Telegram Web
فڕینی هەست
تۆ نەبینن،نووری ئەم چاوانە بۆچ!
ڕەش ئەگەر چاوی تۆ بێت ،ڕووناکی منە
فڕینی هەست
پیرۆز بێ ۷٨مین ساڵەوگێڕی شکۆی نەتەوەیی کورد
پیرۆز بێ ٧٩هەمین ساڵەوگێڕی شکۆی نەتەوەیی کورد
ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسەت ڕوودەدا لە گەڵ ئەوەی کە دڵخوازی تۆیە دەتوانێ جیاواز بێت.
بۆ کورد وەک نەتەوەیێکی بێ کیانی سیاسیی،سیاسەتی کردەیی، لەگەڵ ئەوەی کە ڕووناکبیران و ژوورەکان دەڵێن به نێسبەت ئەو ڕووداوەکانی کە لە نێو گۆڕەپان و مەیدان دەبینرێ پێکەوە ناگۆنجێ؛ بەڵام شتێک کە زۆر گرنگە سەنگ و قۆرسایی ئەکتەرەکانی مەیدانی سیاسەت و کردەوەیه؛ ئەکتەری کاریگەر وئەکتیو،بێ گۆمان ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە دەسنیشانکردنی قۆرسایی وسەنگی سیاسیی دەگێڕێ.


https://www.tgoop.com/drmahmoodmobarakshahi
لە ڕێگەی مەهلەکەی عیشق
ئەر بەڵاجۆ نی, برا, لادە

ئەوی من چووم و لەوما دی
هـە ئاهـ و داد و فەریـادە

#مەحوی
@frini_hast
خانمۆڵەکەم!
دە پێم بڵێ:
لەکوێ فێر بووی،
هۆنراوە بکەیتە پەخشان؟
لەکوێ فێر بووی،
دەریای یاخی
ئارام بکەی وەکوو ئاسمان؟

خۆ تۆ شلکەنەمامێکی، گیانی گیانان،
چۆن دەتوانی
سندم لە پێی گڕکان بکەی،
لغاو بکەی دەمی زریان؟

چۆن بە ساتێک
ئاوا ژینم دەڕەنگێنی،
بە ساتێکیش
بەستەڵەکی تیا دەکەیتە سەرچۆپیکێش؟
چۆن بە ساتێک
وەکوو ئاگر هەڵمدەکەی،
بە ساتێکیش ئاوا دەمکەی بە خۆڵەمێش…
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@frini_hast
فڕینی هەست
ڕەش ئەگەر چاوی تۆ بێت ،ڕووناکی منە
لە ئامێـزی مـن بترازێـی،
لە هەر کوێ بیت پەناهەندەی
خەیاڵەکەم،
ئەسیرێکی تەلیسمییە لە گۆمی چاوەکانتا،
خەیاڵەکەم،
کەروێشکەیە،
شەپۆلەکەی خەمی دڵم بە با دەدا...
خەیاڵی من،
ئەتۆی کە بۆنی پنگی بەربەیانمی،
ئەتۆ کە گیانمی،
ژیانمی...

#عەلی_حەسەنیانی
@frini_hast
شیرین!
ئێمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.
 
زۆر لەمێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی بادە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیز ڕیز باران
وەک داوە بەنی بادراو
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.

-زەوی سەخت و ئاسمان دوور
#مارف_ئاغایی
@frini_hast
Forwarded from فڕینی هەست (ژینۆ)
بەڵام هەر دەڕووخێ قەڵاچەی بێدادی
ئەخەمڵێ وەرزی ژین بە تیشکی ئازادی

#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
ئامۆشۆی یانەم کەردەن ویانە
یەکسانەن جە لام قەوم و بێگانە

#مەولەوی
@frini_hast
Zîz ،Mem Ararat
@frini_hast
Ez nexşeyek lal im, dibilînim, dinalim
Li havînekê kerr im, zîz im, lal im
Westiyayî û bêhal im
Malwêranek im, xewnekê dibînim
û li ber bayê dinyayekê dilerizînim
Nepirsin vê sibehê, navê êşa min Sozdar e.


#Mem_Ararat

@frini_hast
هەندێ کات بەردەوام بوون
تەنیا بەردەوام بوون
دەستکەوتێکە باڵاتر لە هێزی مرۆڤ

#ئالبێر_کامۆ
@frini_hast
لە بۆ سەیرانی باغ و سەبزە تەکلیفم مەکەن یاران

کە سەبزە و گوڵ لە چاوم دا بەبێ ئەو ھەر خەس و خارە

#مەحوی
@frini_hast
فڕینی هەست
ئۆیش ئۆیش🥹
کوردەواری بە موسیقا و جوانی و ڕەسەنایەتیەوە
با ھەزار زێ و گادەر و لاوێنی ڕوونیشمان ھەبێ
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە

کۆیلەتی باوی نەماوە، کیژی کوردی خۆشەویست
ڕاپەڕە، ھەستە لە خەو، ئاخر چ وەختی خەوتنە؟!

دەرکە بشکێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە، ھەر خوێندنە

#هێمن
@frini_hast
موحەققەق هەر کەسێ مەسلەکیە حەقق و حەققە مەنزوور
سولووکی چوونە سەر دارە، تەریقەی
پیریە مەنسوور

لە ئولکەی عیشقە دا بۆ هەر کەسێ سەردارییە مەنزوور،
عُلُوّی مەرتەبەی سەر دارە، بۆتە پەیڕەوی مەنسوور

دەڵێ دانام و دڵ خۆشی دەخاتە داوی زوڵف و خەت،
ئەگەر عەقڵی هەیە بۆ چی حەزەر ناکا لە مار و موور!

کەمالات و مەعاریف مەبیە، بێ دەخڵی هەوێنی عیشق
عەجەب پشکووتووە لەم جەزوە نارە پڕ بە عالەم نوور

بە خوێنم تینووە، با نۆشی کات و نۆشی بێ، ئەمما
لە سەر چی، تۆ بڵێ، ئەو لێوە مۆرە وا لە من بوو سوور

ویسالت نارە، هیجرت ڕۆژە ڕەش، وەک ئافتابی تۆ
لە تۆ نەزدیکە پشکۆیە، خەڵووزە گەر لە تۆ بێ دوور

تەعەججوب گرتمی، سۆفی کە تەسبیحم لە ملیا دی:
کە بێ تەقریبە پیرێژن لە بەریا بێ بەر و بەرموور

بە زەرد و سووری دنیا زەردەواڵەت لێ
نەگۆڕابێ
بە هەنگی تێ بگەی، هەر نێشە، نۆشێکی نیە زەنبوور

لە تێغی تۆ هەتا مەحوی شەرفیابی شەهادەت بوو
خوێنی بوو بە ئاو، ئیتر لە داوێنت نەما مەحزوور

#مەحوی
@frini_hast
2025/02/04 08:38:49
Back to Top
HTML Embed Code: