Telegram Web
ئیحتیاج مەجبووری کرد و خۆی فرۆت

-بە خەتی مامۆستا هێمن

#هێمن
@frini_hast
١٠ی بەفرانبار
_مەریوان
ڕۆحم کوولەکەی تەمێکە و خەریکە تەق ئەکا
ئاخ و داخ و دەرد، لە دەست تەنیایی
پەشێویی بێ حەد، دەردی بێ دوایی
ئەم سەرسامییە
بێ ئارامییە
دڵ ناکامییە
کەی دێ کۆتایی؟

بۆ هەر کوێ ئەچم پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لە ناو گوڵزار
نە لای خزم و یار
نە لە دەشت و شار
ئۆقرە ناگرم

لە دەست شار هەڵدێم، ئەچمە ناو گوڵزار
لەوێش هەڵناکەم، دێمەوە ناو شار
وەک ئارام نەماو
دڵ و پێ سووتاو
خانەی خەو ڕووخاو
لە دنیا بێزار

کە بە تێکەڵ بوون وەها بێزارم
بۆچ بە تەنیایی پەشێوە کارم؟
بۆ وەک ڕەنجەڕۆم
وەڕەس بووم لە خۆم
بۆ هەر کوێ ئەڕۆم
دڵ بێ قەرارم؟

#ئەحمد_هەردی
@frini_hast
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حەزم ئەکرد قسە و خۆشی ناو چاو مامۆستام لە چەند لاپەڕە نووسیبا

دەس دانە بە دانەتان ماچ ئەکەم
سپاس بۆ خولقاندنی ئەو جەوە
@frini_hast
فڕینی هەست
حەزم ئەکرد قسە و خۆشی ناو چاو مامۆستام لە چەند لاپەڕە نووسیبا دەس دانە بە دانەتان ماچ ئەکەم سپاس بۆ خولقاندنی ئەو جەوە @frini_hast
ئەی تەمەنی پڕئەسرینم
ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتا
لە عومری من ئەسڕیتەوە

خۆزگە منیش وەک پەپوولە
گشت تەمەنم وەرزێک بوایە
دوور لە خەم و تاڵی ژیان
تەنیا گوڵم بناسیایە

ڕێگام سەودای تەنیاییە و
کەسێک نایە بۆ سەردانم
ئیتر چیبکەم لەم تەمەنە
کە لە هەمووی پەشیمانم

لە گریانی مناڵیمدا
پێکەنینم بە خەم دەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و
بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات

لە سەدجاران تەنیا جارێک
زەردەخەنە دێتە میوان
وەک سێبەری لای ئێوارێ
خۆرنشینی دار ئەرخەوان

ئەی هاوڕێیان چاوم نوقمی
نیگارێکی پڕبەهارە
تاسەم وەری بەڵام هێشتا
خۆشەویستیم هەر بێدارە

ئێستاش گەڵای عومری گەنجیم
وەکوو پاییز هەڵوەریوە
کێ وەکوو من تەم و غوبار
پەنجەرەکەی داپۆشیوە

شێعر #ئەحمەد_موحەممەد
@frini_hast
هۆمەر دزەیی ،بەری بەیانە
frini_hast
هەڵسە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ💆🏼‍♀️..

#هۆمەر_دزەیی
@frini_hast
یادم نمەشی ، چەنیت یاد کەروون
بێسارانی
frini_hast
چراغ نە دڵەن ...
هەرکەس غەریبەن هەر داخ نە دڵەن

دڵەی غەریبان چوون پەڕەی گوڵەن
گوڵ خار تێش نیشۆ خەیلێ موشکڵەن

گوڵ ئەر بنیشۆش خاڵێ نە ڕوخسار
جە زەخمی ئەو خار، زایف مەبۆ، زار

غەریب ئەر پەنەش بواچان سەردێ
هەر سەردێ پەرێش مەبۆ وە دەردێ

دڵەی غەریبان میسلی گوڵ دارۆ
کافر ئەو کەسەن غەریب ئازارۆ

موڵکی غەریبیم فراوان دیەن
داخی غەریبیم جە حەد بەرشیەن

هەرکەس مەکەرۆ غەریبنەوازی
بێ شک خوداوەند لێش مبۆ ڕازی

هەرکەس مە گێرۆ غەریبان عیززەت
پەی وێش مەسازۆ جایێ جە جەننەت

#بێسارانی
خوێندنەوە : ئارام مستەوفی
@frini_hast
تۆ کە دەرکەوتی مەپرسە چی بە سەر دێ جان و دڵ
حاڵەتی شەونم تەماشا کە بە وەقتی ڕۆژهەڵات

#مەحوی
@frini_hast
Bîranîn
Mem Ararat
Ji evînê tu qut nebû, û ji tevahiya jînê.
Bê te payîz xalî bû, te hêz daye vînê

#Mem_Ararat
@frini_hast
وەختێ جە وەسڵیچ هەر دڵم ڕێش بۆ
مشیۆ وەسڵ و فەسڵ فەرقشان چێش بۆ؟

#مەولەوی
@frini_hast
لەبت میم و قەدت ئەلف و زوڵف چیم
دەزانی بـەم سیانە تالیبی چیم؟

وەفای عەهدە لە من ڕۆح و لە تۆ ماچ
چییە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم

کە هاتـی تێغـی بێزاریت لە سـەر دام
سەری خۆم خود بە خود هەڵگرت و ڕۆییم

#نالی
@frini_hast
سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکەتاڵم بۆ چیە!
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!

دەرد و داغێکی دەروونی گەر ببێ، با ڕەنگ و ڕوو
سیس و موغبەڕ بێ، کەماڵم بوو جەماڵم بۆ چیە!

تەجرەبەی عاشق بە سووتانی دەکرد ئەو زاڵمە
سەیری کەن ئێستا دەڵێ مشتێ زوخاڵم بۆ چیە!

پێی بەسەرما نا کە بوومە خاکی ڕێی، گەردم شوکر
گەییە داوێنـی، دەڵـاڵی بای شەماڵـم بۆ چیـە!

#مەحوی
@frini_hast
بسکت بدە دەس شانە، بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زولفی تۆ شنە تێکی دەدا، شانە بڵێ چی؟

هەر عاشقە سووچیشی نەبێ، دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە، پەروانە بڵێ چی؟

تاوانی منە دەربەدەری و دەردیسەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟

#هێدی
@frini_hast
هانی مجتهدی _ بزر
kermanshah_music19
بەزڕان

وە دەنگ :  هانی موجتەهدی

هانای هامسەران، زامم کارییەن
هەر دەوای دەردم گریەو زارییەن

یاران بنیشن شەشدار بکەن سەیر
گەل‌گەل نازاران یادتان وە خەیر

شەڵای شوڵەی مانگ هات لە سەر کۆوان
چمان یە لەێلە دیای وە باوان


@radioro_kurdestan
نیشانەی عاشقی وایە
کە ساتێ یاری لێ ون بێ

دەبێ دەرلەحزە ئەحواڵی
بە سەد گوونە مولەوون بێ

#سابیری
@frini_hast
دڵ فریبی دڵبەری دڵدار، هەی!
فیتنەگەر، هەی! ڕەند هەی عەییار هەی!

بوویە یاری غەیر و من بێگانە مام
بێوەفا، هەی! هەی جەفاکردار، هەی!

خۆ موسوڵمانم، بە ناحەق خوێنی من
بۆ دەڕێژی، کافری خوونخوار، هەی!

چا نیە، ڕەفتاری وا بەد بەس بکە
دەرحەقی من، شۆخی بەدرەفتار، هەی!

تۆ دڵت دێوانە کردم،ئێستەکەش
نانوێنی ڕوو، پەری ڕوخسار هەی!

قەت لە تیری ئاهی مەزڵوومانی عیشق
تۆ نەترسی، زاڵمی غەددار هەی!

غەیری بەد نەیدی لە تۆ مەحوی ئەتۆش
هەر بەدت ڕێ بێ، بەدی بەدکار هەی!

#مەحوی
@frini_hast
ئێمە لە سەردەمی سەگ باوەڕیدا دەژین

-فەلسەفەی ڕزگاری

#ئەییوب_کەریمی
@frini_hast
لادە شاعیر ، ئەحمەد موختار جاف
frini_hast
لادە شاعیر تۆ لە باسی عەشقبازی و سەیری کە
چۆن خەریکن چەن کەسێ ئێستا وەتەن وێران ئەکەن

جاهیلان بۆ ئیستیفادەی زاتی خۆیان ڕۆژ و شەو
لەم موحیتە مەنعی عیلم و سەنعەت و عیرفان ئەکەن

ڕووڕەشی دنیا و قیامەت ئەو نەفامانەن کە وا
هەجوی قەوم و میللەتی خۆیان بە پارە و نان ئەکەن

ئاسمان ئێستا وەها چەرخاوە جاهیل غالیبە
گوربە و ڕێوی خەیاڵی مەرتەبەی شێران ئەکەن

چەن کەسێکی تازەپیاکەوتوو لە کوورە دەرچوون
پیاو کە چوو بۆ ئیش لەپێشا یۆقڵەمەی گیرفان ئەکەن

خەڵقە بەعزێ کەس لە ئینسانی چییان دیوە زەرەر
وا هەمیشە مەشقی وەحشی و پەیڕەوی حەیوان ئەکەن

#ئەحمەد_موختار_جاف
خوێندنەوە:#باسیت_حەمە_غەریب

@frini_hast
2025/01/27 03:15:22
Back to Top
HTML Embed Code: