Telegram Web
🌐 بۆ ئاگاداریی ئەندامان و هاوڕێیانی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) ڕادەگەیەنین کە بە هۆی چەند ڕۆژ پشووی فەرمی و تەعتیلی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد ،دانیشتنی ئەوڕۆ چوارشەممە 28ی سەرماوەز بەڕێوە ناچێت.
🆔 @binkemukrian
مؤسسه فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری دانشگاه کردستان برگزار می‌نماید.

فستیوال سراسری داستان کُردی
(مهاباد ۱۴۰۴)

شرایط شرکت در فستیوال:

۱- حجم هر داستان از حداقل ۲۰۰۰ تا حداکثر ۴۰۰۰ کلمه تشکیل شدە باشد.
۲- داستان‌ها به یکی از گویش‌های زبان کُردی باشد.
۳- از فایل pdf و مجموعه فایل bahij استفاده نمائید.
۴- نوشتن نام و نام خانوادگی، محل اقامت، شمارەی تماس و شمارەی ملی الزامی است.
۵- از هر نویسنده فقط یک داستان پذیرفته می‌شود.
۶- داستان‌ها در هیچ مجله و کتابی چاپ و منتشر نشده باشد.
۷- داستان، خارج از شرایط فوق پذیرفته نخواهد شد.

- آخرین مهلت ارسال آثار ۲۰ بهمن ۱۴۰۳ می‌باشد.
- به داستان‌های منتخب جوایز اهدا می‌گردد.

- داستان‌ها را به آدرس ایمیل یا آیدی تلگرام ذیل ارسال نمائید:
ایمیل: [email protected]

آیدی تلگرام: slain64@

شماره‌ی تماس: 09369320720


🆔@binkemukrian
بە بۆنەی کۆچی دوایی فەتاح خانی ئەمیری گەورە نووسەری کورد ، لەلایان بنکەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبی موکریانی مەهاباد پرسەو سەرەخۆشی خۆمان   ئاڕاستەی هەموو خەڵکی کورد و بەتایبەت کۆمەڵگای فەرهەنگی و هونەری کوردستان  دەکەین . خۆمان بەهاوخەمی بنەماڵەی بەرێزیان دەزانین و لەخودای میری مەزن خۆڕاگری و سێبوورییان بۆ ئاواتەخوازین .
ڕووحی ئەو بڵیمەتە شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێت .

بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

🆔 @binkemukrian
🌐  سی و سێهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 5ی بەفرانباری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە
ۆ
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from عکس نگار
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛

فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)

مەرجەکانی بەشداری:

1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.


- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.

ئیمەیل: [email protected]
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720

🆔 @binkemukrian
مؤسسه فرهنگی هنری مکریان مهاباد با همکاری دانشگاه کردستان برگزار می‌‌کند:

فستیوال سراسری داستان کُردی
(مهاباد ۱۴۰۴)

شرایط شرکت در فستیوال:

۱- حجم هر داستان  حداقل ۲۰۰۰ و حداکثر ۴۰۰۰ کلمه باشد.
۲- داستان‌، به یکی از گویش‌های زبان کُردی باشد.
۳- آثار ارائە شده در قالب فایل pdf و مجموعه فایل bahij ارسال گردد.
۴- درج مشخصات فردی از قبیل:  نام، نام خانوادگی، محل اقامت، شمارەی تماس و شمارەی ملی الزامی است.
۵- از هر نویسندە تنها یک اثر پذیرفتە خواهد شد.
۶- آثار ارسال شده قبلا چاپ و منتشر نشده باشند.
۷-  آثار خارج از چهارچوب مذکور، ترتیب اثر دادە نخواهد شد.

-  مهلت ارسال آثار:  ۲۰ بهمن ۱۴۰۳
- به آثار منتخب جوایز نفیسی اهدا خواهد شد.

-  ایمیل و آیدی تلگرام جهت ارسال آثار:

ایمیل: [email protected]

آیدی تلگرام: slain64@

شماره‌ی تماس: 09369320720

🆔@binkemukrian
بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد pinned «🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛ فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404) مەرجەکانی بەشداری: 1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت. 2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی…»
🌐  سی و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان.

🔹کات ؛ چوارشەممە 12 بەفرانباری 1403ی هەتاوی - کاتژمێر  3/30ی   ئێوارە

📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .

🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
لە خیابانەکانی ئەم شارەدا
ماتیک  دەدوێ!
سوور سوور پێکەنینت بەشێتمان دەزانێ خانم
کاتێ دڵت پرسەخانەیە!!
بارگەی خەمت هەڵگرتووە و
شارەکەت چاوەڕێت نییە خانم
گەرچی ئێستاش
لێوەکانت بە سوور دەدوێن و
زامەکانت لە خوێن یاخین.

شەقام  جەرگی کون کونە لەژێر پێڵاوە  پانێ بزمارییەکانت و
سەرت لە شۆڕشێکدا جێما
کەسەر بە هیچ خەیابانێک نەبوو
و درووشمێکێ خەسیو لە قۆرگتدا
کە فێمینستی لە سێدارە دەدا..!

ئەرێ خانم
شەو  لە شاڵی سەرتدا دەژی
چاوەکانت  لە ڕۆژهەڵاتی ئۆقرەیه
بێدەنگیت کراسێکی گوڵ زەردی خەزان لێدراوە و
جانتایەکت لە وردە تیشکی سەغیر بە شانەوەیە
کەچی
لە چوارڕێیانی تەنیاییدا ون بووی..
تەزوویەکی بێوەخت دەتدۆزیتەوە
گوێ ڕاگرە
ئەوە شەماڵە گازت دەکا و دەڵێ:
هۆۆۆۆ پەلکە زێڕینە
وەره دەرێ لە قۆزاخەی ئەو کاولە دڵە بێدێنەت
چیتر ئاواتەکانت بە تاتەشۆری بریا مەسپێرە
تۆ گوڵە مەشهورەکەی  گشت عالم بووی
و ئێستا یادت کوا بەخێرە ؟؟؟
دڵت پرسە خانەیە و سەرت !
سەرت هێلانەی سەدان پاساری لانەوازە خانم ،،
بڕۆ
بڕۆ با دارە بێ‌هێلانەکان چیتر ئێرەییت پێنەبن..
بڕۆ با ماتیک سەربووردەی خۆڕاگریت بۆ ئاوێنە بگێڕێتەوە
کاتێ لێوەکانت دەستەوداوێنی بوون.
بارگەی خەمت هەڵگرە

زەروویەک بدۆزەوە  هێندە پیاو بێ دەم بنێتە قۆرگی ئاواتەکانتەوە
و ژاری ئەو یاخیبوونەت هەڵمژێ و تفی بکاتەوە  نێوچاوانی  ئازادی
کە تۆ بە مردووییش هەر یاخی ..

لە سووچە قووڵەکەی قەبریشدا یاخیتری و هاوار دەکەی::

کچێ دایە کەم ئەو  ورتکە بەردە لە تەوێڵی کێلەکەم دە
من هەر هەمووکات کەڕ بووم و لەبەر قاپی خوداش هەر کەڕ دەبم و لەو کەلاکە بۆگەنەشدا گوێم بە بانگی کەس نازرینگێتەوە. سوێند بە شانە شکاوەکەی شەمدۆ
بەختیار عەلییەکم دەوێ نەفرەتی هەموو نەوبەهارانی منیش بنووسێتەوە..

کە ئارامیم لە تۆڵەدایە ،، دایە .. دایە .... دااااا
ئەرێ خانم
بە ماتیکێکی مەیلەو سوور
بەر لە هاتنەوەت چیرۆکێکی نوێ لەسەر توێژی ناسکی لێوت بنووسەوە کە هاودەنگی پێکەنین بێ و کەنین دزەی بکاتە ڕەشترین هێڵی خەمۆکیت ..
تا هەستانەوەت لەو گۆڕستانەدا
تانە لە قەقنەس بدا
و سەردێڕی هەموو ڕۆژنامەکان بنووسن:

(کچێک هەموو داهاتووی خۆری  داگیر کرد)
ئەرێ خانم
لە دوا دێڕی ئەو شۆڕشەدا
ڕۆژئاوابوون شەکەتیت
داماڵە
بارگەی خەمت هەڵڕێژە
بنواڕە دوورترین گونبەزی شارەکەت و
ژنانەترین بانگت بە گوێی خودا دادە.....

نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر (تەوار)
🌐 سی و چوارەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) لە ساڵی 1403ی هەتاوی‌دا

🎙ئێوارە کۆرێک بۆ چیرۆک‌نووس و ڕەخنەگری بەڕێز ؛

بریا کاکەسووری

باسێک لەسەر ئەزموونی چیرۆک‌نووسی و ڕەوتی چیرۆک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان


🗓 کات ؛ چوارشەممە 19ی بەفرانباری 1403ی هەتاوی
کاتژمێر: 3/30 ئێوارە

🏛 شوێن؛ ژووری تایبەتیی ئەنجومەن ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی مەهاباد

هاتن بۆ هەمووانە

🆔 @binkemukrian
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥بینەر بن//

🔴 کۆڕێک لەسەر چیرۆک لە مەهاباد بەڕێوەچوو

١۴٠٣٫۱۰٫١۹
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو فەریدە سۆڵتانی خوشکی بەڕێزی خاتوو سارا سوڵتانی ئەندام و هاوڕێی هەمیشەیی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد ( ئەنجومەن ئەدەبی) سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان و خاتوو سارا ڕادەگەیەنین و هیوادارین کۆتا خەم و پەژارەیان بێت و لە خودای میری مەزن داخوازین ڕووحی کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و لەش‌ساغی بۆ هەموو جێ‌ماوان دەخوازین .

1403/10/20

🆔 @binkemukrian
Forwarded from N.A (تەوار)
  ‍🔷 ئەزموونی چیرۆکی کوردی

‍ ‍ ‍ 🌐  بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی)  ڕۆژی چوارشەممە  19ی بەفرانباری 1403ی هەتاوی ئێوارەکۆڕی "ئەزموونی چیرۆکی کوردی " بە بەشداری چیرۆکنووسی خاوەن ئەزموونی بۆکانی بەڕێز بریا کاکە سووری بەڕێوە برد.

🔷لەم ئێوارەکۆڕەدا کە تاقمێک لە نووسەران و ڕەخنەگرانی بواری وێژە و ئەدەب بەشدار بوون، وەک دەستپێک لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە بەڕێزان: نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر و سالار پوورمەند هاوکات دەگەڵ بەخێرهێنانی میوانەکان ئاماژەیان بە ڕەوت و شێوازی بەڕێوەچوونی بەرنامەکانی داهاتووی ئەنجومەن ئەدەبی و هەروەها ئامانج لە بەڕێوبردنی بەرنامەی ئەزموونی چیرۆکنووسی کرد. پاشان بەڕێز کاک بریا کاکەسووری وەک چیرۆکنووسی بەشداربوو کورتەیەکی لە ژیان و ئەزموونی چیرۆکنووسی خۆی هێنایە بەرباس  و هەروەها  بە ئاماژەیەکی  چڕوپڕ لە ڕەوتی خوڵقاندن و نووسینی ڕۆمان لە دنیادا باسەکەی درێژە پێدا  و بە خوێندنەوەی  چیرۆکێکی خۆی کۆتایی بە باسەکەی هێنا.

❇️لە درێژەدا بەڕێزان مامۆستا مەنسوور حامیدی ڕۆماننووسی خاوەن ئەزموون و کاک جەلیل ڕەحیمی چیرۆکنووسی جواننووسی مەهابادی و دوکتور ئیسماعیل مستەفازادە سەردەبیری گۆڤاری بەیان وێڕای چەند کەسێکی تر بەخێراتنی میوانی ئەو حەفتەیان کرد و بە کورتی ڕا و بۆچوونی خۆیان ئاراستەی میوانانی کۆڕەکە کرد .
2025/01/10 11:22:59
Back to Top
HTML Embed Code: