tgoop.com/frini_hast/4347
Last Update:
ئەی وەتەن لەو وەختەوە ئەم ڕۆڵەیەت خستۆتە ڕۆ
شیری تۆ کەوتۆتە [یاد و] میهری تۆی گرتۆتە خۆ
دڵ بە سازی تۆ بە کەیف و ڕوو بە خۆشی ڕوویی تۆ
پێم گوتی دەبمە بەڵاگەردانی تۆ بێ هیچ درۆ
وەختی ئیجرای قەولمە ئۆباڵ بە تەختی گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
دوژمنی بەدخوو ئەگەر تۆ بمدەیەی زێڕی وڵات
دار و بەرد و خاک و خۆڵم بۆ بکەیتە حاسڵات
بمکەیە سەرداری دونیا تاجی شاهیم کەی خەڵات
شەرتە تێی هەڵدەم لە تاجت بیگەیێنمە ڕۆژهەڵات
چۆن دەبێ مەحکوومی تۆ بم کەج بکەم بۆت گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
لاوەکان گەر ڕۆح فیدا کەن بۆ وەتەن هێشتا کەمە
گەر بدا ئاوی حەیاتێ دوژمنت، ژەهرە، غەمە
خۆشە دەردێکی کە دایکی نیشتمانی مەڵهەمە
سینگەکەم قەڵغانی تۆیە ئەی وەتەن پێشمەرگەمە
گیانی من قوربانی تۆ بێ جا بڵیندە گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
حازرم بۆ حیفزی ئاو و خاکەکەت ئەی نیشتمان
شەرتە بیڕێژم لەبەر پێت خوێنی گەش ڕۆحی ڕەوان
خوێنەکەم بۆ تۆ حەڵاڵە، ماڵیشم، هەردووکیان
یا دەبێ هیچیان نەبن یا دوژمنت هیچکامیان
دەچمە بەر مەیدانی دوژمن جا حەڵاڵ کا گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
ئاخ دڵ بە خورپەی
من بە خورپەی دڵ دەزانم هەستی پێی جانانە دێ
خۆشەویستی کاری خۆی کرد شەم لە دووی پەروانە دێ
سەیرە پێم من بۆ بە گۆشەی چاوی نەشئەی دەمگرێ
حاڵەتی وا چون هەمیشە هەر لە دوای پەیمانە دێ
لێیگەڕێ توخوا شەماڵیش بۆنی کەزیەی هەڵمژێ
گرژ و تووڕە جاربەجارێ گەر لە داخی شانە دێ
چاوی مەستت بێ هەموو شتێ کێشە دەفرۆشێ بەڵام
ئاگری فیتنە لە گۆڕی ئەو کل و کلدانە دێ
ئاخ ماچی لێوت گەر بە نرخی گیانی شیرین دەس کەوێ
کەس نییە گیانی بوێ، فەرزانە دێ، دێوانە دێ
'هێدی' لێم نەگرێ وڕینە ئەوڕۆ مەرجی ئێمە بێ
دەرد ئەگەر دەردی ئەوین بێ واتە* هەر شێتانە دێ
ئەی وەتەن گەر ژین هەبێ حەققە کە تۆ هەر ژینی منی
نامەوێ سەیری گوڵستان تۆ کە پەرژینی منی
ئاورم بۆ دوژمنم خۆ چونکە تۆ تینی منی
قیبلەکەم، ئیمانەکەم، پەیمانەکەم دینی منی
گەر بوتی زیننار ئەبەستم ببیە خاچی گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
#حەسەن_کاکایی
@frini_hast
BY فڕینی هەست
Share with your friend now:
tgoop.com/frini_hast/4347