Telegram Web
ئاخ پەی خەڵوەتێ بدیام وە بێ خەم
سیوای تۆ دیدەم، کەس نەدیام وەچەم

دڵ پەی دیدەنت کام خەڵوەت سازۆ
تۆی دیدەیچم بی، مەردم نمازۆ

#مەولەوی
@frini_hast
هەرکەسێک هاوحەریفی “چا”نەبێ،
پێت “چا” نەبێ
من لە باوەشت دەگرم کەواتە هەم

-ماچێکی سوێر

#شێرزاد_حەسەن

@frini_hast
بە ئوممێدی تەماشایەک هەمیشە چاوم بێدارە
چو تورا صید و شکاری ،چە کنم تیر و کمان را
اندیشه کنم…

@frini_hast
-گوڵی ڕەش

من بشگریم، بێدەنگ دەگریم
فێر کراوین بێدەنگ بگرین و بمرین
بێدەنگیش گۆرانی بڵێین
بەدزییەوە حەز لە یەکدی بکەین
شەو تا بەیانی چەندین نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر هەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێنێتەوە
ئێمە نەوەیەکین شەمشەمەکوێرئاسا
حەز بە تاریکی دەکەین
لە نەهێنییەکانی خۆمان دەترسین
من دەمرم و بێ ئەوەی کەس بزانێت تۆم خۆش دەوێت
من هەر بە خەیاڵ دەتگرمە ئامێز و.... ماچت دە.... نا ببوورە.... تا ئێرە و بەس... من کەی دەوێرم سەر هەڵبڕم!

#شێرزاد_حەسەن
@frini_hast
دووریت ئیفلیجی کردووم….
چۆن دڵت هات، لەگەڵ سەرینی تەنیایی، دەرزی چنا جێم بهێڵیت؟
چۆن دڵت هات، لەگەڵ شەوی
سارد و سڕی بێ نووستنا جێم بهێڵیت؟
بگەڕێوه ...
ژووری تەنیام چاوەڕێته
بگەڕێوه ...
عومری زاوام، شەیدای بووکی ترپەی پێته

#پەشێو
@frini_hast
ئەمجار سەختتەرەن زامم جە جاران
چڵ مدۆ دایم چون گەستەی ماران

#مەولەوی
@frini_hast
فڕینی هەست
frini_hast – لەو ڕۆژەوە..
بۆ هەر جار کە گوێی ئەدەم جوانتر و جوانتر دەبی!
بۆ هیچ لە جوانییەکەی کەمۆ ناکات..؟
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە ئولکەی عیشقەدا بێ چوونە سەر دار
بە ئاسانی مەزانە بوونە سەردار
هەیە گەر عیشقی سەرداری لە سەرتا
بکە مەشقێ لە وانەی چوونە سەر دار
ئەوی چوو بۆ سوراغی ،بێ سوراغە
خەبەر وایە کە کەس نابێ خەبەردار
وتی: میوەی بەهەشتە شیعری «مەحوی»
خودا نەبڕی لە باغم داری بەردار

شێعر :
#مەحوی
خوێندنەوە:
#جەمال_غەمبار
@frini_hast
من ناتوانم باوکێکم خۆشبوێت
تاکە یەک زەردەخەنەی بۆ نەگرتبم
بە منداڵیش یەک نوقڵی نەخسبێتە گیرفانمەوە
یەکجار لەگەل خۆیا نەیگێڕابم
سواری چەرخ و فەلەکێکی نەکردبم
میزەڵانێکی بۆ نەکڕیبم
یەکجار گوێی بۆ نەگرتبم
شەو بەر لە نووستن حیکایەتێکی بێکەڵبەی بۆنەکردبم..
بۆچی چاوەڕوانن هەرجۆر و بە هەر شێوە بن خۆشتانم بوێ؟
تاوێ بە قەد گەردەلوول دڵم بشکێنن و تاوێ بە نیگایەک ، بە قسەیێک ورد و خاکم بکەن….
لالە ڕووخسارم لە سایەی ئەشکی خوێنین ڕەنگەوە
چونکە ڕووسوورم لە قاپی عەین و شین و قاف و تێ
عیشقت ئەی جانا منی ڕیسوایی عالەم کردووە
چاکە ئینسافت ببێ بۆ ئەلف و سین و تێ و هێ
ئێستە بۆ لاف و گەزاف هەر کەس دەبینی عاشقە
نەک هەموو کەس جان فیدا وەک میم و حێ و واو و یێ

#مەحوی
@frini_hast
کە خاکی ، خاکی دامەن بە، وەگەرنە تۆزی بەر بادی
کە ئاوی، ئاوی گەوهەر بە ، وەگەرنە بڵقی سەر ئاوی

#نالی
@frini_hast
بیللا جە دووریت ، ها بیم وە قەقنەس
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە سەر پلیکانەی ترسا
تاریکی هەر وەکوو دزێ بۆ دەروونم شۆڕ ئەبوووەوە
وەختێ گەییشتە ناو دڵم ویستی دەستێ بوەشێنێ
لە پڕێکا خۆشەویستیتم داگیرساند
تاریکی و ترسم تیا سووتان

-فیستیڤاڵی ٢٠٠٢ لە سووریا

#شێرکۆ_بێکەس
@frini_hast
2025/02/18 09:10:06
Back to Top
HTML Embed Code: