Telegram Web
▫️خوشکان ئاگاداربن !!

حیجاب بۆ ئەوەیە کە سەرەنجی پیاوان ڕانەکێشێت
ئەگەر سەرنج ڕاکێش بوو
پێچەوانەی ئەو مەبەستەیە کە بۆی دانراوە ..!🧡
هيچ جیاوازییەك نییە لە دەست نوێژ شوشتنی پیاو و ئافرەتدا (واتا ئەو فەرموودانەی هاتووە سەبارەت بە دەست نوێژ شوشتن بۆ پیاو و ئافرەت وەك یەکە) بە یەك دەنگی زانایان.

📚 مواهب الجليل (٣٠٢/١)، إجماعات العبادات ص: (٥٥).

•◆◇◆◇■□■◇◆◇◆•
﴿وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ﴾النور ۳۱
جوانی خۆیان دەرنەخەن...

٭ کە بەڕێگادا ڕۆشتیت:
﴿وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ﴾النور۳۱

نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت)...

٭ کە قسەی کرد:
﴿فَلَا تَخْضَعْنَ بِٱلْقَوْلِ فَيَطْمَعَ ٱلَّذِى فِى قَلْبِهِۦ مَرَضٌۭ﴾الاحزاب۳۲

قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات...

ئەمە ئەدەبی ئافرەتە لە قورئانی پیرۆزدا
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
باسی تەبایی خۆت و هاوسەرەکەت لاخەڵک مەکە

ئەی پیاو
ئەی ئافرەت
💎 زوهد و دونیا نەویستی زانایان

شێخ عەلی عیمران فەرموویەتی:
کتێبی -حراسة الفضیلة- لەگەڵ ئەوەی زۆر بەربڵاوە و نوسخەیەکی زۆری لێ بڵاو کراوەتەوە بە ملیۆنانی لێ چاپ کراوە.
بەڵام شێخ بەکر ئەبو زەید (ڕەحمەتی خوای لێبێت) لە هیچ یەکێك لەو کتێبخانە یان هەر شوێنێك کە بڵاوی کردووەتەوە تەنها فلسێکی وەرنەگرتووە، من پێشنیاری ئەوەم بۆی پارەیەکی کەم بۆ ئەو کتێبە وەربگرێت -ربع ریال- وە ئەو پارەیە بیکاتە وەقف بۆ کتێبی تر،
بەڵام ئەو قەبوڵی نەکرد و ڕەتی کردەوە.

📚 سيرة الشيخ بكر أبو زيد وأخباره (رحمه الله)، لاپەڕە: (٧٠).

#الشيخ_بكر_أبو_زيد رحمه الله
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
{ فَرِحِینَ بِمَاۤ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَیَسۡتَبۡشِرُونَ بِٱلَّذِینَ لَمۡ یَلۡحَقُوا۟ بِهِم مِّنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا خَوۡفٌ عَلَیۡهِمۡ وَلَا هُمۡ یَحۡزَنُونَ }
[سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ١٧٠]

الشيخ: #ماهر المعيقلي
#دەنگی_قورئان
🔲لە وەسێتی زانایان

◾️ئیمام ئیبن قودامەی مەقدیسی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:
هیچ کاتێك لە تەمەنت بەفیڕۆ مەدە بەبێ کارێك، با نەڕوات بەبێ سوود،
هەوڵبدە با هەناسەکانت لە دەست نەچێت ئیللا با لە عیبادەتی خوای گەورە بێت، چونکە ئەگەر تۆ گەوهەرێکت (ئاڵتون) هەبێت لە گەوهەرەکانی دونیا ئەوا لە دەستت بچێت خەفەتێکی زۆری بۆ دەخۆیت، بەڵکو ئەگەر دینارێکت (پارەیەکی کەم) لە دەست بچێت خەفەتبار دەبیت،
ئەی چۆن ئەو کاتە زۆرەت لە دەست دەدەیت؟
ئەی چۆن خەفەتبار نابیت زۆرێکی بڕوات بەبێ سوودێك (بۆ دونیا یان قیامەت).

📚 وصية الحافظ ابن قدامة المقدسي، لاپەڕە: (١٢).

#وەسێتەکان
دوعاکردن بە نهێنی بۆ کەسە نزیك و خۆشەویستانت لە بیر مەکە:

لە شارەکەم -الزلفي- پیاوێك دایکی توشی نەخۆشی سەڕەتان دەبێت تا وای لێ دێت لەسەر جێ دەکەوێت ناتوانێت بڕوات، ئەو پیاوە داوا دەکات لە برادەرێکی چاکی کە دوعای خێر بکات بۆ دایکی، ئەویش کاتێك شەو هات هەستا بۆ شەونوێژ بەردەوام دوعای کرد بۆ دایكی ئەو پیاوە تا نزیکی نوێژی بەیانی.
وتی: هەستم کرد وەکو بڵێی ئاوێکی سارد کرا بەسەر سینگم، لاشەم دەلەرزی، ڕەنگە ئەمەش یەکێك بێت لە نیشانەی وەرگیرانی دوعاکە.
بەیانی دوای نوێژی نیوەڕۆ ئەو کەسە پەیوەندی بەو برادەرەیەوە کرد کە داوای کردبوو دوعا بکات بۆ دایکی، تا موژدەی پێ بدات دوعای کردووە بۆی، پێی وت: دوێنی شەو زۆربەی دوعاکانم بۆ دایکت کرد.
وتی: سبحان الله، سوێند بەخوا ئەو ڕۆژە دایکم هەستا لەسەر جێگاکەی دڵخۆشبوو، و ئێمەی لە خەو هەڵسان و خواردنی بەیانی بۆمان ئامادە کرد، ئەوەمان زۆر پێ سەیر بوو.
دوای دوو هەفتە بردمان بۆ نەخۆشخانە، پزیشەکەکان هەواڵی ئەوەیاندا کە ئەو نەخۆشی یەی لەسەر لاچووە بە ویستی خوای گەورە کە هیچ نییە توانای نەبێت بەسەریدا.

بۆیە دوعاکردن بۆ خوشك و براکانتان وە کەسی نزیك و خۆشەویستانتان لە بیر مەکەن، هەرکاتێك ئەوەت کرد ئەوا خوای گەورە فریشتەیەك دەنێرێت تا دوعا بۆ تۆ بکات.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «دوعاکردن بۆ برای موسڵمان بە نهێنی وەرگیراوە، فریشتەیەك لەلای سەری ڕاوەستاوە، هەرکاتێك دوعا دەکات فریشتەکە دەفەرمووێت: امین بۆ تۆش بەهەمان شێوە» رواه مسلم. (٢٧٣٣).

وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

#أحمد_الطيار
هـەمیشە داوای ئەفظەل باشترین کەس لە خـودا بکە کە دینت بۆ تەواو بکات

نەک دانەیەک کە نەزانێت تەوحید چیە شیرک چیە. ....هـتـ 
وە بەدوای هەواو ئارەزووی دوونیاوە بێت هەر ئۆندە بزانێت نوێژ فەرزە ناشی کا ڕۆژو چەندی لێ بە ئەنقەست ناگرێ
خوشکە شیرینەکەم ئـافرەت لاوازە
چا جەند عەبا بیت پۆشتە بیت دیندار بیت
سوێند بەخوا کە شووت بە دانەیە کرد
دینی هەبوو بەڵام زۆر لاواز بوو
بەخوا ئەگۆڕێی حیجاب بیت قورئان بخوێنی بەدوای علم بویت کە شووت
بەدانەیە کرد لە زەعیف بوو
لە  چکەکەی سەرت بەخوا  ئەبێت بە نیوە🙂
جلە پۆشتەکەن تەنک دەبێتەوە
قورئانەکەت زەعیف دەبێت
بەدوا علم گەڕانت ئەبێت بەدوای دونیا
بابەتی هەڵبژاردنی کەسەکان وردە زۆری ئەوێ لەسەری بڕۆی

زۆرمان بینی کە مولتەزیم بوو بەڵام دوای شوکردن گۆڕا پەنا بەخوا

بۆیە بەکورتی خوشک و بـرایانـم هـەڵبژاردنی کەسەکان زۆر گرنگە
ئـاگادار بن  کـەسانێک هەڵبژێرن تـەقوای خـودا بکەن لە خـوا ترس بن👍🏼
مانه‌وه‌ى ئافره‌تان له‌ ماڵدا خێر و چاكه‌یه‌كى زۆرى تێدایه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خودا
صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمووێت:

« وَبُيُوتُهُنَّ خَيْرٌ لَهُنَّ »

ماڵه‌كـانیان چاكتره‌ بۆیان
.
🌴 #بمێننەوە_لە_ماڵەکانتان..

شاژنی هەنگ لە شانەڪەی خۆی ئەمێنێتەوە دەرناچێ و گرانبـەهاترین هەنگـــوینی هەیە....
لە ڪــاتێڪدا مێش بە ئازادی ئەگەڕێ و ئەچێتە سەر هەموو شتێ و بێــــنرخە، قێــزی لێ ئەڪــرێتەوە...!
ئەمە جیاوازی نێوان #ئافرەتانی پابەندی شەریعەت و ئەوانەی پابەند نیین

{وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ}📖الاحزاب: ٣٣)

واتە: جێگیربن و بمێننەوه له ماڵەکانتان ئەی ئافرەتان..
ماڵەکەت بگۆڕە....


⚪️ماڵی تۆ لەکام جۆرە ماڵانەیە....

✍🏻شێخ صالح الفوزان دەفەرموێت:

✍🏻ئەو ماڵەی کەوا

نوێژی تێدا ناکرێت
زیکری خوای تێدا ناکرێت

وەکو گۆڕستان وایە، ئەی چی بۆ ئەو جۆرە ماڵەی کەوا گۆرانی تێدا دەگوترێت و دەبیسترێت  وە پڕە لە غەفڵەت ئەوە چ جۆرە ماڵێکە؟

وا پێویست دەکات لە ئێستادا ماڵەکان پڕ بکرێن لە نوێژ و زیکر و قورئان خوێند و شەونوێژ و هەموو جۆرە عیبادەتێک بۆ ئەوەی نەبێتە گۆڕستان بۆ دانیشتوانەکەی و لە ڕۆژی دواییدا لەسەری سزا نەدرێت وە بۆ ئەوەشی کەوا نەوەیەکی تەندروستی تێدا پەروەردە بکرێت.


📖شرح کتاب التوحید📖
حقوق المرأة في ضوء السنة النبوية
قال تعالی: ﴿وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ ﴾ [الرحمن: ٢٧]

کەس بەردەوام نابێت تەنها خوای گەورە نەبێت
کەس نامێنێت تەنها خوای گەورە نەبێت
ئەم واتایە دڵنەواییت دەکات
لەکاتی لە دەستدانی هەرکەسێکت بێت ..
تا دڵت وابەستەی ئەو شوێنە بێت
بەردەوامە و دەمێنێتەوە.

#تدبرات_القرآنية
#مردن
قال تعالى: ﴿ فَلَمَّاۤ أَن جَاۤءَ ٱلۡبَشِیرُ أَلۡقَىٰهُ عَلَىٰ وَجۡهِهِۦ فَٱرۡتَدَّ بَصِیرࣰاۖ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ إِنِّیۤ أَعۡلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعۡلَمُونَ﴾ [ يُوسُفَ: ٩٦].

- پەلە بکە لە بڵاوکردنەوەی موژدە بۆ ئەوانەی چاوەڕێی دەکەن، لەبەرئەوەی نازانی بەهۆی ئەوەوە چ خەمو خەفەتێك لادەبات، وە چ بارگرانییەك لەسەری لادەبات.
- ئەگەر چەند خەمو خەفەتەکەت لە دڵتدا گەورە بێت، ڕۆژێك دێت خوای گەورە لای ببات تەنانەت ئەگەر لە دوای ماوەیەکیش بێت.

#لە_بارەی_یوسف_بۆتان_دەدوێم
#تدبرات_القرآنية
ژیانی هاوسەرگیری دانامەزرێت
لەسەر بنەمای
چاوی ڕەشی ئافرەتەکە
یان ڕوومەتی جوانی (یەعنی لەبەر ئەو خۆجوانکردنەی نییە کە لە دەرەوە بۆ خەڵکی دەکات)

بەڵکو دادەمەزرێت لەسەر
ئەخلاق و خوڕەشت و ئاکاری جوانی.

📚 وحي القلم، (٢٩٣/١).

#بەشی_ئافرەتان
"گەر ئەتەوێ زەواج لەگەڵ باشترین بکەیت،ئەوە هەرگیز نایکەیت،یاخود بشیکەیت کۆتاییەکەی نەمانە،چونکە باشترین بەردەوام لەو باشتر درووست ئەبێت،ئەوەی گرنگە ئینسانێک هەبێت.مەحبەتی بۆت هەبێت، ڕێزت بگرێت، دەروونت ئارام بێت لەگەڵی و تەبعی لەگەڵ تەبعت هاوتا بێت و بتوانی لەتەمەنی پیری گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت وئاسووده بیت،داواکردنی شتێک لەمە زیاتر کارێکی باش نییە."
2024/10/20 21:40:59
Back to Top
HTML Embed Code: