🔲 پەڕتووکی "یاریی ئەلفوبێ" بڵاو کرایەوە.
هۆنراوەی: جەبار شافعیزادە
شێوەکار: حیکمەت باتمانی
پێداچوونەوەی: سینا ڕەحیمپوور
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێک کە باس لە فێرکردنی زمان بۆ منداڵانی پێش قوتابخانە دەکەین، گواستنەوەی هەنگاو بە هەنگاو یان گواستنەوە لە سێ قۆناغدا پێویستە، چونکە هەر لە ڕێگەی ئەم سێ هەنگاوەدایە کە منداڵان زمانەکە دەزانن و فێری دەبن. لە هەنگاوی یەکەمدا منداڵان گوێیان لە قسەکردنی کەسانی دیکە دەبێت، بەڵام تەنها لە تەمەنی شەش مانگییەوە دەتوانن دەنگەکان بە شێوازی پێکهاتەیی بڵێنەوە. پاش ماوەیەک و لە قۆناغی نێوان یەک ساڵ تەمەن بۆ دوو ساڵدا، وردە وردە وشەگەلێکی ساکار بە شێوەزاری منداڵانەوە بەکار دەهێنن، کە زۆرتر لە ناوی دەنگەکان پێک هاتوون. وەک: خەخە بۆ خواردن و گەگە بۆ بانگکردنی دایک. لە هەنگاوی دووەمدا کە لە تەمەنی سێ بۆ شەش ساڵەوە دەخایەنێت، منداڵان دەتوانن قسە بکەن و لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک و گەشەکردنی زیاتر، قسەکردنیان فراوانتر دەبێت. هەر لەم قۆناغەدایە کە وردە وردە تێ دەگەن چینێکی قووڵتر لە زمان هەیە کە لە نیشانە فۆنەتیکییەکان تێ دەپەڕێت و دەگاتە نیشانە بینراوەکان. لەم هەنگاوەدا منداڵان فێری خوێندنەوە و نووسین دەبن. بۆ ئەوەی منداڵان بە وریایییەوە ئەم سێ هەنگاوە بگرنە بەر، پێویستە بە شێوەیەکی دروست و لە کاتی گونجاودا ئیش لەسەر چینە فۆنەتیک و لایەنە بێژەیییەکانی زمانەکە بکەن.
@fergeyhema

🔲 پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی و هێنانەوەی چەند نموونەیەک بۆ هەر پیتێک.
ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema
ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@fergeyhema