Telegram Web
⌯ الهـيـثـم بن مـعاوية دەڵـێت : « هـەر ڪەسـێڪ سـتەمـۍ لێ ڪراو و وەڵامـۍ نـەدایەوە نەبەدەسـت و نـەبـەزمـان , و ڪیـنـە لەدڵـیـدا نەبـوو ,  ئا ئـەو ڪەسـە ڕوونـاڪۍ لەنـێو خـەڵڪدا بڵاو دەبـێـتـەوە » .

[ رواه البـيـهقـۍ فـۍ شـعب الإيـمان ــ 6/264 ]
🪸🔦

یەکێک لە گەورەترین داواکارییەکانی ئەم دوونیایە:
ڕزگاربوون لە خەم و خەفەتە

وە یەکێک لە گەورەترین داواکارییەکانی قیامەت:
لێخۆشبوون لە گوناهەکان

هەردووکیان بە ناردنی درود بۆ سەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم مسۆگەر کراون.

🖇 نیگەرانییەکانتان نامێنن و لە گوناهەکانتان دەبوردرێـن
چۆن بزانیت بێگومان ڪە بیروباوەڕت لەسەر بیروباوەڕی (أهل السّنّة والجماعة) ــیە ؟!

پەیامبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: ( وتفترق أمّتي علی ثلاث وسبعین ملّة ؛ ڪلّهم في النّار ، إلّا ملّة واحدة).

🔴چۆن دەربازت بێت لە (٧٢) گروپەڪە و لە گروپی دەربازبووان بیت ؟!

📌تاڪو ببیتە سووننییەڪی تەواو ؛ لەسەر بەرچاو ڕوونی خۆت بیت !

=بە ڕاشڪاوی بڵێم ئەم باسە زۆر گرینگە زیادەڕەویم نەوتووە:
←پێشەوا عبد️اللّٰه ڪوڕی مبارك فەرموویەتی: بنچینەی هەر (٧٣) گروپە موسوڵمانە بە (ئارەزووەڪە) چوار ئارەزوون ، ڪە لەم چوار ئارەزووەوە ئەم (٧٢) ئارەزووە تێر دەبێت:
❶قـەدەرییەڪان:
❷مــورجیئەڪان:
❸شیـــعــەڪــان:
❹خەواریجەڪان:

هەرڪەسێك پێشەوا (أبوبڪر ، عمر ، عثمان ، علی) خستە پێش هەموو هاوەڵانی پەیامبەری خوا️ ﷺ لەبارەی هاوەڵانی دیڪە قسەی نەڪرد ؛ تەنھا بە چاڪە نەبێت ، ئەوا ( دەرچووە لەسەرەتا و ڪۆتایی هەموو شیعەڪان).

هەرڪەسێك بڵێت : باوەڕ گوفتارە و ڪردارە ، زۆر دەبێت و ڪەم دەبێت ؛ ئەوا (دەرچووە لەسەرەتا و ڪۆتایی هەموو مورجیئەڪان).

هەرڪەسێك بڵێت : نوێژ ڪردن دوای هەموو چاڪەڪار و خراپەڪارێك و جیھاد ڪردن لەگەڵ هەموو جێنیشین - سەرۆك وڵاتێك و دەرنەچوون لەسەر سەرۆك بە شمشێر - چەك و پاڕایەوە بۆیان بە چاڪێتی ، ئەوا (دەرچووە لەسەرەتا و ڪۆتایی هەموو خەواریجەڪان).

هەرڪەسێك بڵێت :
قەدەر - چارەنووسەڪان هەموو لە خواوەیە « خەیر و شەڕی» بە ویستی خۆی گومڕات دەڪات بەویستی خۆی ڕێنموویی دەڪات ؛ ئەوا (دەرچووە لەسەرەتا و ڪۆتایی هەموو قەدەرییەڪان).

← بە سهل ڪوڕی عبد️اللّٰەیـان فەرموو :
(ڪەی پیاو دەزانێت لەسەر سووننەو جەماعەیە ؟! )  فەرمووی : ئەگەر ئەم خەسڵەتانەی هەبوو :

❶ واز لە ڪۆمەڵەی موسوڵمانان نەهێنێت.
❷جنێو بە هاوەڵای پەیامبەری خوا ️ ﷺ نەدات.
❸ بە شمشێر -چەك بەرامبەر ئەم «أمّة-گەلە» بەرز نەڪاتەوە.
❹بە قەدەڕ - چارەنووس بێ باوەڕ نەبێت.
❺بە گومان نەبێت لە باوەڕەڪەیدا.
❻مشتومڕ نەڪات لەدیندا.
❼نوێژ ڪردن واز ناھێنێت لەسەر ڪەسێڪی مردووی تاوانبار ؛ ڪە خاوەنی قیبلە بێت.
❽دەست لێدان بە خوف گۆرەوی واز لێ نەھێنێت.
❾لە ڪۆمەڵەی موسوڵمانان واز نەهێنێت ؛ ڪە لە دوای هەموو ڪاربەدەستێڪی وڵات «ستەمڪار یان دادپەرو» ـەوەبن.

📜پێشەوا مەڕوەزی فەرمووی: بە ئەبی عبد️اللّٰه بە أحمد ڪوڕی حنبل ـم فەرموو:( هەرڪەسێك لەسەر ئیسلام و سووننەت بمرێت ؛ ئەوا لەسەر خەیر و چاڪە مردووە ، پێشەوا أحمد فەرمووی: بێدەنگبە ، بەڵڪو لەسەر هەموو خەیر و چاڪەیەك مردووە)...

✍️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەلاوات ناردن بو رسول الله

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ•



🤍
کاتێک خودای گەورە بە شتێک تاقیت دەکاتەوە، کە تەنها چارەسەری ئەوەیە...
                "ئارامبگریت"
ئەو کاتە تێدەگەیت کە بۆچی خوا هێندە وەسفی ئارامگرتنو پاداشتەکەیان دەکات لە قورئانی پیرۆز.

🤲🤲
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
⁨ئەگەر خەون بە پیاوێکی ڕاستگۆوە دەبینیت کە لە دەرگاوە بێت و بە حەڵاڵی داوات بکات، سەرەتا هەوڵ بدە دەرگاکانی حەرام دابخەیت.

چاوەڕوانی خۆشەویستی لە پشت شاشەکانەوە
مەکە و باوەڕ بەو بەڵێنانە مەکە کە نیەتی پاک و خێزان و کەسوکار لە پشتیانەوە نییە.

وێنەی خۆت مەنێرە، متمانەت مەبەخشە و دڵت مەدە بەو کەسەی ناوی خۆیت پێ نەڵێت. ئەوەی بە ڕاستی خۆشی دەوێیت، لە خودا دەترسێت بۆ تۆ و ڕازی نابێت تۆ ساتێکی لاوازی یان هۆکارێکی کاتبەسەربردن بیت.

بزانە ئەی پاکیزە، کە ڕەزامەندی خودا گەورەترینە، دایک و باوکت لەسەر پاکی و داوێنپاکی پەروەردەیان نەکردوویت بۆ ئەوەی چیرۆکێکی کاتی بیت لە ژیانی کەسێکدا. متمانەیان مەشکێنە و خودا مەکە بە کەمترین بینەری خۆت..

دڵنیابە کە داوێنپاکی ڕزق و ڕۆزی دوا ناخات،
بەڵکو بەرەکەتی تێدەخات.⁩⁩
ئارامبە
خودا ناتخاتە باروودۆخێک کە نەزانێت
تۆ بەهێزیت و تێیدەپەڕێنیت 📖
💜.
2025/07/13 19:20:59
Back to Top
HTML Embed Code: