Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
813 - Telegram Web
Telegram Web
دەمـبینی کـە خـەمـبـار و کــز و دامـاوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کـە لە ڕێمە، هـەر دەبـێ، نـاترسـم
ژاکـــاوی ئـەوەم بـە ئــارەزوو نـەژیــاوم

#خەییام
#هەژار


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
دەنگی بانگ وێژی مردن وا ئەهات
گوێ بگرن بە گوێی ئێمەدا ئەدات
برایان مردن یەک لەدوای یەکە
ساتێ ئەزانی دێتە سەرت کات

#سابیر_ڕازی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
لە ڕەگەزی خۆم نکۆڵی ناکەم
کوردەوار زێدمە و قەت چۆڵی ناکەم
ئەوەی نکۆڵ بێ لەم خاکە پاکە
بە خەویش قۆڵم لە قۆڵی ناکەم!

#زایەڵە


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
دایکم هەمیشە دەیوت مرۆڤ هەرچەندیش چارەڕەش بێ، هێشتا شتێک هەیە پێزانی هەبوونێ بێ و هەموو بەیانییان کە ئاسمان دەدرەوشایەوە و ژوورەکەم لە گرتووخانە نوقمی ڕووناکی دەبوو، هەستم بە دروستیی قسەکەی دەکرد.

#ئاڵبێر_کامۆ
#بێگانە


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
هەروەک لە ناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیه
دوو پیاڵەشم هەیه بۆ چای...

#پەشێو


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
گیانە حەسرەتباری عومرێکم کە گیانم پێ نەدای!
ئێستێ وەختی مەرگە، دڵ هەر حەسرەتێکی دێ لە دەست...

#هونەر



دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
گوڵ و نەسرین لە خاکم سەوز ئەبن، گەر بێت و ئەو یارە
لە ڕۆژێکی خەزانا بێتە سەر قەبر و مەزاری من

#ئەحمەد_موختارجاف


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
تەنیا و غەریب
لە چوارڕێیانی گەردوونا ڕاوەستاوم
وەکوو باوە ئادەم تەنیام
لە خاکێکی ڕەش خوڵقاوم
بەهەشتی خوام لەبەر حەوا فڕێ داوە
بەڵام حەوا.
لە دواژوانگەی بەر جەننەتی چاوەکانیا
سێوی کاڵی دڵی بردم ڕۆیی و ئیتر نەهاتەوە؛)
ئێستا تەنیا، تەنیا، تەنیا
لە شەقامە چۆڵەکانی ڕۆحی خۆمدا سەرگەردانم
وەک شەپۆلێکی یاخیم و لە دەریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێک باوەشم بۆ ناکاتەوە
ئێستا لێرە شاعیرێکم زامەکانم دەهۆنمەوە
گۆرانی‌بێژێکی تەنیام و لە شەوێکی بێ‌بواردا...
دەنک دەنک خەمەکانم دەنووسمەوە

#جەلال_مەلەکشا


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە هەڵقوڵین

#شێرکۆ_بێکەس


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئێوارەیەکی سارد بوو
گوتی: هەست بە سەرما دەکەیت؟
گوتم: نا، هەست بە بێ‌تۆیی دەکەم.

#فەرهاد_پیرباڵ


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
هذا طریق العاشقین
ئاوایە ڕێگەی عاشقان

#وەفایی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
سەرمامە و کڕێوە
لە بەژنم ئاڵاوە.
برسیمە و سەهۆڵی کەشک‌ئاسا
بۆ توێشووی ئەم ڕێیەم دانراوە.
بێ پەنام،
هەر ڕنوو مەنزڵمە.
تەنیام و هەر تەمەن هاوڕێمە.

#مارف_ئاغایی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
لە گۆی مەمکی هەر کانییەک قومە ئاوێ دەخۆمەوە
گشتیان ئەکەم بە دایکی خۆم
لە هەر ئەشکەوتێکا شەوێ سەر بە گاشەبەردێ دەکەم
گشتیان ئەکەم بە لانکی خۆم
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان
شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە بۆ فڕندە بێ باڵەکان
بۆ فڕندە بێ باڵەکان
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە

#پەشێو


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
لە یەک کاتدا،
ژن بن، پیاو بن
ناوی هەر یەکتان ناومە،
لە یەک کاتدا،
گەنج بن پیر بن
چاوی هەر یەکێکتان چاومە،
لەم رۆژەدا و
لە یەک کاتدا
من ئیسلام و مەسیحیم،ئێزیدیم،بەهائیم...

#بێکەس


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئەی قڵپەی شەوانی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کڵۆی بەفری خۆشەویستی
گەر تۆ نەبی
ئەبێ کێ بێ؟
ژن، ژن، ژن،
تۆ ژیانی...

#شێرکۆ_بێکەس


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
لەم سنوورانە قەڵسم
گشت لایان لێ تەنیوم.
خۆزگە توانیبام لەنێو
جیهانی بێسنووری چاوانی تۆدا بژیم.

#مارف_ئاغایی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
هەر کاتێ وا ماچت دەکەم
دوای سەردەمێک دووری و جیایی،
وا هەست دەکەم
نامەیەکی خۆشەویستیم بە خێرایی
بە پۆستێکی سوورەڕەنگا بەڕێ دەکەم…

#نزار_قەببانی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
2025/01/18 04:17:36
Back to Top
HTML Embed Code: