Telegram Web
شێخی سیخوڕ؛ یەکێک لەئیمامە دیارەکانی مزگەوتی ئەقسا بوو!

و: عوسمان قەرەداغی

وەرن با تەواوی چیرۆکەکەتان بۆ باسبکەم: جولەکەیەکی یەمەن لەساڵی (١٩٤٦ز)دا لەیەمەنەوە لەگەڵ کۆمەڵێک جولەکەی تردا کۆچیانکرد بۆ فەلەستین و چوونە ناو یەکێک لەکۆڵۆنییەکانی زایۆنیستییەوە لەفەلەستین، لەوێدا هەواڵگریی زایۆنیستەکان (مۆسادی ئیسرائیل) لەبەرژەوەندیی خۆی کردیانە جاسوس و ئامادەیانکرد بۆ ئەو شەڕەی کە زایۆنیستەکان ئامادەکارییان دەکرد بۆ دامەزراندنی قەوارەی زایۆنیستی لەساڵی (١٩٤٨ز)دا، ئەم جولەکەیە خۆی وەکو پیاوی ئایینیی موسوڵمان نمایشکردو خۆی بە (شێخ فازڵ عەبدوڵڵا) ناساند، ئیسلامی وەک بەرگێک بۆ شاردنەوەی خۆی و کارەکانی بۆ مۆساد بەکاردەهێنا، زۆر زیرەک بوو هەوڵیدەدا تەواوی قورئانی پیرۆز بەلێکدانەوەو زانستەکانیشەوە لەبەربکات، نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو هەندێک جار پێشنوێژیی بۆ موسوڵمانانی مزگەوتی ئەقسا لەقودسدا دەکرد، پاشان ڕوویکردە خانیونس و لەوێ زۆربەی کاتەکانی بە: قورئانخوێندن، پێشنوێژی، بانگەوازی خەڵک، ڕوونکردنەوەی بابەتی ئایینی و دونیایی بۆیان بەسەردەبرد، خەڵکی خۆشیاندەویست و متمانەیان پێیدەکردو لەدەوری کۆدەبوونەوە، لەلایەکی دیکەوە شێخ فازڵ پشتیوانییەکی بەهێزی بۆ موجاهیدەکان لەفەلەستیندا نیشاندەداو هانیدەدان بۆ شەڕکردن و دوعای سەرکەوتنی بەسەر دوژمنەکانیاندا بۆ دەکردن! دووڕوویی تەواوی خۆیی نیشاندا، کاتێک هێزی میسری بەسەرکردایەتیی شەهید ئەحمەد عەبدولعەزیز لەساڵی (١٩٤٨ز)دا هاتنە ناو خانیونسەوە، ئیمامەتی بۆ ئەفسەرو سەربازەکان دەکرد، قورئانی دەخوێند، دوعای سەرکەوتنی بۆ دەکردن و بەردەوام دەستەواژەی {الله اکبر ... الله اکبر}ی دووبارەدەکردەوە، کاتێک شەڕی عەرەب و زایۆنی لەمانگی ئایاری ساڵی (١٩٤٨ز)دا دەستیپێکرد، پەیوەندیی بەهێزەکانی میسری بەشداربووی شەڕی فەلەستینەوە کردو دەستیکرد بەخۆ نزیککردنەوە لەفەرماندەکەیان، ئەفسەر ئەحمەد عەبدولعەزیزو جێگرەکەی کە ئەفسەر کەمالەدین حسێن بوو –دواتر ئەندامی ئەفسەرە ئازادەکان بوو کە بەشداریی شۆڕشی (٢٣)ی تەمموزی میسری لەدژی دەسەڵاتی پاشایەتی لەساڵی (١٩٥٢ز)دا کرد- دەستیکرد بەسەردانی ئۆردوگای میسرو خۆی وەک شێخێکی ئایینیی خواپەرست و ئیمامی نوێژکردن بۆ ئەفسەرو سەربازە میسرییەکان پیشاندەدا، بەڵام پاش ماوەیەک دەزگای هەواڵگریی میسر کە یاوەری هێزەکانی میسر بوو، لەخانیونس تێبینیی ئەوەی کرد: ئەم شێخە چەند شەو جارێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لەنیوەی شەودا وندەبێت! ئەفسەرانی موخابەراتی سەربازی، دەستیانکرد بەچاودێریکردنی جموجۆڵەکانی ناوبراو، لەدوای ئەوەی گومان لەسەر هەڵسوکەوتەکانی دروستبووبوو، بەچاودێریکردنی، بۆیان دەرکەوت: شەوانە بەدزییەوە لەئۆردوگای فیدایی میسرەوە بەرەو ئۆردوگاکانی باندەکانی زایۆنیستەکان دەڕوات! ڕۆژێک لەکاتی ئاگربەستی نێوان زایۆنیستەکان و میسرییەکاندا، هێزەکانی زایۆنی داوای هەندێک پێداویستیی پزیشکیی بەپەلەیان لەهێزەکانی میسر کرد، بۆ چارەسەرکردنی ئەفسەرێکی زایۆنیی برینداری سەخت، کە ئەمە لەو سەردەمەدا عورفێکی قبوڵکراوبوو لەکاتی شەڕدا! هێزەکانی میسریش ڕازیبوون و پزیشکێکی میسری بەدەرمانی پێویستەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئەفسەرە زایۆنییە ڕەوانەی ئۆردوگای زایۆنیستی کرا، لەڕاستیدا ئەرکی تری ئەو ئەفسەرە میسرییە، کۆکردنەوەی زانیاریی خێرا بوو لەسەر تێبینییەکانی لەناو ئۆردوگای دوژمندا، لەبەدبەختیی شێخ فازڵ، ئەو لەشەفتی شەوانەدا بوو، تا زانیاری لەسەر هێزەکانی میسری بۆ چەتەکانی زایۆنی بگوێزێتەوە، پزیشکە میسرییەکە قەدەرەن شێخی بینی و وا خۆی نیشاندا کە نەیبینیوە، لەگەڵ گەڕانەوەی پزیشکەکە بۆ ئۆردوگای میسر، فەرماندە میسرییەکەی لەبوونی شێخ فازڵ لەئۆردوگای زایۆنیدا ئاگادارکردەوە، گومانەکان پشتڕاستکرانەوە کە ناوبراو سیخوڕێکی زایۆنیستییە لەئۆردوگای سەربازانی میسردا، لەدوای ئەوە شێخ فازڵ بەتەواوی دیارنەما، چیتر نەچووەوە بۆ لای ئەوان تا پێشنوێژی بۆ سەربازو ئەفسەرانی میسر بکات، ئەفسەرێکی میسریی خۆبەخش شێخ فازڵی فڕاند، شەوێک ئەم ئەفسەرەو سەربازێکی دیکە بەدزییەوە چوونە ناو ئۆردوگای زایۆنیستەکانەوەو توانییان فازڵ بفڕێنن و دەمی بەپەڕۆ بئاخنن، بۆئەوەی هاوارنەکات و نەبێتە هۆکاری ئەوەی کە زایۆنیستەکان لەدزەکردنی ئەفسەرە میسرییەکەو یاریدەدەرەکەی ئاگادارببنەوە، شێخ فازڵ لەبەردەم لیژنەیەکی سەربازیی میسریدا کە سێ ئەفسەری تێدابوو دادگاییکراو بڕیاری کوشتنی بەفیشەک بۆ دەرچوو، ئەو حوکمە ڕاستەوخۆ دوای بڕیارەکە جێبەجێکرا، ئەو ئەفسەرە میسرییەی کە فڕاندبووی، لەشەودا تەرمی فازڵ عەبدوڵڵا سیخوڕی جولەکەی هەڵگرت و بەدزییەوە لەنزیک ئۆردوگای زایۆنیستەکاندا داینایەوە بۆیان.
👍17😱2😡1
فازڵی يەهوزای يەهودیی ئایین، ئیدعای موسوڵمانێتییدەکرد، قورئانی دەخوێند، پێشنوێژیی بۆ موسوڵمانان لەمزگەوتی ئەقساو بەتایبەتی لەقودسدا دەکرد، بووبوو بەجێگەی سەرنجڕاکێشانی خەڵکی بەگشتی، لەدواییدا چووبوو بۆ خانیونس و بووبوو بەپێشنوێژو شەرحکاری مەسائیلی دین و ژینی موسوڵمانان لەمزگەوتدا!
ئایا لەئێستادا دەبێت چەند یەهوزا لەناوماندا هەبێت؟ قورئان بخوێنێت، پێشنوێژیبکات و فەتوا بۆ موسوڵمانان بدات؟! ئێمەیش بەزانای ئایینی ئیسلامی بزانین، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە فازڵی یەهوزای نوێ بن! دوا لەخوای گەورە دەکەم لەناو ئێمەدا لەو جۆرە بوونی نەبێت و نەبێتە هۆکاری لەکەدارکردنی مێزەری سپی و بەفرینی جێنشینانی پێغەمبەر (دروودی خوای لێبێت).


https://www.dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=592&babet=10
👍143😱2😡1
ئەمڕۆ، لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز، ٥٠ هەزار نوێژخوێن نوێژی هەینییان ئەنجامدا.


| @Durbeen.
35🥰6👍1
تۆم باراک؛ نوێنەری ترەمپ لەسووریا، لەبارەی گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە ڕایگەیاند: "ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بەگۆڕینی ڕژێمی سووریاوە نەبووەو ئەحمەد شەرع هەلی ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بۆ رەخساو بوو بەسەرۆک".

@durbeen
9🤣6💯4👍1
"دیمەشق، حەلەب، دیاربەکر، هەولێر، ماردین، موسڵ و کەرکووک... شارە هاوبەشەکانمانن."

▪️ "کاتێک تورک و کورد و عەرەب یەکیانگرت، ئەسپەکانیان شنەبای هێزیان لە دەریای چینەوە تا دەریای ئەدریاتیک هەڵگرت."
▪️ "شمشێرەکانمان هەڵکێشا و شانبەشانی یەکتر جەنگاین، لە پێناو کەرامەت و یەکێتیمان."

یەک ئومەت، یەک مێژووی هاوبەش، یەک چارەنووسی هاوبەش.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

@durbeen
22👍8🫡4🤔1
کوا هەڵوێستی پێنج هەزار مەلای ڕەسمیی ئەوقاف؟

ن: پێشەوا قازی

گومانی تێدانییە لەهەموو سەردەمێکدا زانایان ئامرازو پێشەوای گۆڕانکارییەکانی ناو کۆمەڵگەدا بوون، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەسفی زانایانی کردووە، کە "میراتگری پێغەمبەرانن"، بەڵام بەداخەوە هەندێکیان لەبری ئەوەی ببن بەمیراتگری پێغەمبەری پێشەوامان (صلی الله علیه وسلم)، لەگەیاندنی پەیامی ئیسلام، پێگەیاندنی خەڵکی و ئاراستەکردنیاندا، لەڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاران و گەندەڵاندا، کەچی بوون بەمیراتگرو کاسەلێسی عەلەمانییە دەسەڵاتدارەکان! بەبوونی پێنج هەزار مەلای ڕەسمیی ئەوقاف، کە هەڵوێستیان لەبەرانبەر ستەمکاراندا نییە، ئەوەتا زیاتر لە (٣٤) ساڵ دەبێت، پارتی و یەکێتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەچەوسێننەوەو ماڵوسامانیان بەتاڵاندەبەن، هەرچی هۆکارێکی بەدڕەوشتی هەبێت بایەخیپێدەدەن و بڵاویدەکەنەوە، لەڕاستیدا ئەگەر لەئێستادا مامۆستایانی ئایینی لەدژی ستەمکاریی دەسەڵاتدارەکان و نانبڕینی ئەو خەڵکە بەدەنگنەیەن، بێگومان بەرانبەر بەو پەیامەی خوای پەروەردگار ناردوویەتی و ئەمان خۆیان بەشوێنکەوتووی دەزانن خیانەتکارن، هەروەها تاوانی ئەمانیش لەسەر ئەو بێدەنگییەیان، کەمترنییە لەتاوانی دەسەڵاتدارە عەلەمانییەکان.

@durbeen
12👍5😢1
تێڕوانینی رێچکەی مەدخەلییەت بۆ حوکم و سیاسەت هاوشێوەی ئایینی مەسیحییەتە!
ن: رێدین موحەمەد

رێچکەی مەدخەلییەت کە ئایینێکی نوێیەو بەمەبەستی فیرودان و چەواشەکاری پێیدەڵێن: "سەلەفییەت" لەڕاستیدا هیچ پەیوەندییەکی بەڕێبازی سەلەفی ئوممەتەوە نییەو بەناڕەوا خۆییان پێیدا هەڵواسیوە، تاقمی مەدخەلییەکان تێڕوانینیان بۆ سیاسەت، دەسەڵات و حوکم هاوشێوەی مەسیحییەکانە، چونکە مەسیحییەکان لەپێش سەرهەڵدانی عەلەمانییەت لەئەوروپادا، حوکم و سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵاتیان بەدەستەوەبوو، بەڵام بەهۆی ستەمکاریی کەنیسەو پیاوانی ئایینی مەسیحییەتەوە، کە خەڵکیان دەچەوساندەوەو بەئارەزووی خۆیان بەهەشت و دۆزەخیان پێدەفرۆشتن، چەندین زانا بەدەستی پیاوانی کەنیسە لەناوبران، پاشان عەلەمانییەت سەریهەڵداو ململانێ لەنێوان عەلەمانییەت و کەنیسەدا دروستبوو، سەرەنجام عەلەمانییەتەکە بەسەر ئایینی مەسیحییەت و پیاوانی کەنیسەدا زاڵبوو کۆتایی بەدەسەڵاتی مەسیحییەت هێنا، لەوە بەدواوە ئایینی مەسیحییەت لەدەسەڵات جیاکرایەوەو عەلەمانییەت دەسەڵاتی گرتەدەست، پاشان دەسەڵاتی عەلەمانییەتەکە بۆ وڵاتانی تریش گوێزرایەوەو وڵاتە ئیسلامییەکانیشی گرتەوەو ئایینی ئیسلام لەدەسەڵات جیاکرایەوە. ئاشکرایە عەلەمانییەت واتای: "جیاکردنەوەی ئایین لەدەسەڵات و حوکم دەگرێتەوە"، ئایین لەلای عەلەمانییەت وا پێناسەدەکرێ کە "تەنها پەیوەندییەکی رۆحیی نێوان ئینسان و خودایە"و دەبێت تەنها لەسوچێکی مزگەوتدا عیبادەتبکرێ، بەهیچ شێوەیەك دەستەوەردان لەسیاسەت و حوکمدا نەکات! ئێستا ئایینی مەسیحییەت ئەوەیە کە تەنها لەکەنیسەدا ئەنجامدەدرێ و هیچ پەیوەندییەکی بەسیاسەت و دەسەڵات و حوکمەوە نییە، بەهەمان شێوە مەدخەلییەکانیش لەسەر هەمان بیروباوەڕی مەسیحییەت دروستبوون، کە باوەڕیان وایە: "موسوڵمان نابێت دەستوەربدات لەسیاسەت و هەوڵی گرتەنەدەستی دەسەڵات بدات بۆئەوەی کە ئیسلام حوکمبکات!". مەدخەلییەکان هاوشێوەی مەسیحییەکان ئایینیان قەتیسکردووە لەپەرستشێك لەنێوان بەندەو خواداو هیچی تر! مەدخەلییەکان نەك هەوڵی گرتنەدەستی دەسەڵات و حوکم نادەن، بەڵکو دژایەتیی ئەو لایەنە ئیسلامییانەیش دەکەن کە باوەڕیانپێیەتی، هەروەها بەگومڕاو خەواریج و موبتەدیع ناویاندەبەن! مەدخەلییەکان پێیانوایە: نابێت لەدڵیشەوە هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتێک بدەین، چونکە ئەمە لەسیفەتی خەواریجەکانە! لەهەموویشی خراپتر ئەوەیە کە دەسەڵاتدارە عەلەمانییەکان بەوەلی ئەمری شەرعیی خۆیان دەزانن!.

@durbeen
👍73
ئۆجەلان ئایینێکی نوێی بەناوی پەکەکەوە داتاشی!

ن: بەشار بارانی

ئۆجەلان ئایینێکی نوێی داتاشی بەناوی پەکەکەوە، نەتەوەیەکی تری دروستکرد بەناوی گەریلاوە، ناوبراو لەنێوان رابردوویەکی ئایینداری عەلەوی و چەپییەکی شیوعیدا تێیدا مابوویەوە، لەنێوان دایکێکی تورک و باوکێکی کورددا نەیتوانی هیچیانبێت، لەبەرئەوە لەکۆتاییدا بوو بەپێغەمبەری کەسانێک، کە قسەکانی وەک ئایەت سەیردەکراو هەڵەکانیشی وەک فەلسەفە! لەبێناسنامەییدا لەخۆیان تێنەدەگەیشتن، لەڕاستیدا ئەوان واقیعێکیان دروستکردبوو: کە میللەتی کوردی موسوڵمانیان ئاشنای کوفری لینین، بیردۆزی داروین و نینۆکی دڕی مارکس کرد! لەکۆتاییشدا ڕووبارێک لەخوێن، کتێبێک لەجوێن، نەوەیەکی بێناسنامەو شوێنی لەدوای خۆی بەجێهێشت، لەڕاستیدا ئۆجەلان کاریزمانەبوو، بەڵکو کرابوو بەکاریزما! لەداهاتوودا دەردەکەوێت ئەو لەکوێ ژیاو بۆچی ژیا؟ ئینجا لەخەباتێکی نزیکەی نیوسەدەیی تێدەگەین کە لەلایەن عەلەوییەکی سورییەوە پشتگیریکراوە، لەلایەن تورکەوە بەکارهێنراوەو لەلایەن سەرکردەیەکی جولەکەوە فرۆشراوە، پاشان تەنها میللەتی کورد لەنێو ئەم نیو سەدەیەدا باجەکەیداوە.

@durbeen
👍128
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی موجاهیدانی غەززە
لە کامێرای دووژمنەوە

@durbeen
32😍10🫡4🔥2😢1
2025/07/13 14:04:58
Back to Top
HTML Embed Code: