Telegram Web
هەر ئەو کاتەی دەتوانم باش بم
دەتوانم خراپیش بم
ئەو کاتانەی زۆر لەگەڵتا گەرمم
دەتوانم لە ڕۆژەکانی زستان سارد تر بم
...
تۆ بڵێی خودا قبوڵی بکات
لە نوێژیشا بیر لە تۆ ئەکەمەوە !
..
... چونە دەرەوەت لە ژیانی هەندێك
کەس مانای پاشەکشە و خۆبەدەستەوەدان نییە،
بەڵکو زۆربەی کات بە مانای ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆر مایتەوەو بەرگەت گرت لە پێناو شتێكدا کە شایەنی نەبوو .. 🤍
...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
_
باسی کام شەو بکەم..'
شەو ھەبوو بە دەم گریانەوە ئەخەوتم'
شەویش ھەبوو قسەکانی ئەوان وەک بڵێسە ئاگرێک لە ناخمدا گیر ئەبوو.'
شەوی واش ھەبوو خەیاڵم دەکرد ئەوەندە خەیاڵمدەکرد خۆمم بیر ئەچویەوە'
شەویش ھەبوو ھەموو گلەییەکانم و ئازارەکانم بۆ خودا باس دەکرد'
شەوی وا ھەبوو ھەناسەم بۆ نەدەدراو دەستم توند لەسەر دڵم دائەنا دەمگووت بوەستە''ئیتر بەرگە ناگرم'
بەڵێ ھەموو ئەو شەوانەو شەوانی پر لە چیرۆکی تریشم 'گوزەراند تا گەشتم بە ڕۆژێک ئیتر خۆم کۆکردەوەو لە ئازارەکانمەوە بووم بە مرۆڤێک'ی پێگەیشتوو'
...
ماڵـی تاریک © pinned «‎ماوەیەک بوو، نەبوویت، نەبوونیت خراپ خراپ حاڵی تێکدابووم، لە نێو خۆمدا بەردەوام بە دواتا دەگەڕام، ببویت بە پێویستییەکی ڕۆژانەی من و هەموو کاتێک پێویستم پێت بوو، هەموو بەیانییەکم بە تۆ دەستی پێدەکردوو، هەموو ئێوارەیەکیشم بە تۆ کۆتایی دەهات، تۆ ئەو ون بوویەی…»
ئێمە ئومێدمان ھەبوو بەیانی
باش ببێت كەچی ھەر ئەمڕۆ
دڵی سبەی شمان ڕەنجاند
ھەر ئەمڕۆ ئەوەندە ئازارمان
كێشا كە بەشی بەیانیش بكات.🖤
تۆ تەنها ئەو بەشە ئەبینی كە من ئەمهەوێت بیبینی، گەر من توانای بەخشینی خۆشەویستم
بە ئەندازەی دنیا هەبێ، هێشتا ئەوەنە بە تۆ ئەبەخشم كە شایانتە..
گەر من بتوانم هەموو كاتەكانم لەگەڵ تۆیا بم
و بونم بە تۆ بەم، هێشتا ئەوەنە ڕێگە بە تۆ ئەیەم نزیك بێ كە شایانتە..
چونكە ئەزانم گەر زیا ببەخشم، یا تۆ ون ئەبی یا من !
تەنیاتر لە گەڵایەک
بە باری خۆشییەو کۆچکردوەکانمەوە
ھێدی ھێدی
لە ئاوە سەوزەکانی ھاویندا
سەوڵ لێئەدەم
بەرەو مەملەکەتی مەرگ
بەرەو کەناری خەمە پایزیەکان..
2025/02/05 03:01:37
Back to Top
HTML Embed Code: