.
پێشکەشکار / ئەوەی تۆ لەو ماوەیەی بینیت لەو خێزانە و ئەوانەی لە ڕێکخراوی داعش کار دەکەن بەگوێرەی زانست و تێکەشتنت لەو ڕێکخراوە ، ئایا ئەوانە ئیسلامی ڕاستەقینەن ؟!
بەدریە : وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ منێکی ئێزیدی زۆر سەختە بەراورکاری بکەم لەنێوانی ڕێکخراوی دەولەو جیهانی ئیسلامی ، چونکە زانیاری تەواوم لەوبارەیەوە نییە ، بەڵام ئەوەی من پێی گەشتووم و لێیتێگەشتووم، دوو ڕای جیاواز لەو بارەیەوە هەیە .
پێشکەشکار / ئەو دوو ڕا جیاوازە چین ؟
بەدریە : ڕای یەکەم : ئەوانەی لەو ڕێکخراوە کاردەکەن ، خۆیان دەڵێن : ئەو بەڕێوەبردنە دڕندانەی و پێکهێنانی سیستەمی کۆیڵایەتی، بەڕێوەبردینی ئایینی ئیسلامە وەک خۆێ و سەردەمی پەیامبەرەکەیان، ئەوانەش کەم نین لەدەرەوەی ئەو ڕێکخراوە هەمان بیر و بۆچونیان هەیە .
ڕای دووەم : موسڵمانەکانی دیکە ڕایان وایە ئەو ڕێکخراوە، ڕێکخراوێکی تیرۆرستە و لەگەڵ بەرنامەی ئایینی ئیسلام نایاتەوە و لەگەڵ کار و ڕەفتاری ئەو ڕێکخراوە دژ بەیەکن .
پێشکەشکار / کەواتە ناتوانی ڕای خۆت بڵێی لەسەر ئەودوو ڕا جیاواز و دژ بەیەکە کامیان ڕاستن ؟
بەدرییە : بێگومان ناتوانم پشت ڕاستی هیچ کام لەو دوو ڕایە بکەم ، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لای من و هەموو شوێنکەوتوانی ئایینی ئێزیدی ئەوەیە، لەسەرەتای سەڕهەڵدانی ئایینی ئیسلام لە عەرەبستانی سعودی و پاشان پەلهاویشتنی بۆ چەندین وڵاتی تر کاتێ گەشتنە مەڵبەندی ئێمە هەمان چارەنوس ڕووی تێکردوین ودواتر و ئێستاش ئەمە چەندەمین جارە بەدەست موسڵمانان بەو شێوە دڕندانەیە ڕووبەڕومان دەبنەوە ودیار نییە لەداهاتووش چەند جاری تریش توشی ئەم چارەنوسە نەگریس و دڕندانەیەی موسڵمانان دەبینەوە ؟!
پێشکەشـکاڕ / ڕەخنە و تێبێنی و گلەیت لە ئیسلام و پەیڕەوانی ئایینەکە هەیە ؟!
بەدریە : گلەیی و ڕەخنەم لە ئیسلام نی یە وەك ئایین ، چوون شارازای ئایینی ئیسلام نیم ، بەڵام تا سەر ئێسقان گلەیی و ڕەخنەم لە پەیڕەوان و شوێن کەوتوانی ئایینی ئیسلام بەگشتی و کوردە هاوزمانەکانی خۆم بە تایبەتی هەیە .
پێشکەشکار / چۆن ؟
بەدریە : با زیاتر تیشک بخەمە سەر پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام لە سەر کوردە هاوزمانەکانی خۆم .
پێشکەشکار / فەرموو
بەدریە : سـەرتـا سوپاسی کوردانی هەردوو بەشی باکور و ڕۆژئاوا دەکەم لە کاتی ڕودانی کارەساتی شەنگال تا ئێستا و دڵنیام بەردەوامیشی دەبێ لەگەڵمان هاو سۆز و هاو خەم و پیشتیوان بوون، بەڵام گلەیی و ڕەخنەم لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە بەڵام کەمتر لە باشوور ، چونکە ئەوان ژێر دەستەی وڵاتێکی دوژمنی کوردن و وەک پێویست نەیانتوانیوە ڕۆڵی کاریگەریان بێت .
( کەمێ بێدەنگی )
پێشکەشکار / فەرموو بەردەوام بە خاتونی بەڕێز .
بەدریە : سوپاس ، بەڵام زۆرترین گلەیی و ڕەخنەم لە کوردانی باشوورە نەک تەنها من ، ئەمە گلەیی و ڕەخنەی زۆرینەێ زۆری پەیڕەوانی ئایینی ئێزیدی و هاوسۆزەکانیەتی .
پێشکەشکار / چـۆن ؟
بەدریە : باشوور دەیان ساڵە ئازادە .
دوو پارتی دەسەڵاتدار لەبەر هاوسۆزیان بۆ وڵاتانی دراوسێ نەیانتوانی لە بەرامبەر ئەو کارەساتە گەورە هەست هەژێنە هەڵوێستێکی ڕوون زخەنە ڕوو !
ئەی پارتە ئیسلامیەکان چی ؟!
کام هەڵوێستەیان ئیسلامیانەو مرۆڤ دۆستانە بوو ، لە بەرامبەر ئەم کارەساتە مەزنە ، بۆ نەیانتوانی تەکفیری ئەو ڕێکخراوە بکەن ؟! .
ئەی بۆ دژی ئەو کۆمەڵکوژی و ماڵ وێرانی و ئاوارەیی خوشک و برا هاو زمانە ئێزیدییەکانیان بێ هەڵوێست بوون .
دەبێ هۆکاری ئەوەبێت ئەوان و داعشیش سەر بە قوتابخانەی ئیخوانن ؟!
ئەی یەکێتی زانایانی کوردستان ئیشیان چی یە ؟!
ئەی لیژنەی فتوای هەرێم چی ؟!
ئەوان بۆچی نەیانتوانی فتوای تەکفیر کردنی داعش بدەن ؟! .
ئەی مەلای مزگەوتەکانی هەرێم چی ؟!
چەند مامۆستایەکی کەم نەبێت کە لە پەنجەکانی دەست تێنەدەپەڕین ، بوونی دەیان هەزار مەلا و پێشەوای ئایینی ئیسلام بۆچی نەیانتوانی تەکفیری داعش بکەن . ؟! .
بەڵێ ئەوانە و چەندین ڕەخنەی تریش لەوبارەیەوە هەیە بیخەینە ڕوو .
لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکە لە لایەن پێش کەشکارەوە داوای دوا وتەی بەدریەی کرا ؟
بەدریە : داواکارم لە هەموو هاوزمانەکانم لە هەر چوار پارچەی کوردستان کوردبوون پێش ئایین و مەزهەب بخەین .
واتە ئێمە کوردین ئینجا [ ئیسلامین ، مەسیحین ، ئێزیدین ، پارسانین .. هەتد ] .
ئێمە کوردین ئینجا [ ئەندام یان هاوسۆزی فڵان پارتی سیاسین ] .
ئێمە کوردین ئینجا [ خەڵکی ئەم پارچە و ئەو پارچەی کوردستانین ] .
ئێمە کوردین ئینجا [ خەڵکی ئەم شار و ئەو دێین ] .
داواکارم هەمومان پابەند بین بە سۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ کوردستانەکەمان .
سوپاس بۆ ئەم دەرفەتەی بۆ منتان فەراهەم هێنا .
ڪــۆتـایـی
نوسین و خوێندنەوەی :
ڪامـەران ئـاشـنـا
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بەخێربێن بۆ کەناڵی هەوارگەی چیرۆك .
👇👇👇
https://www.tgoop.com/chirok2

Telegram
📓هەوارگەی چیرۆك و دراما
ســڵاوتان لێ بێ
لەم کەناڵە ئاشنا دەبن بە بەرهەمی چیرۆك و نوسینەکانی (ڪامەران ئاشـنا) بە نوسین و دەنگ ... هەروەها نوسینی نوسەران و درامای کوردی .
بەستەری بەڕێوبەڕ
@Kamaran_Ashna
بەستەری گروپ
https://www.tgoop.com/HawargeiChirok

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.
چیرۆڪی دەنگێڪی نەبیستراو
نـوسـیـن و خـوێـنـدنـەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
بـەشـی دووەم
و
ڪـۆتـایـی
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی
📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین 📚
👇👇👇👇
https://www.tgoop.com/chirok2
.
چیرۆڪی دەنگێڪی نەبیستراو
نـوسـیـن و خـوێـنـدنـەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
بـەشـی دووەم
و
ڪـۆتـایـی
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی
📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین 📚
👇👇👇👇
https://www.tgoop.com/chirok2
.
Audio
چیرۆڪی دەنگێڪی نەبیستراو
نـوسـیـن و خـوێـنـدنـەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
بـەشـی دووەم
و
ڪـۆتـایـی
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی
📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین 📚
👇👇👇👇
https://www.tgoop.com/chirok2
.
نـوسـیـن و خـوێـنـدنـەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
بـەشـی دووەم
و
ڪـۆتـایـی
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی
📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین 📚
👇👇👇👇
https://www.tgoop.com/chirok2
.
.
" دوانزە سوارەی مەریوان "
= بەشی یەکەم =
ئەم کاتەتان باش .
دوانزە سوارەی مەریوان یەکێ لە داستانە مێژووییەکانی گەلەکەمانە .
کە لە نوسینی شاعیری ناودارو قەلەندەری کورد خوالێخۆش بوو مامۆستا ( پیرەمێردە ) .
لەبەر دوو هۆ دەقی نوسینەکەی مامۆستا [ پیرەمێرد ]وەک خۆی و بەدەستکارییەکی زۆر کەمی ووشەیی ، دەخەمە بەر دیدەی ئێوەی ئازیز .
یەکەم :
لە بەر ئەوەی نوسینەکەی مامۆستای گەورە هێندە جوان و شیرینە پێویست بە دەسکاری ناکات .
دووەم :
بانەوەی نوێ بزانێت لە کاتێکدا ڕادیۆ و تەلەفزیون و سەتەلایت و کارەبا نەبووە ، با و باپیرانمان چۆن گوێ یان لە حیکایەت خوان گرتووە و حیکایەت خوانیش چۆن حیکایەتیان گێڕاوەتەوە .
هـەر شـاد بـن .
دڵسۆزتان کامەران ئاشـنا
ــــــــــــــــــــــــــــ
پێ شەکـی :
مناڵ بووم هەرچەندە بەیتی دوانزە سوارەیان بۆ ئەخوێندمەوە بەو منداڵیە ، خۆم بە پاڵەوانێێک ئەهاتە پێش چاو ، کە داراغا ئەیووت :
[کوڕگەل فیدای هەڵمەتی شێرانەتان بم ڕۆژێکە و ئەمڕۆ ڕووی خاک و وڵاتەکەتان سپی بکەن ]
بە خەیاڵ لنگم ئەدایە ، ئێجگار کە ئەیاندخوێندەوە :
جوامێر ئاغای ڕەنگێنە
پڵنگی چنگ بە خوێنـە
من ئەوەندەی تر شەیدای ئەبووم .
زۆر ئاواتەخواز بووم بۆم هەڵکەوێ ئەم دوانزە سوارەیە بنوسمەوە ، زۆر هەوڵم دا هیچ بەڵگە و بناغەیەکم دەست نەکەوت ، منیش ڕاست و ڕەوان چۆن باوکم لە باوکی بیستبووی منیش لە باوکم هەر بەو جۆرە نوسیمەوە ، ئەمەش ڕاستیەکەیەتی .
ئۆف شاعیرانی پێشین .
" پیرەمێرد " ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(( هونەری سەلیم بەگ لە دیوانی [شاهـ غازی ]دا ))
شار قەڵاچوالان ، ئەحمەد پاشا کە مەشهورەبە
[ شاهـ غازی ، ئەحمەدی لەشکەرشکەن ] حوکمڕانە ، دەور دەوری شمشێر و قەڵغانە ، سوارەی بەبە بەڕاستی مەردی مەیدانە .
ئێوارانێ لەکەنار چەمی قەڵاچوالان دیوان دەگێڕدرێ ، پیاوماقوڵان و نۆکەر و ئاغەلەر و چەکمە ڕەق ، کۆمەڵ ، کۆمەڵ لە گوێ ئاو دادەنیشن و تێ دەفکرن ، دەبینن وا پیاوێکی بە شکۆ و سیما ڕیشێکی تەنک و سپی و ڕوخسارێکی ئەسمەر بەڕێدا دێ و لۆزەندەرێکی کەڵەگەتی چوار شانە ، لە پشتیەوەیە ، کە تازە حەتی داوە ، چاوانی وەک ئەستێرەی سیوەیل ئەدرەوشانەوە ، کاتێ دەگەنە داوێنی دیوان بە شەرمەوە
دەپرسن : پادشاهـ کێ یە ؟
سەلیم بەگی مامی کێ یە ؟
کاتێ ئەحمەد پاشای نیشان ئەدەن ، لە دوورەوە کڕنوشی بەندەگی ئەکێشن ، ئەوسا ئەحمەدبەگ ئەپرسێ : ئەوە کێ یە؟
خۆی دێتە زوبان و دەڵێت :
پادشاهم بەندە مەلا هەمزەی ئەوغانیم ، ئەوەش بەندەزادەت ئەکرەمە ، سەودای دلاوەری و جەنگ جۆیی لە کەللەی داوە ، لە " کابول " وە ناوبانگی سەلیم بەگی بیستووە و بەڵێنی بە خۆی داوە ئەگەر سەلیم بەگ بتوانێ شمسێرەکەی هەڵسوڕێنێ و ڕایوەشێنێ ئەوا نۆکەری سەلیم بەگ ئەکات .
ئەحمەد پاشا سەرنجی ئەم کوڕە ئەدات نەڕە دێوێکە و شمشێرەکەشی نیوە مەشکاکێکە ، لەبەر خۆیەوە دەڵێ :
پەنا بەخوا ، ئا بزانن سەلیم بەگی مامەم لە کوێ یە ؟
هەرئێستا بانگی بکەن و پێی بڵێن میوانی هەیە.
ئنجا ئەحمەد پاشا ڕوو ئەکاتە مەلا هەمزە و زۆری لێ ئەکا و ئەڵێ : دانیشە ، ئەویش بە زۆر بە چۆکادێ و دائەنیشێ ، بەڵام ئەکرەم بە پێوە ڕادەوەستێ ، پاش نەختێ سەلیم بەگ دێت و پاشا پێی دەڵێت : میوانت هاتووە ، ئەویش دەستی مەلا هەمزە ماچ ئەکا و دەست ئەکاتە ملی ئەکرەم و بەخێرهاتنیان لێ ئەکا ، لەو کاتەدا شمشێرەکەی ئەکرەم دەبینێ و زۆر جوانی دێتە پێش چاو ، دەستور ئەخوازێ کە سەیری بکات .

ئەکرەم شمشێر لە کالان دەرئەهێنێ و بەم شان و ئەو شاندا هەڵی ئەسوڕێنێ و هەڵی ئەداتە ئاسمان و ئەیگرێتەوە و ئەیخاتە کالان و ئەڵێت :
کەس ناتوانێ شمشێری من ڕاوەشێنێ !! .
لە ڕوو ئەم نمایشەوە ئەحمەد پاشا بۆی دەرکەوت ئەکرەم دلاوەرێکی بەتوانا و بێ وێنەیە .
سەلیم بەگ پڕی دایە شمشێرەکە قەدی هەڵی کێشا و هەروەک فڕفڕۆکە یاری پێ ئەکرد ، بەم دیمەنە پاشا وەک گوڵ گەشایەوە ، ئەکرەمیش زۆر دڵخۆش بوو کە تووشی ئاغای خۆی هاتووە ، دەستی سەلیم بەگ ماچ دەکات .
سەلیم بەگ ڕووی کردە پاشا و ووتی :
ئیتر ئەمانە میوانی منن ، بەڵکو ئەکرەم دەستە برای منە ، ئەیانبەمە لای خۆم .
پاشا ووتی : زۆر باشە .
لە کاتی ئەم هاتیو هوتەدا ، کوێخای بەکرئاوا و کەیخوای خورماڵ کە گوڵمەنبەرە ، دادیان لە زۆری بەراز کرد ، کە هیچیان بۆ نەهێشونەتەوە و کشتوکاڵیان نەماوە ، هەموو ساڵێک پاشا خۆی ، کە بۆ ڕاوە بەراز تەشریفی هێناوەتە شارەزوور و ڕاوە بەرازی کردووە ، بەوە بەرازمان لە کۆڵ کەوتووە ، ئەمساڵ کە تەشریفینەهاتووە ، بەراز ئەمان خۆن .
پاشا فەرمووی :
کوا شمشێروەشێنەکان ؟
هونەر ئەوە نی یە لەبەردەم ئێمەدا شمشێر هەڵسوڕێنن ، هونەر ئەوەیە شـمشـێر بۆ پارێزگاری دێهاتەکان بوەشێنرێ .
سەلیم بەگ دەست بەجێ تێ گەیشت ، کە شا لەگەڵ ئەویەتی
بۆیە سەلیم بەگ دەڵێ :
{ توانج پیشەی پادشاهان نی یە ، لە بەراز ترساندنیش پیشەی ئێمە نی یە } .
سەلیم بەگ ڕووئەکاتە کوێخا و ئەڵێت : ئامادەبە و تۆ پێشەوە بڕۆ ، سبەی ئێوارە خوا یاربێت لای تۆ میوانین .
بەو ئومێدەوە لە دیوان هەڵئەستێ ئەگەڕێتەوە ماڵی خۆی ، ئەکرەمیش بە دوایەوە ، سەلیم بەگ و ئەکرەم خۆیان دوو کەس و ئەنێرێت بە دوای دە سوارچاکی یەکی بە یەکی مەملەکەت ، هەموویان ئامادە ئەبن و لەلایەن میران بەگی وەلید بەگی چەلەبیەوە کۆ ئەکرێنەوە ، کە بریتین لە :
۱ / جوامێر ئاغای ڕەنگێنە .
۲ / ئاغال ئاغای سیوەیلی .
۳ / زەینەڵ بەگی مەسڕەف .
٤ / مەحمود بەگی قەدیمی باش چاوش .
٥ / داراغـای مـیـرەدێ .
٦ / فەرامورزی زەنگەنە .
۷ / سوار ئاغای بڵباس .
۸ / مەمەند ئاغای میراودەلی .
۹ / شاپور ئاغای بەختیاری .
۱۰ / زوڵاڵ ئاغای مەرگەیی .
سەلیم بەگ پێیان ئەڵێ :
بەیانی زوو بە فێنکی سوار ئەبین و لێرەوە لە دۆڵی گەڵاڵەوە بە سەر ئاوی سوبحان ئاغادا و لەبنەی سەیدسادقەوە ، ڕاوی لێ دائەبەستین ، ئەو سەرچاوەی قوماشە ئێجگار بەرازی زۆرە ، لەوێوە دەست پێ ئەکەین و بە سەر تەپەکەڵ و هۆشیارە ، ئەیان فڕێنین بۆ خوار بەکرئاوا .
لەسەر ئەمە ڕێک ئەکەون و هەرکەسەئەچێتەوەماڵی خۆی لێی ئەنوێ .
(دوانزە سوارە لە شارەزوور)
بەیانی پێش بانگ ئەکرەم کە لە دیوەخانی سەلیم بەگ بوو ، ئەو شەوەیە لە خۆشی ئەوەی کەلەتەک سەلیم بەگدا دەچێت بۆ ڕاوە بەراز خەوی لێ نەکەوت .
دێتە دەرێ بۆئەوەی بزانێ شەو چ وەختە ، ئەبینێ وا ئەستێرەی کۆ و تەرازوو لە سەر گردی دار گویژەکەوە گوێیان کێشاوە ، مەلاش خۆی لێ ئامادە کردووە سەڵا بکات .
ئەکرەم دەرگا ئەکاتەوە و بچێت بۆ مزگەوت ، سەلیم بەگ خەبەری ئەبێتەوە و ئەپرسێ :
ئەوە کێ بوو دەرگای کردەوە ؟
ئەکرەم ئەڵێ :
میوانەکەی خۆت بوو .
ئیتر سەلیم بەگ نانوێتەوە و دێتە دەرێ بانگی مەیتەر ئەکات و ئەڵێ :
ئەسپەکەی خۆمم بۆ زین کە و ڕیشانیش کە زۆر هێمنە بۆ ئەکرەمی ئامادە بکەن ، نەبادا زۆر سواری نەکردبێت ، با سواری ڕیشان بێت ، هەروەها تا دێمەوە خزمەتی چاکی ئەو پیاوە پیرە بکەن و چاوەدێری بکەن .
مـاویـەتـی
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی
📓 هەوارگەی چیرۆك 📘
بەرهەمی چیرۆک و نوسینەکانی کامەران ئاشنا و بەرهەمی نوسەران و درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
🌷 @chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸

( ︎داستانی مێژویی )
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی یەکەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .

. ( ︎داستانی مێژویی )

= بەشی دووەم =
سەلیم بەگ ئەچێت دەست نوێژ ئەگرێ و نوێژی بەیانی لە مزگەوت ئەکات ، دوای نوێژ لەگەڵ ئەکرەم لە مزگەوت ئەگەڕێنەوە ماڵ و دەبینن دەسوارەکەی تریش لەبەر دەرگا وەستاون و ئامادەی سەفەرن .
هەموویان ناوی خوای لێ دێنن و بەڕێ دەکەون ، سەلیم بەگ بەهەرلادا چوو بێت تەپڵی تایبەت بە خۆی هەبووە ، بەڵام ئەو ڕۆژە دەڵێ :
تەپڵ لێ مەدەن ، تا لە شار دەچینە دەر نەوەک پاشا ئاگای لێ بێت وا ئەڕۆین .
هەموو لەسەرخۆ ئەکەونە ڕێ لە پرد ئەپەڕنەوە و ئەگەنە قەیماسە ، لە دەمی چێشتەنگاو ، لەسەر سەدەکەی سەراو سوکە قاوەڵتی یەک ئەکەن و دواتر بەڕێ ئەکەون .
لە سەرچاوەی قوماش ڕادەوەستن ، جوامێر ئاغا ڕەقی سۆران دا ئەمەزرێنێ و زوڵاڵ ئاغا بە دەنگێکی زوڵاڵ موناجات ئەخوێنێ ڕوو ئەکاتە بێشەی جولەمەرگ ، لە پێشدا لە بەردەم داراغا ڕەو مرقەیان کرد یەکانە هەموو بەلەسە بوون .
داراغا بە غەدارە بە ناو بانگەکەیەوە هەڵمەتی برد و غەدارەیەکی گەیاندە بڕبڕەی پشتی .
لە پشتەوە یەکانەیەکی تر پەلاماری دا ، جوامێر ئاغا چاوی لێ بوو ، ڕمێکی زەرک گرت و ڕم چەقیە پشتی یەکانەکە ، یەکانە ڕای ئەکرد و ڕم بە پشتیەوە ئەلەرییەوە ، ئینجا بەراز ، بە یەکانە و مالۆس و چۆخە و بازەڵە ، بەرەو ژێر ملیان نا بۆ قورتاس ، ئەوانیش لە هەموو لایەک شێرانە لێیان هاتنە دەست و بەم دەس و بەو دەس لێیان دەکوشتن ئەوەی کوژرا ، کوژرائەوەی هەڵات ڕاوە دویان نان تا خوار بەکراوا .
.......ـــــــ........ـــــــــ
(پەشیمان بوونەوەی ئەحمەد پاشا لە ڕەو )
خەبەر گەیشتە ئەحمەد پاشا کەوا لەشکری ئێران گەییە مەریوان و دیوانیان گرت ، بۆ ئەم مەبەستە ئەحمەد پاشا لەگەڵ کاربەدەستان و شارەزایان و پیاوماقوڵان کۆبووەوە ، دوای لێکدانەوەی چڕ و پڕ ، لەبەر ئەوەی لەشکر بڵاوەی پێکرا بوو و کۆمەڵێ لە فەرماندەی لەشکر و قارەمانان ، بەردەست نەبوون ، بڕیاردرا ڕەوبکەن بۆ گەڵاڵە و تا ئەو کاتەی هێز و لەشکر کۆ ئەکرێتەوە ، ئنجا هێرش بکرێتە سەر ئۆردوی دوژمن و تەفر و تونا بکرێت لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن مەملەکەت بەجێ بێڵن .
ئەو بەیانیە ئەسپ بۆ شاهـ زین ئەکەن ، کە بڕۆن و ڕەو بکەن .
مەیتەر ئەسپ لە تەویلە دێنێتە دەرەوە ، ئەسپ دەست ئەکات بەچەپۆکان و نەڕەنەڕ ، مەیتەر قینی هەڵئەستێ و لەبەر خۆیەوە دەڵێ :
شیڕە شیری چیتە ، وا دەزانی بۆ مەیدانی شەڕت دەبەن ، ئەم خەڵکانە ڕادەکەن ، ئەحمەد پاشا توانجی مەیتەر کاریگەری لەسەر دائەنێ و بانگ ئەکا :
ئەسپەکەم بۆ بێنە ڕەو نی یە .
پێ ئەنێتە ئاوزەنگی و ڕوو ئەکاتە سوپا و بە دەنگی بەرز ئەڵێ :
مردن مردنە و لنگ بزاوتن چی یە؟!
تا ئەم سەرە ، سەربێت ، پشت ناکاتە دوژمن ، یاٲللّە .
دەی سواربن ، مەریوانە و ڕۆژی مەیدانە .
نەعرەتەی دلاوەران ، ئاوزەنگی لێ ئەدا و ڕوو ئەکاتە ، باسکە درێژی قەیماسە .
پاشا ئەبینێ وادەستە سوارێک دیارن ، سوار لە پێشەوەزوی کڵاو زەڕ و دەستە و قۆچاخ و چوار ئاوێنەیان دەدرەوشێتەوە .
مامەند میراودەلی و سوار ئاغای بڵباس ، لە پێشەوە لاوکی شەڕی قەیخانی دەچڕن ، سەلیم بەگ شمشێری حەمایل کردووە دەستی چەپی جڵەوگیرە و دەستی ڕاستی لەسەر کەمەربەندی قەبزە نوشتەیی ، بە تەمریکەوە چاوی بریبووە تاییدەر ، دەیەوێ بە هێزی چاوی کێو هەڵکەنێ و بیدا بەسەر دوژمناندا .
وەك دەڵین :

جوامێر ئاغا قلیانی تێ کردووە و دوکەڵی تەندی وەک باتە ، سمێڵی لەم لاو ، ئەولای سەرییەوە با دەشەکێنێتەوە .
پاشا کە ئەمە ئەبینێ ئەڵێ :
شەرت بێ مەیتەر خەڵاتت بکەم ، ئەگەر ئێستا من ڕام بکردایە و ئەمانەش وا ڕوویان کردۆتە دوژمن ، لە کاتی گەڕانەوە ئەبوایە من چیم بکردایە .
پاشا ئەگەڕێتە دواوە فەرمان ئەدات :
تەپڵی شادی لێ بدەن ، بەم عەزم و ڕەزمەی لەو دەستە سوارە دەیبینم ، فەتح و سەرکەوتن مسۆگەرە .
نەقارەچی دەست ئەکەن بە گرم و هۆڕی تەپڵ ، ئاوازی تەپڵی شادی بەو فێنکی بەیانیە ئەیدا لە شاخی کەتوو .
سەلیم بەگ گوێی لە دەنگی ئەم تەپڵە ئەبێ ، ئەیناسێ ئاوازی تەپڵی ئەحمەد پاشایە و نیشانەی سەرکەوتنە.
بە خۆی و یانزە سواری هاوڕێی لەسەر ڕێ ئەوەستن ، کە دەبینێ بە ڕاستی ئەوە ئەحمەد پاشای برازایەتی ، سەری سوڕ ئەمێنێ و لە خۆشیا هیچ قین و گرژییەک لە دڵیا نامێنێ .
کاتێ پاشا ئەگاتە ڕاستیان هەموو گەرن کەچی بۆ ئەکەن .
پاشا ئەڵێ :
وەکو پێش کەوتوون و هەروا پێشکەوتووبن ، بڕۆن و ئێوە پێشڕەو بن .
ئێمە خۆ خەیمە و بارەگامان پێ نی یە ، هەموو سەڵتە سوارین ، بۆ ئێوارێ ، دەبێ یەک سەف بگەینە مەریوان .
شەو قەڵای مێردانە ، بڕۆن و لە پەنای یەزدان دابن ، سەلیم بەگ ئەم قوماندەیە وەرئەگرێ ، ئاوزەنگی پیادێنێ .
هەموو ئەیکەن بە تەپ و تۆز و بەرەو مەریوان بە ڕێ دەکەون .
دەمی ڕۆژئاوا نزیک ئوردوی دوژمن لە نەدیوی دەچنە بۆسەوە .
نزیکی شێوان سوپا بە سەرپەرشتی پاشا ، سەرەتای دەرئەکەوێ ، ئارامگای بۆ پاشا ڕێک ئەخەن، دوای حەسانەوەی داوای سەلیم بەگ دەکات .
پاشا بە سەلیم بەگ دەڵێ :
ئیمشەو میوانی تۆین ، خواردنی سوپا وئالیکی وڵاخەکان لە ئەستۆی تۆیە دابینی بکەی .
سەلیم بەگ لە وەڵامدا دەڵێ :
بە چاوان ، بەڵام ئێستا ئێمە لە خاکی ئێرانین ، ڕێ و ڕەسمی ئێرانیش وایە شەوان سەعات سێی شەو نان ئەخۆن ، بە پشتیوانی خوا ئەم شەو لە سەعات سێ هەموو فەرموودەیەکتان جێ بەجێ دەکەم .
سەلیم بەگ بانگی ئەکرەم دەکات ، کە ئەڕوانن ئەکرەم دیار نی یە ، هەواڵ ئەزانن نیو سەعات لەوە و پێش بینراوە بە پیادە ڕەوی ڕۆشتوە.
مــاویـەتـی
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی
📓 هەوارگەی چیرۆك 📘
بەرهەمی چیرۆک و نوسینەکانی کامەران ئاشنا و بەرهەمی نوسەران و درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
🌷 @chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
جوامێر ئاغا قلیانی تێ کردووە و دوکەڵی تەندی وەک باتە ، سمێڵی لەم لاو ، ئەولای سەرییەوە با دەشەکێنێتەوە .
پاشا کە ئەمە ئەبینێ ئەڵێ :
شەرت بێ مەیتەر خەڵاتت بکەم ، ئەگەر ئێستا من ڕام بکردایە و ئەمانەش وا ڕوویان کردۆتە دوژمن ، لە کاتی گەڕانەوە ئەبوایە من چیم بکردایە .
پاشا ئەگەڕێتە دواوە فەرمان ئەدات :
تەپڵی شادی لێ بدەن ، بەم عەزم و ڕەزمەی لەو دەستە سوارە دەیبینم ، فەتح و سەرکەوتن مسۆگەرە .
نەقارەچی دەست ئەکەن بە گرم و هۆڕی تەپڵ ، ئاوازی تەپڵی شادی بەو فێنکی بەیانیە ئەیدا لە شاخی کەتوو .
سەلیم بەگ گوێی لە دەنگی ئەم تەپڵە ئەبێ ، ئەیناسێ ئاوازی تەپڵی ئەحمەد پاشایە و نیشانەی سەرکەوتنە.
بە خۆی و یانزە سواری هاوڕێی لەسەر ڕێ ئەوەستن ، کە دەبینێ بە ڕاستی ئەوە ئەحمەد پاشای برازایەتی ، سەری سوڕ ئەمێنێ و لە خۆشیا هیچ قین و گرژییەک لە دڵیا نامێنێ .
کاتێ پاشا ئەگاتە ڕاستیان هەموو گەرن کەچی بۆ ئەکەن .
پاشا ئەڵێ :
وەکو پێش کەوتوون و هەروا پێشکەوتووبن ، بڕۆن و ئێوە پێشڕەو بن .
ئێمە خۆ خەیمە و بارەگامان پێ نی یە ، هەموو سەڵتە سوارین ، بۆ ئێوارێ ، دەبێ یەک سەف بگەینە مەریوان .
شەو قەڵای مێردانە ، بڕۆن و لە پەنای یەزدان دابن ، سەلیم بەگ ئەم قوماندەیە وەرئەگرێ ، ئاوزەنگی پیادێنێ .
هەموو ئەیکەن بە تەپ و تۆز و بەرەو مەریوان بە ڕێ دەکەون .
دەمی ڕۆژئاوا نزیک ئوردوی دوژمن لە نەدیوی دەچنە بۆسەوە .
نزیکی شێوان سوپا بە سەرپەرشتی پاشا ، سەرەتای دەرئەکەوێ ، ئارامگای بۆ پاشا ڕێک ئەخەن، دوای حەسانەوەی داوای سەلیم بەگ دەکات .
پاشا بە سەلیم بەگ دەڵێ :
ئیمشەو میوانی تۆین ، خواردنی سوپا وئالیکی وڵاخەکان لە ئەستۆی تۆیە دابینی بکەی .
سەلیم بەگ لە وەڵامدا دەڵێ :
بە چاوان ، بەڵام ئێستا ئێمە لە خاکی ئێرانین ، ڕێ و ڕەسمی ئێرانیش وایە شەوان سەعات سێی شەو نان ئەخۆن ، بە پشتیوانی خوا ئەم شەو لە سەعات سێ هەموو فەرموودەیەکتان جێ بەجێ دەکەم .
سەلیم بەگ بانگی ئەکرەم دەکات ، کە ئەڕوانن ئەکرەم دیار نی یە ، هەواڵ ئەزانن نیو سەعات لەوە و پێش بینراوە بە پیادە ڕەوی ڕۆشتوە.
مــاویـەتـی
≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈
بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی
📓 هەوارگەی چیرۆك 📘
بەرهەمی چیرۆک و نوسینەکانی کامەران ئاشنا و بەرهەمی نوسەران و درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
🌷 @chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.
( ︎داستانی مێژویی )
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی دووەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
( ︎داستانی مێژویی )
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی دووەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
Audio
. ( ︎داستانی مێژویی )
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی دووەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی دووەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
.
"دوانز سوارەی مەریوان "
=بەشی سـێیەم =
بەدگۆیان دەڵێن :
پێ دەچێت لەترسا هەڵهاتبێ یان خۆی شاردبێتەوە .
بەڵام سەلیم بەگ بڕوا بەو لێکدانەوانە ناکات و دەزانێ چووە ڕێ و شوێنی دوژمن تاقیبکاتەوە .
پاش ماوەیەک ئەکرەم ئەگەڕێتەوە ، سەلیم بەگ لێی ئەپرسێ :
لە کوێ بووی ؟
لە وەڵامدا ئەکرەم دەڵێ :
گەورەم جووم دەوران دەوری دوژمن گەڕام ، هیچ بە خەیاڵمدا نایەت دوژمن بتوانێ شکست بە ئێمە بهێنێ ، ئەوان بێ باکانە لە ئاهەنگ و بەزم دان .
ئنجا سەلیم بەگ بە ئەکرەم دەڵێ :
براکەم من و تۆ ئەوەڵی ئەوەڵیمانە لەم لەشکرە بەڕای تۆ چی بکەین باشە ؟
ئەکرەم دەڵێ :
پاشا لە قەیماسە فەرموی :
( شەو قەڵای مێردانە ) .
من وا بە چاک ئەزانم تا سەر لە ئێوارەییە و شپرزەی نان و ئالیکن ، شتێکیان پێ بکەین ، وای بۆ ئەچم بکەونە نیوە شەو ئەکەونە ئاگاداری ، هەروەها ئەگەر بکەونە ڕوناکی و بمان بینن ئێمە دوانزە سوار و ئەوانیش دوانزە هەزار سوار لێمان ناترسن و توشی ڕوو بەڕوو بونەوەی سەخت ئەبین ، بۆیە دەڵێم بە پشتیوانی خوا باتێیان هەڵکەین .
سەلیم بەگ پێشنیارەکەی ئەکرەمی لاپەسەند ئەبێ ، داوا دەکات لە نەقارەخانە دوانزە تەپڵ بهێنن و بە قەڵپازی زیندا هەڵیواسن ، سوارئەبن و ڕوو ئەکەنە لە شکری ئێران .
لە ئارامگای خۆیان دورئەکەونەوە و کانی ئاوێکیان دێتە پێش .
ئەکرەم ئەڵێ :
با دابەزین و دەست نوێژ بگرین و نوێژ بۆ خوا بکەین و لێی بپاڕێینەوە تا پشت و پەنامان بێت .
نوێژ ئەکەن و لە خوا ئەپاڕێنەوە و سوار ئەبنەوە و دەکەونە ڕێ ، ئەکرەم لە سەلیم بەگ ئەپرسێ :
قوربان لە شەڕدا پیشەی تۆ چۆنە ؟
شمشێر لە چ جێگایەکی دوژمن ئەدەی ؟
سەلیم بەگ دەڵێ تائێستا شمسێرم لە سەری دوژمن داوە ، بەڵام بۆ ئەپرسی ؟
ئەکرەم ئەڵێ ئەمەوێ کردار و کوشتارمان دیار بێت ، کەوابێ من لەسەر شانی چەپی ئەدەم تاکوشتاری هەردوولامان دەرکەوێ .
با بێینەوە سەر باسی پلانی شەڕەکە چۆن داڕێژرا .
ئەو کاتەی ئەکرەم بە پارێزی
لە پێ و شوێنی ئۆردوی ئێران گەڕابوەوە گەرچی نەشارەزای ئەو مەڵبەندە بوو ، لەگەڵ ئەوەشدا کە نزیک قەڵا ئەبێت ، دەڵێت :
ئەبێت ئێمە لە شوێنێکەوە بڕۆین تا ئەوان نەگەنە مەریوان ، بەجۆرێک لە نزیکیانەوە بڕۆین تا دەگەینە بن دەستیان واش بێت نەمان بینن جارێ قەڵا کە خۆی سەختە و بەری ئێمەش زرێبارگرتوویەتی ، ئەم دەریاچەیە ڕێی ئێمەی بەستووە ، ئەگەر بێتوو پشت بەخوا بیان شکێنین ، ڕێگای ئەوانیشی تەنگ کردووە .
سەرنج بەن و سەیری زات و ئازایەتی مەردان بکەن بە دوانزە کەسەوە چاویان لە شکاندنی دوژمن بووە .
سەلیم بەگ ووتی :
بۆ ئێمە یەک ڕێی پەنا هەیە ئەویش ( کۆڵان)ە کۆڵان ڕێگەیەکە وەک ڕێگەی ئیزیە .

تا دەگینە قەڵا نامان بینن ، کەگەیشتینە دامێنی زرێبار لە (یەنگیجە )ەوە بەسەر ( سێو)دا و لە تونکە تونکەی بەر ( کۆڵان )دا ، دەچینە بۆسە ، پشتی کۆڵان شاخێکە و گومانی تیا نی یە لەشکرلەو شاخە دامەزراوە ، بۆیە دەبێت زۆر بە وویاییەوە تێپەڕین و نەمان بینن .
پاشان ڕۆستەم بەگ ووتی :
پشنیار ئەکەم بەندە و ئەکرەم و چوار سواری تر دەوری زرێبار بدەینەوە بەم جۆرە :
یەکێکمان لە ( دۆڵاش )و ( نێ )یەوە ، دووهەم لە ( بەیزە )و سێیەم لە ( موسکە )و چوارەم لە ( دارسێران )ەوە ئامادەبن و تا من و ئەکرەم دەگەینە پشتی کێوەکە و پشتیان لێ دەگرین ، ئەوکاتەی دەنگی تەپڵی ئێمەتان بیست و گوێتان لە نەعرەتەی ئەکرەم بوو ئێوەش لە ناوجەرگەی دوژمنەوە خۆی پیابکەن و دەست نەپارێزن ، ئێمەش لە کێوەکە لەشکری دوژمن بڕ ئەکەین ، بەم جۆرە ئەوانیش ناتوانن بێنە خوارەوە بە هانایانەوە بێن ، پێم وایە بەم جۆرە سەرکەوتوو ئەبین .
ئەم پلان و دەستورە زۆر لای سەلیم بەگ پەسەندبوو ، دوای ڕاوێژکردن بۆ هەموان پەسەند بوو و پاشان ئەرک فرمان بۆ سوارەکانی تریش دەست نیشان کرا .
ئەکرەم و جوامێر ئاغا گەیشتنە شوێنی نەبەرد جوامێرئاغا زۆر دەنگی خۆش بوو لە تەپڵیان دا بەدەنگێکی بەرز موناجاتی ئەخوێند ، ئەکرەمیش جۆشی سەند و ڕاست بوەوە سەر ئاو زەنگی و نەعرەتەی کێشا ، بە جارێ دار و بەرد و شاخ و کێو دەنگی دایەوە ، خورپە و دڵە ڕاوکێ کەوتە دڵی دوژمنانەوە ، ئێمە وەک ئێران ناڵێین
" زهرە شکاف شدند " بەڵام داچڵەکین و پەشۆکان و هاتن بەیەکدا ، لەو شوێنەی جوامێر ئاغا ئەکرەم تیا دەست بەکاربوون ، سەلیم بەگیش بە ئەندازەی تیر هاوێژێک دوور بوو لێیان .
سەلیم بەگیش دوا بەدوای ئەکرەم نەعرەتەی کێشا و هێرشی کردە سەر دوژمن ، لە هەموو لایەکەوە هێرش کرا هەر دوانزە قارەمانەکەی گەلی کورد و ئەو پاڵەوانانەی نەوە بە دوای نەوەدا دەبێت بە شانازییەوە ناویان بهێنرێ کەوتنە شەڕێکی زۆر دلێرانە و هەریەک بەرامبەر دووسەد شەڕی دەکرد لە هەموو لایەکەوە شەڕ و کوشتار و ڕاوەدونانی دوژمن بوو ، سەلیم بەگ هەرچەندە ئاوزەنگی لەسێ تەنگە ئەدا و سوارەکان لە گەڵ غارکردنی ئەسپەکانیان ناڵی پۆڵاینی پێی ئەسپ و بەرد و شاخی ناوچەک چەخماخەیان ئەدا .
پاشا کەئەمەی بیست و بینی دەست بەجێ بانگی کردە نەقاڕەخانە و کەڕەنا بێتە گرمە و خۆشی ، پاشا سواربوو تا چاوی بڕی کرد هیچی لە بەردەمیا نەبینی ، دواتر بروسکە و چەخماخەی پێی سوارەکانی لە ناو جەرگەی سوپای دوژمندا بەدی ئەکرد ، ڕووی کردە ئاسمان و پاڕایەوە :
خوایە شەڕی لابەلایە و ئەوان بەسەرماندا هاتوون ، دەسگیری داماوان تۆی و داوای پشتیوانی و سەرکەوتن لە تۆ دەکەین .
ئــامـیـن .
پاشا ڕوویکردە ئاسمان پاڕایەوە :
خوایە گیان خۆت ئاگاداری شەڕی لابەلایە و ئەوان بەسەرماندا هاتوون ، بۆ خۆت دەست گیرۆیی داماوانی ، پەروەردگارم وەک هەمیشە پشت و پەنامان بووی ، ئێستاش داواکارم هەر بەو جۆرە یار و یاوەرمان بە و سەرکەوتـنـمان نیشان بدە ، ئامین .
خەریک بوو بە شوێن یانا بچێت ، نایب و پیاو ماقوڵان نەیان هێشت ، پاشا هاتە سەر گردەکە و گوێی گرت ، هەرلە کانی سانانەوە ، بە دەوری ئۆردوی ئێران ، گرمەی تەپڵی نەقاڕەخانە و نەعرەتەی دوانزە سوارە و لاوکی شەڕی قەیخانی ئەهاتە بەرگوێ .

[[ بەشی سـێ یەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
( ︎داستانی مێژویی )
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی سـێ یەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
Audio
. ( ︎داستانی مێژویی )
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی سـێ یەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
{ دوانزە سوارەی مەریوان }
[[ بەشی سـێ یەم ]]
نوسینی /
مامۆستا پیرەمێرد
خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا
≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽
بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )
هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .
╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
.
(دوانـزە سـوارەی مەریوان )
[ بەشی چوارەم ]
و
{ کـۆتـایـی }
خەریک بوو بە شوێن یانا بچێت ، نایب و پیاو ماقوڵان نەیان هێشت ، پاشا هاتە سەر گردەکە و گوێی گرت ، هەرلە کانی سانانەوە ، بە دەوری ئۆردوی ئێران ، گرمەی تەپڵی نەقاڕەخانە و نەعرەتەی دوانزە سوارە و لاوکی شەڕی قەیخانی ئەهاتە بەرگوێ .
پاشا بانگی کردە سوجادەباشی ، ئەویش فەرمانی جێ بەجێ کرد و بەرماڵی بۆ هێنا ، پاشا دابەزی لەسەر بەرماڵ سەری نایە سوژدەوە ، تا قەندە کێشێکی باش سەری لەسوژدە هەڵنەبڕی ، کاتێ سەری هەڵبڕی بانگی کردە باشچاوەش و داراغا فەرمووی :
دەنگی لەشکر بدەن و ڕێی هەڵاتن لە ئۆردووی ئێران بگرن ، شکان و خراپیش شکاون ، شپرزەن و نازان ڕووبکەنە کوێوە .
باشچاوش ، سوپاسالاری ئەو دەمە خالید بەگی میرەدێ بوو ، قەدارەکەی باشچاوش ، لەگەڵ شمشێری سەلیم بەگ هاوشانی ئەکرد .
لەو دەمەدا مەشهور بوو لای خەڵکی ، جارێک لای بارام ئاوا یەکانەیەک بەلەسە ئەبێ ، خالید بەگ هەڵئەکوتێتە سەر یەکانە و قەداریەک ئەدا لە گازەرەی پشتی و لە ژێر سکیەوە دێتە دەرێ .
خالید بەگ " باشچاوەش " قەدارەی هەڵکێشا و کەوتە بەر لەشکر و بانگی کرد :
کوڕینە شەوێکە و ئەمشەو ، لەو ڕۆژەوەی خوا ئەم خاکەی ئافریدە کردووە ، تا ئەمڕۆ شەڕێکی وای تیا نەکراوە ، لەسەرەتای ژیانەوە تا ئێستا لەنێو کوردا ئازایەتی وا نەنوسراوە .
سەڵاحەدینی ئەیوبی بە لەشکر و سوپاوە ئینجا سەرکەوتنێکی لەو جۆرەی بۆ هەڵکەوتووە ، سوپاس بۆخوا ئەوانەی ئێمە بە دوانزە سوارەوە ئوردوویەکی گەوەی وەک لەشکری ئێرانیان پێچاوەتەوە ، ئەگەرچی تائەم کاتە قسمەتی ئێمەی تێنەخستووە .
فیدای دەست و پەنجە و شان و باهۆی دلێرتان بم ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەزانم کفتی ڕێگەن و یەک سەلەف لە قەڵاچوالانەوە ئەمڕۆ گەشتونەتە ئێرە و ماندوو و برسین ، بەڵام غیرەت پارسەنگی هەموو ئەمانەیە .
شەیپورچی دەی فیدای کەڕەناکەت بم ، پێشکەوە ، پێشکەوە .
کوڕ گەل وا ڕۆیم و دوام کەون ، ئەمەی ووت و ئاوزەنگی پیا هێنا .
بە ڕاستی سوارەی بەبە ئەو شەوە کارێکیان کرد ، تا ئێستاش بە داستان ئەگێڕدرێتەوە .
جەنگ ، جەنگ .
جارێ با لە باشچاوەش و سوپا گەڕێین و بچینەوە لای سەلیم بەگ و هاوڕێ قارەمانەکانی .
یەکسەر لە نێوان کۆڵان و کێوەکەوە ، ڕژانە ناو سوپای ئێرانەوە ، لەو قۆڵەی سەلیم بەگ خۆی پیاداکرد سەرکردایەتی لەشکر و شوێنی فەرماندە و سوارچاکان بوو ، بێجگەلەوەی لەشکر وەک قۆڵاخەی ماسی سەر یەک نیشتبوو ، بارەگا و قەرارگایان بە ئاسانی جێنەئەهێشت ، ئەیانزانی ئەگەر ڕابکەن خراپتریان بەسەردێ ، سەلیم بەگیش زۆر دلێرانە لێیان هاتبووە دەست ، ئەگەرچی شەڕەکە زۆر نابەرابەربوو .
عەزم و ڕەزمی سەلیم بەگە لەوانە نەبوو هەرگیز لە شەڕدا پاشەکشە بکات .
ئاغای زەنگنە کەسێکی نوکتە باز و بێخەم بووکردیە گاڵتە ووتی :
هەرایە کوڕگەل تاریکەشــەوە
مەنجەڵی پڵاو ها لـە پێشـەوە
سەلیم بەگ بێ ئیختیار پێکەنی ووتی :
هەرایە کوڕ گەل ، پاڵەوانینە
ڕێ پاکەوەکەن ، نەوجەوانینە
واهەڵمەتیان برد ، یاران بەدەستە
شاخ و کێو لەژێر ، پێیانا پەستە.

لە گەڵ ئەمەشدا دوژمن تەواو سەخڵەتی کردبوون و ڕێیان لێ بەستبوون ، چاریان نەما کەوتنە ڕایەڵە و بە شمشێر پاکۆیان ئەدا .
سەلیم بەگ لەپێشدا بەبێ لێکدانەوە و دوژمنی بە سوک هاتبووە پێش چاو و بێ پەروا هەڵیکوتایە سەریان ، لە سێ لاوە بریندار بوو ، سەرشانی چەپی و لاڕانی برینەکانیان کەم بوو ، بەڵام قۆڵی ڕاستی گۆپاڵێکی توهمە تەنی بەرکەوتبوو ، تا دەهات سارد ئەبووەوە ، خوا و ڕاسان سوارێک وەک شەهێن چۆن ئەکەوێتە ناو قاز و قوڵنگ ، بە دوو لادا سوار و پیادەی ئەڕمان ، سەراپای لە خوێن خۆی و دوژمن سور بوو بوو ، تومەز ئەم سوارە جوامێر ئاغای ڕەنگێنەیە و لە گەڵ ئەکرەم لەو سەرەوە بەریان پیاگرتووە ، دەست ئەکەن بە دڕدان و تێفکرە ئەکرەم هەر هەوڵی ئەوەیەنی لەجێدا بکوژێ و کوشتاری دیاربێت ، خۆ ئەم شەڕە شەڕی شڵەژاندن و لەشکر شکادنەو ڕاوەستاندن کەڵک ناگرێ.
جوامێر ئاغا بانگ ئەکاتە ئەکرەم : ئەکرەم دەست لەکوشتار هەڵگرە سەلیم بەگ لە تەهلوکەدایە ، ئەکرەم گوێی ناداتێ و خەریکی کوشتنە ، ناچار خۆی تیپی لەشکر ئەدڕێ ، تا ئەگاتە سەلیم بەگ گەرچی خۆشی زۆر بریندارە ، ئەکرەمیش پاش ماوەیک بەهۆش دێتەوە و خۆی ئەگەێنێتە بەرەوە .
دوای شەڕێکی قارەمانانە لە هەموو قۆڵەکانەوە ، زۆربەی سوپای ئێران هەڵاتن و گۆڕەپانی شەڕیان بەجێ هێشت و خەیمە و خەرگا و نان و خوانی پوخت و تەمیز بە جێ دەهێڵن .
جوامێر ئاغا بە سەلیم بەگ دەڵێ :
سەلیم من تۆم خستە ئەو دەریای لەشکرەوە ، زۆر پەشیمانم ، بەڵام لەکەسی ترم ڕانەئەبینی تەنانەت خۆشم .
توخوا ڕاستم پێ بڵێ برینەکانت چۆنە ؟.
ئەترسم زۆربرینداربی ، ئاخر نەوجەانی ئازایەتی غرور دێنن ، تۆ نەدەبوو هێندە بێ پەروا دوژمن بە سوک ببینی .
سوێند بە خوا مەردی و دلاورییەک لە تۆم بینی خەنیمی هەر دوانزە سوارەکە بوو .
هەرگیز ئەم شەبیخونەیان بە بیردا نەهاتووە و کەیش نەی بیستوە ، ئێمەش لێبڕاوانە دەست بەکاربووین و سوێندەکەی لەسەر دەستی میری سور خواردبونمان ، ئێمەی شێت کرد ، تۆزێ بۆی ڕامێنە و لێکی بدەرەوە ئێمە دوانزە سوار ، ڕوو بە ڕووی لەشکرێکی دوانزە هەزار کەسی بوینەتەوە.
لە گ خوا ئەپاڕامەوە سەلیم نەکوژرێ ، جوامێر لە دەورت گەڕێ ، من تۆم لە تەهلوکە ئەبینی ، ئەویش من هێنامە پێش ، چونکە سەلیم سێ تەنگە نابێتەوە ، بەڵام جوامێر زۆرە !.
سەلیم بەگ دەڵێ :
کاک جوامێر تۆ هێزی ئەژنۆ و نوری چاوانمی ، من تا ئەمرم فەرمانی ئەحمەدی برازام جێ بە جێ ئەکەم ، کە ئێمەی هێنایە سەر ئەو یەقینەی ، بە دوانزە سوارەوە ڕووبەڕووی لەشکرێکی ئاوها ببینەوە ، ئەمە دەبێتە داستانێک و لە ناو میللەتی کوردا زیندوو ڕائەگیرێ ، چونکە ئێمە ئەمەمان کرد بۆ پارێزگاری لە خاک و ناموسی گەلەکەمان ، ئەگەر بشمرین ئەوا لە دڵی میلەتا ئەژین ، ئەم خاکە دایکی پیرۆز و نیشتیمانمانە ، ئەگەر فیداکاری بۆ نەکەین بەکەڵکی چی دێین .
جارێ با هەواڵی پاشا و لەشکر بزانین ، ئایا باشچاوەش بە خۆی و قەدارەکەیەوە ڕووی کردۆتە کوێ ؟ .
بۆنی پڵاوی سەدری بە لوتما دێت ، تۆ بڵێی چێشت و پڵاویان ڕشت بێ ؟!
بەڵێنمان بە پاشا داوا لەسەر نان و خوانی ئێران میوانمان بێت ، ئەگەڕ ڕاستت ئەوێ لەسەر ئەم برینداری و ماندبونەم ، ئەگەر ئەو چێشت و پڵاوەم لە دەست بچێ دەستم هیچ ناگرێ .
تۆ بچۆ و دڵنیام کە لە ساغ و سەلامەتی پاشا و دواتر بڕۆ بۆ هاوکاری باشچاوەش ، با منیش سەرێکی ئاشپەسخانە بدەم ، دڵم ئۆقرە ناگرێ .
جوامێر ئاغا بە پێکەنینەوە ووتی :
ئەم خەڵکە ناحەقیان نی یە پێت ئەڵێن نەوسن ، زۆر باشە من ئەچم بۆ سۆراخی پاشا و لەشکر ، تۆش بچۆ بۆ لای نەوسەکەتەوە ، لێک دابڕان .

لە شوێنێکی پەنادا سێ خێوتی گەورەی چوار ئەستونی هەڵدراوە و هەموو کەرەسەی خواردن و چێشت و پڵاو ئامادەبووە ، سەلیم بەگ زانی خواردن ئامادەیە و لە جێی خۆیەتی و نەڕژاوە زۆر خۆشحاڵ بوو ، لە خۆشیان دای لە تەپڵ ، پاش ماوەیەک ئەکرەم پەیدا بوو .
سەلیم بەگ پرسی : دەنگ و باس چی یە ؟
ئەکرەم : تەنگانەی چاک ئێستایە ، هەرچەندە لەشکر شکاوە و باشچاوەش شوێن شکستەی لەشکر کەوتووە ، ئەو لەشکرە شکستەی ڕاو دوو ئەنرێن بەشێکی ئۆردوی ئێرانە ، بەشەکەی تری لە داسەیران و ئەستوانە ، ئەگەر ئەم بەشە بجوڵێ و پشتمان لێ بگرێت و لەشکری شکست خواردووش هەڵگەڕێتەوە ئەو کات بەهیلاک ئەچین .
من شارەزانیم و تیپەکەی خۆمان لێک دابڕاوین ئەگەر بتوانین چەند سوارێکی خۆمان کۆ بکەینەوە لە ڕووی پلان و بەرنامە و بەگرمەی تەپڵ و نەعرەتەوە پەلاماریان بدەین شپرزەیەن ئەکەین و زۆرباش دەبێت ، بەڵام تەنها بەمن و تۆ هیج ناکرێت .
سەلیم بەگ ووتی : باجارێ هەردکمان لە تەپڵ بدەین و ڕوویان تێ بکەین و بزانین چی ئەبێت .
ئەکرەم هەرچەندە ئەم بڕیارەی بەشێتی ئەزانی سەرپێچی نەکرد و بە ناچاری ڕازی بوو ، کەوتنەڕێ هێشتا دوورنەکەوتبوونەوە ، کۆمەڵێک سواری هەڵبژاردە و قۆچاخ بێ دەنگ و بێ سەنگ لە دوایانەوە ئەهاتن ، سەلیم بەگ بە پارێزەوە گەڕایەوە بەرەو ڕوویان ، کە نزیک بونەو ، دوای دەنگ دانی یەکتری لێک ئاشکرا بوون و کاتێ نزیک بوونەوە ، پاشا بە خۆشحاڵیەوە بە سەلیم بەگی ووت :
مامە تۆێی؟
ماوی ؟ .
پاش هەواڵپرسین سەلیم بەگ لە هەواڵی ئەو بەشە لەشکرەوە کە ماونەتەوە پاشای لێ ئاگادار کردەوە ، دواتر لە ڕووی نەخشە و پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەوە هێرشیان کردە سەر ئەو بەشە و تێکیان شکاندن و لەداسەیران و ئەستوان هەڵیان کەندن تا پشتی موسەک ڕاویان نان و پاشان بە سەرکەوتوی و خۆشحاڵیەوە گەڕانەوە لەشکرگا ، زوڵاڵ ئاغا پەیدا بوو پاشا فەرمانی پێ کرد و فەرموی :
هەرئێستا بڕۆ باشچاوەش ئاگادار بکەرەوە با لەوە زیاتر ڕاو و دویان نەنێت و بگەڕێنەوە .
خۆشیان هاتنە ناو بارەگا و خێوەتی جێماو و بە خۆشیەوە دابەزین .
بەڵام پاشا لە جیاتی ئەوەی دڵخۆش بێت مات و مەلول دانیشتبوو .
زۆر نیگەرانی جوامێر ئاغا بوو هەر هەوڵی سۆراغ کرنی ئەدا .
سەلیم بەگ لە پاشای پرسی :
تۆ جوامێر ئاغات لا چۆنە ؟
پاشا ووتی :
دەترسم جوامێر ئاغا خودای نەکردە شتێکی لێ هاتبێ ، بەخوا سوێند ئەخۆم جوامێر ئاغا لەلایەک و هەموو لەشکر کەسوکارم لەلایەک .
سەلیم بەگ بە گاڵتەوە ووتی :
جوامێر ئاغا بە جۆرێک بریندارە ، پێ دەچێت نەژی ، دواتر ڕووی کردەوە پاشا و وتی :
خاوەن شکۆ تۆ ئەتەوێ ئێمە نەکوژرێین و بە مەرگی ئاسای بمرین !
بەڵام ئێمە ئاواتە خوازین لە پێناو خاک و وڵاتدا گیانمان فیداکەین و لە ناو دڵی میللەت و مێژوودا بژین .
کــۆتـایـی .
ئێمە شەڕی دوانزە سوارەمان تا ئێرە هێنا زۆر پێ خۆشحاڵم کە ئەم داستانە مێژوویی و پڕ شکۆییەی میللەتەکەم ، خوا بەر منی خست بینوسمەوە و ئەو ناو ناوبانگ و ناو نیشانەیان زیندوو بکەمەو .
" پـیـرەمـێـرد "

{{دوانزە سوارەی مەریوان}}
[[ بەشی چـوارەم ]]
و
∬ ڪـۆتـایـی ∬