێعر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


🗓 کات ؛ چوارشەممە 20ی خاکەلێوەی 1404ی هەتاوی
کاتژمێر: 4/30 ئێوارە

🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
👍31
2025/07/13 02:44:09
Back to Top
HTML Embed Code: