بەڵێن نادەم
هەتا مردن تۆم خۆش بوێ!
چونکه پێش تۆ
کاتی لاوی
قەولم داوە بە نیشتمان
سەرم دانێم لە پێناوی!
هەتا مردن تۆم خۆش بوێ!
چونکه پێش تۆ
کاتی لاوی
قەولم داوە بە نیشتمان
سەرم دانێم لە پێناوی!
ئەگەر ئەم جارە بتبینمەوە
وەک بەفر نا، هەر بە وێنەی پێشمەرگەیەک لە سەنگەری باوەشت دا،
تا ئازادی نیشتمانم هێدی هێدی دەتوێمەوە...
وەک بەفر نا، هەر بە وێنەی پێشمەرگەیەک لە سەنگەری باوەشت دا،
تا ئازادی نیشتمانم هێدی هێدی دەتوێمەوە...
تۆ دوا وێستگەی ئارامیت و
من ڕێبوارێکی سەرەڕۆم
دێمەوە لات
باوەشی تۆ
ئەکەم بە نیشتمان بۆ خۆم...
-بێهجەت یەحیا
من ڕێبوارێکی سەرەڕۆم
دێمەوە لات
باوەشی تۆ
ئەکەم بە نیشتمان بۆ خۆم...
-بێهجەت یەحیا
دڵم لای تۆ و هۆشم لە بناری کوێستانە،
خۆت بڵێ، کامەتانم خۆشتر بوێ
ئەتۆ یا ئەم نیشتیمانە؟!
خۆت بڵێ، کامەتانم خۆشتر بوێ
ئەتۆ یا ئەم نیشتیمانە؟!
هەر کات
تۆ بوویتە پێشمەرگە
شێعرەکانم دەکەم بە شاخ!
ئەگەر
هاتوو بوویتە عاشق
شەرتە هەمووی بکەم بە باخ...
-شوان کوردستانی
تۆ بوویتە پێشمەرگە
شێعرەکانم دەکەم بە شاخ!
ئەگەر
هاتوو بوویتە عاشق
شەرتە هەمووی بکەم بە باخ...
-شوان کوردستانی
جوانیت وەکوو جوانی ئەم وڵاتە بوو
منیش بارتەقای بێ وێنە بوونی ئەم وڵاتە خۆشمەویستی.
منیش بارتەقای بێ وێنە بوونی ئەم وڵاتە خۆشمەویستی.
من دێمەناو دڵی تۆوە تۆش وەرە دڵی
منەوە دەبین بەیەک هەردوکمان
ئیتر پێویست بەوە ناکات ماڵمان
هەبێ یان نیشتمان…
-لەتیف هەڵمەت
منەوە دەبین بەیەک هەردوکمان
ئیتر پێویست بەوە ناکات ماڵمان
هەبێ یان نیشتمان…
-لەتیف هەڵمەت
باوەشم سیس بوو،
ماچی سەر لێوم هەڵوەری.
تاسەم نەشکا و
تینووی ئەوینت مامەوە...
-هەڤین
ماچی سەر لێوم هەڵوەری.
تاسەم نەشکا و
تینووی ئەوینت مامەوە...
-هەڤین
لە دوای تۆ
بەرەو کام ڕووگەی عەشق ڕاوەستم؟
تۆ قیبلەی ئەوینم بووی.
-جەلال مەڵەکشا
بەرەو کام ڕووگەی عەشق ڕاوەستم؟
تۆ قیبلەی ئەوینم بووی.
-جەلال مەڵەکشا