Telegram Web
من نیشتمانێکم هەیە خەم بووە بە باڵندەی
بە جورعە و مورعە کار پێک‌نایە ساقی پڕ کە مینایە
بەقەد کێوی دەماوەند و سەهەندم خەم لە دڵ دایە

#حەقیقی
@frini_hast
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من پەروانەم لە دوای خاڵت..
فڕینی هەست
من بە دڵ یادت دەکەم
تۆ نەبیت من دڵم بۆ چییە؟
ڕازی دڵ ئیفشا بکەن خەڵوەتگەهی خاسانە
شەو
#مەحوی
@frini_hast
Forwarded from Perrenûs
📝 بۆچی کەسایەتیی مامۆستا "کۆچەر بیرکار" گرینگە؟

د. حیسام (هیوا) خاکپوور


کۆچەر بیرکار جیا لەوەی نوخبە و پسپۆڕێکی لێهاتووی بواری بیرکارییە لە ئاستی جیهانیدا و چەندین پلەی باڵای زانستیی وەک خەڵاتی "فیڵدز" و یەکێک لە ۵٠ کەسایەتیی بلیمەتی جیهانیی بەدەست هێناوە؛ مرۆڤێکە ئاگامەندانە و ئاوەزمەندانە کوردە. واتە ئاگایە بە کوردبوونی خۆی. 

فرەیەک لە زانستوانان و زانستکارانی کورد هیچ کات بیریان لە کورد وەکوو واقیعیکی مێژووییی ژیانکراو نەکردووەتەوە و قەت نەیانپرسیوە: "من کێم؟ من چیم؟ من چیم دەوێت؟ من لە چ دۆخێکدام؟". ئەو زانستوانانە دروستە بە ڕەگەز و نژاد کوردن، بەڵام گەر تەواوی کوردستان خاپوور بکرێت یان ئاو بیبات، ئەمان مێشێکیش میوانیان نییە، تەنیا زانستێکی وشک و خاڵی و بەرژەوەندیی تاکەکەسی دەپەروەرێنن. بەڵام ئاگامەندانە یان بە تەعبیری جەمال نەبەز "کورد بۆ خۆ (kurd for itself)" نین، واتە بیریان لە خۆیان وەکوو کوردێک نەکردووەتەوە، تەنیا کوردێکی نژادی بیرلێنەکراوەن (kurd in itself). 

کەچی کۆچەر بیرکار هەر لە گۆڕینی ناوی خۆیەوە لە ناوێکی ئێرانی واتە "فەریدون درخشانی" بۆ ناوێکی کوردی واتە "کۆچەر بیرکار"، هەتا هەڵوێستی ئەم دوایییەی لە مەڕ هێرشی دڕندانەی داگیرکەرانەی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوا و زۆر شتی تر، پیشانی داوە کە مرۆڤێکی ئاوەزمەند و ئاگایە بە دۆخی خۆی و دۆخی نەتەوەکەی. 

وەکوو زۆر کەسی تر زانستی تاکڕەهەند (دانش تک ساحتی) غافڵی نەکردووە لە خۆی وەکوو مرۆڤێکی ژێردەستەی کورد. ئەوەیە بە باوەڕی من کۆچەر بیرکار سێگۆشەی: "زانست و ئەخلاق و کوردییەت" بەباشی دەخەمڵێنێت، هەر بۆیە کەسایەتییەکی گرینگی مێژووی هاوچەرخی کوردە.

💎 @Perrenus
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستای دڵان حەسەن کاکایی
فڕینی هەست
مامۆستای دڵان حەسەن کاکایی
ئەی وەتەن لەو وەختەوە ئەم ڕۆڵەیەت خستۆتە ڕۆ
شیری تۆ کەوتۆتە [یاد و] میهری تۆی گرتۆتە خۆ
دڵ بە سازی تۆ بە کەیف و ڕوو بە خۆشی ڕوویی تۆ
پێم گوتی دەبمە بەڵاگەردانی تۆ بێ هیچ درۆ
وەختی ئیجرای قەولمە ئۆباڵ بە تەختی گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم

دوژمنی بەدخوو ئەگەر تۆ بمدەیەی زێڕی وڵات
دار و بەرد و خاک و خۆڵم بۆ بکەیتە حاسڵات
بمکەیە سەرداری دونیا تاجی شاهیم کەی خەڵات
شەرتە تێی هەڵدەم لە تاجت بیگەیێنمە ڕۆژهەڵات
چۆن دەبێ مەحکوومی تۆ بم کەج بکەم بۆت گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم

لاوەکان گەر ڕۆح فیدا کەن بۆ وەتەن هێشتا کەمە
گەر بدا ئاوی حەیاتێ دوژمنت، ژەهرە، غەمە
خۆشە دەردێکی کە دایکی نیشتمانی مەڵهەمە
سینگەکەم قەڵغانی تۆیە ئەی وەتەن پێشمەرگەمە
گیانی من قوربانی تۆ بێ جا بڵیندە گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم

حازرم بۆ حیفزی ئاو و خاکەکەت ئەی نیشتمان
شەرتە بیڕێژم لەبەر پێت خوێنی گەش ڕۆحی ڕەوان
خوێنەکەم بۆ تۆ حەڵاڵە، ماڵیشم، هەردووکیان
یا دەبێ هیچیان نەبن یا دوژمنت هیچکامیان
دەچمە بەر مەیدانی دوژمن جا حەڵاڵ کا گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم


ئاخ دڵ بە خورپەی
من بە خورپەی دڵ دەزانم هەستی پێی جانانە دێ
خۆشەویستی کاری خۆی کرد شەم لە دووی پەروانە دێ
سەیرە پێم من بۆ بە گۆشەی چاوی نەشئەی دەمگرێ
حاڵەتی وا چون هەمیشە هەر لە دوای پەیمانە دێ
لێیگەڕێ توخوا شەماڵیش بۆنی کەزیەی هەڵمژێ
گرژ و تووڕە جاربەجارێ گەر لە داخی شانە دێ
چاوی مەستت بێ هەموو شتێ کێشە دەفرۆشێ بەڵام
ئاگری فیتنە لە گۆڕی ئەو کل و کلدانە دێ
ئاخ ماچی لێوت گەر بە نرخی گیانی شیرین دەس کەوێ
کەس نییە گیانی بوێ، فەرزانە دێ، دێوانە دێ
'هێدی' لێم نەگرێ وڕینە ئەوڕۆ مەرجی ئێمە بێ
دەرد ئەگەر دەردی ئەوین بێ واتە* هەر شێتانە دێ

ئەی وەتەن گەر ژین هەبێ حەققە کە تۆ هەر ژینی منی
نامەوێ سەیری گوڵستان تۆ کە پەرژینی منی
ئاورم بۆ دوژمنم خۆ چونکە تۆ تینی منی
قیبلەکەم، ئیمانەکەم، پەیمانەکەم دینی منی
گەر بوتی زیننار ئەبەستم ببیە خاچی گەردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم


#حەسەن_کاکایی
@frini_hast
نیگەران مەبە کە شێعرم
بۆ کچانی تر نووسیوە
لە ڕوخساری هەموویاندا
تەنیا یادگاری تۆم دیوە.
دڵم تاریکە وەک تونێل
بنەمۆنێک داگیرسێنە!
چۆن کورد بە چیاوە نووساوە،
وەرە ئاوا ڕوومەتی خۆت
بە سنگمەوە بنووسێنە.
من دەمەوێ
بنەوشیلەی چاوەکانت دڵنیا کەم
دەمەوێ سوێندت بۆ بخۆم:
لە تۆدا کەس بە دی ناکەم!

#پەشێو
@frini_hast
چەم چەمەڕاتا ئەی هەرچێ کەسێم
ئەی وەتەن بۆ خزمەتت دائیم لە ڕێتا حازرم
باوەڕت بێ من لە زومرەی لاوەکانتا نادرم
گەر لەسەر تۆ بێت و تووشی سەد بەڵا بم سابیرم
خوا ئەزانێ چەند لە عاستی تۆ کە پاک و تاهیرم
«طعنة اغیار ایلة اولماز مکدر خاطرم
های و هوی ابلهان اگلنجه در دیوانەیە»

#فایەق_بێکەس
@frini_hast
Forwarded from تحلیل زمانه
استقبال بی نظیر از همایش حجاب و عفاف

🔹۳ نفر برای ۲ نفرسخنرانی می کنند
.


#تحلیل_زمانه
🌍 @TahlilZamane
حەسەن زیرەک
@frini_hast
هــەموو شـــەوێ گفتوگۆمە
لەگەڵ خۆم و خودای خۆمە

#حەسەن_زیرەک

@frini_hast
ڕۆڵەکەم خوێندن بخوێنە ،مەکتەبە دەرمانی کورد
تێگەییشتن مەرهەمە بۆ زامی بێ سامانی کورد
#قانع
@frini_hast
نازانم سەرم بۆ کام شوێن هەڵبگرم
نەختێ لەم غەریبستانە دوورم کاتەوە
خەم دەخۆمەوە
و لەچاوەکانمەوە تک تک دائەچۆڕێ
فڕینی هەست
@frini_hast – حەسەن زیرەک
ئاوا دڵداری بکەن
ئاوا دڵخۆش ببن
مەزاد

کێ کڕیارە؟
هەرچیم هەیە
هەمووی تاڵانفرۆش دەکەم.
کێ کڕیارە؟
دەی،وەرنە پێش!
فەرموون:ئەمە کالانەی چاو،
بڕبڕەی پشت و کاسەسەر،
کڵاوی کەریم‌خانی زەند،
شیر و زرێی سەلاحەدین،
مێژووی لنگەوقووچی بێبەر،
یەکە یەکە
بەندەکانی پەیمانی مۆرفینی سیڤەر،
دەندەکانی نیاندرتاڵی
پیرەئەشکەوتی شانەدەر!
کێ کڕیارە
هەرچیم هەیە هەمووی تاڵانفرۆش دەکەم.
سواڵەت و ئاتەشکەدە
دیوانسەرای شاهەکانمان
بە بنچینە و بنیادەوە
بەردەنووس و نەخش و نیگار
بە تەخت و تاجی مادەوە...
مەزاد... مەزاد...
هەرچیم هەیە هەمووی مەزاد...
بە پارچەیەک پەڕۆی سادە،
کە هەڵبکرێ و بشنێتەوە
لەسەر بستێک زەوی ئازاد!
مەزاد...مەزاد..
هەرچیم هەیە...
هەمووی مەزاد..

#پەشێو

@frini_hast
وەتەن ئامێز و دڵدار
2024/12/01 01:43:24
Back to Top
HTML Embed Code: